به‌م دواییانه جاروبار له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی‌و
حکومیی کوردستانه‌وه بۆ ئامانجی سیاسی دیاریکراو پرسی عه‌لمانییه‌ت
ئه‌وورووژێنرێ، به‌ڵام له ڕاده‌به‌ده‌ر دڵخوازانه‌و زیهنیی
ئه‌خرێته‌ڕوو، وه باس‌وخواسی له‌سه‌ر گه‌رمئه‌کرێت. به‌رنامه
ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی وه‌کو (که‌لتووروڕۆشنگه‌ری، له‌گه‌ڵ‌ڕه‌نج،
سێره‌و بێ‌سنوور..تد) هه‌ر یه‌که‌یان به شێوازی خۆیان له‌گه‌ڵ
که‌سانێکی ده‌سنیشانکراودا تاووتوێی ئه‌م دیارده‌یه‌و لایه‌نه‌کانی
ئه‌که‌ن‌و قسه‌وباسی له‌باره‌وه ئه‌که‌ن.
لێکدانه‌وه‌ی مه‌به‌ستدار، شێواندنی ڕاستییه‌کان‌و مێتۆدێکی
بێئه‌ندازه هه‌ژارو دواکه‌وتووانه له شیکردنه‌وه‌دا، به
شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته به سیما‌و ڕه‌واڵی بردنه‌پێش‌و پێشکه‌شکردنی
ئه‌م به‌رنامانه‌وه دیاره. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م چالاکییه
ژوڕنالیستییه هه‌وڵێکی ئاشکرایه له پێناو به‌لاڕێدابردنی
هووشیاری‌و زه‌ینی کۆمه‌ڵگای کوردستان سه‌باره‌ت به سکۆلاریزم
وه بۆ ئاراسته‌کردن‌و ئیحتیواکر‌دنی مه‌یلی نوێخوازی‌و پێشکه‌وتن‌و
کرانه‌وه که له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا شه‌پۆلئه‌دا.
مۆدێرنیزم‌و سکۆلاریزم‌و پێشکه‌وتنخوازیی به سه‌روسیمای خه‌ڵک‌و
شێوازی شارنشینی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بێزارییان
له دیارده‌و ئاسه‌واره ئایینییه‌کان‌و خۆشه‌ویستییان بۆ فه‌رهه‌نگی
ڕۆژئاوایی‌و ڕووکردنیان له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌سه‌ر ده‌یان
دیارده‌ی دیکه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه به‌باشی ده‌بینرێ.
مۆدێرنیزم‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و کرانه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیان
جێگای گه‌وره‌ی له دڵ‌وده‌روونی خه‌ڵکیدا هه‌یه سه‌ره‌ڕای
دژایه‌تی سه‌رسه‌ختی ئه‌حزابی کوردی‌و ڕه‌وه‌نده ئیسلامییه‌کان
بۆ سکۆلاریزم. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م ڕێگایه‌وه به‌نیازه
ڕوخساری نامۆ، عه‌شیره‌یی‌و دواکه‌وتووانه‌ی خۆی له ڕووکه‌شێکی
عه‌لمانی‌و مۆدێرنیزم هه‌ڵکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ
کۆنه‌په‌رستی ئسلامیدا بکات به‌ژێره‌وه‌و سیمای عه‌شیه‌ره‌یی
خۆی تێکه‌ڵی ته‌وژم‌و ته‌شه‌نه‌ی دیارده‌ی مۆدێرنخوازی‌و
سکۆلاریزمی خه‌ڵکی کوردستان بکات.
پۆلێن‌کردنی حیزبه قه‌ومی‌و ئیسلامییه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌حزابی
عه‌لمانی‌و ئیسلامی، به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتێکی ئاشکرایه له‌مباره‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری ئه‌م که‌مپینه
ئه‌علامییه‌ی ڕۆشنبیرانی ناسیونالیستی کوردی بێت، یه‌کێتی،
پارتی، زه‌حمه‌تکێشان، حیزبی شیوعی کوردستان‌و حیزبی
سۆسیالیست ئه‌که‌ونه خانه‌ی حیزبه عه‌لمانییه‌کانه‌وه، یه‌کگرتووی
ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و ئه‌وانی
تریان له به‌ره‌ی به‌رامبه‌رو دژ به عه‌لمانییه‌ت‌دا ئه‌وه‌ستنه‌وه.
ئیتر جێگایه‌ک بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، چه‌ندین
ڕێکخراوی چه‌پ‌و کۆمۆنیست‌و به‌شی هه‌ره زۆری ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ڕووناکبیران، ئازادیخوازان، هوونه‌رمه‌ندان،
لاوان‌و جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و لایه‌نگری فه‌رهه‌نگی
ڕۆژئاوایی‌و پێشکه‌وتووانه دانه‌نراوه، که مۆر‌و نه‌خشی
خۆیان ناوه به ڕوخساری کۆمه‌ڵگاو ژیانی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م جموجووڵه ئه‌علامییه
گه‌یاندنی په‌یامی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردییه به‌گوێی
خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕێگای ئه‌م وه‌شاندنه ته‌له‌فزیۆنیانه‌وه؛
که به‌ڵێ ئێستا کوردستان به قۆناغی داڕشتنی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نیدا تێئه‌په‌ڕێ‌و سه‌رده‌مێکی ناسکی ته‌جروبه‌ی
دیموکراسی‌و فره‌یی‌و ئه‌م شتانه‌یه‌و گوایا حکومه‌تی هه‌رێم
سه‌رقاڵی مۆدێرنیزاسیۆن‌و گه‌شه‌پێدانی ئابووری‌و سه‌رمایه‌گوزاری‌و
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه. ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ئازادی بیروڕاو
ئازادی سیاسی‌و دیموکراسی به‌رقه‌راره. پێشکه‌وتن‌و گه‌شه‌کردنی
کوردستان بێوێنه‌یه له ئاستی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو ته‌نانه‌ت
زۆر جار ئه‌شیچوێنن به ئه‌بوزه‌بی‌و دوببه‌ی! هه‌ندێ جاریش
منه‌ت ئه‌که‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا که ئه‌م ته‌جروبه‌یان بۆ
هێناون!
به واتایه‌کی تر ئامانجی ئه‌م په‌یامه
سینیاڵێکه که گوایا لایه‌ن‌و هێزه عه‌لمانییه‌کان (یه‌کێتی‌و
پارتی) سه‌رگه‌رمی بردنه‌پێشی پرۆژه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنن‌و نه‌خشه‌کارێکی
سکۆلار جێبه‌جێئه‌که‌ن له کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه
ئیسلامییه‌کانن (یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی)و دوژمنانی کوردن به خراپ سوود له‌م
ئازادی‌و ئاواڵه‌ییه وه‌رئه‌گرن‌و له‌دژی ئه‌م پرۆسه‌ی
مۆدێرنیزاسیۆنه ده‌وه‌ستنه‌وه‌و گرفتی بۆ درووست ئه‌که‌ن‌و به
ئاراسته‌ی تاکڕه‌هه‌ندی‌و تۆتالیتاریزم‌دا ئه‌یجووڵێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه بگوزه‌رێین که
ئیدیعایه‌کی به‌مجۆره‌و په‌یامێکی میدیایی‌و ڕووکه‌شی بریقه‌داری
له‌م چه‌شنه له‌ناو دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و باڵکێشانی دزی‌وفزی‌و
بێبه‌رنامه‌یی‌و بێنه‌زمی‌و حوکمی میلیشیایی‌و سه‌رکوتی
ئازادییه‌کان‌و پێشێلکردنی ماف‌و حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تی ئینسان
به‌سه‌ر کوردستانی ئه‌مڕۆدا تا کوێ بڕئه‌کات، بزانین عه‌لمانییه‌ت
خۆی وه‌کو چه‌مکێک‌و دیارده‌یه‌کی جیهانی شارستانی مانای چییه،
پێناسه‌ی کامه‌یه‌و به‌کرده‌وه ده‌بێ کام جێگاوڕێگا بۆ ئینسان‌و
ماف‌و ئه‌رکه‌کانی دابنێت؟ کام جۆره یاسا‌و ڕێسا‌و سیسته‌می
حوکمڕانیی له کۆمه‌ڵ‌و حکومه‌تێکی عه‌لمانیدا فه‌رمانڕه‌وایه؟
وه تا چ ئاستێک خشته‌ی سیاسی ئاڵوگۆڕو ڕووداوه‌کانی جیهان،
باڵانسی ململانێی هێزو بزووتنه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵاتییه‌کان له
خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و عێراقدا بواری تێدایه که کوردستانی
ژێر سایه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کوردی، ڕێگای زه‌مینه‌سازی
بۆ دامه‌زران‌و به‌رقه‌رارکردنی ڕژێم‌و سیسته‌مێکی عه‌لمانی
بکاته ئه‌گه‌رێکی عه‌مه‌لی‌و واقعی؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێموایه مه‌نسور
حکمه‌ت به باشترین شێوه ده‌رباره‌ی عه‌لمانییه‌ت وه‌ڵامی
داوه‌ته‌وه‌و به‌باشم زانی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و لێره‌دا بهێنمه‌وه.
دواتر سه‌رنجێکی خێرا ئه‌ده‌ین له بنه‌مای مێژوویی که‌وتنه‌لاوه‌ی
مۆدێرنیزم‌و سکۆلاریزمی بۆرژوایی له ووڵاتانی ئیسلام نشیندا
به‌دوای په‌یدابوونی دیارده‌ی ئیسرائیل‌و پاش ده‌سکێشانه‌وه‌ی
ڕۆژئاوا له پرۆژه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن‌و سکۆلاریزیسیۆنی خۆره‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست.
مه‌نسورحکمه‌ت، ڕابه‌ری کۆمۆنیزمی
کرێکاری وه‌ڵامی پرسیارێکی گۆڤاری (پرسین) ده‌رباره‌ی
سکۆلاریزم به‌مشێوه‌یه ئه‌داته‌وه:
"عه‌لمانیه‌ت پێویسته هه‌ر به‌و
شێوه‌یه پێناسه‌بكه‌ین كه باوه. ناكرێت ڕادیكالیزمێكى زۆر
بچه‌سپێنین به‌م مه‌قوله‌یه‌وه. عه‌لمانیه‌ت واته جیاكردنه‌وه‌ى
ئایین له ده‌وڵه‌ت‌و سیسته‌می خوێندن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن.
جیاكردنه‌وه‌ى دین له ناسنامه‌ى هاوڵاتی‌بوون وه پێناسه‌كردنى
ماف‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركه‌كانى هاووڵاتیان. كردنى ئایین به مه‌سه‌له‌ى
تایبه‌تى تاكه‌كان. ئه‌وكاته‌ى كه‌ئیتر ئایینى تاكه‌كان له
پێناسه‌كردنى تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانى ئه‌وان‌و
له په‌یوه‌ندى نێوان تاك‌و ده‌وڵه‌ت‌و تاك‌و بۆرۆكراسیدا
حیسابى بۆ نه‌كرێت. به‌مجۆره عه‌لمانیه‌ت كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجى
لانىكه‌مه. بۆ نموونه من ناتوانم هه‌موو هه‌ڵوێستگیریى خۆم
به‌رامبه‌ر به جێگاوڕێگاى ئایین له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، له
چوارچێوه‌ى ئه‌م مه‌قوله‌یه‌دا جێبكه‌مه‌وه. من ته‌نها
خوازیارى عه‌لمانیه‌ت نیم، به‌ڵکو خوازیارى خه‌باتى هووشیارانه‌ى
كۆمه‌ڵگام له‌گه‌ڵ دینه‌کاندا. خوازیارى ئه‌وه‌م كه چۆن به‌شێك
له داهاتى كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رگرتن به مه‌لاریاو نه‌خۆشییه
درمه‌كان خه‌رجئه‌كرێت، هه‌ر چۆن له‌دژى سته‌مكیێشى ژنان، نه‌ژادپه‌رستى،
ئازاردانى مناڵان هوشیارانه سیاسه‌ت دائه‌ڕێژرێت، به‌هه‌مان
شێوه ووزه‌و توانایه‌ك له كۆمه‌ڵگادا بۆ سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌وارى
ئایین ته‌رخان بكرێت. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له دین، دامه‌زراوه‌ى
دینیی‌و ئایینه پێناسه‌كراوه‌كانه، نه‌ك ئه‌ندێشه‌ى دینیی‌و
ته‌نانه‌ت بڕوابوون به ئایینه كۆنه‌كان‌و ئه‌وانه‌ى ئێستا.
من كه‌سێكى دژى دینم‌و خوازیارى ئه‌وه‌م كه كۆمه‌ڵگا سنوورێكى
زۆر زیاتر له‌وه‌ى كه له سیستمیكى عه‌لمانیدا هه‌یه، بۆ
ئایینى خۆڕێكخستوو وه "پیشه‌سازیى دینى" دابنێت. ئه‌گه‌ر
قانوون دیانه‌ته‌كان ناچار بكات كه خۆیان وه‌ك كۆمپانیا
قازانج هێنه‌ره‌كان‌و دامه‌زراوه ئه‌هلییه‌كان ناونووسبكه‌ن،
باج بده‌ن، له‌ژێر پشكنیندابن، یاساى كار، یاساكانى په‌یوه‌ست
به قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ڵاواردنى جنسى، مافه‌كانى مناڵان، قه‌ده‌غه‌كردنى
بڵاوكردنه‌وه‌ى درۆ، قه‌ده‌غه‌كردنى تۆمه‌ت‌لێدان‌و ورووژاندن،
یاساكانى پاراستنى گیانداران‌و..تاد ڕه‌چاوبكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك
"پیشه‌سازیى جگه‌ره" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "پیشه‌سازیى ئایین"دا
بكرێت، ته‌نها ئه‌وكاته ئێمه له هه‌ڵوێستێكى مه‌بده‌ئى له‌به‌رامبه‌ر
مه‌وداى خۆنواندنى دین له‌كۆمه‌ڵگادا نزیك ده‌بینه‌وه."
(ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینکی ئه‌و مێزگه‌رده‌یه که مه‌نسور حکمه‌ت
یه‌کێکه له به‌شداربووانی به‌ناوی؛ باڵاکردن‌و ئاوابوونی
ئیسلامی سیاسی:
http://www.hekmat.public-archive.net/)
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌دێکی گه‌وره‌ی عه‌لمانییه‌ت‌و
مۆدێرنیزم له کوردستان، ئاسه‌واری ئایینی ئیسلام به هه‌موو
کون‌و قوژبنێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگاوه چه‌سپێنراوه. سه‌رباری هه‌زاران
مزگه‌وت، خوێندنگای ئایینی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و دام‌و ده‌زگای
دیکه‌ی په‌خشی خورافاتی ئایینی، بودجه‌و پاره‌وپوولێکی زۆر بۆ
ئه‌حزابی ئیسلامی هه‌ڵڕژێنراوه. ئایین ئاژین بۆته ناو پرۆسه‌ی
خوێندن‌و په‌روه‌رده‌وه‌و ده‌ورو ده‌خاله‌تی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه
له ژیانی خسووسی‌و هه‌ڵسوکه‌وتی فه‌ردی‌و به‌کۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکدا. جێگای پێکه‌نینه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م
جۆره‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت ئه‌م ده‌ورودووکانه بچوێنێت به
ڕژێمێکی عه‌لمانی. فتوای کوشتنی ژنان، ئازادیخوازان، نووسه‌ران‌و
خه‌ڵکی چه‌پ‌و کۆمۆنیست له مزگه‌وت‌و زۆر جاریش له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه،
نزیکایه‌تی ئه‌م حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته زیاتر له تاڵیبان‌و
جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێرانه‌وه نیشان ئه‌دات، نه‌ک له
کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه.
به‌پێی قاعیده هێنانه‌ئاراو به‌رپاکردنی
ڕژێم‌و سیسته‌مێکی عه‌لمانی له خۆره‌ڵاتی ناویندا ئه‌بووایه
په‌یامی مێژوویی جووڵانه‌وه بۆرژواییه‌کان‌و کاپیتاڵیزمی تازه‌هه‌ڵچووی
ووڵاتانی له چه‌شنی ئێران، عێراق‌و سووریا بووایه له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا. ده‌بوو ئه‌نجامدانی ئه‌مه نه‌خشه‌کاری لیبرالیزم،
ناسیونالیزم، مۆدێرنیزم‌و غه‌ربگه‌رایی بۆرژوایی بووایه.
ڕۆژگارێک بوو بۆ ده‌وره‌یه‌ک وا ئه‌هاته پێش چاو که پرۆسه‌یه‌کی
له‌م جۆره له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌رچه‌ند کیسه‌ڵیی‌و
نیوه‌ناچڵ، به‌ڵام که‌وتۆته سه‌ر تل. که‌چی ئه‌م بزووتنه‌وانه
له ساڵانی حه‌فتاکاندا به‌هۆی پشتهه‌ڵکردن‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی
خۆرئاواوه له پاڵپشتیکردن‌و ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی
مۆدێرنیزاسیۆن‌و گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژی‌و نه‌ش‌ونمای
کاپیتاڵیستی‌و ئه‌م شتانه‌وه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، به‌تایبه‌ت
به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا، ته‌مه‌نیان
کۆتایی پێهات‌و به‌کرده‌وه پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی ڕۆژئاوایی
ڕاوه‌ستاو قه‌یرانی حکومه‌تی سه‌ریهه‌ڵداو گێژاوی فیکری‌و
ئایدیۆلۆژی سایه‌ی خسته سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که.
به‌شوێن ئه‌م ئاڵوگۆڕه له هه‌ڵوێستی خۆرئاوادا جووڵانه‌وه
سه‌ربه‌خۆیی‌خوازه‌کان له ووڵاتانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌نددا له
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ده‌وڵه‌تی پرۆغه‌ربییان پێکنه‌هێنا. به‌ڵکو
ڕووخان‌و پووکانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه پاشایه‌تییه‌کان
بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته میلیتاریست‌و داپڵۆسێنه‌ره‌کان
که به‌شی زۆرینه‌یان له کێبه‌رکێی بلۆکی رۆژه‌ڵات‌و
ڕۆژئاوادا که‌وتنه نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و نفوزی بلۆکی
سۆڤێته‌وه. شکڵ‌گرتنی کاپیتاڵیزم‌و پرۆسێسی پیشه‌سازیکردن له
ووڵاتانی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ته
ناسیونالیستی‌و تۆتالیتاریستییه‌کانه‌وه بڵاوبۆوه. به‌کرده‌وه
کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی بۆرژوایی به‌مانای ووشه‌که نه‌هاته‌ئاراوه.
هه‌ر بۆیه‌ش لیبرالیزم‌و مۆدێرنیزمی بۆرژوایی به نه‌زۆکی له
حاشیه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی خۆره‌ڵاتی ناوه‌نددا بوونه ته‌ماشاچی
ئاڵوگۆڕه‌کان وه هه‌رگیز وه‌کو دوو بزووتنه‌وه‌ی موعته‌به‌رو
به‌سه‌نگ ده‌رنه‌که‌وتن له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا. جووڵانه‌وه
ناسیونالیستییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناوچه‌که تابگا به باڵه
ئۆپۆزیسیۆنه په‌راوێزه‌کانیشیان، چ‌ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری سۆڤێت
بوون‌و چ‌ئه‌وانه‌شی هه‌واداری خۆرائاوا، به‌گشتی هه‌میشه له
هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسی‌دا بوون له‌گه‌ڵ ئیسلامدا.
له‌بنه‌ڕه‌تدا سکۆلاریزم له‌ناو ڕه‌حمی کاپیتاڵیزمی خۆرئاوادا
هه‌ر ئه‌وسا، واته له کۆتایی شه‌سته‌کان‌و سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌باربرا. ئیتر هیچ کات به‌وێنه‌ی کاردانه‌وه‌و
به‌رهه‌مێکی فیکری، سیاسی‌و ئیداری گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی
کاپیتاڵیزم له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌هاته‌ئاراوه. به‌مپێیه
بۆرژوازی ناوچه‌که نه ئه‌وساو نه ئێستاش نه‌خشه‌کارێکی
سکۆلاریستی پێ‌نه‌بووه‌و نییه، وه‌یان ته‌نانه‌ت توانا‌و
کارامه‌یی هه‌ڵوێستگیرییه‌کی به‌م شێوه‌یه به شان‌و شه‌وکه‌تییه‌وه
نابینرێت. دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکۆلار ئیتر به‌کرده‌وه سه‌ده‌مانێکه
بۆته ئه‌رکی جووڵانه‌وه سۆشیالیستی‌و کرێکارییه‌کان. ئه‌مه‌ش
زه‌مینه‌و مه‌سه‌له‌یه‌که که سه‌رکه‌وتنی چه‌پ له ووڵاتانی
خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌کاته ئه‌گه‌رێکی واقعی‌و پراتیکی.
خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه به‌شێوه‌ی گشتی خوازیاری ڕژێمێکی
سکۆلاریستین، وه له نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی عه‌لمانی ڕاسڕه‌وانه‌دا
خه‌ڵکی له‌ده‌وری په‌رچه‌می چه‌پی کۆمۆنیست کۆئه‌بنه‌وه به
مه‌رجێک ئاماده‌یی خه‌باتێکی ڕیشه‌یی‌و هه‌مه‌لایه‌نی تێدابێت
له دژی سایه‌و هه‌یبه‌ت‌و باڵاده‌ستیی ئایین.
22/6/2008
|