به‌شی
دووه‌م
ریفۆرمه‌کان
کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ک
نوێخوازی سیسته‌می فێرکاری و له‌لایه‌ک دژایه‌تی نوێخوازیدایه.
هه‌موو کات به‌فیڕۆدانێک زیانێکی گه‌وره‌یه له دواڕۆژی نه‌وه‌ی
نوێمان، هه‌ر بۆیه ده‌بێت به مێشکێکی فراوان و توانایه‌کی به‌هێزه‌وه
نه‌ک هه‌ر په‌سه‌ندی ڕیفۆرمه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده بکه‌ین
به‌ڵکو ده‌بێت داوای ڕیفۆرمی تازه‌ش بکه‌ین. له‌وانه:
1. هه‌موو قوتابخانه‌یه‌کی کوردستان له‌ساڵی خوێندنی 2008 /
2009 دا به‌رنامه‌ی کاری ساڵانه‌ی هه‌بێت، که به ئاشکرا
ئامانجه‌کانی خوێندنی ئه‌و ساڵه‌ی تیا نوسرابێت و چۆنیه‌تی گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی تێدا بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه به‌رپرسیار
بێت له دانانی به‌رنامه‌که.
2. تاقیکردنه‌وه و ئه‌زمونه‌کان ناوه‌ندی نه‌بن، به‌ڵکو هه‌موو
قوتابخانه‌یه‌ک خۆیان بڕیار بده‌ن که چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یان
هه‌بێت. مامۆستاکان خۆیان بڕیاربده‌ن که له ساڵه‌که‌دا دوو
تاقیکردنه‌وه‌یان هه‌بێت یا چوار . هه‌روه‌ها خۆیان بڕیار بده‌ن
که‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌ن. ژماره‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان که‌مبکرێنه‌وه
و تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ نه‌مێنێت.
3. شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه هه‌ر مۆنۆلۆگ نه‌بێت، مامۆستا قسه‌بکات
و قوتابی گوێگر بێت، به‌ڵکو دیالۆگ بێت که مامۆستا و قوتابی
وه‌ک یه‌ک به‌شداربن له چالاکیه‌کانی ناو پۆلدا. مامۆستا ڕێبه‌ر
و ڕێپیشانده‌ر و قوتابیش به‌شدار و ئیشکه‌ر، چالاک و
گوێلێگیراو بێت. شێوه‌کانی کاری به گروپ، کاری پڕۆژه‌یی،
لێکۆڵینه‌وه، نوسین و داڕشتنی ئازاد و داهێنان ببنه پرینسیپی
کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی وانه‌کان.
4. دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی نه‌بێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر
پێوانه‌ی توانا، لێهاتوویی و دڵسۆزی بێت بۆ قوتابی و ئه‌رکی
قوتابخانه. هه‌موو که‌س ده‌توانێت حیزبی بێت و به‌ڕێوه‌به‌ر
بێت، به‌ڵام ده‌بێت پرۆسه‌ی بوون به به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌که وه‌ک
کار و پیشه په‌یوه‌ندی به حیزبایه‌تیه‌وه نه‌بێت. ئه‌م بنه‌مایه
گرنگه په‌یڕه‌و بکرێت. پێچه‌وانه‌که‌ی، زوڵمێکه له لایه‌ک
به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌کرێت که به‌توانا و
لێهاتوون له‌هه‌مانکاتیشدا حیزبین. هه‌موو خه‌ڵک واده‌زانێت
هه‌ر له‌به‌ر حیزبایه‌تی کراون به به‌ڕێوه‌به‌ر له‌کاتێکدا
خۆیان به‌توانا و لێهاتوون. له لایه‌کی تره‌وه هه‌زاران
مامۆستای دڵسۆز و لێهاتوو هه‌ن که مافێکی سروشتی خۆیانه به‌رز
ببنه‌وه و بکرێن به به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
حیزبی نین ئه‌و مافه‌یان ده‌خورێت. ئه‌مه جۆرێکی قورسی چه‌وسانه‌وه‌یه
که له لایه‌ک خه‌ڵکی بێ‌توانا ده‌خاته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
له لایه‌ک خه‌ڵکی به‌توانا تووشی ڕق و دڵته‌نگی ده‌کات. ته‌نیا
ڕێگاچاره بۆ ئه‌م دیارده خراپه بوونی سیسته‌می سێکولار و عه‌لمانییه
که تیایدا هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان ده‌بیسرێن و ده‌بینرێن،
هه‌موو تواناکان ده‌خرێنه گه‌ڕ، هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌کان
ڕێگه‌یان پێده‌درێت، ئه‌نجامه‌که‌شی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی
بێگه‌نده‌ڵیه که سه‌رکوتکردنی فیزیکی و ده‌روونی تیا نیه.
