له‌م
دواییانه‌دا «نه‌وشیروان موسته‌فا»ی کۆنه سکرتێری «کۆڕك»
و تۆراوه ئه‌ندامی نووسینگه‌ی رامیاری و که‌سی دووه‌می
ناو (ینک) و سه‌رۆکی کۆمپانیای «وشه»، له
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا - خۆی واته‌نی - وه‌ڵام به‌و تۆمه‌ت و
بوختانانه ده‌داته‌وه، که براده‌ره‌کانی - به‌ڕواڵه‌ت
کۆنه براده‌ره‌کانی- ئاراسته‌ی ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م،
بۆچوونی نه‌وشیروان و نه‌یاره خه‌یاڵییه‌کانی – خه‌یاڵی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تا ئه‌م ساته‌ش نه‌وشیروان به عانه‌ی
(ینک) ده‌ژی- نییه، به‌ڵکو لایه‌نی زمانه‌وانی
ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی «نه‌وشیروان موسته‌فا»یه، که زۆرێك
له ناوچه‌گه‌ره‌کانی سلێمانی و کۆنه (کۆڕه‌ک)ییه‌کان و
(ینك)ییه‌کان پێیانوایه، نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ خۆی
هه‌مبانه‌ی زمانی کوردییه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ناوبراو، پلانه‌ری کۆمپانیای «وشه»یه، ئه‌وا به پێوسیتم
زانی ئه‌و وشانه به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه، که کۆمپانیای وشه
به‌رهه‌میان ده‌هێنێت. هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ك پاشکۆی ئه‌م
بابه‌ته، له ناوه‌ڕۆکی رامیاری ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
بکۆڵمه‌وه.
پێش
هه‌موو شت من زمان‌ناس نیم، ناشمه‌وێ پاگه‌نده‌ی ئه‌وه
بکه‌م، ته‌نیا وه‌ك دڵسۆزییه‌ك بۆ زمانێك که پێی
ده‌نووسم، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ڵه‌بژێری بکه‌م. پێشتر له‌م
باره‌وه لێره و له‌وێ شتم نووسیوه؛ له‌وانه
بابه‌تگه‌ڵێك به‌نێوی (بێ توانج) و هه‌ندێك جاریش ڕۆشناییم
خستۆته سه‌ر بابه‌تی چه‌ند نووسه‌رێك. به‌رای من بۆ بژاری
ئه‌و گیاکه‌ڵانه‌ی، که ئه‌وڕۆکه خه‌ریکه باڵا ده‌که‌ن و
زمانی کوردی سیس و لاواز ده‌که‌ن، ده‌بێت له
راستکردنه‌وه‌ی نووسه‌ره ناودار و رامیاره
ناسراوه‌کانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، نه‌ك له
نووسه‌رانێکه‌وه که ماوه‌یه‌کی کورته ده‌ستیان به
نووسین کردووه. چونکه ئه‌وانه‌ی که ئه‌وڕۆکه ده‌ست بۆ
خامه ده‌به‌ن، به جۆرێك له ژێر کارایی ئه‌دیب و هۆنه‌ر
و رامیار و ته‌نانه‌ت پرۆفێسۆری دانشگه‌کاندا په‌روه‌رده
ده‌بن، بۆیه کاتێك بتوانین له نووسینی ئه‌وانه‌دا
گیاکه‌ڵه زمانییه‌که بژار بکه‌ین، خۆبه‌خۆ نووسه‌رانی
تازه‌کاریش داده‌چڵه‌کێن و چه‌وتی چه‌وێڵییه‌کان وه‌لا
ده‌نێن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێی هه‌ستاوم و کاری له‌سه‌ر
ده‌که‌م، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌وه ده‌ستم بۆ بردووه و
هیوادارم سوودبه‌خش بێت. هه‌روه‌ها هیوادارم زمان‌ناسان و
شاره‌زایانێك، که په‌ی به هه‌ڵه‌کانی من ده‌به‌ن،
چاوپۆشی نه‌که‌ن و زوو ئاگادارم بکه‌نه‌وه.
ڕۆژی
(Tuesday,
May 20, 2008)
له سایتی
«سبه‌ی»دا،
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌كی «نه‌وشیروان موسته‌فا»
بلاوکراوه‌ته‌وه، که له ژێر ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا
نووسیویانه "
ببوره هیچ تێچینێک (کۆمێنتێک) بڵاوناکه‌ینه‌وه".
هه‌ر ئه‌وه‌ی که سایتی ناوبراو، ئازادی کۆمێنت نووسین به
خوێنه‌ران نادات، منیش ناچاربووم سه‌رنجه‌کانم له‌سه‌ر
زمانی نووسینه‌که‌ی نه‌وشیروان وه‌ك بابه‌تێکی تایبه‌ت
بنووسم.
به‌ڕای من، ئه‌گه‌ر کۆمپانیای «وشه» باوه‌ڕییان به
ڕیفۆرم له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی بنده‌ست هه‌بووایه،
یه‌که‌م شت که ده‌بوو بیکه‌ن، ئازادکردنی خوێنه‌رانه له
کۆمێنت نووسیندا. ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی
ده‌نگه جیاوازه‌کان نه‌بێت، چۆن ده‌توانین پاگه‌ندی دژه
گه‌نده‌ڵی و ڕیفۆرم ل به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بکه‌ین؟!
هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی، که کۆمپانیای وشه، هه‌ڵگری نێوی
«وشه»ه‌یه، ده‌بوو یه‌که‌م کار و یه‌که‌م هه‌نگاو، له
ڕیفۆرمی زمان و ڕێنووسی کوردییه‌وه ده‌ستیان به‌کار
بکردایه و لانیکه‌م له‌و وشانه‌وه که خۆیان
ده‌یاننووسنه‌وه و په‌خشیان ده‌که‌نه‌وه. به‌لام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هیچکات هه‌ڵگری توخمی ڕیفۆرم نین و
کۆمپانیاکه‌یان به ستاد و که‌ره‌سته‌وه، به بنکه و به
گرده‌وه، موڵکی (ینک) و کۆمپانیای «نۆکان»ی بنه‌ماڵه‌ی
تاله‌بانین، ئه‌وه‌ی به لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت و زمانی
کوردی و وشه‌کانییه‌تی. لێره‌دا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ
پاگه‌نده‌که‌م، تیشكی سه‌رنج ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و وشانه‌ی
که سه‌رۆکی کۆمپانیا «نه‌وشیروان موسته‌فا» وه‌ك په‌یامێك
ئارسته‌ی خوێنه‌رانی ده‌کات.
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فاوه
(ڕوونکردنه‌وه) به دوو (و) ده‌نووسرێت، (ک)ی کۆتایی ئاوا
(ك) ده‌نووسرێت. کاتێك
که به‌دوای ناوێک‌دا پاشگر بێت، ئه‌وا پێویسته ناوه‌که
بخرێته نێو جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌وه
«نه‌وشیروان موسته‌فا»وه.
هه‌روه‌ها کاتێك که خوێنده‌وارێك نه‌ك نووسه‌رێك، که
ناوه‌که‌ی ناکوردییه و ناوی خۆی ده‌نووسێت، ئه‌وا
پێویسته ناوه‌که‌ی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمانی
لێوه‌رگیراودا ده‌نووسرێت و ده‌رده‌بڕدڕێت، ئاوا بنووسێت،
که‌واته «مسته‌فا»
هه‌ڵه‌یه و « موسته‌فا»
راسته.
چه‌ند
جارێکه‌و له‌چه‌ند موناسه‌به‌تێک دا مه‌لا به‌ختیار
له‌لایه‌ک و
ئه‌رسه‌لان بایز له‌لایه‌کی تره‌وه باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن
که گوایه:
ئه‌وان
پاره‌یان داوه به من.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه بخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ
ده‌رده‌که‌وێت، که ده‌ستپێکردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه،
ناته‌واوییه‌کی تێدایه و هه‌ست به قرتاوی به‌شی پێش ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه ده‌کات. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئه‌م
ڕسته‌یه سه‌ره‌تای ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه و له بازدانێکی
کتوپڕی ده‌چێت. ئاخر به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین، بابه‌ته‌که‌ی
له سه‌ر چییه و له کوێوه ده‌ست پێده‌کات، وه‌ها
له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌که‌وێته گفتوگۆوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که
ته‌واوی کۆمه‌ڵگه و خوێنه‌ران ئه‌ندامی کۆمپانیاکه‌ی بن و
ڕۆژانه له لێدوان و کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیاندا ئاداری
سه‌رنجه‌کانی نه‌وشیروان له‌سه‌ر باڵه‌که‌ی تری (ینک) بن.
موناسه‌به‌تێک
ئه‌م
واژه‌یه عه‌ره‌بییه و به کوردی ده‌بێته
«بۆنه»، هه‌روه‌ها پاشگری (دا) ده‌نووسێت به (بۆنه‌یه‌ک
– بۆنه‌یه‌کدا)ه‌وه.
بایز، به دوو (ی)
ده‌نووسرێت: باییز،
هه‌روه‌ك پاییز.
ئه‌که‌ن
هه‌ڵه‌یه و به نووسینی ستاندارد، ئه‌وه‌ی لایه‌نگره‌کانی
نه‌وشیروان ده‌یانه‌وێت به‌نێوی ستاندارده‌وه بیسه‌پێنن،
(ده‌که‌ن) ده‌نووسرێت!
ئه‌وان پاره‌یان داوه به من.
داڕشتنی ئه‌م ڕسته‌یه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت ئاوا بنووسرێت:
ئه‌وان پاره‌یان به من داوه.
چونکه فرمان له زمانی کوردی‌دا ده‌که‌وێته به‌شی گوزاره
و له‌وێشدا ده‌که‌وێته کۆتایی ڕسته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی راسی
داڕشتنی ڕسته‌که‌مان بۆ ده‌رکه‌وێت، ئه‌وا پێویسته پرسیار
ئاراسته‌ی به‌شه پێکهێنه‌ره‌کانی ڕسته‌که بکه‌ین، که
لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه له فرمانه‌که‌یه‌تی.
پرسیار: ئه‌وان پاره‌یان به کێ
داوه؟
وه‌لام : ئه‌وان پاره‌یان به من
داوه.
پاره‌یان
نه‌داوه به من تا دژی یه‌کێتی به‌کاری بهێنم.
دیسانه‌وه هه‌مان هه‌ڵه دووباره بووه‌ته‌وه و ده‌بێت
ڕسته‌که ئاوا دابڕێژرێت :
ئه‌وان پاره‌یان به من نه‌داوه، تاکو (تاوه‌کو) دژی
یه‌کێتی به‌کاری بهێنم، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕسته‌یه
له دوو نیوه ڕسته: پاره‌یان به من نه‌داوه + تا دژی
یه‌کێتی به‌کاری بهێنم، پێك هاتووه، که‌واته کۆمایه‌ك
دوو نیوه‌ڕسته‌که لێك جیاده‌کاته‌وه.
پاره و ئه‌رزیان داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی
دابمه‌زرێنم، نه‌ک ڕۆژنامه و ته‌له‌فیزۆن.
ئه‌رز
عه‌ره‌بییه و (زه‌وی یا
زه‌مین) کوردییه.
داومه‌تێ
زمان
و ده‌ربڕینی گه‌لییه1 و
له زمانه ستانداره‌که‌ی لایه‌نگرانی
«نه‌وشیروان»
دا، (به من داوه یا
پێیان داوم) به‌کار
ده‌برێت.
سه‌نته‌ری
هه‌رچه‌نده واژه‌یه‌کی جیهانگر و له‌سه‌ر زاران ڕه‌وانه،
به‌لام دیسانه‌وه له کوردی‌دا له‌بری سه‌نته‌ر (ناوه‌ند)
هه‌یه، وه‌ك ناوه‌نده کارتۆنییه‌که‌ی (کۆڕه‌ك)، که به
فوویه‌کی تاڵه‌بانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه!
ته‌له‌فیزۆن
هه‌ڵه‌یه و (ته‌له‌فزیۆن) دروسته.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر چاوی کادره‌کانی یه‌کێتی و رای گشتی ڕونتر
بێت و،
خوێنده‌وار و گوێگر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن به چاکی ئه‌زانم
ئه‌م چه‌ند
نوقته‌یه ڕون بکه‌مه‌وه:
به‌ر چاوی
واژه‌یه‌کی لێکدراوه و ئاماژه‌یه بۆ شوێنێکی دیاریکراو،
که‌واته (به‌رچاوی)
دروسته.
کادره‌کانی
هه‌ڵه‌یه و (کادێره‌کانی)
دروسته، چونکه ئێمه له کوردی‌دا فره‌تر ده‌ربڕێنه
ئاڵمانییه‌که به‌کار ده‌به‌ین و به ئاڵمانی (Kader)2
ده‌نووسرێت و ده‌خوێندرێته‌وه.
ڕونتر
به
دوو (و) ده‌نووسرێت، واته (ڕوونتر).
