| 
					 
					زمانی 
					ستاندارد ، بۆ هه ر نه ته وه یه ك پێویستییه كی گرنگه . به ڵام 
					بۆ كورد چونكه هه م زمان و فه رهه نگ و كولتووری ، هه ڕه شه ی 
					تێاچوون و پارچه پارچه كردنی له سه ر بووه و له سه ره ، هه م 
					نه ته وه یه كی بنده ست و بێ قه واره شه ، گرنگترو پێویستتره. 
					 بۆ ڕووبه ڕوو بوونه وه ی پلانی دابه شكردنی كورد و پرۆسه ی به 
					عه ره ب ، تورك ، فارسكردنی له لایه ن ده وڵه ت و نه ته وه 
					باڵاده سته كانه وه ، زمانی ستاندارد و یه كگرتوو سه نگه رێكی 
					باش و مه حكه مه . 
					
					له دوای 
					ڕاپه ڕینی به هاری 1991 وه ، ده بوو چێكردنی زمانێكی ستاندارد 
					له پێشه وه ی ئه جێندای كاری نووسه رو ڕۆشنبیرو سیاسه توانانی 
					كورد بایه ، په رله مانیش بڕیارێكی بۆ به فه رمی ناساندنی 
					بدایه. تاكو زمانه كه مان ، تووشی گێژاوی ململانێی ناڕه وای 
					حیزبایه تی و پرۆسه ی فیفتی به فیفتی نه هاتایه. 
					
					پێویسته 
					نووسه ر، ڕۆشنبیرو سیاسه توان ، خولیای به رژه وه ندیی گشتی و 
					باڵای نه ته وه بێت ، نه ك به رژه وه ندی تایبه ت ، ناوچه ، 
					حیزب ، خێڵ و عه شیره ت . زمانی ستاندارد به رژه وه ندی باڵاو 
					هه میشه یی و گشتیی نه ته وه یه . دیالێكتیش له به رژه وه ندی 
					كه مینه و ناوچه و ده ڤه رێكه. خۆ كه سی ژیر، دڵسۆزو وردبین، 
					بۆ به رژه وه ندی باڵاوهه میشه یی ، واز له به رژه وه ندی 
					تایبه ت و كاتی ده هێنێت.  
					
					(زاراوه 
					ی سۆرانی ـ كوردیی خواروو) كه هه ندێك به ته وسه وه پێی ده ڵێن 
					(زاراوه ی سلێمانی!) ، ئه و زمانه ی كه حاجی قادری كۆیی ، عه 
					لائه دینی سه جادی ، جه میلی ڕۆژبه یانی ، هه ژار و هێمنی 
					موكریانی ، مه لا عه بدول كه ریمی موده ڕیس ، شێخ مه حه مه دی 
					خاڵ ، په شێوی شاعیر ، شێركۆ بێ كه س ، فه رهادی شاكه لیی 
					زمانزان ، به ختیار عه لی ، حه مه سه عید حه سه نی نووسه رو ڕه 
					خنه گر ، پێی ده نووسن ، گوناهه پێی بوترێت زاراوه ی سلێمانی. 
					بۆیه زۆرێك پێیان وایه كه له ماوه ی ڕابردوودا سۆرانی ڕۆڵی 
					زمانی ستانداری بینیوه و ته نها پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه 
					یه بۆ به فه رمی ناساندنی .(كوردیی خواروو زمانێكی ستاندارده و 
					به هه موو پێوه رێكی زانستی و زمانه وانی ساڵانێكه ڕۆڵی 
					زمانێكی ئه ده بی ستانداردی هه یه).1   
					
					هه رچه 
					نده (زاراوه ی سۆرانی ـ كوردیی خواروو) به شێوه كی فه رمی نه 
					كراوه ته زمانی ستاندارد ، به ڵام له سه ر ده می حوكمڕانیی شێخ 
					مه حمود ، پێشه وا قازی مه حه مه د ، مه لامسته فای بارزانی ، 
					هه روه ها  له دوای ڕاپه ڕینیشه و ه ، له دام و ده زگاكاندا وه 
					ك زمانی ستاندارد كاریپێكراوه ، جگه له وه ش مه سعود بارزانی و 
					نێچیرڤان بارزانی كه سه ر به شێوه زاری بادینین ، هه ر به 
					زاراوه ی سۆرانی وتارو لێدوانه كانیان ده ده ن ، ئه وه ش مانای 
					ئه وه یه كه ئه وزاراوه یه وه ك زمانی ستاندارد جێی خۆی كردۆته 
					وه . 
					
