کاتێ که له ئه‌من (الامن العام) گواستیانه‌وه نه‌ی زانی
بۆ کوێ ئه‌به‌ن. به ده‌سماڵه‌که‌ی خۆی چاویان دابست.
ماوه‌یه‌کی زۆر لیان خۆڕی. له ناو حه‌وشه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان.
دایان به‌زان و بردیان. چه‌ن پله سه‌ریان خست. پێچیان
کرده‌وه به‌ره‌و لای ڕاست. دیسان پێچیان کرده‌وه بۆ لای
چه‌پ. بردیانه ناو ژوورێک. به جیان هێشت.
له ئه‌من ئه‌وه‌ی په‌ت په‌تی بێت پێیان کرد بوو. ترسی شکا
بوو. هیواشی نه‌ما بوو. خۆی به ته‌واو بوو ئه‌زانی. له مێشکی
خۆیدا فایه‌ڵه‌که‌ی خۆی دوپات کرده‌وه: "- ئه‌بێت ئاگام له
خۆم بێت. من کورد نیم. خه‌ڵکی تارانم. له گروپێکی بچوکدا کاری
سیاسیم کردوه. ساواکی ئێران پیان زانین. منیش په‌نام هێناوه
بۆ عێراق".
ئه‌وه‌نده‌ی نه خایاند که‌وته بیری که هه‌موو ئه‌م چه‌ن
مانگه ئه‌من له‌و بڕوایه‌دا بوو که ئه‌م درۆ ئه‌کات و
هاتووه بۆ جاسوسی. قه‌ت سه‌باره‌ت به کورد بوون پرسیاریان لێ
نه‌کرد بوو. ته‌نیا جارێک لێیان پرسی بوو بۆ جلی کوردیت له
به‌ردایه. ئه‌میش وت بووی ئاشنایه‌کی له کرماشان یارمه‌تی
داوه. جلی کوردی بۆ ده‌رچون له پاسگاکانی ئێران به باشتر
زانیوه.
پێش ئه‌وه که له تاران ده‌رچێ، له گه‌ڵ مه‌سئوله‌که‌یان
ڕاویژی کرد. ئه‌بوایه‌ت هه‌ر بڕوشتایه‌ت بۆ عێراق. هه‌واڵێکی
خراپیان بیست بوو. ئه‌بوایه‌ت بیان زانیایه‌ت ڕاسته یان نه.
مه‌سئوله‌که‌ی پێ وت بوو به هیچ چه‌شنه نه‌ڵێ کوردم.
ناونیشانی دو که‌سی له به‌غداد پێدا.
به‌ڵام ئه‌مانه‌ش
دوای ده‌ر که‌وت که ڕۆیشت بوون بۆ چین.
هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌موه که له خانه‌قین خۆی دا به
ده‌سته‌وه، وت بووی فارسم و خه‌ڵکی تاران. ئه‌گه‌ر بیوتاێ
کورده، یه‌که‌م پرسیاریان ئه‌وه بوو، که بۆ په‌نات نه
بردوه بۆ لای پێشمه‌رگه؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌یان زانی هه‌ر
ئێرانیکی سیاسی بکه‌ویته ده‌ستی پێش مه‌رگه به فه‌رمانی
ئاسایش، دوو ده‌ستی ته‌حویلی ساواکی ئه‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بی
وتبایه‌ت کورده به‌ڵام کوردی ئێران، باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد و
ئه‌یان وت پێشمه‌رگه‌یو هاتووی بۆ جاسوسی. له ته‌واوی ئه‌و
ماوه‌یه‌دا که له‌وێ ئه‌سیر بوو، فارس بوو و خه‌ڵکی تاران.
له ڕاستیشدا زۆربه‌ی ژیانی هه‌ر له تاران برد بووه سه‌ر.
ده‌رگای شوێنه‌که کرایه‌وه. کابرایه‌ک باڵی گرت و له سه‌ر
کورسییه‌ک دای نا، به‌ڵام چاوی نه‌کرده‌وه. خۆشی له‌و به‌ری
مێزێک دانیشت. ئه‌وه‌ی که له ئه‌من لێیان پرسی بوو ئه‌ویش
به شێوه‌یه‌کی تر لێ پرسیه‌وه. سه‌عاتێکی پێ چوو. دوایی
کابرا پێ وت ئه‌گه‌ر ویستت بم بینی داوا بکه بۆ مولازم
عه‌باس. ئیتر هه‌ڵساو ڕۆیشت. که‌سێک هات و هه‌ڵی ساند. باڵی
گرت. بردی به‌ره‌و لای چه‌پ. دیسان پێچی کردوه به‌ره‌و لای
چه‌پ. چه‌ند هه‌نگاو که ڕۆیشتن کابرا وتی پله‌یه. له ئه‌من
هه‌ر ئه‌گه‌یشتنه پله‌کان ئه‌یزانی که ئه‌بێ سه‌رکه‌ون.