و،
هه‌ڵه‌یه و (و) به
ته‌نیا راسته، چونکه کاتێك که (و)ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان
دوو نیوه‌ڕسته‌دا یا له نێوان دوو وشه‌دا به‌کار ببرێت،
ئه‌وا کۆما (،) پێویست
نییه و به‌کار بردنی هه‌ڵه‌یه.
خوێنده‌وار
خوێنده‌وار هه‌ڵه‌یه و (خوێنه‌ر)
دروسته، چونکه مه‌به‌ستی وی، که‌سانێکن که ئه‌م
ڕوونکردنه‌وه‌یان به‌رچاو ده‌که‌وێت و ده‌یخوێننه‌وه. (خوێنده‌وار)
به که‌سێك ده‌وترێت، که چووبێته فێرگه و خوێندبێتی،
به‌ڵام (خوێنه‌ر)
که‌سێکه که په‌رتووك و ڕۆژنامه و به‌گشتی تێکست خوێنه.
مه‌رج نییه، هه‌موو خوێنده‌وارێك
(خوێنه‌ر) بێت، به‌ڵام
هه‌موو خوێنه‌رێك (خوێنده‌وار)ه.
سه‌یر له‌وه‌دایه که‌سێك که له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
ڕابوردوودا وه‌ك پانکوردستانییه‌ك، نه‌یارانی خۆی له‌سه‌ر
داشعیراقبوون، تیرۆر ده‌کرد، که‌چی پاش بیستوچوار ساڵ له
چوارچێوه‌ی شێوه‌زاری شاره‌که‌یدا، (خوێنده‌وار)
و (خوێنه‌ر) له‌یه‌ك
جیاناکاته‌وه!
خوێنده‌وار
و گوێگر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لێره‌دا مه‌به‌ست له (خوێنده‌وار)،
(خوێنه‌ر)ه و
ڕوونکردنه‌وه‌که به چاو ده‌بینێت و (گوێگر)
که لێره‌دا مه‌به‌ست له که‌سانێکه که به‌هۆی رادیۆ و
ته‌له‌فزیۆن و گێرانه‌وه‌ی که‌سانی تره‌وه،
ڕوونکردنه‌وه‌که به گوێ ده‌بیستن، فرمانێك کۆیان
ناکاته‌وه و به‌تاکی ده‌مێننه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت،
فرمانی ناو ڕسته‌که‌ش گوزارش له بکه‌ری تاك بکات،
که‌واته (نه‌چێت)
دروسته. خۆ ئه‌گه‌ر بینووسیایه (خوێنه‌ران و گوێ‌گران)،
ئه‌وا کرداری کۆی (نه‌چن)
دروست و له جێی خۆیدا ده‌بوو.
به چاکی ئه‌زانم ئه‌م چه‌ند
نوقته‌یه ڕون بکه‌مه‌وه:
ئه‌زانم
ئه‌زانم، هه‌ڵه‌یه و ده‌زانم دروسته، چونکه ئه‌زانم له
باری ئاسایی و دوانی گه‌لی (سه‌رجاده) به‌کار دێت و
فره‌تر ناوچه‌یه‌ك به‌کاری ده‌هێنێت. بۆیه ناتوانێت
گشتگیر و ستاندارد بێت. له زمانی نووسیندا (ده‌زانم)
به‌کار ده‌برێت.
نوقته‌یه
نوقته،
قوتی عه‌تارمان بیرده‌خاته‌وه. له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌وه‌ی
چه‌ند پۆلێك چووبێته فێرگه، ئه‌وا (خاڵ)
به‌کار ده‌بات.
ڕون
دیسانه‌وه هه‌ڵه‌یه و به‌یه‌ك (و)
نووسراوه و ده‌بێت دووان بن.
"مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن"
ئه‌م
("") نیشانه‌یه له
خاڵبه‌ندی زۆربه‌ی زمانه‌کانی دونیادا بۆ گواستنه‌وه‌ی
وته‌ی که‌سێك یا به‌شه تێکستێك به‌کار ده‌برێت. به‌لام بۆ
دیاریکردن یا جیاکردنه‌وه‌ی ناو یا وشه‌یه‌ك له پاشگر،
ئه‌وا جووت که‌وانه‌ی بچووك «»
به‌کار ده‌به‌ین. ئه‌مانه ئه‌لفوبێی نووسینن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که، کوردیش نه‌زانێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که له زمانه‌کانی تریشدا هه‌ر به‌و جۆره به‌کار
ده‌برێن، ئه‌وا هیچ بیانوو و پاساوێك بۆ ئه‌م هه‌ڵه
چاوزه‌قه نییه، که‌واته ده‌بوو بنووسێت
« مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن».
کۆمپانیای وشه نه "مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن" ه تا سه‌ر به
مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز بێت و نه "ڕێکخراوی
دیموکراتی
جه‌ماوه‌ری" یه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخراوه
دیموکراتیه‌کانی مه‌لا
به‌ختیار بێت، تاوه‌کو ئه‌وه‌ی موچه و میزانیه له‌وان
وه‌ربگرێت.
(تا)
و (تاوه‌کو)، هه‌ر یه‌ك
شتن. سێباره کردنه‌وه‌ی له چه‌ند ڕسته‌یه‌کی لێکدراودا،
له‌نگییه‌ك دروست ده‌کات. کاتێك له دوو ڕسته‌ی یه‌که‌مدا
(تا) به‌کارهاتووه،
هه‌ر ده‌کاته‌وه (تاوه‌کو)
که له ڕسته‌ی سێیه‌مدا به‌کار براوه، به‌کاربردنی له
ڕسته‌ی سێیه‌مدا، که ته‌واوکه‌ری دوو ڕسته‌که‌ی پێش
خۆیه‌تی، له‌نگییه‌کی دروستکردووه و کاتێك که خوێنه‌ر
پاش ته‌واوبوونی مه‌به‌سته‌که‌ی نووسه‌ر، سێباره (تاوه‌کو)
ده‌که‌وێته‌وه به‌رچاوی، ناچار ده‌بێت، دووباره
ڕسته‌کانی پێشوو بخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕسته‌ی
سێیه‌م وه‌ك ته‌واوکه‌ری دوو ڕسته‌که‌ی تر تێبگات.
نووسه‌ر، ئه‌گه‌ر که‌مێك خۆی ماندوو بکردایه، ئه‌وا
ده‌یتوانی موچه و
میزانیه‌که‌ی بخاته پاڵ
مه‌کته‌بی ڕێکخستن و
ڕێکخراوه دیموکراتییه‌کان و به‌م جۆره دایڕشتایه:
کۆمپانیای وشه نه
«مه‌ڵبه‌ندی
ڕێکخستن»ه،
تا سه‌ر به
نووسینگه‌ی ڕێکخستنی «ئه‌رسه‌لان باییز» بێت و مووچه‌ی
له‌وه‌وه وه‌ربگرێت، نه
«ڕێکخراوی
دیموکراتیی
جه‌ماوه‌ری»یه،
تا سه‌ر به نووسینگه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتییه‌کانی «مه‌لا
به‌ختیار» بێت و
میزانیه‌ی
له‌وه‌وه بۆ ته‌رخان بکرێت،
....
به‌م
جۆره ده‌بینین، نووسه‌ر خاڵبه‌ندی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه
و له نیوه‌ڕسته‌ی کۆمپانیای
وشه نه "مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن" ه تا سه‌ر به
مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز بێت و نه "ڕێکخراوی
دیموکراتی
جه‌ماوه‌ری" یه
، هه‌روها (و)ی نێوان ڕسته‌ی یه‌که‌م و ڕسته‌ی دووه‌م،
زیاده‌یه و ده‌بوو (،) دابنێت، به‌مه‌ش
خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌کانیدا، تووشی بارگرانییه‌ك
ده‌کات.
مه‌کته‌بی
عه‌ره‌بییه و (نووسینگه)
کوردییه و دروسته – پێداگرتنم له‌سه‌ر به کوردی نووسینی
ئه‌و وشانه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که نووسه‌ر
سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌که، که بڕیاره وشه‌ی کوردی به‌رهه‌م
بێنێت، ئه‌گه‌ر نا، پێویسته بزانین به‌رهه‌می ئه‌و
کۆمپانیایه چییه؟- .
دیموکراتیه‌کانی
(دیموکراتیه‌کانی)
هه‌ڵه‌یه و (دیموکراتییه‌کانی)
دروسته. چونکه کاتێك که (دیموکراتی) کۆده‌که‌ینه‌وه،
ئه‌وا بۆ وه‌رگرتنی پاشگری (کان)ی کۆ، پێویستی به (ی) تر
ده‌بێت، که‌واته (دیموکراتییه‌کان)
دروسته نه‌ك (دیموکراتیه‌کان).
نه من
و نه هاوکاره‌کانم بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه و
داوده‌زگاکانی موچه
و پاره و ئه‌رز‌مان له‌م دو زاته وه‌رنه‌گرتوه،
ئه‌م ڕسته سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و خاڵبه‌ندی و شوێنی
واژه‌کان دروست نییه، له کاتێکدا که له سێ نیوه‌ڕسته
پێکهاتووه، که‌چی نووسه‌ر کۆمای دانه‌ناوه و کاتێك که
خوێنه‌ر ڕسته‌که ده‌خوێنێته‌وه، واده‌زانێت، که نووسه‌ر
له (داموده‌زگه‌کانی
موچه و پاره و زه‌وی)
ده‌دوێت.
داوده‌زگاکانی
هه‌ڵه‌یه و (داموده‌زگه) راسته. ڕاسته له سۆرانی‌دا
به‌و تۆڕه‌ی که که‌وی پێ ده‌گرن، ده‌ڵێن (دا‌و)
و له هه‌ورامیدا پێی ده‌ڵێن (دام)،
به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له (دا‌و)
نییه و له سۆرانی و له هه‌ورامیشدا هه‌ر (داموده‌زگا
،
داموده‌زگه)
ی پێ ده‌ڵێن.
ئه‌رز‌مان
(ئه‌رز)
عه‌ره‌بییه و (زه‌وی
یا
زه‌مین)
کوردییه. هه‌روه‌ها له دوانی گه‌لی (سه‌رجاده)دا
(ئه‌رزه)ی پێ ده‌وترێت نه‌ك (ئه‌رز).
موچه
و پاره
به‌کاربردنی (موچه)
و (پاره)
له‌پاڵ یه‌کدا و بۆ دوو واتای جیاواز، نه‌زانییه، چونکه
له‌م ڕۆژگاره‌ی ته‌کنۆلۆژیای زانیارییه‌کاندا، (موچه)
هه‌ر به پاره‌یه و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه، که
گه‌نم له‌بری که‌وش وه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر (موچه
و
کۆمه‌ك)ی
به‌کار بردبا، لێمان وه‌رده‌گرت.
له‌م
هه‌ڵه‌یه و (له‌و)
دروسته. چونکه هه‌م له‌ده‌سته‌ی ئه‌وبه‌رن و هه‌م
له‌کاتی نووسینی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی «نه‌وشیروان
موسته‌فا»دا، ناوبراوان له‌وێ نه‌بوون و له شوێنێکی
دوورتر بوون.
دو زاته
(2)
به دوو (و)
ده‌نووسرێت و (زات)
لێره‌دا وه‌ك سوکایه‌تی و لاقرتێ به‌کار هاتووه، ئه‌مه‌ش
بۆ شان و شکۆی سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌ك، که بڕیاره وشه
به‌رهه‌م بهێنێت، ناگونجێت.
وه‌رنه‌گرتوه
هه‌ڵه‌یه و به دوو (و) ده‌نووسرێت: (وه‌رنه‌گرتووه)
بۆیه ئیدیعاکانیان بێ بناغه‌و نا ڕاسته و
هه‌رچیه‌ک ئه‌ڵێن قسه‌ی خۆیانه.
بۆیه
لێره‌دا
هه‌ڵه‌یه و (له‌به‌ر ئه‌وه) دروسته. چونکه که‌س
پرسیاری ئاراسته‌ی نووسه‌ر نه‌کردووه، تاوه‌کو پێمان بڵێت
(بۆیه)!
ئیدیعاکانیان
عه‌ره‌بییه و (پاگه‌نده‌کانیان)
کوردییه و دروسته.
بێ بناغه‌و
ڕاسته له عه‌ره‌بی و فارسی‌دا (بدون) به وشه‌ی پاش
خۆیه‌وه نانووسێت، به‌ڵام له کوردی‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پێشگری ئه‌رێیی (به) بۆ نموونه به‌جه‌رگ، به‌که‌ڵك،
له‌گه‌ڵ وشه‌که‌دا به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌نووسرێت، بۆیه
پێشگری نه‌رێی (بێ) پێویسته له‌گه‌ڵ وشه‌که‌دا
به‌سه‌ریه‌که‌وه بنووسرێت: (بێبناخه).
هه‌روه‌ها (و) په‌یوه‌ندی و خستنه‌سه‌ر، به وشه‌ی پێش و
پاشی خۆیه‌وه نالکێت.
نا ڕاسته
(ناڕاست)
یه‌ك وشه‌یه و به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌نووسرێت و هه‌روه‌ها
لێره‌دا گوزارش له واژه‌ی (پاگه‌نده‌کانیان) که کۆیه
ده‌کات، بۆیه خۆشی کۆده‌بێته‌وه، واته ده‌بێت (ناراستن)
بنووسرێت.
ئه‌ڵێن
هه‌ڵه‌یه و (ده‌ڵێن)
دروسته.
دوه‌م: من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی
یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا
دارایی و
ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی،
دوه‌م:
هه‌ڵه‌یه و (دووه‌م)
دروسته و به دوو (و)
دنووسرێت.
بوم
هه‌ڵه‌یه و به دوو (و)
ده‌نووسریت: (بووم).
سه‌ره‌کیه‌کانی
هه‌ڵه‌یه و (سه‌ره‌کییه‌کانی)
به دوو (ی)
دروسته.
یه‌کێتیی
هه‌ڵه‌یه و (یه‌کێتی) دروسته.
هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و
ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی
زیاده‌ن، چونکه یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان به هێزی
پیشمه‌رگه‌ی کوردستان – له‌شکری یه‌کێتی-، داموده‌زگه
دارایی و ڕێکخراوه‌یی و ڕاگه‌یاندنییه‌کانییه‌وه، یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لێده‌رکرێت،
ئه‌وا ده‌بێته سێ واژه‌ی بێ قه‌واره. به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ویستوویه‌تی به باڵای خۆیدا هه‌ڵبڵێت و
لیستی کاره‌کانی درێژ بکاته‌وه، ده‌بوو ئه‌و ڕسته‌یه
ئاوا داڕێژێت:
من یه‌کێك بووم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی
یه‌کێتی
نیشتمانیی کوردستان به هێزی پێشمه‌رگه و هه‌موو
داموده‌زگه دارایی و
ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنییه‌کانیییه‌وه.
هه‌مو
هه‌ڵه‌یه و (هه‌موو)
دروسته.
راگه‌یاندنه‌کانی
هه‌ڵه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ڕاگه‌یاندنییه‌کانی)
بۆ (داموده‌زگه‌کانی) ده‌گه‌ڕێته‌وه، که‌واته (ڕاگه‌یاندنییه‌کانی)
دروسته. بۆ باشتر تێگه‌یشتن له‌وه، پێویسته به وردی
بیخوێنینه‌وه:
داموده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌کانی!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وی بینووسیایه: داموده‌زگه‌ی
(داموده‌زگای) ڕاگه‌یاندنه‌کانی، ئه‌وا پێوسیتی به
زیادکردنی ناوئاخنی (یی)
نه‌ده‌بوو!
به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی
یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو
لایه‌نه سه‌لبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه،
ئه‌وه‌ی چه‌ند تێکستێکی به زمانی کوردی خوێندبێته‌وه،
ئه‌وا هه‌ڵه‌ی وای به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێت و ئاوا پاش و پێش
به پێكهێنه‌ره‌کانی ڕه‌سته ناکات. ده‌کرێت خوێندکارێکی
سه‌ره‌تایی له نووسینی داڕشتنێکدا ئه‌م هه‌ڵانه بکات،
به‌ڵام سه‌رۆکی کۆمپانیاکه‌مان بۆی نییه، ئاوا زمانی
کوردی وێران بکات.
ئه‌گه‌ر من ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه داڕێژم، ئه‌وا
ده‌ینووسمه‌وه: له دروستکردنی
رابوردوو و ئێستای «یه‌کێتی»دا، به هه‌موو لایه‌نه باش و
خراپه‌کانییه‌وه، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بووم.
رابردوی
هه‌ڵه نووسراوه و به‌م شێوه‌یه (ڕابوردووی)
ده‌نووسرێت.
سه‌لبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه
(سه‌لبی)
عه‌ره‌بییه و (خراپ
و
نه‌رێی)
کوردین و ئه‌گه‌ر به‌مانه‌ش رازی نه‌بین، ئه‌وا (نیگه‌تیڤ)
له‌سه‌ر زمان و له کوردی‌دا ڕه‌وانتره. هه‌روه‌ها (ئیجابی)یش
هه‌روا عه‌ره‌بییه و (باش
و
ئه‌رێی)
کوردین و ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش رازی نین، ئه‌وا (پۆزه‌تیڤ
) له‌سه‌ر زاران ڕه‌وانتره. دواجار (ئیجابیه‌کانیه‌وه)
هه‌ڵه‌یه و (ئیجابییه‌کانییه‌وه)
دروسته.
من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی
هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا،
هه‌روه‌ها شه‌ریکم
له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی
نیه منه‌ت
به‌سه‌ر مندا بکات.
دیسانه‌وه، دۆ و دۆشاوی تێکه‌ڵ کردووه و خوێنه‌ری وریا
بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌سته‌که‌ی بگات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به
زمانی وا هه‌ژار و چه‌وت و چه‌وێڵ ئاشنا نییه، ناچار
ده‌بێت چه‌ندجار بیخوێنێته‌وه، تاوه‌کو لێی تێ بگات.
هه‌روه‌کو
لێره‌دا به‌کاربردنی (هه‌روه‌کو)
هه‌ڵه‌یه و (هه‌ر
ئاوا)
دروسته.
شه‌ریکم
عه‌ره‌بییه و (هاوبه‌ش
،
به‌شدار
یا پشکدار) کوردین و دروستن. هه‌روه‌ها ئه‌م وشه‌یه
ده‌بێت له کۆتایی ڕسته‌که‌دا بنووسریت.
مێژویی
به دوو (و) ده‌نووسرێت: (مێژوویی).
هه‌روه‌ها
لێره‌دا هه‌ڵه‌یه و (هه‌رواش)
دروسته، چونکه (هه‌روه‌ها) بۆ خستنه‌سه‌ر به‌کار ده‌بێت،
به‌ڵام (هه‌رواش)
بۆ پێکه‌وه به‌ستنی دوو ڕسته یا دوو نیوه ڕسته به‌کار
ده‌برێت.
سه‌روه‌ت و سامان و دارایی
(سه‌روه‌ت)
و (سامان)،
یه‌که‌م عه‌ره‌بییه و دووه‌م کوردییه و هه‌ر یه‌ك شتن و
سێیه‌مێش (دارایی)
هه‌ر به واتای یه‌که‌م و دووه‌م دێته‌وه. ده‌کرا نووسه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئاوبخواته‌وه، بنووسێت: (دارونه‌داری)!
نیه
هه‌ڵه نووسراوه و به دوو (ی)
ده‌نووسرێت.
هه‌ڵگرتنی
لێره‌دا دورست نییه و (له
ئه‌ستۆگرتنی)
دروسته. چونکه ئۆباڵ فه‌رده برنج نییه، تا هه‌ڵبگیرێت.
ئایا که‌س بیستوویه‌تی، کوردێك بڵێت : "ئۆباڵی له
هه‌ڵگرتنی تۆ!"؟
،
له پاش ڕسته‌ی دووه‌م (،)
دروست نییه و پێویسته (و)
له‌گه‌ڵ ڕسته‌ی سێیه‌مدا به‌یه‌که‌وه گرێیان بداته‌وه.
ئینجا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، له ڕسته‌که و مه‌به‌ستی
نووسه‌ر بگه‌ین، ناچار ده‌بین جارێکی تر ده‌سته‌واژه‌کان
سه‌رله‌نوێ داڕێژینه‌وه:
هه‌روا که من له ئه‌ستۆگرتنی ئۆباڵی مێژوویی
هه‌موو ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کانی «یه‌کێتی»دا
پشکدارم، ئاواش
له
هه‌موو دارونه‌داری «یه‌کێتی» دا پشکدارم و که‌س بۆی نییه
منه‌ت
به‌سه‌ر مندا بکات (منه‌تم به‌سه‌ردا بکات).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری من لێره‌دا به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
لایه‌نی زمانه‌وانی بابه‌ته‌که‌یه، بۆیه خۆم له توانج
نووسین له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ده‌سته‌واژانه لاده‌ده‌م و
ئه‌وه هه‌ڵده‌گرم بۆ هه‌ڵیکی تر. به‌لام ناچارم له
نووسه‌ر بپرسم: ئایا خوێنه‌ری به‌دبه‌خت، هێنده کاتی
هه‌یه، تاوه‌کو له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕوونکردنه‌وه و
بانگه‌واێکی نه‌وشیروان موسته‌فا و ئه‌و نووسینانه‌ی که
کۆمپانیاکه‌ی به‌رهه‌میان ده‌هێنێت، بۆ ڕاستکردنه‌وه و
سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی وی و لایه‌نگرانی
ته‌رخانی بکات؟
سێ یه‌م: له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه تا
ئێستا زیاتر له
10
جار و له موناسه‌به‌تی ئاشکرادا به سوپاسه‌وه
ئیشاره‌تم داوه به‌و
هاوکاریه‌ی مام جه‌لال کردوینی، هه‌ر بۆ نمونه:
سێ یه‌م
هه‌ڵه‌یه و (سێیه‌م)
دروسته، چونکه یه‌ك وشه‌یه و نووسینی به جیا،
واتایه‌کی تر ده‌به‌خشێت؛
سێ یه‌م،
له‌سه‌ر کێشی
سێ ژه‌م،
سێ به‌رد
و
سێ ژنه
و .....
له‌سه‌ره‌تای
(له)
که ئامرازی نیشانه‌یه، به وشه‌ی پێش و پاشی خۆیه‌وه
ناڵکێت، واته (له سه‌ره‌تای) دروسته.
کۆمپانیای وشه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که (وشه)
ناوی کۆمپانایه‌که، پاشگر وه‌رناگرێت و ده‌بێت به‌جیا
بخرێته نێوان جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌وه کۆمپانیای
«وشه».
زیاتر له
10
جار و له موناسه‌به‌تی ئاشکرادا
ئه‌م نیوه‌ڕسته‌ش ده‌بوو به کۆما له نێوه‌ڕسته‌که‌ی پاش
خۆی جیابکرێته‌وه، هه‌روه‌ها (و)ی
پاش (جار)
زیاده‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی بۆ (بۆنه‌کان)
به‌کار بهێنایه، ئه‌وا ئه‌و (و)
له‌جێی خۆیدا ده‌بوو. هه‌روه‌ها لێره‌دا ژماره‌ی جاره‌کان،
ده‌بوو به نووسین بنووسرایه، چونکه وی له بڕی پاره
نادوێت و خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره نییه.
موناسه‌به‌تی
هه‌ڵه‌یه و عه‌ره‌بییه، کوردییه‌که‌ی (بۆنه)یه.
هه‌روه‌ها ئه‌م واژه عه‌ره‌بییه له قسه‌کردنی گه‌لیدا
وه‌ك (جمع مؤنث سالم، موناسبات) به‌کارده‌برێت. به‌ڵام
لێره‌دا نووسه‌ر نه گه‌لیانه نووسیویه‌تی و نه عه‌ره‌بی
به‌کاری بردووه. چونکه خه‌ڵکانێکی زۆر له ڕووی
نه‌زانییه‌وه بۆ (بۆنه‌یه‌ك)یش
هه‌ر (بۆنه‌کان - موناسبات) به‌کار ده‌به‌ن، که‌سانی
لێزانیش گه‌ر هاوواتای کوردی ئه‌م واژه‌یان له‌بیر
چووبێته‌وه، ئه‌وا به تاك (موناسه‌به) به‌کار ده‌به‌ن.
به سوپاسه‌وه ئیشاره‌تم داوه به‌و
هاوکاریه‌ی مام جه‌لال کردوینی،
ئه‌م ڕسته‌یه سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و ته‌نانه‌ت
قسه‌کردنی گه‌لیانه‌ش، هه‌ڵه‌ی وای تێدا ڕوونادات. کامه
خوێندکاری قۆناخی خوێندنی ناوه‌ندی هه‌یه، ئه‌وه
نه‌زانێت، که کردار له ڕسته‌دا ده‌که‌وێته به‌شی
گوزاره و به‌شی گوزاره‌ش ده‌که‌وێته کۆتایی ڕسته‌وه؟
ئیشاره‌تم
به هه‌ڵه به‌کاربراوه. وشه‌که عه‌ره‌بییه و
کوردییه‌که‌ی ده‌کاته: (په‌نجه‌م
بۆ ڕاکێساوه
یا
خستتومه‌ته‌ڕوو).
هه‌روه‌ها تا ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، مه‌به‌ست له
(ئیشاره‌ت) ئه‌وه‌یه، که که‌سێك ڕووبه‌ڕوو په‌نجه بۆ
ئۆبجێکتێك ڕاده‌کێشێت، یا به ده‌موچاو و ئه‌ندامه‌کانی
جه‌سته، مرۆڤ له‌گه‌ڵ که‌سانی دی ده‌که‌وێته گۆڕینه‌وه‌ی
مه‌به‌سته‌کانی.
داوه
فرمانی سه‌ره‌کی ڕسته‌که‌یه و له شوێنێکی هه‌ڵه‌دا
دانراوه و ده‌بێت بکه‌وێته کۆتایی نیوه‌ڕسته‌که یا
ڕسته‌که‌وه.
