هه‌ڵۆ : گۆرانی هه‌ره‌س ئێستا له‌ توانامدا نیه‌ کلیپی بۆ بکه‌م
زانا گه‌ڵاڵی
 
 
(هه‌ره‌س) ناونیشانی تازه‌ترین گۆرانی گۆرانیبێژ هه‌ڵۆ محه‌مه‌د-ه‌، ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی و كاری دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن هۆگر عه‌زیز-ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د یاسین و زیره‌ك حه‌مه‌ده‌مین به‌ڤیۆلین و زانا ئه‌نوه‌ر به‌ئامێری قانون و هۆگر عه‌زیز به‌ كیبۆردو ئاینگ و ماترینگ له‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شداربوون، ده‌رباره‌ی هه‌ره‌س هه‌ڵۆ محه‌مه‌د وتی: هه‌ره‌س چیرۆكیَكی راسته‌قینه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر نزیكترین هاوڕیَی خۆم هاتووه‌، دیاره‌ چیرۆكه‌كه‌ زۆر كاریتیَكردم بۆیه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی لێدروستبوو، هه‌ره‌س چیرۆكی خۆشه‌ویستی كوڕیَك و كچیَكه‌ كه‌ دوای چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی جۆریَك لێكنه‌گه‌یشتن له‌یه‌ك وایكرد جیاببنه‌وه‌، وتیشی ئه‌گه‌رچی سیناریۆ بۆ گۆرانی هه‌ره‌س ئاماده‌یه‌، به‌ڵام له‌ئیَستا له‌توانامدا نییه‌ كلیپی بۆ بكه‌م، ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتووشی وتی: له‌ئیَستادا سه‌رقاڵى 3 گۆرانی ترم، كه‌گۆرانییه‌كان پێكهاتوون له‌فۆلكلۆر، گۆرانییه‌كی مامۆستا تایه‌ر تۆفیق، گۆرانییه‌كیش هۆنراوه‌ی سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ و ئاوازی خۆمه‌ ئه‌گه‌ر بوار ره‌خسا هه‌وڵده‌ده‌م له‌كۆی سیَدیَیه‌ك بڵاوبكه‌مه‌وه‌ ئه‌وكات هه‌وڵده‌ده‌م كلیپ بۆ گۆرانی هه‌ره‌س بكه‌م. له‌كۆتاییشدا هونه‌رمه‌ند هه‌ڵۆ محه‌مه‌د نیگه‌رانی خۆشی له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ربڕی كه‌دوای ئه‌نجامدانی كاریَك له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێناكریَت، ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات له‌هونه‌ره‌كه‌مان ساردببینه‌وه‌.

 
           

 

22/06/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca