به‌شی
یه‌که‌م
سه‌ره‌تا.........
سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کوردستان کاتێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که
له تاکه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، که تاکی قوتابی ببێته مه‌به‌ستی
گۆڕانکاریه‌کان.
که
قوتابی و خوێندکار ناوه‌ند بن.هه‌ر کاتێک قوتابی و خوێندکاره‌کانی
کوردستان حه‌زیانکرد بچن بۆ قوتابخانه و خۆشه‌ویستیان بۆ
مامۆستاکانیان هه‌بوو، ئه‌و کاته ئێمه له گۆڕانکاریه‌کاندا
سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی ئه‌مڕۆ کراون ته‌نیا بۆ
ئه‌وه‌یه که ئه‌تمۆسفێری قوتابخانه خۆشبکرێت، که سه‌یری
تاکی قوتابی بکرێت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له قوتابخانه‌دا، گوێی
لێبگیرێت. ڕیفۆرمه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که سیسته‌مه‌که نه‌رم
بکاته‌وه و مامۆستا ناوه‌ند نه‌بێت به‌ڵکو ڕێپیشانده‌ر و
یارمه‌تیده‌ری قوتابی بێت. له هه‌مان کاتدا بۆ ئه‌وه‌ی
مامۆستا تاکی قوتابی ببینێت، ده‌بێت ژیانی ئاسووده بێت، مووچه‌ی
باشی هه‌بێت. ئه‌مڕۆ ئابووری کوردستان زۆر باشه. بودجه‌ی
ساڵێک بۆ سێ شاره‌که‌ی 6.4 ملیارد دۆلاره. زۆر گرنگه له‌م
کاته‌دا مووچه‌ی مامۆستا به‌لای که‌مه‌وه له 30% زیادبکرێت.
ئه‌م کاره و له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌ها بنه‌ماییه‌کان
و به ناوه‌ندیکردنی قوتابی، سیسته‌مه‌که به‌ره‌و سیسته‌مێکی
دیموکراتی مرۆڤدۆست ده‌بات.
به‌هابنه‌ماییه‌کان و نه‌خوێنده‌واری
به‌هابنه‌ماییه‌کان له سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر
ته‌نیا قوتابی و خوێندکار ناگرێته‌وه، به‌ڵکو مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر
و کارمه‌ندانی تری په‌روه‌رده‌ش ده‌گرێته‌وه له پێناوی ئه‌وه‌ی
ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وار که‌مبێته‌وه. نه‌خوێنده‌وار زۆرن که
ده‌زانن بخوێننه‌وه به‌ڵام مێشکی بیرکردنه‌وه‌یان ناتوانێت
جیاوازی بکات له نێوان باسێکی تایبه‌تی و هێرشکردنه سه‌ر شه‌خسێکی
تایبه‌ت. ئه‌م به‌ڵایه جۆرێکه له گه‌نده‌ڵی و نه‌خوێنده‌واری،
تا ئه‌و به‌هایه جێگیر نه‌بێت له مێشکی په‌روه‌رده‌کاراندا،
سیسته‌می فێرکاری نابێته سیسته‌مێکی مرۆڤدۆست، به‌ڵکو هه‌ر هه‌مان
یاساکانی سه‌ر شه‌قامه‌کان، له سیسته‌می ڕق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه،
سیسته‌می دۆڕاو و براوه سه‌روه‌ر ده‌بن.
ئاستی نه‌خوێنده‌واری و ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وار له کوردستاندا
زۆر به‌رزن. ئه‌م دیارده‌یه وایکردووه که ئاستی دێبات و
گفتوگۆ زۆر نزمبن. سنوورێک نه‌ماوه له نێوان گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی
بیروبۆچوونێک له وتارێکدا و هێرشکردنی شه‌خسی بۆ سه‌ر نوسه‌ره‌که‌ی.
ئه‌م دیارده‌یه به‌داخه‌وه ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه که
هه‌ژارن له مێژووی دیموکراتیدا. ئاسانه په‌لاماری نوسه‌رێک
بدرێت، به‌ڵام گرانه گفتوگۆ بکه‌یت له سه‌ر بیروبۆچوونه‌کانی.
ئه‌م ڕاستیه دژواره هاوکێشه‌که‌ی قورس کردووه. به‌ڵام
ئاسانیشه هۆکاره‌که‌ی بزانرێت، که بریتیه له نه‌بونی یا
لاوازی بناغه‌یه‌کی فیکری و زانستی پێشکه‌تو له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی دواکه‌وتوو. په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا
نابێت بریتی بێت له ده‌سه‌ڵاتی گروپێکی بچوک له کۆمه‌ڵدا به‌سه‌ر
زۆربه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی پیاو له خێزاندا به‌سه‌ر ژن و منداڵدا
یا ده‌سه‌ڵاتی مامۆستا له قوتابخانه‌دا به‌سه‌ر قوتابیدا. ئه‌م
دیاردانه ته‌نیا دیکتاتۆریه‌ت له کۆمه‌ڵدا، له خێزاندا و له
قوتابخانه‌دا دروستده‌کات. ده‌بنه هۆی کوشتنی بێده‌سه‌ڵاتان،
خۆکوشتنی ئافره‌ت و په‌روه‌رده‌یه‌کی ناته‌ندروست له کۆمه‌ڵ،
له خێزان و قوتابخانه‌دا، که ڕێز بۆ توانای فکری و خه‌یاڵی
مرۆڤ دانانێت.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی وادا، به‌ها بنه‌ماییه‌کان هیچ به‌هایه‌کیان
نابێت. سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س بوونی نابێت، یه‌کسانی ژن و پیاو
وه‌ک مه‌ترسی سه‌یر ده‌کرێت، به‌رزی نرخی مرۆڤ ڕێزی بۆ
دانانرێت. ئازاردانی بێده‌سه‌ڵاتانی کۆمه‌ڵگه، ژیانی ڕۆژانه‌ی
خه‌ڵک ده‌بێت. ئه‌م دیاردانه به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
گه‌نده‌ڵه که به‌هابنه‌ماییه‌کان بریتی ده‌بن له سه‌رکوتکردن.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌هادا هه‌موو جۆره گۆڕانکاریه‌ک به
چاوی گومانه‌وه سه‌یر ده‌کرێت. هه‌موو نوێخوازیه‌ک وه‌ک
دیارده‌یه‌کی ترسناک ده‌بینرێت، هه‌موو ڕیفۆرمێک دژایه‌تی ده‌کرێت.
هه‌ر جاره‌ی له ژێر ناوێک‌دا. جارێک له به‌رئه‌وه‌ی زۆر زوو
بوو، کاتی ریفۆرم نه‌هاتبوو، جارێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌کاری
بۆ نه‌کرابوو، جارێک له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک نموونه له هیچ
شوێنێک تاقینه‌کرابۆوه. ئه‌م بۆچونانه ترسن له گۆڕران، ئه‌گه‌ر
نا، لایه‌نه گه‌شه‌کانی سیسته‌می فێرکاریه کۆنه‌که کامانه‌ن
تا ئاوا بترسین له لابردنی؟
یا پێوستمان به کاتی زیاتر هه‌بێت بۆ لابردنی؟به‌بۆچوونی من،
له ئیمڕۆی کوردستاندا، که تروسکه‌ی وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره
دیاره، گرنگه نه‌وه‌ی نوێمان گۆشبکه‌ین به بیری لێبوردن و
ته‌بایی له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌که‌س، پێویسته مێشکی منداڵه‌کانمان
به یه‌کسانی و به‌رزی نرخی ژیان په‌روه‌رده بکه‌ین، به‌وه‌ی
که نرخی مرۆڤه‌کان به‌رابه‌رن به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه
و باری کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێت ڕێگا کراوه بێت
بۆ بوونی جیاوازی له بۆچووندا له نێوان کوردستانیاندا. هه‌موو
گۆڕانکاریه‌کان له منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن، له
دایک‌وباوک و قوتابخانه‌وه. گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌م کاره‌دا گه‌وره‌ساڵانن
که به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکن که نه‌وه‌ی شه‌ڕه. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
و ڕق وا به ئاسانی له مێشکی نه‌وه‌ی شه‌ڕدا نایه‌ته ده‌ره‌وه
له کاتێکدا که به‌رامبه‌ری سیاسه‌تی له‌ناوبردن به‌کارهێنراوه.
کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاوی کابوسن له مێشکی گه‌وره‌ساڵانی
کوردستاندا. کۆمه‌ڵێ لایه‌نی جیاوازی هه‌یه که نابێت له
بیربکرێن. ڕق و تۆڵه سه‌ندنه‌وه، نزمڕاگرتنی نرخی ژیانیان
دروستکردوه. به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه بۆ به‌رگری له‌خۆ
ساڵانێکی زۆر چه‌ک به‌کارهاتووه. ئه‌مه‌ش وایکردوه که
جیاوازی دروستبکات له نێوان بوون و نه‌بوونی بیری لێبوردن له‌نێوان
دوو که‌سدا که یه‌کێکیان پانزه ساڵ چه‌کی پێبوه و به‌شداری
شه‌ڕی کردوه و ئه‌و‌یتر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی نیه. چاره‌سه‌ری ئه‌م
گرفتانه ده‌بێت له قوتابخانه‌وه بێت، که تیایدا منداڵه‌کانمان
ناوه‌ند بن و گۆشبکرێن به به‌هابنه‌ماییه به‌رزه‌کانی
مرۆڤایه‌تی. ئه‌م به‌هایانه له سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده‌ی
کوردستاندا هه‌ن به‌ڵام کاریان پێنه‌کراوه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه
کادرمان که‌مه که له‌ناو ناخیدا به‌هاکان چه‌سپیوبن، مامۆستا
که‌مه که باوه‌ڕی وا بێت که ده‌بێت قوتابی له قوتابخانه‌دا
ناوه‌ند و خاوه‌نده‌سه‌ڵات بێت. مامۆستامان که‌مه که باوه‌ڕی
وابێت ده‌بێت ژماره‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان که‌مبکرێنه‌وه، که
باوه‌ڕیان وابێت که تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆری سێی ناوه‌ندی و
شه‌شی ئاماده‌یی ده‌بێت لاببرێن. تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ نه‌مێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه کرا، قوتابی قوتابخانه‌که‌ی خۆی خۆشده‌وێت،
له تاقیکردنه‌وه ناترسێت، واز له خوێندن ناهێنێت و به‌وه‌ش
ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وارمان که‌مده‌بێته‌وه و ژماره‌ی
خوێندوارمان که خاوه‌نی رۆشنبیری گشتی بن زۆر ده‌بێت،
خوێندوارێک که هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت بزانێت بخوێنێته‌وه
و بنوسێت به‌ڵکو مێشکێکی کراوه‌ی هه‌بێت و توانای وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌ی
هه‌بێت یا وه‌ڵامی ره‌خنه بداته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت
تۆڵه بکاته‌وه و بکه‌وێته به‌رگری له خۆی و هێرشی شه‌خسی
بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
نیڵسۆن ماندێلا، ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو که تۆڵه له سپی پێسته‌کان
بکاته‌وه و ده‌ریای خوێن له ئه‌فه‌ریقای باشوور دروستبکات،
به‌ڵام سیاسه‌تی لێبوردنی هه‌ڵبژارد و که‌وته ڕیفۆرمکردنی
سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌که‌ی. له به‌رامبه‌ردا یاسر عه‌ره‌فات
هه‌موو پاره و پوولی وڵاته‌که‌ی بۆ زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی،
چاندن و به‌رزڕاگرتنی عه‌قڵیه‌تی شه‌ڕ، تۆڵه و ڕق به‌کارهێنا.
ئه‌نجامه‌که‌ی دروستبوونی حه‌ماس، په‌رته‌وازه‌بوونی گه‌له‌که‌ی،
نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌تی.
|