له‌م بواره‌دا ڕه‌خنه‌گرتن کارێکی باشه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
تانه و ته‌شه‌نه هاویشتن نیه، ئه‌وه ئه‌رکی هه‌موو دڵسۆزێکی
کوردستانیه که له‌لایه‌ک پشتگیری حکومه‌ت و په‌رله‌مانی
کوردستان بکات، له لایه‌کیش بێده‌نگ نه‌بێت له دیارده
خراپه‌کان. ئاخر چۆن ده‌کرێت مرۆڤ بێده‌نگ بێت له‌وه‌ی که
سیسته‌می په‌روه‌رده‌مان پێویستی به‌ده‌یان ڕیفۆرمی تر هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی فێرکاری دیموکراتیمان هه‌بێت که شیاوی
منداڵه‌کانی خاکه پیرۆزه‌که‌مان بێت. چاوه‌ڕێکردن و وه‌ستان،
زیانێکی گه‌وره‌یه له منداڵه‌کانمان و پاشه‌ڕۆژی کوردستان.
وتنی که‌موکوڕیه‌کان دڵسۆزییه بۆ کورد و کوردستان. خۆشبه‌ختانه
ئه‌مڕۆ زۆر مامۆستا هاتونه‌ته پێشه‌وه و هه‌ریه‌که لای خۆیه‌وه
به‌کار و وتارنوسین ده‌یانه‌وێت دیارده دزێوه‌کان نه‌هێڵن.
5. ئازادکردنی کتێبی وانه‌کان، ڕیفۆرمێکی گرنگه که ده‌بێت
بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان ئازاد بیربکه‌نه‌وه. ناکرێت
ته‌نیا یه‌ک کتێبی وانه‌ی کوردی هه‌بێت بۆ پۆلێکی دیاریکراو له
هه‌موو کوردستاندا. مامۆستاکانمان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان
هه‌بێت که چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاواز به‌کاربهێنن بۆ وانه‌وتنه‌وه.
ده‌بێت مامۆستاکانی کوردستان ئازاد بن له‌به‌کارهێنانی کتێبی
تر بێجگه له‌و کتێبه تایبه‌تیانه‌ی که دانراوه. بۆ نمونه
مامۆستای زمانی ئینگلیزی پۆلی یانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌بێت بۆی هه‌بێت
هه‌ر کاتێک خۆی ڕۆمانێک یا چیرۆکێکی باشی ئینگلیزی ده‌ستکه‌وت
بتوانێت کتێبه‌که بهێنێته ناو پۆله‌وه و به‌کاری بهێنێت له‌وانه‌که‌یدا.
یا داوا بکات که قوتابخانه چه‌ند ژماره‌یه‌ک بکڕێت بۆ ئه‌وه‌ی
قوتابیه‌کان قه‌رزی بکه‌ن و بیخوێننه‌وه. هاندانی قوتابی و
خوێندکار بۆ خوێندنه‌وه زۆر گرنگه، چونکه خوێندنه‌وه‌ی زۆر
موراڵی به‌رز و به‌های مرۆڤایه‌تی لای خوێنه‌ر دروستده‌کات.
خوێنده‌واری توانای هه‌سته دڕنده‌ییه‌کانی ناخی مرۆڤ ده‌سته‌مۆ
ده‌کات و ژیانێکی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ له جێگه‌ی ژیانێکی ڕه‌ق و
هه‌ڵه‌شه داده‌نێت. مرۆڤی خوێنده‌وار ڕق، تۆڵه و هێرشکردنه
سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌سیان له‌دڵدا نیه. بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ئیسرائیل ده‌یویست ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی له‌ته‌نیشت ده‌وڵه‌ته‌که‌ی
خۆیانه‌وه دروستبکه‌ن و ده‌یانویست ئاشتی به‌رامبه‌ر زه‌وی
بکڕن، به‌ڵام سیاسه‌تی چه‌وتی فه‌له‌ستینیه‌کان که بریتی بوو
له‌به‌ردهاویشتن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕق، ئه‌و فرسه‌ته‌ی له‌ده‌ستدان
و له ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌ی دواییدا نه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌تیان ده‌ستنه‌که‌وت
به‌ڵکو زه‌وی زیاتریان دۆڕاند و حه‌ماسیشیان لێقوتبۆ‌وه. هۆی
ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته زۆری ئاستی نه‌خوێنده‌واریی و که‌می
مرۆڤی خوینده‌واره تیایاندا، ئه‌گه‌ر نا، کام سووده‌یان له‌به‌رد
هاویشتنه‌کانیان ده‌ستکه‌وتووه؟
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری له
کوردستاندا بنبڕبکرێت، ده‌بێت خوێندن و قوتابخانه لای قوتابی
خۆشه‌ویست بکرێن، ئه‌و کاره‌ش کاتێک ده‌کرێ که:
- قوتابخانه سه‌رکوتکردنی تیا نه‌بێت
- مامۆستا هاوڕێی قوتابی بێت
- سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی ساڵی خوێندن و کۆتایی ساڵ فشاری ده‌روونی
له‌سه‌ر قوتابی دانه‌نێن
- ژماره‌ی ئه‌زموونه‌کان که‌مبکرێنه‌وه
- ئه‌زموونی کۆتایی ساڵ نه‌مێنێت
- مامۆستا مووچه‌ی به‌رز بێت
- به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه خاوه‌نی بودجه و ده‌سه‌ڵات بێت و
به‌توانا و لێهاتوویی خۆی بووبێته به‌ڕێوه‌به‌ر.
- په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان قوتابخانه و بازاڕی کاردا هه‌بێت.
- له‌به‌رکردنی شیعر و ئایه‌ت و ده‌رخکردن نه‌مێنێت
- شێوه‌کانی وانه‌وتنه‌وه جۆری جیاواز و سه‌رنجڕاکێشی هه‌بێت
ئه‌م کارانه و بوونی سیاسه‌تێکی په‌روه‌رده‌یی دیموکراتی
پشتبه‌ست به به‌هابنه‌ماییه‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
که تیایدا مافی تاکه‌که‌س تیا پارێزراو بێت، ده‌بنه هۆی خۆشه‌ویستکردنی
خوێندن و قوتابخانه لای قوتابی و که‌مکردنه‌وه‌ی وازهێنان له
خوێندن.
6. دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز له قوتابخانه‌کاندا. بوونی
ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز، ده‌لیلی بوونی هێزی
دیموکراتیه‌ته له کۆمه‌ڵدا. قوتابخانه جێگایه‌که سه‌دان
منداڵ و گه‌نج کۆده‌کاته‌وه و باشترین جێگایه بۆ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراتی جیاواز جیاوازی تیا دروستبکرێت. له‌وانه
کۆمه‌ڵه‌ی ژینگه، کۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشی وه‌ک باله،باسکه وتۆپی
پێ، یا ده‌یان کۆمه‌ڵه‌ی جیاوازی تر که قوتابیه‌کان خۆیان
بڕیاری له‌سه‌ربده‌ن، وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی کتێب خویندنه‌وه، کۆمه‌ڵه‌ی
شیعر نوسین، داڕشتن نوسین، یا کۆمه‌ڵه‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازییا
که زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌کردنی مێشک و بیرکردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی
لایه‌نه ڕۆحیه‌کانی قوتابی.
بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز گرنگه که قوتابخانه یارمه‌تی
قوتابیه‌کان بدات له سه‌ره‌تای دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌که‌دا، به‌ڵام
به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێک له ناوه‌ڕۆکی کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که.
|