به‌چاودێری ( نێچیرڤان بارزانی ) به هاوكاری وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری به پاڵپشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی
٢-٧-٢٠٠٨ گروپی ژێداری كوردستان بۆ كۆڕاڵ و موزیك له فرۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی نه‌مسا به‌ڕێده‌كه‌ون به‌مه‌به‌ستی
به‌شداریكردن له میهره‌جانی موزیكی ئینته‌رناسیونال كه له
٥-٩ -٢٠٠٨ له ڤێننای پایته‌ختی وڵاتی نه‌مسا به‌ڕیوه ده‌چیت
، به‌شداریكردنی شاندی هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی كورد له‌م
میهره‌جانه گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه
و له‌باره‌ی ئه‌م میهره‌جانه‌و پێكهاته‌ی ئه‌م گروپه هونه‌رمه‌ند
سه‌فین سالح به‌ڕیوبه‌ری كاره‌كانی گروپی ژێداری كوردستان بۆ
كۆراڵ و موزیك بۆمان دواو و وتی :ئه‌م گه‌شته‌مان له‌سه‌ر
بانگهێشتی حكومه‌تی نه‌مساوه به فه‌رمی بانگهێشت كراوین له‌لایه‌ن
ڕیكخراوی موزیكای جیهانی كه یه‌كێكه له ڕیكخراوه‌كانی
جیهانی تایبه‌ت به مویزیك و ده‌نگه كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م
ڤیستڤاله ده‌كات و ساڵانه سازده‌كرێت وه به‌شداریكردنیشمان
گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌ویش بۆیه‌كه‌م جاره گروپێكی
وا له گه‌نجانی كوررد پێك بێت كه له هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی
سه‌رجه‌م شار‌و به‌شیك له شارۆچكه‌كانی كوردستان پێك بێت بۆ
نموونه ١١ هونه‌رمه‌ندی كوڕ‌و كج له شاری رانییه له شاری هه‌ولێر
١٠ كوڕ‌و كچ له شاری دهۆك ٩ له‌سلێمانیش ٧ له شاری كه‌ركوك ١له
كۆیه‌ش ٤ له گه‌رمیان ٣ كوڕ‌و كچ هه‌رهه‌مووشیان له كه‌سانی
ئه‌كادیمی پێك هاتوون ، له‌م میهره‌جانه گروپی هونه‌ری له
زۆربه‌ی وڵاتان به‌شدار ده‌بن پڕۆژه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه
گروپی ژێداری كوردستان وه‌ك تیپێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی به‌نێوی
كوردستان و به ئاڵای كوردستان به‌شدار ده‌بێت به‌هیوام هه‌روه‌ك
ساڵی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بێنین ،سه‌فین وتیشی
دوای ئه‌وه‌ی له خۆئاماده‌كردن بووین بۆ دامه‌زراندنی گروپی
ژیداری كوردستان بۆ كۆراڵ و موزیك٥١٦ كور‌و كچی گه‌نج په‌یوه‌ندی
پێوه‌كردین بۆ خۆ ناونوسكردن له‌م گروپه دواتر لێژنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی
پسپۆر پێك هات ٤٥ كادیری هونه‌ری هه‌ڵبژێردران واته پێكهاته‌ی
گروپه‌كه‌مان له ٤٥ كادری هونه‌ری پێكهاتووه به‌سه‌رپه‌رشتی
مامۆستا عه‌بدولا جه‌مال سه‌گرمه . له كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند
سه‌فین سالح وتی" ڕۆژی ٢٦ ئه‌م مانگه گروپی ژێداری موزیك كه
گروپێكه جیا له‌م گروپه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هوتێل
شیراتۆن كۆنسیرته‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه پێك هاتووه له چه‌ند
موزیكێكی جیهانی و خۆماڵی به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
.
شایه‌نی باسه تیپی كۆراڵی ته‌واری كوردستان به به‌سه‌رپه‌رشتی
مامۆستای ژاپۆنی كۆمیكۆ ئۆكامۆرا له‌م سه‌فه‌ره‌به‌شدار ده‌بن
ستافێكی سه‌ره‌كی گروپی ژێداری كوردستان بۆ كۆڕاڵ و موزیك-ن
|