عروبە و ئیسلام لە نانى رووتدا
كەیوان سەعید
kaiwan9@yahoo.com

 
"ئەگەر قورئان نەبوبایە, عەرەب نەدەبوە نەتەوە" ......جەواهێر لال نەهرۆ

ئاینى ئیسلام ئاینێكە لە ناوەڕۆكدا پەیامى بۆ تەواوى میلەتانى جیهان پێیە بىَ جیاوازى, كە ئەمەش رەنگدانەوەى لە زۆربەى ئایەتەكانى قورئان وتەكانى پێغەمبەرى ئیسلامدا هەیە, بەڵام بەهوى بوونى پێغەمبەرێكى عەرەب و هاتنە خوارەوەى قورئان بە عەرەبى عەرەبەكان زیاتر ئەو دینە بەموڵكى خۆیان دەزانن و بەشێوەیەك بە پلەى یەكەم پێناسەیان بۆ موسوڵمان بوون عەرەب بوونە, لێرەوە ئەگەر سەرەنجێك لەوڵاتە عەرەبیەكان بدەین, دەبینین لە زۆربەیاندا سەدان جێگە هەیە ئەو كارانەى تێدا دەكرىَ كە ئاینى ئیسلام حەرامى كردوە, وەك (تیاترۆخانە و مەیخانە و شوێنى قوومار...هتد) بەڵام ئەوە نەبووتە هۆى ئەوەى ئەو ناسنامەیە بدۆڕێنن و ئەو ئاینە تێیادا كاڵ ببێتەوە, عەقڵیەتى تاكى عەرەبى وەها راهێندراوە بىَ گوێدانە ناوەڕۆكى ئیسلام و كار پىَ كردى عەرەب بوون بەسە بۆ ئەوەى كە تاكێكى ئیسلامە و بەهەشت چاوەڕێیەتى, ئەم پێناسەیە لە زۆربەى سەردەمەكاندا كارى پىَ كراوە و عەرەبەكان شانازیان بەوەوە كردووە كە خوا متمانەى هەڵگرتنى دینى ئسیلامى داوە بە ئەوان, ئەمەش بۆتە فەراهەمكردنى زەمینەیەكى باشتر بۆ عەرەبەكان تا لەبەرامەبەر زۆربەى موسوڵمانانى جیهاندا خۆیان بە مرۆڤى پلە یەك بزانن وا بكەن نەتەوەكانى دیكە بخە ژێر ركێفى خۆیانەوە و دواتى هەر بەناوى ئەو دینەوە بیان چەوسێننەوە, هەڵبەتە بۆ ئەوە نموونە گەڵێكى زۆر هەیە, ئەگەر سەرنجكێك لە عیراق و حوكمەتى عیراقى بدەین كە بە درێژایى تەمەنى تەواوى سەركردەكاى هەر لە مەلیكەكانەوە تا دەگاتە سەرۆك كۆمارەكان هەمیشە گەورە یى خۆیان لەو سۆنگەیەوە بەرسەر كورددا داوە و هەمیشە تاكە مەرجى ئەوان بەعەرەب بوونى كورد بووە, وەك ئەوەى عەرەب تاكە نەتەوەیە كە ئاینى ئیسلامى پىَ سپێردراوە دەبىَ تەواوى نەتەوەكانى دیكە لە ستایشى نەتەوەى عەرەب دابن, هەمیشە وایان دەكرد كوردەكان فێرى زمانى عەرەبى ببن و لەبەرامبەر ئەوەشدا دەیان گووت (ئێوە چۆن مۆسوڵمانن لە كاتێكدا زمانى قورئان نازانن؟؟), هەر كاتێكیش كوردەكان كارێكیان كردبىَ تا لەژێر دەستى زوڵم و زۆرى عەرەب دەچن, خێرا تەكفیریان كردوون و سزایەكى ئیسلامیان بەسەردا سەپاندوون, لەزۆرەبى تاوانەكانیان بەرامبەر بە كورد بە جینۆسائیدیشەوە پەنایان دەبەردەوە بەر حجە قورئانەیەكان و بەناوى ئاینى ئیسلامەوە قەتڵو عامى كوردەكایان دەكرد, كە دیار ترینیان ئەنفالە و لە سوورەتێكى ئەنفالى قورئانەوە وەریان گردتبو, لەكۆتاى رووخانى حیزبى بەعس و گرتنى سەردەكانیاندا بە ئاشكرا ئەوە دەردەكەوت كاتێك سەدام حوسێن سەرۆكى ئەوكاتى وڵات و سەركدەى حیزبى بەعسى عیراقى لە زۆربەى دانیشتنەكانى دادگایدا قورئانى بەدەستەوە بوو هەمیشە شیعارى (احنا أبنا الاسلام احنا أبنالاعرب) دەگووتەوە, خۆى بەوە دەزانى كە لە ئیسلام بوون بىَ بەش نییە, هۆكارى ئەو بىَ بەش بونەش عەرەب بوونى بوو, دواى ئەوەش كە لە كۆتایى دادگایەكەیدا ئەوە روون بۆوە چەندین تاوانى دژ بە گەلانى عیڕاق كردبوو, لەگەڵ ئەوەشدا كە زۆربەیان موسوڵمانبوون و لەوكاتەى