					قه یران 
					و گرفته كه له و كاته وه سه ری هه ڵدا كه هه ندێ نووسه رو خه 
					ڵكی ناوچه ی دهۆك ، كه گومانی ئه وه یان لێده كرێت پشتیان به 
					ده سه ڵاتدارێك قایم بێت ، ( بێگومان خه ڵكانی بادینی وهه 
					ورامی و فه یلی هه ن حه ز به بوونی زمانی ستاندارد ده كه ن و 
					له گه ڵ خوێندن به دیالێكت نین ، چونكه به رژه وه ندی باڵایان 
					به لاوه گرنگتره )، داوای خوێندن به زاراوه ی بادینی له 
					قوتابخانه دا ده كه ن ، دواتر به بڕیارێكی وه زاره تی په روه 
					رده ، پاڵپشتی داواكه یان ده كرێت . لێره وه یه كه م هه نگاوی 
					له باربردنی زمانی ستاندارد  ده نرێت و شه ڕه دیالێكت ده ست 
					پێده كات ، هه ر كه س شین بۆ دیالێكت و شێوه زاری خۆی ده كات ، 
					به رژه وه ندی باڵای نه ته وه یی و خه ونی زمانی یه كگرتوو مان 
					زینده به چاڵ ده كرێت ، سه ره نجام و به تێپه ڕبوونی كات ، 
					كورد ده بێته چه ند نه ته وه و زمانه كه شی وه ك نووسه رێكی به 
					ڕێزی داكۆكیكار له شێوه زاره كان ده یوت ، ده بێته (زمانه كانی 
					كوردی ـ یان زمانانی كوردی) 2. هیچ گه ل و نه ته وه یه ، ڕازی 
					نابێت زمانه كه ی بكرێته زمانه كان و نه ته وه كه ی بكرێته نه 
					ته وه كان ، ته نها كورد نه بێت. ئاخر كێ له عه ره بێكی 
					بیستووه بڵێ زمانه كانی عه ره بی ، یان ئینگلیزێك بڵێ زمانه 
					كانی ئینگلیزی!. 
					
					له ماوه 
					ی ڕابردوودا كۆمه ڵێك نووسه ر، ڕۆشنبیر، ئه كادیمیك ، داوای به 
					فه رمی ناساندی زمانی ستانداردیان پێشكه ش به سه رۆكایه تی هه 
					رێم و په رله مان و لایه نه په یوه نداره كان كرد . داواكاری 
					ئه و به ڕێزانه هه م به خه مه وه بوونی به رژه وه ندی باڵای نه 
					ته وه یی كورد و ، هه م هه ستكردن به مه ترسیی شه ڕه دالێكتیشه 
					. 
					
					یه كێك 
					له و كه سه چالاك و لێبڕاوانه ش به ڕێز كاك كامیار سابیره ، كه 
					پێشتر له كۆمه ڵه بابه تێكدا به ناونیشانی (زمانی ستانده ردی 
					كوردی ) به شێوه كی زانستی و ئه كادیمی و بوێرانه ، باسی له 
					پرسی زمانی ستانداردی كوردی كردووه و له هه فته نامه ی 
					هاوڵاتیدا بڵاوكراوه ته وه.  
					
					له م 
					ڕۆژانه دا كاك حه مه سه عید حه سه ن له بابه تێكدا به 
					ناونیشانی (زمانی ستاندارد بۆ جنێوی كوردی) ڕه خنه له زمانه كه 
					ی كاك كامیار ده گرێت و هه ڵه كانی بۆ ڕاستده كاته وه!. من 
					گومانم له وه نییه، كه كاك حه مه سه عید ، نووسه رێكی زمانزان 
					، زمانناس ، زمانپاراوه ، هه م به زمانێكی باڵا و بێهه ڵه و 
					جوان ده نووسێت ، هه م شێوازی ڕه خنه كانی خۆش و به تامن ، له 
					كاتی خوێندنه وه یاندا خه نی ده بم ، جگه له وه ش  شیعره كانی 
					شێخ ڕه زام بیر ده خه نه وه . به نده وه ك خوێنه رێكی به رهه 
					مه كانی ، چێژی زۆر له ڕووی زمانه وه له نووسینه كانی وه رده 
					گرم. له وسۆنگه یه وه كه به ڕێزی ڕه خنه كانی زیاتر له باره ی 
					زمانی نووسینه وه ن و گرنگی زۆربه و بواره ده دات.  
					
					ده بوو 
					ئه و له م كاته دا كه شه ڕه دیالێكت ده ستی پێ كردووه و تۆڵه ی 
					حیزب ، ناچه و عه شیره ت له زمانی ستانداردی به سته زمانی 
					كوردی ده كرێته وه و خه ونه كانی گۆران و مه سعود مه حه مه دو 
					ده یانی تر بۆ زمانی ستاندارد ، به ده ستی كورد واخه ریكه له 
					بار ده برێن ، هه ڵوێستی دیارو ڕوونی هه بایه و به هیچ كلۆجێ 
					بێده نگ نه بوایه ، ئه وێك كه له به رامبه ر هه ڵه یه كی 
					ڕێنووس ، ڕێزمان ، یان بیرچوونی وێرگوڵی نووسه رێكدا ده یكات 
					به گاڵه و بێده نگ نابێت ، كه چی ئێستا نقه ی له خۆی بڕیوه. ئه 
					و وه ك خۆی ده ڵێت: ڕۆشنبیر كه سێكه بوێر ، ئه گه ر ڕۆشنبیر 
					به دراو بچوێنین، ئه وا د وو ڕوخساره كه ی ئه و، بریتین له مه 
					عریفه و بوێری 3.   
					
					كاك حه 
					مه سه عید ، له و وتاره یدا ئه و بێده نگیه ی شكاند ، به ڵام 
					به داخه وه ئه و له جیاتی داكۆكیكردن له زمانی ستاندارد ، 
					پاڵپشتیكردن له داوای ڕه وای ئه وانه ی كه به خه می زمانی 
					كوردیییه وه ن ، كه خۆی پێشتر له ساڵێك ده ڵێت: بۆ كوردیش 
					باشتر وایه ، چی زووتره له سه ر زمانێكی ستاندارد ڕێ بكه ون و 
					ده ستبه رداری دیالێكته جۆراو جۆره كان ببن5. ئه و له 
					جیاتی ده نگهه ڵبڕین و هه ڵوێسته كردن دژ به وانه ی كه به ڕۆژی 
					ڕۆشنا به ناوی دیموكراسییه وه ، هه وڵی له باربردنی زمانی 
					ستاندارد ده ده ن .كه چی ئه و دێت له و دووره وه ڕه خنه له 
					تاڵه بانی ده گرێت ، بێده نگه به رامبه ر ئه وانه ی كۆسپ له به 
					رده م زمانێكی ستانداردو یه كگرتوودا دروست ده كه ن ، خوێندن 
					به دیالێكتان حه ڵاڵ و زه ڵاڵ ده كه ن ، هه رچه نده ئه وه نده 
					لێوه ی نزیكن ، ئێواران پێكه وه له سێبه ری قه ڵاو مناره به 
					هره مه ند ده بن. نازنم ئه و بۆچی ئه وانه ناكاته پۆڕی خوراو!؟ 
					نازانم به چی تۆڵه ی زمان له حیزب ده كا ته وه؟ خۆ بڕواناكه م 
					ئه و وه ك ئه میری حه سه ن پوور، بڕوای به زمانی جووت ستاندارد 
					هه بێت!، كه هه ندێك بانگه شه ی بۆ ده كه ن. كوا هه ڵوێستی ئه 
					و شۆڕه سواره ڕه خنه گره مان ، ئه و باش ده زانێت كه وابه سته 
					یی ڕۆشنبیر كۆمێدیا یه ، بێده نگیشی تراژیدیا. كه ده سه ڵات 
					ڕۆشنبیرانی كه وی كرد ، ڕۆشنبیریی هه ره س ده هێنێت، ئاخر 
					ڕۆشنبیر كه كه وی كرا، ده نگی خۆی بزر ده كات. ڕۆشنبیر با وابه 
					سته ش نه بێت، ئه گه ر بێده نگیی
					
					هه ڵبژارد، به شداری له به رهه مهێنانی ڕۆشنبیرییه كی 
					تێكشكاودا ده كات. 
					 
					
					كاك حه 
					مه سه عید ، باش ئه وه ده زانێت هه ردوو حیزبی ده سه ڵاتدار چ 
					له سلێمانی ، چ له هه ولێر ، له هه وڵی مۆنۆپۆلكردن و به 
					حیزبیكردنی ناوه ندی ڕۆشنبیری كوردی و كه ویكردنی 
					ڕۆشنبیراندان، چونكه ئه وان بڕوایان به ئاڵوگۆڕكردنی ده سه ڵات 
					نییه. هه وڵه كانیشیان تا ڕاده یه كی زۆر سه ركه وتوو بووه . 
					گه ر ڕۆشنبیر ئه سیری سیلسیله ی به ندی سه ر قه تاری حیزب نه 
					بێت 4 ، هیچ كات له كاتی پێویست و له به ر خاتری ئه م یان ئه و 
					، بێده نگ نابێت ، بۆ گه یاندنی ڕاستی و په یامه كه ی سڵ له ده 
					سه ڵات ناكاته وه . به هێزی و ته كنیك ، چه ند پێویستن 
					
					بۆ وه 
					رزشه وانێكی بۆكسێن ، هێنده ش زیاتر بوێری ، ڕۆشنبیریش هه ر 
					وایه . هه ر دوو حیزبی هاوبه شی ده سه ڵات ، وه ك یه ك له باشی 
					و خراپیه كانیشدا ڕێژه ی فیفتی به فیفتیان به ر ده كه وێت، كه 
					چی كاك حه مه سه عید له به رامبه رلایه كدا بێده نگ و له 
					پاڵیدا ڕه خنه بارانی ئه و لا ده كات ، خۆشی وه ك بێلایه ن ده 
					ناسێنێ.  
					
					چه نده 
					ناخۆش و جێی نیگه رانی بوو، كه كاك حه مه سه عید له لیستی قه 
					ڵه مه كانی شه ڕی  
					
					ناوخۆدا، 
					ناوی هه بوو ، هێنده ش ناخۆشه كه ناوی له لیستی ئه و نووسه رو 
					ڕۆشنبیرو ئه كادیمیانه دا نییه ، كه داوای به فه رمیكردنی 
					زمانی ستاندارد ده كه ن،  گه ر بۆ ئه وه ش بوایه كه هه ڵه 
					كانیان بۆ ڕاستبكاته وه!. 
					
					زانای 
					ئاینی و موفتی هه بوون و هه ن ، كاتێ  وه ڵامی پرسیارێكیان 
					دابێته وه ، یان فه توایه كیا ن ده ركردبێ ، چاویان له وه بووه 
					، خاوه ن ده سه ڵات چۆنی ده وێ وا وه ڵام بده نه وه و به گوێره 
					ی حه زی ئه وان فه تواكه یان بشه رعێنن.   
					
					كاك حه 
					مه سه عیدی زمانزان ، هێشتا مه ره كه بی نووسینه كه ی پاری وشك 
					نه بووه ته وه ، كه چی فه توا
					
					تازه كه ی ئه وه نده نازانستی و سه مه ره یه ، ئه و ده ڵێ  كرمانجی 
					باكوور ، نووسه ری له به ختیار عه لی و شێرزاد حه سه ن 
					باشتریان تێدا هه ڵكه وتووه ، من لاریم له وه نییه ، ئایا ئه 
					وه ده بێته هۆی ئه وه ی ئه و 
					نوقڵانه 
					ی نسكۆی به فه رمی ناساندی زمانی ستاندارد گه ش گه ش وێنا بكات 
					، كه هێشتا ڕۆشنبیران له هه ڵوێستی بوێرو ژیرانه ی ده سه 
					ڵاتداران هیوابڕاو نه بوون. 
					
					من پێم 
					وایه هه وڵه كانی به ڕێز كاك كامیارسابیر ، كه لای كاك حه مه 
					سه عید نه زمانناسه و نه زمنزان ! و ئیمزاكه ی شێركۆ بێكه سیش 
					كه لای ئه و له و بواره دا ناخوات ، هه روه ها  ئه م نووسینه ی 
					زماننه زانێكی وه ك من ،  له هه ڵوێسته وه یه و سه دان جار له 
					بێهه ڵوێستی زمانزان و زمانناسێك گه وره ترو باشتره. 
					
					له 
					كۆتاییدا ده ڵێم فه تواو هه ڵوێستێكی هه ڵه و بێده نگی 
					ڕۆشنبیرێ ، به سن بۆ به هه ڵه دابردنی ده سه ڵاتدارێ. 
					 
					
					  
					
					
					
					Nali-penjweni@hotmail.com 
					
					تێبینییه 
					كان: 
					
					1ـ فه 
					رهادی شاكه لی ، پرسیاره كان هێشتا تینووی وه رامن ل 132.
					 
					
					2ـ په 
					روێزی جه هانی.  
					
					3 ـ هه 
					موو ئه ودێڕانه ی هێڵیان به ژێردا هاتووه ، هی حه مه سه عید حه 
					سه نن ، له كتێبی (ڕۆشنبیرو ده سه ڵات) له  ل 5 ، 7 ، 40 ، 8 ، 
					وه رگیراون . 
					
					4 ـ  له 
					دێڕه شیعری ئه سیری سیلسیله ی به ندی مه هاری سه رقه تارت بم ، 
					نالی وه رگیراوه . 
					
					  
  |