| 
					 
					  
					پەیروكردنى سیاسەتى شەلم كوێرم كەس نابوێرم بەشێك لەوجۆرە 
					نووسینانە دەگرێتەوە كە دەمێكە بە بەردەوام لەسەر روپەڕى 
					رۆژنامە و گۆڤارەكانى نێوخۆ دەبیندرێن ، ئەو جۆرە نوسەرانە 
					ئامادەن قسەلەسەر هەموو شتێك بكەن و راست وچەپ خەت بەسەر هەموو 
					شتێكدا بێنن ، هەموو دونیا بە ئیزدواجییەت و دووڕوو دەبینن ، 
					بەڵام خۆیان بە یەك روو ، پێیان وایە ئەخلاق ئەگەر هەبىَ هەر 
					ئەوەیە كە ئەوان هەیانە و تیگەیشتون ، خۆیان بە نووسەرى 
					سەربەخۆ و ئازاد دەزانن و بەرامبەرو دەوروبەریش بە بەكرێگیراوە 
					، بەردەوام بە بۆنە و بىَ بۆنە دەم لە هەموو شتێك دەكوتن ، 
					هەموویان باس لە ئەخلاقى رۆژنامەگەرى دەكەن ، كەچى لە چەندین 
					وێستگە خۆیان پێشێلى دەكەن . ئەگەر شتێكت وت ئەوان لە شەرەف و 
					ناموستەوە دەست پێدەكەن ، لە كۆمەڵگاى ئێمەدا ئەمە جۆرێكە لە 
					پەێڕەوكردنى سیاسەتێكى ترسناك ، بۆ بێدەنگكردن و قسەنەكردن 
					لەسەر حەق . 
					بەو مانایەى ئەوكاتە ئازادى هەیە كە تەنیا ئەو قسە بكات ، بەبىَ 
					لەبەرچاوگرتنى ئەو راستییەى كە ئازادییەكەى ئەو لەو شوێنە 
					كۆتایى دىَ كە ئازادى بەرامبەر پێشێلدەكات ، بۆیە تێگەیشتن لەو 
					فەلسەفەیە گەیشتۆتە ئەو ئاستەى ئەگەر شتێكت لە سەر كەسێكى لەو 
					جۆرە نووسى وەها خۆى پفدەدات پلى لێدەى دەتەقىَ ، كێشەكەش 
					لەوەدایە ئەوان ئامادە نین نەك لەسەر بچووكەكان بنووسن ، ئاماد 
					نیین وەڵامیشیان بدەنەوە ئەگەر لەسەریشیان نووسیبن ، ئەگەر 
					بڕیاریشیاندا قسە بكەن ئەو عەنتەرە بچووكانە لە گەڵ سەرۆك و 
					سكرتێرو گەورە بەرپرسان نەبىَ ناێنە مەیدان ، كاتێك پێدەڵیى 
					بووستە عەنتەر ئەوها نییە ئەوهایە پێتدەڵىَ ، بێدەنگ بە من 
					وەڵامى تۆ نادەمەوە ، ئەگەر قەرار بىَ وەڵامت بدەمەوە لە 
					سەرۆكەكەتەوە دەست پێدەكەم ،( سكرتێرى حیزبێك پێى وتم پێیان 
					بڵىَ ئەگەرفلان رۆژنامە لەسەرم بنووسىَ من لە گەورەكەیانەوە 
					دەست پێدەكەم ) ، ئەو جۆرە نوسەرانە هەوەلین قسەو دواین 
					قسەشیان لەسەر بێگەردى خۆیان ئەوەیە كە كىَ یەك بەڵگەو زانیارى 
					لەسەریان هەیە با بێمنەت بڵاوى بكاتەوە ، ئەوە هەر قسەى ئەوان 
					نییە قسەى جۆرێك لە رۆژنامە بە قەولى خۆیان ئەهلییەكانیشە ، كە 
					هەمووجارێك لە وەڵامى ئەوەى كە رۆژنامە ئەهلیەكان لایەن و 
					كەسانێكیان لەپشتە ، بێمنەت داواى بڵاوكردنەوەى بەلگە و 
					زانیارییەكان دەكەن ، ئەوان یان خۆیان لە خەتى ( 36 ) دەدەن 
					یان خەڵكیان پێگێلە ( مەگەر نازانن بە دەرخستن و ئاشكرا كردنى 
					نهێنی و زانیارییەكان سحرەكە بەتاڵدەبىَ و كۆتایى بە گەمەكان 
					دىَ ) . 
					ئەو عەنتەرانە ئەوەندە بە دڵنییایەوە داكۆكى دەكەن وەك ئەوەى ، 
					ئەوەى راستییە ئەوان تێگەیشتون ، ئەوەى ئێمەش تێگەیشتوین 
					پێچەوانەكەێتى . سەیرەكەش لەوەدایە كەسانێك هەبن راستەوخۆ و 
					نارەستەوخۆ لە نێوكایە و دەزگاكانى حیزب كاربكەن و لافى 
					عەنتەریاتى لێبدەن و پێیان وابى ئەوەى ئێمە تەجموعى حیزبییەو 
					هى ئەوانیش تەجموعى فكرى . 
					 
					 
   |