بۆیه خۆی ئاماده کرد بوو بۆ سه‌رکه‌وتن. به‌ڵام لێره
ئه‌ڕۆیشتنه خواره‌وه. له پڕ له شوێنێک که‌وت خوار. کابرا
وتی: "- شبیک" بڕبڕه‌ی پشتی نیشته ئێش.
دوای چه‌ند ده‌قیقه ڕۆیشتن. کابرا پشتی ملی کراسه‌که‌ی گرت و
هه‌ڵی چه‌رخاند به‌ره‌و لای ڕاست. نه‌یهێشت جوڵه بکات. له‌وه
ئه‌چوو کابرا خه‌ریکی خۆ پۆڕاندنه بۆ ئێشێک. له پڕ شه‌قێکی
وه‌به‌ر که‌وت و به سه‌را که‌وته شوێنێکی قوڵ. سه‌ری دای له
دیواره‌که به‌ڵام زیاتر ئێش گه‌یشته ناو گه‌ڵی. کابرا وتی: "
ئیفته‌ح عیونک" به په‌له ده‌سماڵه‌که‌ی له سه‌ر چاوی لا
برد. هێشتا چاوی ڕا نه‌هاتبوو. تا ویستی شتێک بپرسێ
عه‌سکه‌رکه وتی: "- بێ ده‌نگ کوڕی قه‌حبه". درگاکه‌ی داخست و
ڕوێشت.
به په‌ل کوتان، زانی پانای ژووره‌که یه‌ک میتر له یه‌ک و
بیسته. ده‌ستیشی وه به‌ر دو قوتوی به‌تاڵ که‌وت. یه‌کێک له
قوتوه‌کان که‌وت و ده‌نگی لێوه هات. عه‌سکه‌ره‌که درگاکه‌ی
کرده‌وه و له قه‌یه‌کی ماڵێ پێدا و پێ وت که بێ ده‌نگ بێت و
ڕۆیشت. گوێ قوڵاخ وه‌ستا بزانێت ڕویشت یان دیسان خۆی دا
گرته‌وه. به‌ڵام له وه ئه‌چوو ڕوێشت بێت. تۆزێکیتر
ڕاوه‌ستا، چرپه‌ی پێ عه‌سکه‌ره‌که هات که تازه خه‌ریک بوو
ئه‌ڕۆیشت.
یه‌کێ له قوتوه‌کانی به‌رز کرده‌وه دایه به‌ر نوری کونی
ده‌رگاکه. ته‌نکه بوو، هیچ نوسراوه‌یه‌کی پێوه نه بوو.
له پێنج کیلویی ڕۆنی شاه په‌سن ئه‌چوو. ویستی قوتوه‌که دانێ
ده‌نگێک هات به گوێیا: "- هسس...هێێی...هس" به بێ ده‌نگ
قوتوه‌که‌ی دانا، هه‌ڵسا دوباره چاوی نزیک کونه‌که کرده‌وه
به‌رانبه‌ری جگه له دیوار هێچی نه‌بێنی. چاوی چه‌پی نا به
کونه‌که‌وه تا ئه‌وجێگا که بۆی ئه‌کرا به‌ره‌و ده‌ر زۆری
کرد. لای ڕاست چزی ده‌رگایه‌ک ڕه‌ش به عاسته‌م که‌وته ده‌ر.
به چاوی ڕاستیشی هه‌ر وای کرد. دیسان لای چه‌پ درگایه‌کی بینی
به‌ڵام مه‌چه‌ک و په‌نجه‌یه‌کیش ئه‌جووڵا. ئه‌میش هه‌ر به
قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌ستی برده ده‌ره‌وه.
ژماره ژووره‌که‌ی ئه‌م 10 بوو، ئه‌وه‌ش که بۆ یه‌که‌م جار
ده‌ستی بۆی ڕاته‌کاند ژماره‌ی 13بوو. بڕیاریان دا به نۆره
قسه بکه‌ن تا پێیان نه‌زانن. سه‌ره‌ی ئه‌م که‌وت، پرسیاری
کرد:
- ئێره کوێیه؟
- نازانم ئه‌ڵێ چی؟
- ئێێێێرهههه کوێێێێیه؟
- ئا...ها ئیره قه‌سروالنهایه‌یه
- ناوت چیه؟
- تۆ پێم بڵێ ئه‌بو ناسر
- ئه‌م قوتوانه چین له ژووره‌که‌دا
کابرا ده‌ستی برده ژوره‌وه بێ ده‌نگ بوو. چرپه‌ی پێ هاته
گوێ ئه‌میش. یه‌ک سه‌ر دانیشت. گوێ لێ بوو ده‌رگای ژماره 13
کرایه‌وه. چه‌ن زرمه‌ی له‌قه‌ش هاته گوێ. هه‌موو شوێنێک بێ
ده‌نگی بوو. بێ ده‌نگییه‌کی سه‌رسام هێنه‌ر و ترسناک. ته‌نیا
ده‌نگێ سروه‌ی هه‌ناسه‌ی خۆی ئه‌بیست. ماوه‌یه‌کی پێچوو،
که‌سێک کۆکی. ئه‌ویشیان هێنایه ده‌ر و به سۆنده که‌وتنه
گیانی. له دوور ده‌نگێک هاتو ووتی: " بۆ وای لێ ئه‌که‌ن هه‌ی
سه‌خیفانه، کوشتتان" ئه‌ویشیان هێنا ده‌ر دایانه به‌ر شه‌ق و
زله و سۆنده.
سێ مانگ بوو له‌وی بوو. هه‌موو ڕۆژ دوو جار به نۆره
ده‌رگاکانیان ئه‌کردوه. به سێ ژماره ئه‌بوایه‌ت هه‌موو
ئیشه‌کانت له ئاوده‌سته‌که‌دا تواو بکردایه‌ت. گو و میز کردن،
ده‌مو چاو شوردن، به‌تاڵ کردنی قوتوی میزه‌که و پرکردنی
ئه‌ویتر له ئاوی خواردن. هه‌ر دو جاریش به بێ تێهه‌ڵدان و
شه‌ق نه ئه‌ڕۆیشتیه ناو ژووره‌که. خۆی فیر کرد، کاتێ که
ڕایان ئه‌گرت له به‌ر ده‌رگاکه‌و خۆیان ئه‌پۆڕاند بۆ هاویشتنی
شه‌ق ئه‌میش ڕانی جووت ئه‌کرد تا شه‌ق وه به‌ر گونی
نه‌که‌ویت.
ڕۆژێک بانگیان کرد. چاویان به پارچه‌یه‌کی ڕه‌ش دابه‌ست.
بردیان بۆ لای مولازم عه‌باس. له ڕێوه که‌وته بیری
ده‌سماڵه‌که‌ی به خۆی وت: "- یا خوا داوه‌شێم چۆن
ده‌سماڵه‌که‌م له بیر چوو. ڕه‌نگه ئیتر نه‌م به‌نه‌وه
ئه‌وێ" بردیانه ژوورێک. مولازم عه‌باس له‌وێ بوو. هه‌ر به
ڕاوستانه‌وه لێ پرسی:
- شلۆنه‌ک
- شوکره‌ن
زۆر شتی لێ نه‌پرسی، پرسیاری لێ کرد که ئادرسی ماڵه‌که‌ت له
تاران چۆن ئه‌نوسرێت. هه‌ر وه‌ها بۆ تاریخی له دایک
بوونه‌که‌ت له خانه‌قین له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌منی به‌غداد دوو
ساڵ جیاوازیان هه‌یه. ئیشه‌که‌ی ته‌واو بوو. ملازم عه‌باس
عه‌سکه‌رێکی بانگ کرد و ووتی بیبه‌ره‌وه. عه‌سکه‌ره‌که پێش
ئه‌وه بگه‌نه ناو داڵانه‌که لێ پرسی: "- ڕه‌قه‌م بێش" تێ
نه‌گه‌یشت دوو پاتی کرده‌وه "- ڕه‌قه‌م بێش" تێ گه‌یشت و
ئه‌میش وتی: "- عه‌شه‌ره" عه‌سکه‌ره‌که لاسای کرده‌وه‌و
زله‌یه‌کی ماڵی به پشتی ملیا.
له به‌ر ده‌رگای ژووره‌که ڕای وه‌ستاند، ده‌رگاکه داخرا
بوو. عه‌سکه‌ره‌که به ده‌ستێکی پشتی ملی ئه‌می گرت بوو و
به‌و ده‌سته‌که‌ی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه. دوای ڕۆیشته پشتی
خه‌ریک بوو خۆی ئه‌پوڕاند. ئه‌میش ڕانی جووت کرد. به
سه‌ره‌وه که‌وته ناو ژووره‌که پێی هه‌ڵ که‌وت له قاچی
کابرایه‌ک و که‌وته ملیا. ده‌رگاکه داخراو و عه‌سکه‌ره‌که
ڕۆیشت. وای زانی ژوورێکی تره، به که‌ل و په‌لو جل‌و
به‌رگه‌کانیا زانی ژووره‌که‌ی خۆیه. کابرایان تازه هێناووه.