هاوکاریه‌ی
هه‌ڵه‌یه، چونکه له
هاوکاری+
ناواخن + (ی)
په‌یوه‌ندی پێکهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوکارییه‌کی
ناسراو و دیاریکراو بۆ که‌سێك ده‌رکه‌وێت، پێویستی به دوو
(ی)
هه‌یه، واته (هاوکارییه‌ی)
دروسته. هه‌رچه‌نده من بۆ خۆم پێموایه ئه‌م واژه له
زمانی کوردی‌دا به‌گشتی و له زاراوه‌ی سۆرانی‌دا به‌تایبه‌ت
به هه‌ڵه بۆ مه‌به‌ستێکی جیاواز له خۆی به‌کار ده‌برێت.
چونکه (هاوکاری)
واته دوو یا چه‌ند که‌س له کارێکی وه‌ك یه‌كدا، یه‌ك
کاریان هه‌یه وه‌ك
هاومامۆستایی،
هاوفه‌رمانبه‌ری،
هاوبه‌ڕیوه‌به‌ری،....تد.
تائه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که
ئه‌و واژه‌یه‌ی بۆ به‌کار ده‌برێت، ئه‌وا (هاریکاری
–
کۆمه‌ك)
دروسته.
کردوینی
ئه‌م (کرداره) له ڕووی داڕشتنه‌وه هه‌ڵه‌یه و بۆ
یه‌که‌م که‌سی قسه‌که‌ری کۆ ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکو بۆ
سێیه‌م که‌سی کۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه. هه‌رچه‌نده ناوچه‌ی
سلێمانی به‌کاری ده‌به‌ن، به‌ڵام به هه‌ڵه و به دوانی
گه‌لیانه. بۆیه نه‌ده‌بوو نووسه‌ر، به‌و شێوه بینووسێت،
ئاخر ئه‌و هه‌م بڕیاره که‌شکۆڵی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی بێت
بۆ لایه‌نگرانی ستانداردکردنی سۆرانی و هه‌م وه‌ك شوانه‌ی
کۆمپانیای «وشه» بڕیاره وشه به‌رهه‌م بهێنێت. له‌وێدا
ده‌بوو بنووسێت:
ئه‌و هاریکارییه‌ی که ..... به ئێمه‌ی کردووه.
دواجار گه‌ر ڕسته‌که به دروستی بنووسینه‌وه، ئاوای
لێده‌ێت: به
سوپاسه‌وه له‌و
هارکارییه‌ی که مام جه‌لال به ئێمه‌ی کردووه، دواوم،
بۆ نمونه:
هه‌ڵه‌یه و (
بۆ نموونه)
دروسته.
.1
له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتن دا دوای ده‌س له کار
کێشانه‌وه‌م، له‌گه‌ل هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی.
چاوپێکه‌وتن دا
(دا)
که پاشگره، ده‌لکێت به وشه‌ی پێش خۆیه‌وه.
ده‌س له کار کێشانه‌وه‌م
له زمانی نووسیندا (ده‌ست)
ده‌نووسرێت، هه‌روه‌ها به بروای من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
کردارێکی لێکدراوه و بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێك به واتای
(وازهێنان) به‌کار دێت، ئه‌وا به‌سه‌ریه‌که‌وه وشه‌یه‌ك
پێکده‌هێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێك زمانه‌وان به‌م
بۆچوونه ناکۆکن، من زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه ناوه‌ستم.
دیسانه‌وه داڕشتنی ڕسته‌که هه‌ڵه‌یه. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که کۆما (،) له جێی خۆیدا به‌کار نه‌هاتووه.
هاوڵاتی
ئه‌م واژه‌یه، که ناسێنه‌ری که‌سیکه که له هه‌مان
وڵات‌دا ده‌ژی، له پێشگری (هاو)
+ ناو (وڵات)
+ پاشگر (ی)
پێكهاتووه. له شوێنی تریشدا ئه‌وه‌م ختستووه‌ته ڕوو،
که (هاووڵاتی)
به دوو (و)
ده‌نووسرێت. ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵه‌ی وی نییه، به‌ڵکو
هه‌ڵه‌ی ستافی هه‌فته‌نامه‌که‌شه!
ئیستا پاش ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان، گه‌ر ڕسته‌که جارێکی
تر به‌سه‌ریه‌که‌وه بنووسینه‌وه، ئه‌وا به‌م جۆره
ده‌بێت:
پاش وازهێنانم، له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتندا له‌گه‌ڵ
هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی.
.2
له په‌یامی سبه‌ی دا، که تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر سایته‌که
ماوه.
سبه‌ی دا
هه‌ڵه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌دا (سبه‌ی)
به واتای به‌یانی – مه‌به‌ست له ڕۆژی پاش
ڕوونکردنه‌وه‌که یا سبه‌نێیه‌کی نه‌ناسراو- نایێت، به‌ڵکو
ناوێکی ناسراوه و مه‌به‌سته‌که دیاریکراوه. که‌واته
ده‌بوو له‌نێوان جووتکه‌وانه‌ی بچووکدا
«سبه‌ی»
بنووسرایه.
که تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر سایته‌که ماوه
لێره‌دا بۆ خوێنه‌رێك، که ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی وی له
سایتێکی تردا بخوێنێته‌وه، نازانێت مه‌به‌ستی نووسه‌ر له
(سایته‌که)
کامه سایته. ده‌بوو نووسه‌ر بینووسیایه:
له په‌یامی سایتی «سبه‌ی»دا
یا
له سایتی «سبه‌ی»دا
یا
له سایته‌که‌ماندا....
به‌و جۆره خوێنه‌ر ده‌یزانی مه‌به‌ستی نووسه‌ر له کامه
سایته. چونکه ئه‌و په‌یامه‌یان له سایتی تریشدا
بلاوکرده‌وه.
که‌واته ده‌بوو ڕسته‌که ئاوا بنووسرایه:
له په‌یامی سایتی «سبه‌ی»دا، که تا ئێستاش له‌سه‌ر
سایته‌که ماوه.
.3
له یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌دا باسی کراوه.
پێش هه‌موو شت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بێواتاترین نێویان له
ڕۆژنامه‌که‌یان ناوه،
ڕۆژنامه‌ی
ڕۆژنامه،
«عرض
عرض»
و «قادر
قادر»مان
ده‌هێنێته‌وه یاد. پاشان ده‌بوو نێوی ڕۆژنامه‌که
له‌نیوان دوو جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌دا بووایه و
بینووسیایه: ڕۆژنامه‌ی
«ڕۆژنامه»،
چونکه پاشگری(
دا)
به دوادا هاتووه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌و پرسیاره لای
خوێنه‌رێك دروست ده‌کات، که ئاگاداری ده‌رچوونی
ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌نێوی ڕۆژنامه‌وه نییه؛
له‌یه‌که‌م ژماره‌ی کامه ڕۆژنامه‌دا باسی لێکراوه؟
باسی کراوه
هه‌ڵه‌یه و (باسی
لێکراوه)
درسته.
که‌واته ده‌بوو بینووسیایه:
له ڕۆژنامه‌ی «ڕۆژنامه»دا باسی لێکراوه
یا
قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه.
. 4
له گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی دا له گه‌ڵ نوسه‌ری ناسراوی
فه‌ره‌نسی کریس کۆچێرا.
گفتوگۆی
هه‌ڵه‌یه و (له
گفتوگۆیه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا)
دروسته. چونکه وی له گفتوگۆیه‌کی دیاریکراو ده‌دویت!
له گه‌ڵ
(له‌گه‌ڵ)
یه‌ك وشه‌یه و به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌نووسرێت و (له)
لێره‌دا خۆی به‌ته‌نیا ئامرازی نیشانه نییه و هاوواتای (ده‌گه‌ڵ)ه،
که له ناوچه‌ی موکریان‌دا به‌کار ده‌برێت.
نوسه‌ری
هه‌ڵه‌یه و به دوو (و)
ده‌نووسرێت: (نووسه‌ر).
ناسراوی
وشه‌یه‌کی زیاده‌یه و به لابردنی هیچ له مه‌به‌سته‌که،
که نیشاندانی به‌ئه‌مه‌کی «نه‌وشیروان» و
کۆمپانیاکه‌یه‌تی بۆ «جه‌لال تاڵه‌بانی»، ناگۆڕێت.
به‌کاربردنیشی ته‌نیا بۆ خۆهه‌ڵکیشان بووه و هیچیتر.
چونکه «
کریس کۆچێرا» نووسه‌رێکی ناسراو بێت یا پاسه‌وانێکی
گومناو، هیچ له‌وه ناگۆڕێت، که وی باسی چاکه‌ی
سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی بۆ کردبێت!
کریس کۆچێرا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوه و ناوێکی بیانیشه، ده‌بوو
بیخستایه‌ته نێوان جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ
ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌دبه‌خت به ئاسانی بتوانێت بۆ
خوێندنه‌وه‌ی گفتوگۆکه، شوێنپێی نووسه‌ره‌که هه‌ڵگرێت و
ده‌قی گفتوگۆکه به زمانی فه‌ره‌نسی یا ئینگلیزی
بدۆزێته‌وه، ده‌بوو له ته‌نیشتیدا ناوی نووسه‌ری
ناوبراوی به ڕێنووسی خودی نووسه‌ره‌که بنووسیایه.
به‌داخه‌وه، ئه‌مه نه‌خۆشییه‌کییه‌که، که له
نووسه‌ره «عه‌ره‌ب» و «فارسه‌کان»ه‌وه بۆمان جێماوه،
که ئاماژه به ناوه‌کان له زمانی لێوه‌رگیراوه‌وه
ناکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له وێبگه‌ڕی «گوگل»دا نێوی «کریس
کۆچێرا»م
نووسی، له وتاری بیستویه‌ك سایتدا، ته‌نیا به‌ڕێز
«ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری»3
له وه‌رگێڕانی بابه‌تێکی «
کریس کۆچێرا»دا،
نێوی ئه‌م نووسه‌ره‌ی به‌م جۆره«Chris
Kutschera»
نووسیوه.
ئه‌م پشتگوێخستنه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌ڕان و
نووسه‌رانه‌وه، ده‌رگه‌ی چانسی ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ران
بتوانن زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌و که‌سه و بابه‌ته‌کانی به
زمانه‌کانی دی بخوێننه‌وه، داده‌خات.
هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ده ملیۆن دۆلار و
بینایه‌کی حکومه‌ت و
گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه
هاوکاری
وه‌ك پێشتر له‌م باره‌وه نووسیم، (هاوکاری)
هه‌ڵه‌یه و (هاریکاری)
دروسته.
بینایه‌کی
عه‌ره‌بییه، (ته‌لارێك)
دروست و کوردییه.
حکومه‌ت
عه‌ره‌بییه ، (میری)
دروست و کوردییه.
بوه
هه‌ڵه‌یه، (بووه)
به دوو (و)
دروسته.
دواجار، خاڵی کۆتایی ڕسته‌ی له‌بیرکردووه و ڕسته‌که‌ی به
کراوه‌یی و بێ گرێدانه‌وه به ڕسته‌که‌ی دواتره‌وه
به‌جێهێشتووه.
ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هاوکاری و دوا هاوکاری
مام جه‌لال بوه بۆ ئێمه و،
له‌پاش (ئه‌وه‌ش)
که وه‌ستانێکی کورت هه‌یه و ئه‌م وشه‌یه بۆ دووباره
دوانه‌وه له ڕسته‌که‌ی پێشوو به‌کار ده‌برێت و له‌بری
دووباره نووسینه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی پێشووه، بۆیه
ده‌بوو (،)یه‌ك له پاشی بنووسرێت.
بوه
دیسانه‌وه هه‌ڵه‌یه و به‌یه‌ك (و)
نووسراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك کردارێك له جێی خۆیدا
نه‌نووسراوه، که ده‌بوو له پاش (بۆ ئێمه) بنووسرایه.
و،
به پێچه‌وانه‌ی زمانی فارسییه‌وه، له کوردی‌دا پاش (و)ی
په‌یوه‌ندی (گرێدانه‌وه) کۆما نانووسرێت. چونکه کاتێك
که دوو نیوه‌ڕسته‌که یا دوو ڕسته‌که ڕاده‌یه‌ك
سه‌ربه‌خۆییان تێدا بێت، ئه‌وا کۆما به‌کار ده‌برێت،
به‌ڵام کاتێك، که کۆمه‌ڵێك واژه‌ی به‌یه‌ك په‌یوه‌ست یا
دوو نیوه‌ڕسته‌ی ئه‌رێیی یا نه‌رێیی به‌یه‌که‌وه
په‌یوه‌ست له ڕسته‌یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌وا ده‌توانین
(و)ی په‌یوه‌ندی یا گرێدانه‌وه به‌کار به‌رین.
که‌واته ده‌بوو ڕسته‌که‌ی به‌م جۆره داڕشتایه:
ئه‌وه‌ش، یه‌که‌م هاریکاری و دوا هاریکاری مام جه‌لال بۆ
ئێمه بووه و
هه‌مو ئه‌وانه‌ش به ناوی کۆمپانیای وشه‌وه
تۆمار کراون که شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه.
هه‌مو ئه‌وانه‌ش
ئه‌م دوو وشه‌یه لێره‌دا ناڕۆشنییه‌کیان درستکردووه.
چونکه دیار نییه، مه‌به‌ست له (هه‌موو
ئه‌وانه‌ش)
چییه؛ شتومه‌ك یا کۆمه‌ڵه مرۆڤێك؟! که ده‌بوو بنووسێت :
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش...
شه‌خسیه‌تێکی
عه‌ره‌بییه، (که‌سایه‌تییه‌کی)
کوردییه‌که‌یه‌تی.
مه‌عنه‌وی
ئه‌م وشه‌یه‌ش عه‌ره‌بییه و به‌داخه‌وه هاوواتا
کوردییه‌که‌ی لانیکه‌م له‌ناوبردووه. من بۆخۆم زۆر
به‌دوای واتای ئه‌م واژه عه‌ره‌بییه‌دا گه‌ڕاوم،
به‌داخه‌وه چ له ده‌ربڕینی کوردی و چ له زمانی عه‌ره‌بی
و چ له زمانی فارسی‌دا، هه‌روا که (مه‌عنه‌ویه‌ت)
به‌رجه‌سته ناکرێت، واتاکه‌شی ناتوانین به وردی به‌ده‌ست
بهێنین، لانیکه‌م له کوردی‌دا وایه. ئه‌وه‌نده‌ی من لێی
تێگه‌یشتبم، به واتای (وره‌یی)
دێت، چونکه زۆرن ئه‌وانه‌ی که ده‌بێژن (مه‌عنه‌ویات)
له‌سه‌ر کێشی (حلویات)
و مه‌به‌ستیان (وره)یه.
به‌ڵام گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، لێره‌دا مه‌به‌ستی
نووسه‌ر له (که‌سایه‌تییه‌کی
سیمبولی)
یا (نوێنه‌رایه‌تی)یه.
چونکه کۆمپانیاکه تاکه که‌سێك نییه، به‌ڵکو
که‌سایه‌تییه‌کی (کۆ
سیمبولی)یه.
قانونیه
عه‌ره‌بییه، کوردییه‌که‌ی ده‌کاته (یاساییه).
ڕێنووسه‌که‌شی هه‌ڵه‌یه، چونکه به دوو (ی)
ده‌نووسرێت، واته (قانونییه).
کاتێك، که ڕسته‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌خوێنینه‌وه،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که له شوێنێکدا که ده‌بوو (که)
بنووسرێت، نه‌نووسرایه و له شوێنێکدا که ده‌بوو
نه‌نووسرێت، نووسرایه . هه‌روه‌ها خوێنه‌ر وریا ناچار
ده‌بێت به‌دوای ته‌واوکه‌ری ڕسته‌که‌دا بگه‌ڕێت، که
زیاده‌ڕه‌وی (که
شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه.)
ده‌یخوازێت. لێره‌دا پرسیارگه‌لێك سه‌ر قوتده‌که‌ته‌وه:
کێ که‌سایه‌تییه‌کی سیمبولی
(نوێنه‌رایه‌تی)
و یاساییه،
کۆمپانیای وشه
یا (هه‌موو
ئه‌وانه‌ش)؟
لێره‌دا ده‌بێت نووسه‌ر ڕسته‌که‌مان بۆ ته‌واو بکات،
ئه‌گینا به لابردنی (که
شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه)
هیچ له واتای ڕسته‌که ناگۆڕدرێت. به ڕای من نووسه‌ر
ته‌نیا مه‌به‌ستی قسه‌کردن بووه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
کۆمپانیاکه‌ی، به‌ڵام له کات و شوێنێکی نه‌شیاودا.
بۆ ڕاستکردنه‌وه، ده‌بوو ڕسته‌که ئاوا بنووسرایه:
ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش، که به‌ناوی کۆمپانیای
«وشه»وه تۆمارکراون.
ئه‌مه‌شمان
ئه‌وه‌نده وتۆته‌وه که خه‌ریکه نرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی
هاوکاریه‌که
نامێنێ.
وتۆته‌وه
هه‌ڵه‌یه و (وتوه‌ته‌وه
یا
چه‌ندباره کردووه‌ته‌وه)
دروسته. هه‌روه‌ها پاش (وتۆته‌وه)،
که له‌وێدا نیوه‌ڕسته‌یه‌ك ته‌واو ده‌بێت، کۆمایه‌ك
پێویسته.
سیاسی
عه‌ره‌بییه، (ڕامیاری)
کوردییه‌که‌یه‌تی.
هاوکاریه‌که
دیسانه‌وه، هه‌م له‌ڕووی ڕێنووسه‌وه هه‌ڵه‌یه و هه‌م
له‌ڕووی واتاوه، (هاریکاییه‌که)
دروسته.
خه‌ریکه ...نامێنێ
هه‌ڵه‌یه و (
خه‌ریکه ... نه‌مێنێت)
دروسته. چونکه (نامێنێت)،
بۆ خستنه‌ڕووی شتێکه که له داهاتوودا ڕووده‌دات نه‌ك
له هه‌نووکه (ساتی قسه‌کردنه‌که)دا. بۆ تێگه‌یشتن
له‌مه‌ش نووسه‌ر ده‌توانێت سه‌رنجی ئه‌م دوو نمووونه
بدات:
گه‌ر وا بڕواته پێشه‌وه، ده‌ساڵی تر مرۆڤی ناگه‌نده‌ڵ
له کوردستاندا نامێنێت.
ئه‌مه‌شمان ئه‌وه‌نده چه‌ندباره کردووه‌ته‌وه، که
خه‌ریکه نرخی ڕامیاری و سیمبولی هاریکارییه‌که
نه‌مێنێت.
کاتێك، که ئێمه باس له (خه‌ریکه)
ده‌که‌ین، واته شته‌که له ڕوودان و له‌ناوچووندایه.
چواره‌م: "کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن" وه‌کو له
سه‌ره‌تاوه
"گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی" دا نوسیومانه، ڕاگه‌یاندنێکی "بینراو و
بیستراو
و نوسراو" ئه‌بێ.
"کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن"
دیسانه‌وه، هێمای گواستنه‌وه‌ی وته یا نووسراوی بۆ
دیاریکردنی نێوی کۆمپانیاکه به‌کاربردووه.
"گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی"
دیسانه‌وه، هێما و جووتکه‌وانه‌ی هه‌ڵه به‌کاربراوه
له سه‌ره‌تاوه
هه‌ڵه‌یه و له‌وێدا ده‌بێت (له
سه‌ره‌تای)
بنووسرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پاشگری (دا)
له‌پاش (گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی)دا
هاتووه. کاتێك بنووسین (له
سه‌ره‌تاوه)،
ئه‌وا دووباره پێویستمان به (له)ی تر ده‌بێت له پاش (سه‌ره‌تاوه)
و پێویستیشمان به وشه‌ی (هه‌ر)
له‌پێش (وه‌ك)ه‌وه
ده‌بێت.
دواجار کاتێك، که هه‌موو ڕسته‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه
ده‌خوێنینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که ڕێزمانی کوردی
له داڕشتنی ڕسته‌که‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و ده‌کرێت
نووسه‌ر پێمان بڵێت، ئه‌وه وه‌رگێڕدراوی چ زمانێکی تره،
که له کوردی‌دا ئاوا داده‌ڕێژرێت:
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه له گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی
(کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن)دا نووسیومانه،
"بینراو و بیستراو
و نوسراو"
دیسانه‌وه، ئه‌م سێ وشه‌یه، که بۆ جیاکردنه‌وه و
دیاریکردنیان ده‌بوو، تاك که‌وانه‌ی ئاسایی به‌کار ببرێت،
جووتکه‌وانه‌ی گواستنه‌وه‌ی وته‌ی به‌کار بردووه، واته
(بینراو و بیستراو و نووسراو)
دروسته.
ئه‌بێ
هه‌ڵه‌یه و (ده‌بێت)
دروسته.
بۆیه به هه‌قی خۆمانی ئه‌زانین چۆن ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان به پاره‌ی حکومه‌ت و له دارایی
گشتی و له سه‌ر
بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین، یان بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ
ژیانی
ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش
هه‌مان ڕێگه
بگرین، یان ئه‌بێ حکومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش
دابین بکات،
ئه‌گینا ((بانێک و دو هه‌وا)) قبوڵ ناکرێ.
بۆیه
راسته (بۆیه) و (له‌به‌ر ئه‌وه) هاوواتان، به‌لام هه‌ر
یه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو به‌کار ده‌برێن.
ده‌کرێت خه‌ڵکی ئاسایی له‌سه‌رجاده ئه‌م دووانه تێکه‌ڵ
بکه‌ن، به‌لام بۆ نووسه‌ران به‌گشتی و بۆ پێشڕه‌وانی
کۆمپانییایه‌ك که بڕیاره وشه‌ی کوردی به‌رهه‌م بهێنێت،
ئاسایی نییه و هه‌ڵه‌یه. کاتێك که وه‌ڵامی که‌سێك
بده‌ینه‌وه، یا قسه له‌سه‌ر (بۆچیبوون)
بێت، ئه‌وا (بۆیه)
به‌کار ده‌به‌ین، به‌ڵام کاتێك که قسه له‌سه‌ر (ڕوونکردنه‌وه)
بێت، ئه‌وا (له‌به‌ر
ئه‌وه)
به‌کارده‌به‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر بۆما
ڕوونده‌کاته‌وه، که چۆن له گرێبه‌سته‌که‌دا خۆیان
ناساندووه، ئیتر به‌کاربردنی (بۆیه)
هه‌ڵه و نه‌زانییه. هاوواتابوونی واژه‌کان، ناتوانێت
مه‌رجی توانای به‌کاربردنیان بێت له ڕسته و شوێنی
یه‌کدیدا.
هه‌قی
عه‌ره‌بییه و کوردییه‌که‌ی (ماف)ه.
چۆن ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان به پاره‌ی حکومه‌ت و له دارایی
گشتی و له سه‌ر
بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین
به پاره‌ی.... له دارایی .... له سه‌ر
بودجه‌ی....
ده‌کرێت نووسه‌ر ئه‌و ئه‌رکه بکێشێت و ئه‌وه‌ما بۆ ڕوون
بکاته‌وه، که جیاوازی (پاره‌ی
میری)
و (دارایی
گشتی)
و (بوجه‌ی
میلله‌ت)
چییه؟ هه‌رچه‌نده قسه‌یه‌کی وا به‌ره‌و پرسیاری ڕامیاری
کیشمان ده‌کات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م خۆمی لێ لاده‌م و
هێنده بپرسم: (حکومه‌ت
پاره‌ی)
له کوێ بوو؟ (دارایی
گشتی)
هی کێیه؟ ئه‌گه‌ر هی میلله‌ته، ئه‌ی (بودجه‌ی
میلله‌ت)
چییه؟
بودجه
بڕواناکه‌م هیچ کوردێك توانای ده‌ربڕینی (د)
نێو وشه‌ی (بودجه‌ی)
هه‌بێت. هه‌روه‌ها تا ئه‌وه‌نده من ئاگادار بم، (بووجه)یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م واژه له زمانی فارسیشه‌وه وه‌رگیرابێت،
ئه‌وا (بود)ی
فارسی ده‌بێته (بوو
یا
هه‌بوون).
ئه‌ژین
له زمانی نووسیندا (ده‌ژین)
دروسته.
ئه‌ژین، یان
هه‌ڵه‌یه، چونکه (یا)
که ئامرازی خستنه‌ڕوو و هه‌ڵبژاردنه، بۆخۆی دوو
نیوه‌ڕسته یا ڕسته پێکه‌وه گڕێ ده‌دات. ئیتر دانانی
کۆما زیاده‌یه. هه‌روه‌ها له‌وێدا به‌کاربردنی (یان)
هه‌ڵه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ڵه‌داڕشتنی ده‌سته‌واژه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونکه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که له‌وێدا
به‌دوایدا هاتووه له‌جێی خۆیدا نییه. به‌ڵکو له‌بری
ئه‌وه ده‌بوو ڕسته‌ی سێیه‌م، واته ئه‌م (یان
ئه‌بێ حکومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین بکات،)ه
بێت و ئه‌وسا ڕسته‌ی دووه‌م، واته (یان
بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ ژیانی
ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش
هه‌مان ڕێگه
بگرین،)،
دواجار نۆره‌ی دوا ڕسته دێت. که‌واته ده‌بوو ئه‌و
نیوه‌په‌ره‌گرافه ئاوا داڕێژێت:
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه له گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی
(کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن)دا نووسیومانه
"ڕاگه‌یاندنێکی (نووسراو، بیستراو و بینراو) ده‌بێت".
