ڕێککه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ئه‌مریکاو عێراق له‌به‌رده‌م ده‌نگه جیاوازه‌کاندا ‌


ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ووڵاتی ئه‌مریکاوده‌سه‌ڵاتی عێراقی نوێ بۆته‌مشتومڕێکی زۆری ڕه‌ووت ولایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ناوعێراق،ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌ڕۆشنبیران وچاودێرانی سیاسی جیهانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیقلیمی گۆشه‌ی چاو و نووسینی وتاره‌کانیان بۆئه‌گه‌روپێشهاته‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ ته‌رخانکردووه‌.؛

هه‌موو وڵاتێک بۆسه‌ربه‌خۆی سه‌روه‌رییه‌کانی خۆی ده‌کرێت له‌چوونه‌ناوهه‌رپرۆتۆکۆڵێکی ستراتیژو درێژخایه‌ندا زۆرترین ودوورمه‌وداترین ئامانج وستراتیژی پڕمتمانه‌ بۆخۆی مسۆگه‌ربکات .له‌ده‌سپێکی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ستراتیژیه‌دا که‌ده‌زگاکانی میدیای عه‌ره‌بی وناوچه‌یی کردوویانه‌ته‌ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌. هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ له‌به‌ندی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆوڵاتێکی خاوه‌ن بڕیار. به‌ڵام له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا جگه‌ له‌ده‌نگی کورد وه‌ک ڕای جه‌ماوه‌رو نوێنه‌رایه‌تیه‌سیاسیه‌که‌ی،ته‌واوی لایه‌نه‌کانی تری ناوعێراق زۆربه‌دڵه‌ڕاوکێ وترسه‌وه‌له‌گه‌ڵ باس وخواستی ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرن،بێگومان ڕێگری وته‌گه‌ره‌خستنه‌ به‌رده‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی عێراقی_ئه‌مریکی چه‌نده‌ ئامانج وئه‌جێنده‌ی ڕه‌ووت ولایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ناوعێراقه‌،ئه‌وه‌نده‌ش قوڕمێش و خواستێکی ئیقلیمی ووڵاتانی ناوچه‌که‌یه..قسه‌کردن و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی ترس له‌ڕێکه‌ووتننامه‌ی ستتراتیژی گوایه‌ سه‌روه‌ریه‌کانی عێراق پێشێل ده‌کات هه‌وڵێکه‌له‌قازانجی خێروبێری ژیانێکی باشترنیه‌ بۆعێراقییه‌کان،سه‌رکرده‌وهێزه‌ عێراقیه‌کان ده‌کرێت خۆیان له‌ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی ووڵاتانی ناوچه‌یی ڕزگاربکه‌ن به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لانی عێراقی نوێ،له‌کاتێکدا ئه‌مریکاده‌توانێ وده‌کرێت به‌پێی ئه‌وڕێکه‌ووتننامه‌ ستراتیژییه‌ی باسی لێوه‌دکرێت له‌بواره‌کانی ڕۆشنبیری و ئابووری وته‌کنه‌لۆژیاو ته‌کنیکی نۆێ و ئاسایشی تیرۆر نمونه‌وهاوکاربێت بۆگه‌لانی عێراق،به‌وقسه‌وباسانه‌ش که‌ له‌لایه‌نه‌ دژه‌کانی ڕێککه‌ووتننامه‌که‌وه‌ ده‌کرێت.گوایه‌ به‌سه‌پاندنی خاڵ وبه‌نده‌کانی ئه‌مریکا له‌ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا عێراق ده‌بێته‌پاشکۆو وابه‌سته‌ی سیاسه‌ته‌کانی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان،ده‌کرێت بڵێین ئاینده‌ی عێراق وسیاسه‌تی عێراقی گه‌ر هه‌ر زۆره‌کی و ئۆبلیگاتۆریانه‌ بکرێته‌ وابه‌سته‌وپاشکۆ وسیاسه‌تێکی لایه‌نێکی ده‌ره‌کی و ئیقلیمی..ئه‌وا وابه‌سته‌بوونی عێراق بۆسیاسه‌تێکی ئه‌مریکی وڕۆژئاوایی وهاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌هاوسۆزی وهاوته‌ریب ڕێکردنی سیاسه‌تی کۆنزێرڤاتیفانه‌و ناسونالیزمانه‌ی ووڵاتانی ئیقلیمی باشترین ڕێگه‌چاره‌و ئه‌لته‌رناتیفی سیاسی یه‌ بۆ خه‌ڵک و گه‌لانی عێراق.له‌کاتێکدا سیاسه‌تی ووڵاتانی ئیقلیمی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕووخانی سه‌دام و هاتنی عێراقی نوێدا جگه‌ له‌تێکدانی باری ئاسایش به‌ ناردنی ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو و ته‌قه‌مه‌نی ئاماده‌کراو هیچ ئه‌جێنده‌ وڕاسپارده‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه‌یان بۆئاشتی و بۆ پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عێراق نه‌کردۆته‌ ڕاسپارده‌یه‌کی سیاسی و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتیژ تائاوبکات به‌ئاگری شه‌ڕو به‌ڵای تیرۆر.؛
له‌ 9/4/1972 عێراق له‌سه‌رده‌ستی ئه‌حمه‌دحه‌سه‌ن به‌کر ڕێکه‌وتنامه‌ی سه‌داقه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وکات بۆماوه‌ی دیاری نه‌کراو ئیمزاکرد. له‌ ساڵێ 1932 وه‌ ئه‌مریکاو وڵاتی به‌حرێن په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ به‌هۆی بازرگانی نه‌وته‌وه‌،ساڵی 2001 بووه‌ پنتی ئه‌وجی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو وڵات له‌وساڵه‌دا سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌حرێنی به‌یه‌ک هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریکاوه‌سفکرد, به‌پێی سه‌رچاوه‌سه‌ربازیه‌کان پێنجه‌مین هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له سنووری ئاوی به‌حرێن دا له‌نگه‌ری گرتووه‌ بۆپارێزگاریکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان وڵاته‌یکگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌که‌نداو،ده‌ریای عه‌مان،ده‌ریای سوور،که‌نداوی عه‌ده‌ن . له‌5/6/2004 وڵاتی مه‌غریبی عه‌ره‌بی بۆماوه‌ی 15 ساڵ بازرگانی ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا مۆرکردووه‌.ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی که‌من له‌پرۆتۆکۆڵه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب وڵاتانی ئیقلیم له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا،به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتیژی نێوان ئه‌مریکاوعێراق،که‌له‌هه‌مووکات زیاترخه‌ڵکی عێراق بۆده‌ربازبوون له‌عه‌قڵی خۆسه‌پاندن وبه‌ڵای شه‌ڕ پێویستی پێیه‌تی که‌وتوینه‌ته‌ به‌رده‌م هه‌راوهۆریایه‌کی ڕاگه‌یاندن که‌ئه‌وه‌نده‌ی کارده‌کرێت بۆفوکردن به‌بڵنگۆی دژه‌ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکی_عێراقی ئه‌ونده‌ فو نه‌کراوه‌ به‌ڕاگه‌یاندن بۆ کاری هاوبه‌ش ولێبوورده‌ی له‌عێراقی نوێدا


‌ئه‌مریکییه‌کان له‌سه‌رئه‌وڕۆشنای یه‌ی باجێکی گه‌وره‌له‌قوربانی گیانی وبودجه‌ی زه‌به‌لاحی هه‌زاران ملێۆن دۆلاری له‌درێژه‌ی شه‌ڕی عێراق وستراتیژی ده‌ره‌کی خۆیدا به‌هه‌ده‌ربردووه‌ ده‌کرێت بۆبه‌ده‌ستهێنان وزامنکردنی سیاسه‌تی خۆی له‌عێراقدا په‌له‌قاژه‌ی زۆرترین قازانج و به‌رژه‌وه‌ندخوازی خۆی له‌ ناوخاڵ وبه‌نده‌کانی ئه‌وڕێکه‌ووننامه‌ستراتیژیه‌ بکات،به‌وفاکته‌رانه‌ی له‌ناوگه‌مه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ئه‌لته‌رناتیفی بڕوابوون و متمانه‌کردن به‌یه‌کتری نیه‌،دانپێدا نه‌نانی سه‌ڕۆییه‌کان به‌عس و ڕه‌شکوژیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان لای هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی به‌سته‌م وگووناهـ زانینه‌، دایه‌لۆک و ڕێککه‌وتنه‌عێراقییه‌کان سیخناخه‌ به‌ ڕاوێژوئه‌جێنده‌ی وڵاتانی ئیقلیمی ‌،ئه‌واده‌کرێت بڵێین ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌ستراتیژیه‌ی نێوان ئه‌مریکاوعێراق باسی لێده‌کرێت باشترین ڕێگه‌چاره‌ی گونجاوبێت بۆپاراستنی عێراق له‌ده‌ستتێوه‌ردان وپیلانی ئیقلیمی و یه‌کترقبوڵنه‌کردنی لۆکالی. به‌ومه‌رجه‌ی ئه‌مریکیه‌کان له‌ناوه‌ڕۆکی هه‌رڕێککه‌وتننامه‌یه‌که‌دا مافی پێکهاته‌ونه‌ته‌وه‌کانی ناوعێراق له‌ته‌ک ماده‌کانی ناو ده‌ستوور بکاته‌هه‌وێنی ناوه‌ڕۆکی هه‌رڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتیژودرێژخایه‌ن .



 

           

 

24/06/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca