نۆته‌کانی قــه‌ده‌ر
شیعری/په‌روین محه‌مه‌د فه‌ره‌ج

 ‌
لاپه‌ره‌ قه‌دکراوه‌کانی بیره‌وه‌ریم به‌بن باڵی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌وه‌..ده‌بینم
به‌ئاسمانــا..هه‌ربۆعه‌شــقی فڕین،..
ســه‌مای فڕینیانــــه‌.
نۆته‌یه‌ک..
له‌باڵدادانی..نمه‌ی به‌ستووی..
شه‌ونمی ســه‌ر گه‌ڵایه‌ک
ده‌کـــا به‌چۆراوگه‌ی،..بیره‌وه‌ریه‌کـــانم
***************
بـــا..نه‌یکرد..له‌سه‌ر پشــتی خــۆی
هــه‌ڵمـــگــرێ و..فێری ســه‌مام کــــا
له‌ عه‌ده‌می خه‌ونه‌کانی مناڵیمه‌وه‌
شــتێکم بۆ به‌جێماوه‌..
ڕنینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ و..
هێنانه‌ خواره‌وه‌ی مانگ وخـــۆر
تاله‌ هه‌یوانه‌ تاریکه‌کانی..
نیوه‌ڕۆ غه‌مگینه‌کانمدا دایانگیرسێنم
****************
به‌فریش..نۆته‌ی
فڕینێکـــی ســپیم بۆ ئه‌بارێنێ
چــه‌ند یاریه‌کی مناڵانه‌مان کــــرد..!!
پێکــــه‌وه‌..
مـــن و بــــه‌فر..
له‌ به‌فریـشــــه‌وه‌..
دووســـــێ نۆته‌ی سپیم بۆ به‌جێما
دڵـێڵكی ســـــپی و
دڵـێـکـــــــــــی ســـــپی و
دڵــــێکـــــــــــــــــــــــی ســـــــــــــــــپی .
***************
ماســیه‌ نارنجــیــه‌کانیش
له‌مناڵـیـمــــه‌وه‌
له‌ئینجانه‌که‌ی چاومدامه‌لــه‌ده‌که‌ن
هه‌ر که‌ده‌چمه‌ به‌ر ڕوبارێک..
ماسیه‌کان دێنه‌ که‌نارو..
جریــوه‌ جریـــویــانـــه‌
ده‌شــێ بۆنیان به‌ماسیه‌ چکۆلانه‌کانی..
نـێو چاوه‌کانمه‌وه‌ کردبێ
هه‌ر‌ که‌ده‌چمه‌ به‌ر ڕوبارێ
ماسیه‌نارنجیه‌‌کانی نێو چـــاوانم..
خۆیان ده‌هــاونه‌ نێو ڕوباره‌که‌و..
ملوانکه‌ی گه‌را داده‌نێن..
گــــه‌رای
خـــــۆشـــــــه‌ ویســــتیی و
خـــــۆ...شـــه‌..و..ی ..س..ت..ی..ی..و..
نۆته‌کــــانی قه‌ده‌ری ..
خ... ۆ.. ش.. ه‌.. و.. ی.. س.. ت.. ی.. ی.
**************************************
 

           

 

24/06/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca