له‌به‌رده‌م هه‌يوانه‌كه‌دا ڕووه‌و خۆرئاوا له‌سه‌ر
چيچكان، ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ پاڵى دابووه ديواره
به‌ردينه‌كه‌ى پشت سه‌رى و ڕۆچووبووه گۆمى لێڵى
بيره‌وه‌رييه‌كانى. "ئاى ئامين ئێستاكه چى بكه‌ى، ئه‌ترسم
پاش گوێزرانه‌وه‌ى من بۆ ئێرۆكانه، مه‌ڵا عه‌لى خه‌ريكى
ساڕێژكردنه‌وه‌ى جێگه ته‌وره‌كه‌ى من بێ. ئاى له‌و
ڕۆژانه چه‌نده خۆش بوون، ئه‌ترسم لێره نێچيرى ئاوام بۆ
هه‌ڵنه‌كه‌وێ و له‌وڵاشه‌وه عه‌له ساخته‌چى له ڕه‌نجى
من بخواتن. به‌خوداى هه‌رچه‌نده ئامين خۆش مامه‌ڵه بوو،
به‌ڵام هێنده‌ى شيرين ژنه چكۆله‌كه‌ى حاجى عه‌وڵا جوان
نييه. مه‌ترسه مامۆستا خودا به‌شى مار و مێروله‌ش
ده‌دات، تۆ بڵێى ڕه‌به‌نى منى پێ قبوڵكرێ؟ به‌س نه‌بوو
حه‌پسه‌ى ئامۆزام نه‌هێنا، به‌خوداى وه‌ك شيرينى چاوى له
هه‌رزه و تازه‌كاران ده‌بوو. ده‌ى ده‌ى خۆ گه‌ر
حاجييه‌كان دوو ژنى نه‌هينين، كێ لايه‌ك له
سه‌رومێزه‌ره‌ى من ده‌كاته‌وه. به‌خوداى ئه‌م نووشته
نووسينه نيعمه‌ته، ئه‌گينا ده‌بوو هه‌ر ليكم قوتدايه".
گرازه گرازى مامر و كه‌ڵه‌بابه‌كه‌ى حاجى عه‌وڵا،
زنجيره‌ى خه‌ياڵه بێ سه‌ره‌تا و كۆتاييه‌كانى مه‌لا
موشيرى پساند و يه‌ك دووجار له ده‌ورى مامرى نازونوك كه‌ر
سووڕايه‌وه و وه‌ك كێچ قونييه بانى، چه‌ندجار به‌رو دوا
و خۆكوڕ كردنه‌وه، خۆى هه‌ڵدايه خوارێ. مه‌لا موشير
وه‌ها سه‌رنجى دابوويێ، ديواره به‌ردينه‌كه‌ى پشت سه‌رى
لێ بووبووه نوێنى بووك و زاوايى و په‌ڕى پڕ و سپى
مامره‌كه‌ى لێ بوو بووه له‌شوڵاره بلوورينه‌كه‌ى شيرين.
وه‌ها ئاگاى له‌خۆى بڕابوو، به‌ده‌م خه‌ياڵه‌وه كوڕ
ده‌بووه‌وه و ڕاست ده‌بووه و بۆڵه بۆڵێكيشى لێوه
ده‌هات و له‌به‌رامبه‌ر خۆرى پاش نيوه‌ڕواندا شه‌ڵاڵى
عاره‌قه بوو بوو.
"ئا شيرين گيان، ده‌زانم چه‌نده بێزارى له نركه‌نركى
چه‌ند سه‌عاته‌ى حاجى و كه‌چى هيچيش. به‌خوداى ئه‌مجاره
هاتى دووعاى سه‌ر ناوكت لۆ ده‌گرمه‌وه. به‌خوداى ڕاست
ده‌كه‌ن؛ گه‌ر خودا ده‌رگه‌يه‌ك دابخات، ئه‌وا
ده‌رگه‌يه‌كى دى ده‌كاته‌وه. ڕاستى فه‌رمووه شاعيرى به
عيرفان: خوا تا شيرين نه‌بينێ موشير نه‌قلى ئێرۆكانه
ناكا. ئاخ شيرين گيان خۆزگه به‌يانى ده‌هاتى، به خوداى
دوعايه‌كم لۆ ده‌كردى تا حاجى وه‌ك زه‌رده‌واڵه لێت دوور
كه‌وێته‌وه. ئاخر كو ده‌بى ئه‌و هێنگينه‌ى له‌پێشى ئه‌و
مه‌گه‌زه‌ى دانێى. ئاى له‌و نه‌رمه له‌ره‌ى مه‌مكۆڵانى،
وه‌ى له تاك و جووتى لا سمته گۆشتنه‌كانى، بابى بابم،
نه‌نكم به‌قوربانت بێت، وه‌كى مامزى ڕێيان ده‌كات.
به‌خوداى ئه‌ترسم ئه‌مشه‌و عومر كۆتابم و ڕۆژ نه‌بێته‌وه،
ئه‌زانم به‌يانى جوعمه‌يه و دێيته لام تاوه‌كو
نووشته‌كه‌ت بۆ بكه‌م، شتى وا به‌ڕۆژى جوعمانا پيرۆزه،
گه‌ر خوا ڕێكى خا و شيرين به‌ته‌نيا بێ و پڕوپيره ژنم
لێكۆنه‌كاته‌وه. ئه‌وسا وه‌كى ئاده‌مى سێوێكم ده‌رخوارد
بدا چش له‌به‌هه‌شتێ".
حاجى جه‌مه‌دانیيه‌كه‌ى توند له‌سه‌رى ئاڵاند و ڕووه و
مامۆستا :
- ئحم. ئحم…
سڵاوى خودات لێ بێ مامۆستا، چته، دووربێ له‌گيانت خۆ
نه‌خۆش نيت؟
مه‌ڵا موشير: ئح. ئح نه‌خێر حاجى، ئه‌وه خۆره‌تاوه‌كه‌ى
خۆش بوو، به‌خۆمم گووت، با كه‌مێك له‌به‌ر ئه‌و
خۆره‌تاوه‌ى لۆ خۆم دانيشم.
حاجى عه‌وڵا: به‌قوربانى زاتتان بم، ئه‌نگۆ گه‌ر بشخه‌ون
ئه‌وا به تاعه‌ت لۆتان به‌حيساب دێ.
مه‌ڵا موشير: به‌ته‌ماى كه‌ره‌مى خوداى.
حاجى عه‌وڵا: بێشك سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى بابه‌ته‌ك بووى
لۆ سبه‌ينێ.
مەلاموشير: نه‌وه‌ڵا حاجى، لۆ بابه‌تى پێويست به‌وه‌ى
ناكات، له‌شارى لۆمان ديارى ده‌كرێ. ئه‌وه‌ى ڕاستى بێ،
بيرم له كاره‌كانى خوداوه‌ندى ده‌كرده‌وه و به‌چاوى دڵ
له جوانييه‌كانيم ده‌ڕوانى، به‌ڕاستى چته‌كى
عه‌نتيكه‌يه. جا پياو تا شه‌رع و فيقى نه‌خوينى لێى
تێناگا. خۆزگه‌م به‌وه‌ى به‌و به‌هه‌شته ڕه‌نگينه‌ى شاد
ده‌بێ. ئه‌ترسم نه‌يبينم !
حاجى عه‌وڵا: قوڕ به‌سه‌ر من. كو وا ده‌رێى مامۆستا، من
دڵنيام كه تو پێش من پێى شاد ده‌بى، به‌شى ئه‌نگۆ له هى
مه باشتر ده‌بيت.
مه‌ڵاموشير: هاوار له‌ده‌م و نه‌فه‌ست. بابڕۆين
نوێژه‌كانمان بكه‌ين. (سه‌يرێكى شيرينى ده‌كات) به‌ته‌ماى
ڕه‌حمه‌تى خوداى.
نه‌رمه بزه‌ى شيرين ئاگرى له ناخى وه‌ردا و لێوه‌كانى
كه‌وتنه نه‌رمه جوڵه، ئاگاى له حاجى نه‌ماو له ناخيدا
ده‌نگێك ده‌يهه‌ژان:
بۆ چيمه ئاوى زه‌م زه‌م؟
گه‌ر له تۆوه هه‌مبێ،
ماچى ناوده‌م
گيانى گيانم حاجيژن!
به‌هه‌شتم لۆ چييه
كه كه‌س لێى دڵنيا نييه
گه‌ر سبه‌ى بێيته كنم
ده‌زانى مێزه‌ره‌م لۆ چييه
كوێنده‌رێيه قيبله‌ى من، حاجى ژن!
* پێشتر له ( ژماره 16ی هاوینی 2001ی گۆڤاری هونه‌ری
ژیله‌مۆ)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، لێره‌دا له ڕووی ڕێنووس و
ڕێزمانه‌وه هه‌ندێ ده‌ستکاری کراوه.