كە سزاكانى بەسەردا دەخوێندرایەوە بىَ گوێدانە ئەوەى كە تاوانى كردووە بەردەوام بوو لەسەر شیعارەكانى, لە دوایەن كاتەكانى تەمەنیشیدا كاتىَ لە سێدارە دەدرێتَ, لەو گرتەیەكى مۆبایلدا بەروونى دیارە كاتىَ پێى دەڵێن (اژهب الى جهنم) ئەو لەوەڵامدا دەڵىَ (بل جنە) كەواتە ئەوە دەرى دەخات كە عەرەب بوونە بە شێوەك بەسەر سەدامدا زاڵ بووە تەنانەت لە كاتى لە سێدارەدانیشدا و بەهەموو تاوانەشى كە كردبووى هیواى بەو بەهەشتە هەیە كە لە تەمەنى منداڵیدا بە خاترى عەرەب بوونى بەڵێنى پىَ دراوە.
رۆمانى نانى رووت یەكێكە لەو بەرهەمە ناوازانەى نووسەرى مەعریبى (محەمەد شوكرى)، ئەگەر چى نووسەر زیاتر وەك یادگارى كاتەكانى خۆى لەو رۆمانەدا دەنووسێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باس لە بابەتگەڵیك دەوروژێنێت كە وائاسان خوێنەر موحتاجە بۆ تێگەیشتنى وەك (ناساندنى كەسایەتى عەرەبى، كلتور، سەرەدەمى داگیركارى...هتد)ئەگەر چى نووسەرى رۆمانى نانى رووت عەرەب نییە و ئەمازیعیە بەڵام وەك زۆرینەى وڵاتانى داگیركراوى تر ئەمازیغیایە واتا وڵاتەكەى محەمەد شوكرى نووسەرى رۆمانى نانى رووت، كە رووبەرێكى بەر بڵاوى هەیە و دانیشتوانەكەى دەگەنە سەروو هەژدە ملیۆن كەس, دابەش كراوە بەسەر سىَ دەوڵەتى عەرەبیدا كە بریتین (جەزائیر, تونس, مەغریب), ئەگەر چى ئەوانیش واتا ئەمازیغیەكان خاوەنى زمان و كلتورى خۆیانن و دەیانەوىَ وەك دەوڵەتێكى سەر بەخۆ بژین بەڵام ئەو سىَ وڵاتە رازى نابن ئەوان سەر خۆیى خۆیان وەر بگرن دەیانەوىَ تا مردن لەژێر چەترى شۆڤێنى و عەرەبچێدا بیان چەوسێنەوە, موحەمەد شوكرى نووسەرى رۆمانى نانى رووت, ئەگەر چى خەڵكى (ریف)ى ناوچەى ئەمازیغیایە و زمانى دایكى ئەمازیغیە, بەڵام چونكە ئەو بەشەى محەمەد شوكرى تێیدا لەدایك بووە سەر بە مەغریبە و لەژێر حوكمى مەغریبدایە, زۆرینەى تەمەنى منداڵى گەنجى لەناو مەغریبدا بەسەر بردووە و زۆینەى بیرەوەریەكانیشى هەر لەو وڵاتەیە, دەبىَ ئەوەش بزانین كە وڵاتى مەغریب وڵاتێكى عەرەبیە و ئاینى ئیسلامیش ئاینى باڵادەستە لەو وڵاتەدا, كەواتە خەڵكى ئەو وڵاتەش بە هەمان شێوەى وڵاتانى عەرەبى بیر دەكەنەوە و پێیان وا خوا متمانەى بەوان بەخشیوە, هەر بۆیە لە رۆمانى (نانى رووت) كە محەمەد شوكرى دەیەوێت یاداشتەكانى بنوسێتەوە و ئەو ناسۆنالیزمە عەرەبیەتەواو پشان دەدات و هەر لە سەرەتاى رۆمانەكەوە محەمەد شوكرى كاتىَ ماڵیان لە ریفەوە دەڕواتە تانجە دەبینێت تانجە زۆێك لە ماڵە غەیرە عەرەبەكان گۆفەك و كۆشكەكانیان و جوان و چاكترە لە ماڵە عەرەبەكان بۆیە دەڵىَ (گوفەكى مەسیحیەكان لە گوفەكى موسوڵمانەكان دەوڵەمەندترە), هەر نوسەر وەك تێبینى لە ژێر لاپەڕەكەدا دەنوسىَ (ئەو دەمانە بە هەموو ئەورووپیەك دەگوترا مەسیحى واتا بێگانە, وەك چۆن بە هەموو عەرەبێك بە موسوڵمان دادەنرێت, لێرەدا مەبەست لە موسڵمان مەغریبیەكانن), كەواتە وەك تەواوى عەرەبەكان مەغریبیەكانیش سەرەكى ترین پێناسەى موسوڵمانبوون تیاندا عەرەب بوون بوە, ئەوانەى عەرەب نەبوو ئەگەرچى ئاینى ئیسلامیشیان بە ئاینى خۆیان زانیوە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێیان گوتراوە مەسیحى.