***
زیندانی تازه هاتو خزا بوو که‌ڵه سۆچێک. چاوی زرته‌ی
ئه‌هات. هاج و واج سه‌یری ئه‌می ئه‌کرد. ئه‌میش ژووره‌که‌ی به
مڵکی خۆی ئه‌زانی. یه‌کتریان باش نه ئه‌بێنی. تازه هاتوو،
خه‌ریک بوو به پشتی زۆری له دیواره‌که ئه‌کرد به‌ڵکو
ته‌کاته دواوه. ئه‌میش پرسیاری لێ کرد:
- تۆیان بۆ هێناوه‌ته ئه‌م ژووره؟
جوابی نه‌دایه‌وه. سه‌رو چاوی له‌وه نه ئه‌چوو که لێ
درابێت. چاکه‌ت و پانتۆلی له به‌ردا بوو. ڕیشی تازه تاشی
بوو. به‌ڵام ترسا بوو. ئمیش ده‌سماڵه‌که که‌وته بیری.
دوزیه‌وه. به‌سته له پشتی. ئه‌و ده‌سماڵه بۆنی خۆشه‌ویستی
لێ ئه‌هات. خوشکی پێی دابوو. به چاووی گریانه‌وه و دوعاشی
کرد بوو که ڕزگاری بێت. ئه‌میش ماڵ ئاوای لێ کرد و هات به‌م
دیوا. ئیسته هیچ هیوایه‌کی نه‌ماوه که جارێکی تر خوشکی
ببینێته‌وه. له داری دنیا دڵی به‌و ده‌سماڵه خۆش بوو.
هه‌ستا سه‌ر پێ‌و له کۆنه‌که‌وه سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌و لای
کرد. ژماره 13 بێ ده‌نگ بوو. چه‌ن جار ووتی: "-
هسسس...ئه‌بوناسر... هێیی ئه‌بو ناسر...ئه‌بێ خه‌وی لێ
که‌وتبێت."
دانیشت ڕوانی به کابرای تازه هاتوودا:
- بۆ هێناوتیان بۆ ئه‌م ژووره؟
- ناووت چیه؟
جوابی نه‌داوه دیسان لێی پرسی:
- تازه گیراوی؟
به سه‌ر وتی:
- ناء
- ئه‌ی له زیندانێکی تروه هێناوتیان
به سه‌ر:
- به‌ڵێ
- ناووت چیه؟
- خه‌ڵکی کوێی؟
- چیت کردووه؟
- له‌وه ناچێت لێیان دابێت؟
- کوره چیت کردووه؟
- ماڵت وێران خۆ لاڵ نیت. لاڵێ؟
به سه‌ر ئیشاره‌ی کرد که لاڵ نیه.
ئه‌میش به خۆی وت: " – فه‌قیره‌ی داماوه تازه گیراوه.
حه‌په‌ساوه، با وازی لێ بێنم تا تۆزێکی تر تێته سه‌ر خۆی"
ده‌سماڵه‌که‌ی له پشتی کرده‌وه‌و خۆی گڵۆڵه کرد (له جێگای
ڕا کشان)و ده‌سماڵه‌که‌ی دا به سه‌رو چاویا. دوای ماوه‌یه‌ک
خه‌به‌ری بووه‌وه. هه‌ڵسا سه‌ر پێ‌و دوباره بانگی ئه‌بو ناسری
کرد ده‌نگ نه بوو. له به‌ر خۆیه‌وه وتی: "- چیان به سه‌ری
هێناوه" دانیشته‌وه نه‌ی زانی به کابرا چی بڵێت دوای تۆزێک
بیرکرده‌نوه وتی: " - مایخالف" خۆی پێ که‌نین گرتی. کابراش
بزه‌یه‌کی پڕ به مانا گرتی. تا ئیستا بزه‌ی وای نه دی بوو.
له بزه‌ی کابرا ترسی لێ نیشت. ئه‌وه بزه پڕ بوو له ئێش. پڕ
بوو له ژان. پر بوو له مانا، له ڕازی نه‌هێنی. پر بوو له
بێدادی. پڕ بوو له هیوای فه‌وتاو! به‌ڵام ئه‌م هه‌رچی بیری
کرده‌وه نه‌یتوانی بزانی مانای ئه‌و بزه‌یه چی بوو. حه‌زی
ئه‌کرد هه‌ر ئیستا بێن‌و بیبه‌ن. ئه‌ترسا ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر
بزه‌ی وا بیگرێت ئه‌م شێت بێت.
سه‌عات چواری ئێواره هه‌را هه‌را که‌وته ناو داڵانه‌که.
سه‌یری کرد کابرای تازه هاتوو ترسی لێ نیشت و خزایه سوچه
تاریکه‌که، چاوی وه‌ک گورگ و بیتاسێنی خه‌رێک بوو ده‌ر
ئه‌په‌ڕی. ڕه‌نگ له ڕوی هه‌ڵ گه‌ڕا. ده‌مو چاوی وه‌ک مردوی
سه‌ر ته‌ته شوری لێ هات. بۆ ئه‌وه دیار نه‌بێت، به پشتی
خه‌رێکی زۆرکردن له دیواری سوچه‌که بوو. زانی سوچه‌که‌ی بۆ
گه‌وره تر نابێت خه‌ریک بوو خۆی بچوکتر کاته‌وه، ئه‌میش دڵی
بۆی سوتا ووتی: " - مه‌ترسه نانی ئێوارانه، خواردنمان
ئه‌ده‌نێ، تێ ئه‌گه‌ی خواردن".
بۆ وه‌ر گرتنی خواردن یاسا هه‌بوو، له‌و یاسایه لات بدایه‌ت
به سۆنده ڕه‌ش و شینیان ئه‌کردیته‌وه و خواردنیشیان پێ نه
ئه‌دای. یک هه‌نگاو زیاتر ناتوانی بڕۆیته ده‌ر. ئه‌بێ کۆم بیت
و سه‌ر به‌رز نه‌که‌یته‌وه. ور‌ته‌ت لێوه نه‌یه‌ت. مافی دوا
کردن و هه‌ڵ بژاردنی هیچت نیه. له ماوه حه‌فته‌یه‌کدا به
زۆری که‌بڵ و سۆنده فێری ئه‌مانه ئه‌بویت، ئیتر پێویستی به
نوسین و وتنه‌وه نه‌بوو.
سه‌ره‌ی ژماره 10 هات که خواردن وه‌رگرن. ده‌رگاکه‌یان
کرده‌وه، ئه‌م سه‌ری داخست و هه‌نگاوێک رۆیشته ده‌ر، قاپێک
ئاوی زه‌ردی وه‌ر گرت. ده‌نکێ فاسولیا وه‌ک کونه‌ی سه‌ر
به‌حر هه‌ر ئه‌م لاو ئه‌و لای ئه‌کرد. سه‌مونێکی ره‌قیان پێدا.
سه‌مونی ڕه‌ق سه‌عاتێکی پێ ئه‌چوو تا ئه‌خوسا. سه‌مونی نه‌رم
تۆزێ تامی خۆشتر بوو. پێویستی به خوساندن نه بوو. ئاوکه‌شت
هه‌ڵ ئه‌قۆڕاند. ویستی بڕواته ژوره‌وه، عه‌سکه‌ره‌که خه‌ریک
بوو ده‌رگاکه داخات. ئه‌میش یاسای له بیر چوو. سه‌ری به‌رز
کرده‌وه وتی: "- ئه‌ی نان ناده‌ن به ئه‌و؟" و به ده‌ست
ئیشاره‌ی کرد بۆ ناو ژوره‌که. عه‌سکه‌رێکیان سۆنده‌یه‌کی کێشا
به ناو چاوانیدا و وتی: -"سه‌رت داخه کوڕی سه‌گ" و پاڵی
پێوه نا بۆ ناو ژوره‌که، نیوه‌ی زیاتری "شوربا"که رژا به
سه‌رپێیه‌که‌یدا و خز بوو، له ترسی ئه‌وه نه‌که‌وێت به
په‌له دای که‌ند. عه‌سکه‌ره‌که خۆشی به شوێنی‌دا هاته
ژوره‌وه، چاوی گێڕا به ژووره‌کدا و له تاریکایه‌که
دۆزیه‌وه.
به جنێو دان هه‌ڵی سانده سه‌ر پێ و وتی:
- کوڕی قه‌حبه، خۆ نۆکه‌ری باوکه سه‌گت نیم، بۆ خۆت پیشان
ناده‌ی؟
- عفواً
سیدی عفواً
- که‌ی تۆیان هێناوه؟
- ئه‌م به‌یانیه؟
- تازه گیراوی؟
- ناء
- له کوێوه‌هێناوتیان؟
- له مه‌حکه‌مه؟
عه‌سکه‌ره‌که ئه‌هوه‌ن بووه‌وه. ئه‌و هه‌یولایه
ده‌ڕه‌نده‌یه که تا پینج دقیقه له‌وه‌و پێشتر به شه‌لاق
دایکی خۆشی هه‌ڵ ئه‌چزان، بوو به مه‌لایه‌که‌و به
میهربانیه‌وه ده‌ستێکی له پشتی دا. پێ وت دانیشه، دوایی
قاپێکی شوربای خه‌ست که پلێ گۆشتیشی تێدا بوو له گه‌ڵ
سه‌موونێک بو هێنایه ناو ژوره‌که‌وه، لێ پرسی:
- چی ترت ناوێت؟
- نه‌وه‌ڵاه، سوپاس
- هه‌ر چێت پێویست بوو، بڵێ باشه؟
- زۆر سوپاستان ئه‌که‌م
عه‌سکره‌که کاتێک که ئه‌ڕۆیشته ده‌ر دوباره لای کرده‌وه
لای کابرا و له گیرفانی پاکتێ جگه‌ره‌ی ده‌ر هێناو و ته‌ڵێ
جگه‌ره‌ی پێ دا و وتی:
- دوای نانه‌که‌ت بده له ده‌رگاکه تا دایگرسێنم بووت
- تکایه هه‌ر ئیستا دایگرسێنه
دڵی ئه‌م وه‌خت بوو ده‌ربێت بۆ مژی جگه‌ره، به‌ڵام ئه‌و تا
مژی ئاخر لاشی نه‌کرده لای ئه‌مه‌ووه. ئه‌میش لایه‌ک له
سه‌مونه‌که‌ی خوساند بوو، ئاو نه‌ما بۆ ئه‌ولاکه‌ی چون نیوه‌ی
زیاتری ئاوه‌که ڕژا بوو. خه‌ریکی خواردنی لا خوساوه‌که بوو.
ئه‌و سه‌ێرێکی ناو قاپه‌که‌ی ئه‌می کرد ده‌نکه فاسولیاکه،
له نزیکی لیواره‌ی قاپه‌که، وه‌ک لاشه‌ی خنکاوێک با کردوی
قه‌راخی ده‌ریا که‌وت بوو. گۆشته‌که خۆی خسته ناو قاپه‌که‌ی
ئه‌م. ئه‌میش به توڕیه‌که‌وه فڕه‌ی دایه‌وه ناو قاپه‌که‌ی و
له به‌ر خۆیه‌وه: "- سه‌گی سه‌گ باب هاتوه جاسوسی به سه‌ر
منه‌وه بکات ئه‌یه‌وێت به گۆشت بم خڵه‌تێنت. چۆن فیلمم بۆ
یاری ئه‌کات و پیشان ئه‌دا که ئه‌ترسێ".
ئه‌م هه‌رگیز نه‌ی دی بوو له گه‌ڵ زیندانی ئه‌وا سه‌ودا بکه‌ن
و ڕووی خۆشی بده‌نێ. بۆێی به خۆی وت: "- هه‌بێت و نه‌بێت
هاتووه جاسوسی من بکات. سه‌یرت کرد؟ چۆن تا وتی له
مه‌حکه‌موه هاتووه کابرای عه‌سکه‌ر گۆڕا و خزمه‌تی پێ کرد.
ئه‌م به‌عسیانه چه‌ن که‌رن، کابرایان به جلی ئیداریه‌وه
هێناوه، هر چیش دا‌و بکات ئه‌یهێنن بۆی، جگه‌ره‌شی ئه‌ده‌نێ
بیکێشی، کاتێ که دای گیرساند پێ ئه‌ڵێت (عافیه عه‌ینی،
عافیه) گوایه که چی؟ هه‌موو ئه‌مانه بۆ چێ؟ هه‌ی سه‌گ
بابانه ئه‌م هه‌موو فیلمه بۆ من یاری ئه‌که‌ن. هاتووه
جاسوسی من بکات؟ هه‌ی ... ئه‌توانێ؟ چاکم که‌شف کرد،
مه‌حکه‌مه ناردویانه جاسوسیم بکات. هه‌ێ نه خۆن هه‌ێ. ئاگام
له خۆمه. ئیتر قسه‌ی له گه‌ڵ ناکه‌م ماندوو ئه‌بێت و
ئه‌یبن".
کابرای تازه هاتوو ده‌ستێکی ژه‌ند به ڕانیه‌وه ئه‌مه‌و
هاته قسه و لێی پرسی:
- ناوت چیه؟.
- له که‌یه‌وه لێره‌ی؟
- بۆچی گێراوی؟
- خه‌ڵکی کوێی؟
ئه‌میش به هیچ چه‌شنه جوابی نه‌دایه‌وه. هه‌ڵسایه سه‌ر پێ
و ده‌ستی کرد به وه‌رزش کردن. تازه هاتووش خواردنه‌که‌ی نه
خوارد و خشاندیه سوچی لای درگاکه و زاق زاقێک ئه‌ی ڕوانی
پێدا. ماندوو بوو، بۆنی عارقی به‌رز بووه‌وه. له کونه‌که‌وه
سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولای کرد. چه‌ن جار هس هس و ئه‌بو ناسر
ئه‌بو ناسری کرد، به‌ڵام دیسان له ئه‌بو ناسر خه‌به‌رێک نه
بوو. دانیشت. تازه هاتوو دیسان هاته قسه وتی:
- توش مه‌حکه‌مه کراویت؟
له بیری چو بوو که نایه‌وێت له گه‌ڵی قسه بکات وتی:
- نه
هه‌ر دوکیان بێ ده‌نگ بون. ئه‌م له بیری ئه‌بو ناسر دا بوو،
هه‌زار خیاڵ ناخۆش هات به مێشکیدا: "- ما بوو، هه‌ر له‌م
ڕۆژه‌دا که ئه‌بوو ناسریان شتێ لێ کردوه من بانگ که‌ن.
به‌ڵکو به‌ره‌ڵایان کرد بێت. باوه‌ڕ ناکه‌م خۆی ئه‌یوت
به‌ره‌ڵای ناکه‌ن. ڕه‌نگه ئێعدامی که‌ن. باوکه ڕۆ چیان لێ
کردوه؟ ئه‌مه‌یان بۆ هێناوه‌ته ژووره‌که‌ی من؟ نه ناتوانێ
له من شت بکێشێته‌وه" به ده‌م ئه‌م خیاڵانه‌وه خه‌وی لێ
که‌وت.
به‌ڵام کابرای تازه هاتوو، خه‌وی لێ نه‌که‌وت. له سوچه‌که‌ش
نه ئه‌جوڵا. چاوه ڕوان بوو. سه‌یری ئه‌می کرد که پرخه‌ی لێ
هه‌ڵسا بوو. له ده‌ڵه‌وه خۆزگی پێ خواست. که‌وته بیری
کوڕه‌که‌ی: "- ئه‌بێ چه‌ن ساڵ له‌م منداڵ تر بێت؟ دوای من چی
به سه‌ریان ده‌ێت. دایکیان هه‌ژاری داماو چۆن گه‌وره‌یان کات"
هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا، کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆی هاته به‌ر
چاوی. کاسبی ئه‌کرد. مانگی جارێک ئه‌ڕویشت بۆ کوه‌یت. هه‌ر
شتێک بیزانیایی پاره ئه‌کات ئه‌یکڕی. ئه‌گه‌ر له به‌سره‌ش
قێمتی نه‌کردایه‌ت ئه‌ێ هێنا بۆ به‌غداد. کاسبیه‌که‌ی چاک بوو
شت و مه‌کی قاچاخی نه ئه‌هێنا، جار جارێک له سه‌یته‌ره‌کان
شتێکی ئه‌خسته گیرفانی عه‌سکه‌ره‌کانه‌وه.
هه‌موو شتێک به چاکه ئه‌ڕۆیشت تا کابرای سوریه‌یی له ئاساڵا
بوو. دوو ڕۆژ هات به ده‌وریا، تا ئه‌میش که‌وته داوی ته‌ماع.
پێ وت هه‌ر نامه‌یه‌ک 200 دینارت ئه‌ده‌مێ، له شوێنیکی
سیاره‌که‌دا بیشاره‌وه و له کوه‌یت برادرێکم له گاراژ لێت
وه‌ر ئه‌گرێت. نامه‌کان هێچیان تیا نیه ئه‌خباری سوریه و
برادرانمان له سوریه‌یه ئه‌ینێرم بو براده‌رانمان له
کوه‌یت. مانگێ چوار پێنج نامه‌ی له به‌ینیاندا ئه‌هێنا و
ئه‌برد. پاره‌یه‌کی چاکی تێدا بوو. کابرای سوریه‌ی لای خۆی
په‌نابه‌ر بوو، سه‌ر به به‌عسی عێراق بوو. جێگای ترس نه بوو،
ته‌نانه‌ت هه‌موو مانگێک ئه‌من بڕێک پاره‌یان پێ ئه‌دا. به‌ڵام
پیان زانی که خه‌ریکی جاسوسیه. به‌میشیان زانی که نامه‌یان
بۆ ئه‌بات. ئه‌میان گرت و کابرای سوریه‌یی وه‌ک باسکی بانان
فڕی و ده‌ر چوو.
چوار مانگ لێیاندا. هه‌ڵیان واسی به سرمیچه‌وه. خستیانه
ناو ته‌گه‌ره‌ی فلوکس واگن و له پله به‌ریان دایه‌وه،
میزیان کرد به سه‌رو چاویا، ژنه‌که‌یان هێنا بپاڕێته‌وه که
ڕاستیان پێ بڵێت چه‌ن که‌س ئه‌ناسێت. به‌ڵام ئه‌م هێچی
نه‌ئه‌زانی تا بیڵێت. که‌سی نه ئه‌ناسی تا بیدا به
ده‌سته‌وه.
دوای چوار مانگ دوێنێ مه‌حکه‌مه‌یان کرد. حوکمی سێ داره‌یان دا
به سه‌ریا، له به‌ر خۆیه‌وه وتی: "- ئیستا من حکومی ئێعدامم
بۆ ده‌ر چووه، ئه‌م کوڕه‌ش ئه‌ڵێ 'مای خالف' عه‌سکه‌ره‌کش
هه‌ر وتی 'مای خالف' کابراش که هێنامی بۆ ئیره هه‌ر وتی 'مای
خالف' چۆن ئه‌م هه‌موو بێ دادییه به مای خالف ئه‌شارنه‌وه.
ئه‌م کوڕه‌ش هه‌بێت و نه بێت له ئێواره‌وه به جاسوسم
ئه‌زانی. له مه‌حکه‌می ئه‌میشدا هه‌ر حکوم درام." دای له
پرمه‌ی گریان و بۆ ئه‌وه ئه‌ویش خه‌به‌ر نه‌کاته‌وه سه‌ری
خسته به‌ین ئه‌ژنۆ کانی و پێنگی خوارده‌وه.
سه‌عات چواری به‌یانی له ڕه‌مه‌ی پێ‌و پوتین و ته‌ق و پوقی
درگاکه خه‌به‌ری بووه‌و. عه‌ریفێک و عه‌سکه‌رێک کابرای
تازه‌هاتویان هه‌ڵسان و بردیانه ده‌ر. ئه‌م له پشت درگاکه
گوێ لێ بوو، خه‌ریک بوون چاویان دا ئه‌به‌ست، به‌ڵام ئه‌و
شایه‌تومانی ئه‌خوێند. یه‌کێکیان هه‌ر پێ ئه‌وت: " - مای خالف
عینی مای خالف" ئه‌وی تریش ئه‌ی وت: " - خوا گه‌وره‌یه".
ئه‌م له پڕ بزه‌ی کابرا که‌وته بیری. له‌و بزه‌یه‌دا هه‌موو
شتێکی خوێنده‌وه. ئاخر پرسیاره‌که‌ش که‌وته بیری " توش
مه‌حکه‌مه کراویت؟". دڵی که‌وته ڕ‌په ڕ‌پ، هه‌موو
دماره‌کانی راست بوونه‌وه، جاینگی له سه‌ر سه‌د لێ ئه‌دا.
ئه‌ی برا ڕۆۆۆۆ، ئه‌یکوژن. بێ ئه‌وه که بترسیت ڕای کرد بۆ
لای کونی ده‌رگاکه بانگی کرد: "- کوره ببووره ناوی خۆتم پێ
بڵێ" به‌ڵام درنگ بوو. سێ دقیقه دوای ئه‌وه، ده‌نگی
ڕه‌شاشێک هاته گۆیی. دای له پرمه‌ی گریان، هه‌موو ژووره‌که
پڕ بوو له بزه‌ی مانا دار. ئه‌بو ناسر هسی بۆی کرد بانگی کرد:
- ئه‌وه چیته؟ ئه‌وه کێ بوو؟ بردیان ڕه‌مییان کرد؟ تۆ بۆ
ئه‌گریت، ترساوی؟ مای خالف عینی مای خالف. دوێنی منیشیان برد
بۆ مه‌حکه‌مه
- ها...چی؟ وتت چی؟ مه‌حکه‌مه؟، چیت لێ ئه‌که‌ن؟
- مه‌حکه‌مه‌یکی ترم ئه‌که‌ن هێشتا نازانم، ئه‌و کابرا ناوی چی
بوو؟
- نازانم خۆزگه ناویم ئه‌زانی!
|