له‌به‌ر ئه‌وه به مافی خۆمانی ده‌زانین، وه‌ك ده‌زگه‌ی
راگه‌یاندنی پارته‌کانی تر، چۆن له‌سه‌ر داهاتی میلله‌ت
ده‌ژین، میری بوجه‌ی ئێمه‌ش دابین بکات یان بوجه‌ی
ڕاگه‌یاندنه‌کانی تریش ببڕن و بۆ دابینکردنی خه‌رجی
ده‌زگه‌کانیان پشت به خۆیان ببسه‌ستن، تاوه‌کو ئێمه‌ش
ئه‌و ڕێگه‌یه بگرینه‌به‌ر، ئه‌گینا ئه‌مه (بانێکه و دوو
هه‌وا) و ملی پێناده‌ین.
خوێنه‌ری هێژا بۆ باشتر ده‌رکه‌وتنی مه‌به‌سته‌کم،
ده‌توانن به‌راوردی ئه‌و دوو په‌ره‌گرافه بکه‌ن.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه من
به‌پێی ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردومه بۆم نییه
رۆژنامه ده‌ر بکه‌م و
ته‌له‌فزیۆن دابمه‌زرێنم، به‌ڵكو بۆم هه‌یه سه‌نته‌رێكی
لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی دابمه‌زرێنم.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن
تا ئێره نیوه‌ڕسته‌یه‌که و ده‌بوو (،)
دابنرێت.
ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردومه
له‌پاش (ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی)،
ده‌بوو (که)
بنووسێت، لێره‌دا هه‌م دیاریکردن ده‌خوازێت و هه‌م پیداگری
ده‌وێت، هه‌وه‌روه‌ها (كردومه)
هه‌ڵه‌یه، یه‌که‌م زمانی ستاندارد نییه، دووه‌م، له‌م
باره‌دا (ڕێکه‌وتن) ناکرێت، به‌ڵکو (له‌سه‌ری
پێكدێت)
یا (مۆرده‌کرێت)،
دواجار له‌وێدا (،)
پێویسته.
رۆژنامه ده‌ر بکه‌م
(ڕۆژنامه بلاو بکه‌مه‌وه) دروستتره.
ته‌له‌فزیۆن دابمه‌زرێنم
ته‌له‌فزیۆن (دانامه‌زرێت)،
به‌ڵکو (داده‌نرێت).
لێره‌دا مه‌به‌ستی وی دانانی ته‌له‌فزیۆنێك له ژووره‌که‌ی
خۆیدا نییه و له‌وێدا ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر دانانی
ته‌له‌فزیۆن نه‌کردووه، به‌ڵکو له‌سه‌ر
کردنه‌وه‌ی
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی
ڕێکه‌وتووه!
سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی دابمه‌زرێنم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که واژه‌ی (دامه‌زراندن) به واتای (
اعداد)ی عه‌ره‌بی و (install)
ئینگلیزی دێت و له زمانی کارگێڕیشدا به واتای وه‌رگرتن و
دانانی کارمه‌ندێك یا کا‌رگه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و
کارگه‌یه‌دا دێت. که‌واته : (سه‌نته‌رێکی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستی بکه‌مه‌وه)
دروسته. چونکه له کاتی کردنه‌وه‌شدا مه‌قه‌سته‌که
ده‌ده‌نه ده‌ست که‌سێکی وه‌ك نه‌وشیروان موسته‌فا،
تاوه‌کو بیکاته‌وه!
ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش‌و بێ بناغه و ناڕاستن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه، ته‌واوکه‌ری ڕسته‌که‌ی
پێشووی خۆیه‌تی و ڕسته‌که‌ی پێشوو، وه‌ك پپه‌ره‌گرافێك،
کۆتایی نه‌هاتووه و واتای ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه
نه‌داوه. بۆیه ده‌بوو ئه‌م ڕسته‌یه له‌سه‌ر
په‌ره‌گرافه‌که بووایه.
یه‌كه‌م، هیچ گرێبه‌ست یان رێككه‌وتنێكی نوسراو یا
زاره‌كی له به‌ینی
من و ئه‌و دو براده‌ره‌دا و له به‌ینی من و هیچ
ئه‌ندامێكی تری
مه‌كته‌بی سیاسی دا نیه تا من پابه‌ندی بم و یان
مه‌رجه‌كانیم
پێڕه‌وی نه‌كردبێ.
نووسه‌ر، چه‌ند جارێك یه‌که‌م و دووه‌م دووباره
دکاته‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌ر له خوێنه‌ر تێکده‌دات و ناچار
ده‌بێت چه‌ند جاره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌ره‌گرافه‌کانی
پێشتر، تاوه‌کو بزانێت، ئه‌و یه‌که‌مه یا دووه‌مه هی
کامه په‌ره‌گرافه. ئه‌مه ناشاره‌زایی نووسه‌ر له
نووسیندا نیشان ده‌دات. چونکه ئه‌گه‌ر له
په‌ره‌گرافه‌کانی وردبینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت،
ژماردنی یه‌که‌م، پێویست نییه و ده‌کرا داش (-) دابنێت یا
هه‌ر هیچ دانه‌نێت. هه‌روه‌ها له کاتێکدا که له ژماردنی
دووه‌مدا تا چوار ده‌ڕوات و بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه و بێ هیچ
دابڕینێك، یه‌کسه‌ره به‌دوای خاڵی چواره‌مدا، که له دوو
په‌ره‌گراف پێکهاتووه و کراوه به سێ په‌ره‌گراف،
خاڵژماردنه‌که‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌ك (یه‌كه‌م،).
بۆ که‌سێك که له ژیانیدا نووسینێکی نه خوێندبێته‌وه و
له ژیانیدا نامه‌یه‌کی نه‌نووسیبێت، ئاساییه. به‌لام بۆ
«نه‌وشیروان موسته‌فا» که کۆنه (کۆڕه‌ک) و
سلێمانیچییه‌کان چاوی هیوایان تێبڕیوه، ناتوانین لێی
وه‌رگرین. من ده‌زانم ئه‌و نه‌خۆشییه، ڕیشه‌ی له
کوێدایه. نه‌وشیروان، که سکرتێری ڕێکخراوێك و هه‌رده‌م
خه‌ریکی فه‌رماندان بووه، ته‌نیا ژماردن و پێداگرتن
ده‌زانێت، بۆیه پاش نیوسه‌ده له پارتایه‌تی، هێشتاکه
ناتوانێت دوو ڕسته به‌یه‌که‌وه بڵکێنێت و ناچار په‌نا بۆ
زمانی ژماردن و فه‌رماندان ده‌بات.
نوسراو
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
به‌ینی
عه‌ره‌بییه و کوردییه‌که‌ی (نێوان
یا
میان)ه.
دو
(دوو)
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
براده‌ر
لێره‌دا هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی که‌سانێك
بێت، که ڕۆژانێك له‌یه‌ك ڕێکخراو و پارتدا پێکه‌وه
بووبن، ئه‌وا (هاوڕێ
یا
هاوبیر)
دروسته. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی که‌سانێکه که له ناوه‌ندی،
نووسینگه‌ی ڕامیاری یا له ده‌زگه‌یه‌کی میریدا پێکه‌وه
کاریان کردبێت، ئه‌وا (هاوکار)
دروسته. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ڕێزلێنان و دۆستایه‌تی
نواندنه، ئه‌وا (هاوه‌ڵ)
دروسته، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان مێینه بووایه، ئه‌وا
نه‌ده‌بوونه (برای
ده‌ر)،
به‌ڵکو ده‌بوونه (خوشكی
ماڵ)
و (برای
ده‌ر)!
مه‌كته‌بی سیاسی
هه‌ردوو وشه‌که عه‌ره‌بین و له کوردی‌دا ده‌بنه (نووسینگه‌ی
رامیاری).
نیه
به دوو (ی)
ده‌نووسرێت. هه‌روه‌ها له پاش ئه‌م وشه‌یه، کۆما(،)یه‌ك
پێویسته.
نیه تا من پابه‌ندی بم و یان مه‌رجه‌كانیم
لێره‌دا یا (و)ه‌که
یا (یان)ه‌که،
یه‌کێکیان زیاده‌یه. به‌رای من (یان)ه‌که
زیاده‌یه، چونکه چه‌ند جار (یا و یان) له هه‌مان
ڕسته‌دا دووباره بووه‌ته‌وه و خوێنه‌ر بێزار ده‌کات. بۆ
که‌سێك که تازه فێری کوردی په‌یڤین و کوردی نووسین
بووبێت، ئاساییه. هه‌رچه‌نده ئه‌رکی سه‌رشانمانه بۆی
راستکه‌ینه‌وه و خۆشی پێویسته هه‌وڵی کوردی فێربوون
بدات.
پێڕه‌وی نه‌كردبێ
(پێڕه‌و)
دروسته و (ی)که‌ی
زیاده‌یه، هه‌روه‌ها (نه‌کردبێت)
دروستتره.
دوه‌م، من كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و خواحافیزیم
له ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی كردوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوه كه‌من
تۆراوم یان توڕه
بوم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند
مه‌سه‌له‌ی
چاره‌نوسساز ناكۆكی سیاسیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه.
به‌تایبه‌ت له‌شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و حكومه‌ته‌كه‌یدا.
خواحافیزی
عه‌ره‌بییه و (ماڵئاوایی)
و (به‌خودا
سپاردن)
کوردین. هه‌روه‌ها ئه‌و که ڕه‌خنه‌ی لێیان هه‌یه و پێی
وایه ئه‌وان گه‌نده‌ڵن و پێویستیان به ڕیفۆرم هه‌یه،
ده‌بوو ئه‌وه بزانێت، سه‌ره‌نجامی گه‌نده‌ڵی
به‌ڕێوه‌بردن، ڕاپه‌ڕین‌ی به‌ڕێوه‌براوانی به دوادا دێت و
(خواحافیزییه‌که‌ی)
وی، ده‌بێته نیشانه‌ی هاوپشتی و هاوسه‌نگه‌ری وی له‌گه‌ڵ
گه‌نده‌لان و ناکۆك نه‌بوونی وی به‌و گه‌نده‌ڵییه!
ده‌کرێت خوێنه‌ر بزانێت، هه‌لای ڕیفۆرمه‌که‌ی وی له بۆ
چییه؟
كردوه
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
نه‌بوه
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
كه‌من
لێره‌دا مه‌به‌ست له که‌می و زۆری نییه، (که)
و (من)
به‌جیا ده‌نووسرێن.
تۆراوم یان توڕه
بوم
لێره‌دا به‌کاربردنی ئه‌م دوو وشه به‌م جۆره، (تۆران)
و (توڕه‌بوون)ی
نه‌وشیروان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌گه‌یێنن،
که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وی (تۆراوه)
و (توڕه)
بووه، به‌ڵام وی له‌سه‌ر پرسێکی تر ده‌ستی له
کارکێشاوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی (تۆران)
و (توڕه‌بوون)
ڕه‌ت بکاته‌وه، ده‌بوو بنووسیت: (تۆرابم
یا
توڕه‌بووبم).
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌ی
چاره‌نوسساز ناكۆكی سیاسیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م ڕسته‌یه بده‌ین، بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت، که نادروست داڕێژراوه و له پاش کۆمای
یه‌که‌م، ده‌بوو (که)
به‌کار بێنێت.
مه‌سه‌له
عه‌ره‌بییه و (پرسی)
کوردییه‌که‌یه‌تی. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی و
هاوکاره‌کانی ده‌زانن له چیدا ناکۆکییان هه‌بووه، ده‌بوو
بنووسێت: (پرسێکی).
چاره‌نوسساز
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
هه‌بوه
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
شێوه‌ی
هه‌ڵه‌یه و (شێواز)
دروسته.
به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و حكومه‌ته‌كه‌یدا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارت و میری به‌ڕێوه نابرێن و خۆیان
به‌ڕیوه‌به‌رن، که‌واته ئه‌ندامانی پارت یا کارگێرانی
میری، کاروباری پارت و میری به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئینجا
ئه‌گه‌ر ڕسته‌که به دروستی داڕێژینه‌وه، ئه‌وا به‌م
جۆره ده‌بێت:
که من ده‌ستم له کار کێشاوه‌ته‌وه و ماوڵئاواییم له
ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ڕامیاری کرووه، له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌بووه، که من تۆرابم یا توڕه‌بووبم، به‌ڵکو له‌به‌ر
ئه‌وه بووه، که من له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی چاره‌نووسساز،
ناکۆکی رامیاریم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه. به‌تایبه‌ت له
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری یه‌کێتی نیشتمانیی و
میرییه‌که‌یدا.
سێ یه‌م، ئه‌گه‌ر یه‌كێ خۆی نه‌بان نه‌كا ئه‌زانێ
ناكۆكی سیاسی من
له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا له چه‌ند دیكۆمێنتی نوسراودا
بڵاوكراوه‌ته‌وه:
یه‌كێ
هه‌ڵه‌یه و (یه‌کێك)
دروسته، لێره‌دا (یه‌کێك)
له جێی خۆیدا نییه و (که‌سێك)
دروسته. هه‌روه‌ها له پاش (نه‌کا)،
کۆمایه‌ك پێویسته و پاش کۆماکه‌ش وشه‌ی (
ئه‌وا)
پێویسته.
ئه‌زانێ
(ده‌زانێت)
ستاندارد تر و دروستتره.
دیكۆمێنتی
خۆزگه نووسه‌ر حینجه (سپێڵ)ی (دیكۆمێنتی)
به ئینگلیزی، که واژه‌یه‌کی ئینگلیزییه، بۆ ده‌کردین.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم (دۆکومێنت
یا
داکومێنت-
document)ه
نه‌ك (دیكۆمێنت).
-1
ئه‌و
یاداشته‌ی به‌هاوكاری چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌کته‌بی سیاسی
داومانه به سكرتێری گشتی.
نووسه‌ر چوارباره ده‌که‌وێته‌وه ژماردن و خاڵ ڕیزده‌کات.
ئه‌و یاداشته‌ی به‌هاوكاری
لێره‌شدا (که)ی
له‌بیر کردووه، هه‌روه‌ها (به)
نانووسێت به ئاوڵناوی (هاوکاری)یه‌وه،
که ده‌بوو بنووسێت:
ئه‌و یاداشته‌ی، که به هاریکاری چه‌ند ئه‌ندامێکی
نووسینگه‌ی رامیاری داومانه به سکرتێری گشتی.
لیره‌دا ده‌بوو بنووسێت و ڕوونی بکاته‌وه، کامه سکرتێری
گشتی هی (ینك)
یا هی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان؟
-3
له
په‌یامی سبه‌ی دا.
ده‌بوو وشه‌ی «سبه‌ی»
بۆ جیاکردنه‌وه‌ی له پاشگری (دا) له‌نێوان جووتکه‌وانه‌ی
گچکه‌دا بووایه، نه‌ك (بۆشایی) به‌جێبهێڵێت. هه‌روه‌ها
کاتێك که (ژماره)
یا (داش)
بۆ چه‌ند ڕسته‌یه‌ك داده‌نێین، ئه‌وا پێویسته
تایبه‌تمه‌ندی زمانێك که پێی ده‌نووسین له‌به‌رچاو بگرین
و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شمان بۆ نه‌کرا، شێوه‌ی ژماردن یا
ژماره‌دانان بۆ ڕسته له‌به‌رچاو بگرین، که لانیکه‌م
ده‌بوو داشه‌که له‌نێوان ژماره و ده‌ستپێکی ڕسته‌که‌دا
بێت.
ئه‌مانه جگه له‌و چه‌ند چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی كوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی دا كراوه و
له چه‌ند كۆڕی
ته‌له‌فیزیۆنی تر باسكراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رابردودا به وتار
له سایتی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مانه جگه
له‌نێوان ئه‌م دوو وشه‌دا (و)ێك
پێویسته. هه‌روه‌ها کاتێك، که له بارێکی وادا (جگه یا
بێجگه) به‌کار ده‌به‌ین، ئه‌وا ڕسته‌که به‌مجۆره
ده‌ستپێده‌کات:
ئه‌مه بێجگه له‌و چه‌ند....
کاتێکیش بمانه‌وێت شتێك زیاد بکه‌ین، ئه‌وا ده‌نووسین:
ئه‌مانه و چه‌ند چاوپێکه‌وتنێك که له‌گه‌ڵ .....
به‌مجۆره ده‌بینین، که له هه‌ردوو باره‌که‌دا داڕشتنی
ڕسته‌که‌ی هه‌ڵه‌یه.
دیسانه‌وه (که)ی
له نێوان (چاپێکه‌وتنه‌ی)
و (له‌گه‌ڵ)دا
له‌بیرکردووه.
كراوه
هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت له‌باری (کۆ)دا بێت، واته (کراون)،
چونکه نووسه‌ر له چه‌ند چاوپێکه‌وتن ده‌دوێ و چه‌ندیشی
ڕیزکردوون؛
كوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی..
له چه‌ند كۆڕی
ته‌له‌فیزیۆنی تر باسكراوه
سه‌رله‌به‌ری ئه‌م نیوه‌ڕسته هه‌یه‌له. چونکه ده‌بوو
نووسێت:
له چه‌ند کۆڕێکی ته‌له‌فزیۆنیدا باسکراوه،
بنووسێت.
چونکه کاتێك که وی ده‌نووسێت: (له
چه‌ند كۆڕی
ته‌له‌فیزیۆنی تر)،
که‌واته پێش ئه‌و ده‌ربڕینه له کۆڕێکی ته‌له‌فزیۆنی
ده‌دوێت، بۆیه بۆی زیاد ده‌کاو ئاماژه به‌وه ده‌دات، (له
چه‌ند كۆڕی
ته‌له‌فیزیۆنی تر باسكراوه).
به‌ڵام نووسه‌ر، پێش دوان له کۆڕی ته‌له‌فزیۆنی، ئاماژه
به چه‌ند چاوپێکه‌وتن ده‌دات، نه‌ك کۆڕی ته‌له‌فزیۆنی!
، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا به وتار
له سایتی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا بێ په‌یوه‌ندی و گرێدانه‌وه، ئه‌م ڕسته ڕێزمان
نادروسته زیاد ده‌کات، که ده‌بوو وشه‌ی (هه‌روه‌ها)
به‌کاربه‌رێت.
له‌ماوه‌ی
(له)
ئامرازی نیشانه‌یه و به‌شێك نییه له وشه‌ی (ماوه‌ی)
و ده‌بێت به‌جیا بنووسرێت.
رابردودا
به دوو (و)
ده‌نووسرێت: (ڕابوردوودا).
رۆژنامه‌دا
ده‌بوو له جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌دا له پاشگری (دا)
جیابکرێته‌وه، تاوه‌کو وه‌ك ناوی ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌ك له
شیوه‌ی نێوێکی گشتیدا ده‌رکه‌وێت. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه
وایه، که من بنووسم له فێرگه‌ی
«فیرگه»دا
خوێندکار بووم. که‌واته فێرگه‌ی دووه‌م، نێوێکی
دیاریکراوه وه‌ك (له
فێرگه‌ی «نه‌وشیروان»دا)،
له‌م باره‌شدا ئه‌گه‌ر پاشگری به دوادا هات، پێویسته
بخرێته جووتکه‌وانه‌ی گچکه‌وه.
سێیه‌م، له‌و رۆژه‌ی كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و
به‌بێ
شاردنه‌وه باسم له‌وه كردوه .....
له‌و رۆژه‌ی
هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت بنووسرێت: (له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی).
كێشاوه‌ته‌وه و به‌بێ
شاردنه‌وه
لیره‌دا (و)ی
په‌یوه‌ندی دروست نییه، دانانی کۆما (،)یه‌ك
پێویسته.
كردوه
به دوو (و)
ده‌نووسرێت.
مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز خۆیان ئازادن چۆن
به‌رنامه‌ی
مه‌كته‌به‌كانی خۆیان دائه‌نێن و چی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام
ناتوانن به‌رنامه
به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێن، ئێمه‌ش ئازادین به‌رنامه‌ی
كاری خۆمان چۆن
دائه‌نێین.
خۆیان
لێره‌دا هه‌ڵه‌یه و (به‌خۆیان
،
بۆخۆیان)
دروسته و له‌هه‌مان کاتیش‌دا زیاده‌یه، چونکه ده‌کرا
بنووسێت:
«مه‌لا به‌ختیار» و «ئه‌رسه‌لان باییز» ئازادن،
مه‌كته‌به‌كانی
هه‌ڵه‌یه و (نووسینگه‌کانی)
دروسته.
دائه‌نێن
دانان بۆ به‌رنامه (پرۆگرامی پارت و کۆمپانی) هه‌له‌یه و
(داڕشتن)
دروسته، که له‌م باره‌دا ده‌بوو بنووسێت:
چۆن به‌رنامه‌ی خۆیان داده‌ڕێژن..
ئێمه‌ش ئازادین به‌رنامه‌ی كاری خۆمان چۆن
دائه‌نێین.
ئه‌م نیوه‌ڕسته، پێویستی به (هه‌روا)
هه‌یه له ده‌ستپێکیدا.
چواره‌م، یه‌كێتی زیاتر له 10 ساڵه سه‌نته‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی
ستراتیجی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه هێنده به
په‌رۆشی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ستراتیجییه‌وه‌ن با پێش ئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوانی
به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بن گوێ له هه‌ڵسانگاندن و
لێكۆڵینه‌وه‌كانی
ئه‌وان بگرن و ئه‌و ده‌زگا گرنگه كارا بكه‌ن.
ئه‌م په‌ره‌گرافه، پێویستی به دوو (،)
هه‌یه، تاوه‌کو خوێنه‌ری هێژا تووشی هه‌ناسه‌بڕکێ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر من بۆ که‌سێکی بگێڕمه‌وه، ده‌بێت بڵێم
مه‌به‌ستم کامه خاڵی چواره‌مه، چونکه نووسه‌ر له دوو
لاپه‌ڕدا سێ جار، خاڵی چواره‌می سێباره کردووه‌ته‌وه.
پێنجه‌م، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ
كاره‌كانی خۆمان دامان
ناوه تائێستا توانیمانه سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ی
رۆژنامه، سه‌نته‌ری
راپرسی، چاپخانه‌ی زه‌رگه‌ته دابمه‌زرێنین، به‌م
نزیكانه
ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایت ئه‌كه‌وێته كار‌و، به‌هیواین
تاكۆتایی ساڵ
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ش دابمه‌زرێنین.
ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایت
لێره‌دا دیاره مه‌به‌ستی نووسه‌ر له که‌ناڵی گه‌یاندنی
(ده‌نگ و ڕه‌نگه)، که هه‌ردوو واژه‌که؛ (ته‌له‌فیزیۆنی
سه‌ته‌لایت)
شتێکی جیا له که‌ناڵی گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگ ناگه‌یێنن.
جاران که ته‌کنۆلۆژیا هێنده پێشکه‌توو نه‌بوو، شه‌پۆلی
ده‌نگ و ڕه‌نگی که‌ناله ته‌له‌فزیۆنییه‌کان، له‌ڕیگه‌ی
رادار و بنکه‌ی به‌رزه‌وه بۆ ناوچه دووره‌کان
ده‌گوازرانه‌وه، به‌لام ئه‌ڕۆکه که‌ناڵه‌کان له ڕێگه‌ی
(ساته‌لایت)ه‌وه به ته‌واوی جیهاندا په‌خش ده‌کرێن.
هه‌ڵبه‌ته که‌ناڵه ناوخۆییه‌کان هێشتاکه هه‌ر به‌کار
ده‌برێن و پشت به رادار و بنکه به‌رزه‌کان ده‌به‌ستن.
هه‌ڵبه‌ته کاکی نووسه‌ر نه مه‌به‌ستی کڕینی ده‌زگه‌یه‌کی
ته‌له‌فزیۆنییه و نه ده‌شتوانێت ساته‌لایتێك بکڕێت،
له‌وانه‌یه ولاتێکی وه‌ك عیراق، دوا ولاتی دونیا بێت، که
له کۆتایی سه‌رده‌م (ئاخر زه‌مان)دا بتوانێت ساته‌لایت
له خوڵگه‌یه‌کی ده‌وری زه‌وییدا جێگیر بکات. که‌واته
مه‌به‌ستی نووسه‌ر،
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ساته‌لایتییه
و ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ.
وه‌ك نیشانم دا، مه‌به‌ستی نووسه‌ر نه ئامێرێکی
ته‌له‌فزیۆنی ناو ماڵه، نه ده‌زگه‌یه‌کی ساته‌لایتییه
که به‌ده‌وری زه‌ویدا له خوڵگه‌یه‌کی دیاریکراودا
ده‌سووڕێته‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی که‌ناڵی په‌خشکردنی
شه‌پۆلی ده‌نگ و ڕه‌نگه، که هه‌موومان به هۆی
ئامێرێکه‌وه که پێی ده‌وترێت ته‌له‌فزیۆن (TV)
ئه‌و شه‌پۆلانه له شێوه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوکاتدا
وه‌رده‌گرین.
خوێنه‌ری هێژا، گه‌ر (ته‌له‌فیزیۆنی
سه‌ته‌لایت)
له ده‌می جوتیارێکی به‌دبه‌ختی شاره‌زوور، بازیان، ده‌شتی
هه‌ولێر یا باخه‌وانێکی هه‌ورامان و شارباژێر ده‌رچووایه،
شارییه پاشڕه‌وه‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌یان
ده‌کرده نوکته‌ی چه‌له‌حانێکانی پاڵتۆك و سایته‌کانی
ئینته‌رنێت؟
ئه‌م هه‌ڵوێسته دووڕوویه‌ی خوێنه‌ران، ته‌نیا ده‌توانین
به کێشی ئه‌و وته‌یه بپێوین، که ده‌ڵێت
" به درۆی پیاوی گه‌وره ده‌ڵین رامیاری (سیاسه‌ت)"،
هه‌ر به‌و پێوه‌ره ده‌بێت به وته‌ی بێواتای پیاوی
گه‌وره‌ش بوترێت ( ئه‌ندێشه - مه‌عریفه)، ئه‌گینا له
به‌یه‌که‌وه‌ڕیزکردنی ئه‌و دوو واژه‌یه بێواتاتر هه‌یه؟
ببوره هیچ تێچینێک (کۆمێنتێک) بڵاوناکه‌ینه‌وه
ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که، که له ژێر ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
«نه‌وشیروان موسته‌فا»دا نووسراوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که کۆمپانیای «وشه» ڕێگه به کۆمێنت نووسین نادات و
وشه‌کانیان له‌سه‌روی کۆمێنته‌وه داده‌نێن، منیش بڕیارم
دا بنووسم بێتوانج (
(no comment!
دوا وشه، کاتێك که گۆشه‌ی (بێ توانج)م ده‌نووسی،
هاوه‌ڵێکم بۆ نووسیم " بۆ هه‌وڵ ناده‌یت هه‌ڵه‌کان ڕوون
بکه‌یته‌وه و ڕاستییه‌که‌یان بنووسیت"، ڕاستییه‌که‌ی
به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی زیاتر له 10- 15 ڕۆژنامه‌ی
ئینته‌رنێتی و هه‌فته‌نامه له چه‌ند لاپه‌ره‌دا، ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌ی نه‌ده‌دامێ بتوانم ڕسته به ڕسته، هه‌ڵه‌کان
بژار بکه‌م و ڕوونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بده‌م، ناچار
ته‌نیا تیتری وتاره‌کانم به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه، بۆیه ئه‌م
جاره هه‌وڵمدا داخوازی هاوه‌ڵه‌که‌م ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش
بووه بهێنمه‌دی. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت به نووسه‌ران بڵێم،
زۆر گران نییه ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگێك
هه‌ڵده‌ینه‌وه و ئه‌و وشه‌یه‌ی که هاوواتای کوردیه‌که‌ی
نازانین یا له ڕێنووسه‌که‌ی دڵنیا نین، ده‌رکه‌ین.
خوێنه‌رانی هێژا ده‌توانن له‌م لینکه
http://www.kurdi.info/ferheng/henbane-borine/index.htm
دا سوود له فه‌رهه‌نگی «هه‌نبانه
بۆرینه»4ی
مامۆستا هه‌ژار وه‌ربگرن و له‌م لینکه‌ی تر
http://www.zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
دا سوود له بنه‌ماکانی (ڕێزمان
و ڕێنووسی کوردی)5
وه‌ربگرن.
په‌راوێز
1- مه‌به‌ست له زمانی گه‌لی یا زمانی سه‌رجاده
قسه‌کردنی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکییه، که له‌گه‌ڵ زمانی
نووسین و ئه‌ده‌بدا جیاوازه. له یه‌که‌مدا ڕێزمان و
بنه‌ماکانی له‌به‌رچاو ناگیرێن، به‌ڵام له دووه‌مدا وه‌ك
پێشمه‌رجێك ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێن.
2- http://de.wikipedia.org/wiki/Kader
3-
ئێران، کورده‌کان له خه‌و ڕاده‌په‌ڕن!
کریس
کۆچێرا،
وه‌رگێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، سایتی «
mediya»،
[
7.11.2004
]،
http://www.mediya.net/siyaset/ChrisKutschera.pdf
4-
http://www.kurdi.info/ferheng/henbane-borine/index.htm
5- http://www.zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
سه‌رچاوه:
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=548&AuthorID=36
خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌و به‌شانه‌ی له‌سه‌ره‌وه به شینی
نووسراون، له ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی «نه‌وشیروان
موسته‌فا»وه وه‌رم گرتوون. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر
ده‌رکه‌وتنی هه‌ڵه‌کان، وا له خودی ڕوونکردنه‌وه‌که‌شدا
هه‌ڵه‌کان به ڕه‌نگی شین دیاری ده‌که‌م.
رونکردنه‌وه‌یه‌ک
له نه‌وشیروان مسته‌فاوه
نوسه‌ر:
نه‌وشیروان
مسته‌فا
Tuesday, May 20, 2008
چه‌ند
جارێکه‌و
له‌چه‌ند
موناسه‌به‌تێک دا مه‌لا
به‌ختیار له‌لایه‌ک و
ئه‌رسه‌لان
بایز له‌لایه‌کی تره‌وه
باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که
گوایه:
ئه‌وان پاره‌یان
داوه به من.§
پاره‌یان
نه‌داوه به من تا دژی
یه‌کێتی به‌کاری بهێنم.§
پاره و
ئه‌رزیان
داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌نته‌ری زانستی دابمه‌زرێنم،
نه‌ک ڕۆژنامه و
ته‌له‌فیزۆن.§
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ر چاوی
کادره‌کانی یه‌کێتی و
رای گشتی ڕونتر بێت
و،
خوێنده‌وار
و گوێگر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن
به چاکی ئه‌زانم ئه‌م
چه‌ند
نوقته‌یه
ڕون بکه‌مه‌وه:
یه‌که‌م: کۆمپانیای وشه نه
"مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن" ه
تا سه‌ر به
مه‌کته‌بی
ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز
بێت و نه "ڕێکخراوی دیموکراتی
جه‌ماوه‌ری" یه
تا سه‌ر به
مه‌کته‌بی ڕێکخراوه
دیموکراتیه‌کانی مه‌لا
به‌ختیار بێت،
تاوه‌کو ئه‌وه‌ی
موچه و میزانیه له‌وان
وه‌ربگرێت. نه من
و نه هاوکاره‌کانم بۆ
دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه و
داوده‌زگاکانی موچه
و پاره
و ئه‌رز‌مان له‌م
دو زاته
وه‌رنه‌گرتوه،
دامه‌زراوه‌کانی ئێمه
ده‌سنده‌خۆری ئه‌وان نین،
بۆیه
ئیدیعاکانیان بێ
بناغه‌و
نا ڕاسته و
هه‌رچیه‌ک
ئه‌ڵێن قسه‌ی خۆیانه.
دوه‌م:
من یه‌کێک
بوم له دامه‌زرێنه‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانی
یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان و هێزی
پێشمه‌رگه و هه‌مو
داووده‌زگا دارایی و
ڕێکخراوه‌یی و
راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی
بوم له رابردوی
یه‌کێتی و له دروستکردنی
ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو
لایه‌نه سه‌لبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه، من
هه‌روه‌کو شه‌ریکم له
هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی
مێژویی
هه‌مو
سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی
یه‌کێتی‌دا،
هه‌روه‌ها
شه‌ریکم
له
هه‌مو سه‌روه‌ت و
سامان و
دارایی
یه‌کێتی دا، که‌س بۆی
نیه منه‌ت
به‌سه‌ر مندا بکات.
سێ یه‌م:
له‌سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه
تا ئێستا زیاتر له
10
جار و له
موناسه‌به‌تی ئاشکرادا
به سوپاسه‌وه ئیشاره‌تم
داوه به‌و
هاوکاریه‌ی
مام جه‌لال کردوینی،
هه‌ر بۆ نمونه:
.1
له یه‌که‌م
چاوپێکه‌وتن دا دوای
ده‌س له کار کێشانه‌وه‌م، له‌گه‌ل هه‌فته‌نامه‌ی
هاوڵاتی.
.2 له
په‌یامی سبه‌ی دا، که
تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر سایته‌که ماوه.
.3 له
یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌دا
باسی کراوه.
.4 له
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی دا
له گه‌ڵ
نوسه‌ری ناسراوی
فه‌ره‌نسی کریس کۆچێرا.
هاوکاری
مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ده
ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی
حکومه‌ت و
گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان
بوه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م
هاوکاری و دوا
هاوکاری
مام جه‌لال
بوه بۆ ئێمه
و،
هه‌مو ئه‌وانه‌ش به
ناوی کۆمپانیای وشه‌وه
تۆمار کراون که
شه‌خسیه‌تێکی
مه‌عنه‌وی و
قانونیه. ئه‌مه‌شمان
ئه‌وه‌نده
وتۆته‌وه که خه‌ریکه
نرخی سیاسی و
مه‌عنه‌وی
هاوکاریه‌که
نامێنێ.
چواره‌م:
"کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن"
وه‌کو له سه‌ره‌تاوه
"گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی" دا
نوسیومانه،
ڕاگه‌یاندنێکی "بینراو و
بیستراو
و نوسراو"
ئه‌بێ.
بۆیه به
هه‌قی خۆمانی
ئه‌زانین چۆن ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی
حیزبه‌کان به
پاره‌ی
حکومه‌ت و له
دارایی گشتی و له سه‌ر
بودجه‌ی
میلله‌ت ئه‌ژین،
یان
بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و
بۆ ژیانی
ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌مان ڕێگه
بگرین،
یان
ئه‌بێ
حکومه‌ت له دارایی گشتی
بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین
بکات،
ئه‌گینا
((بانێک و دو هه‌وا)) قبوڵ ناکرێ.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه باسی
ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه من
به‌پێی ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
كردومه بۆم نییه
رۆژنامه ده‌ر بکه‌م و
ته‌له‌فزیۆن
دابمه‌زرێنم، به‌ڵكو بۆم
هه‌یه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی
دابمه‌زرێنم.
ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو ئه‌وانه‌ی
پێش‌و
بێ بناغه و ناڕاستن.
یه‌كه‌م، هیچ گرێبه‌ست یان
رێككه‌وتنێكی نوسراو یا
زاره‌كی له به‌ینی
من و ئه‌و
دو
براده‌ره‌دا و له
به‌ینی من و هیچ
ئه‌ندامێكی تری
مه‌كته‌بی
سیاسی
دا
نیه تا من پابه‌ندی بم
و
یان مه‌رجه‌كانیم
پێڕه‌وی
نه‌كردبێ.
دوه‌م،
من كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و
خواحافیزیم له
ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی
كردوه له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌بوه كه‌من
تۆراوم یان
توڕه
بوم،
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند
مه‌سه‌له‌ی
چاره‌نوسساز ناكۆكی
سیاسیم له‌گه‌ڵیان
هه‌بوه. به‌تایبه‌ت
له‌شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی
نیشتیمانی و
حكومه‌ته‌كه‌یدا.
سێ یه‌م،
ئه‌گه‌ر یه‌كێ خۆی
نه‌بان نه‌كا ئه‌زانێ
ناكۆكی سیاسی من
له‌گه‌ڵ ئه‌و
براده‌رانه‌دا له چه‌ند
دیكۆمێنتی
نوسراودا
بڵاوكراوه‌ته‌وه:
-1 ئه‌و یاداشته‌ی
به‌هاوكاری چه‌ند
ئه‌ندامێكی مه‌کته‌بی سیاسی
داومانه به سكرتێری گشتی.
-2 ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه
به‌ر له هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته به‌رده‌م
م.س و له سنورێكی
فراواندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
-3 له په‌یامی
سبه‌ی دا.
ئه‌مانه جگه له‌و چه‌ند
چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی كوردی و
عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی دا
كراوه و له چه‌ند كۆڕی
ته‌له‌فیزیۆنی تر
باسكراوه،
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رابردودا به وتار
له سایتی
سبه‌ی و رۆژنامه‌ی
رۆژنامه‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م، له‌و رۆژه‌ی كه
ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و
به‌بێ
شاردنه‌وه باسم له‌وه
كردوه كه ئێمه
كۆمپانیایه‌ك بۆ راگه‌یاندنی
نوسراو،
بیستراو، بینراو، داده‌مه‌زرێنین. له گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی
كۆمپانیای
وشه‌دا ئه‌وه به ئاشكرا
نوسراوه، له
هه‌مو چاوپێكه‌وتنه
رۆژنامه‌وانییه‌كانیشم دا
دوباره‌م كردۆته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان
بایز خۆیان ئازادن چۆن
به‌رنامه‌ی
مه‌كته‌به‌كانی
خۆیان دائه‌نێن و چی
ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن
به‌رنامه
به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێن، ئێمه‌ش
ئازادین به‌رنامه‌ی كاری خۆمان چۆن
دائه‌نێین.
چواره‌م، یه‌كێتی زیاتر له 10
ساڵه سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی
ستراتیجی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م
براده‌رانه هێنده به
په‌رۆشی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و
ستراتیجییه‌وه‌ن با پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی
به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بن گوێ
له هه‌ڵسانگاندن و لێكۆڵینه‌وه‌كانی
ئه‌وان بگرن و ئه‌و ده‌زگا
گرنگه كارا بكه‌ن.
پێنجه‌م، له چوارچێوه‌ی ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی بۆ كاره‌كانی خۆمان دامان
ناوه
تائێستا توانیمانه سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ی
رۆژنامه، سه‌نته‌ری
راپرسی، چاپخانه‌ی زه‌رگه‌ته
دابمه‌زرێنین، به‌م
نزیكانه
ته‌له‌فیزیۆنی
سه‌ته‌لایت
ئه‌كه‌وێته
كار‌و، به‌هیواین
تاكۆتایی ساڵ
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ش
دابمه‌زرێنین.
ببوره هیچ
تێچینێک (کۆمێنتێک) بڵاوناکه‌ینه‌وه
سه‌رچاوه: سایتی «سبه‌ی»
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=548&AuthorID=36