زینا و شەراب و مادەى هۆشبەر و قوومار ئەوانەن كە ئاینى ئیسلام بە پشت بەستن بە قورئان لەسەر تەواوى باوەڕداران بە ئیسلام حەرامى كردووە و هەر كەسێكیش سەرپێچى بكات دەبىَ بە پێى شەرع دارى حەدى لىَ بدرێت ئەگەر نا ئەوا دۆزەخ جێگایەتى و لە رۆژى دواییدا خوا تۆڵەى ئەو سەرپێچیانەى لىَ دەكاتەوە, بەڵام لە زۆر شوێنى رۆمانى نانى رووتدا ئەوە بە روونى دیارە كە تازە پێگەیشتوان و گەنجانى مەغریب زۆربەى كاتەكانیان دەدەنە كێشانى مادەى هۆشبەر و خواردەنەوەى شەراب و سێكس, لەگەڵ ئەوەى كە ئەوبابەتانە ئاینى ئیسلام بەكارێكى نارەوا وەسف دەكات, بەڵام كاریگەىرى لەسەر كاڵبوونەوەى ئیسلام بوونیان ناكات, لەبەشێكى ترى یاداشتەكانى محەمەد شوكریدا و لەو جێگایەى كە كەبتانى دەمرێت ئەوە بەروونى دیارە, كەبتانى هاوڕێیەكى نزیكى محەمەد شوكریە زۆرینەى كاتەكانى بە قومار كردن و شەراب خواردنەوە و سێكس بەسەر برووە, بەڵام كاتىَ كەبتانى دەمرێت قەندوسى هەواڵى مردن دەبا بۆ مەحمەد شوكرى و لەگەڵ ئەوەشدا دەڵىَ (خودا لێى خۆش بىَ, خوابكات ئێمەش وا بە موسڵمانى بمرین), لێرەشدا دیسانەوە عەرەب بوون باڵادەستە لە ئیسلام بوونى كەبتانیدا, دەنا كەبتانى جگە لەوەى كە چەندین كارى بە پێچەوانەى یاساكانى ئیسلامەوە كردووە هیچ لە ئەركەكانى ئیسلامیشى بەجىَ نەگەیاندووە, كەچى لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەسەردەمى هاوڕێكانى كەسێكى موسڵمانە و دوعادەكەن تائەوانیش وەك كەبتانى بەمووسوڵمانى بمرن.

دواجار دەگینە ئەوەى كە سەرەتاى دروست بوونى ناسیۆنالزمى عەرەبى لە سەرەتاى بوونى موحەمەد بە پێغەمبەر و هاتنى ئاینى ئیسلامەوە دەست پىَ دەكات, هەروەك جەواهێر لال نەهرۆ دەڵێت (ئەگەر قورئان نەبوبایە, عەرەب نەدەبوە نەتەوە)


 

           

 

22/06/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca