دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له ئه‌لبوومی ( به‌یانی ئه‌شق )
به‌ده‌ستی هێنا
,
هونه‌رمه‌ند ئاری مه‌حه‌مه‌دله ساڵی ١٩٩٩ به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی ژیانی دوور وڵاتی هه‌ڵبژارد
,
وا ئێستاش مژده به ئاشقانی ده‌نگی ئه‌دات
,
كه ئێستا له خۆ ئاماده كردنه بۆ ئه‌لبوومێكی گۆرانی كه
ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵیه‌تی به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی
موسیكژه‌ن له شاری هه‌ولێر كه له هۆنراواه‌ی شاعیران (
مسته‌فا زه‌نگه‌نه ، ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌د ، سه‌ركه‌وت ڕه‌سول
، ڕێدار سابیر ، زانا خه‌لیل ) ئاوازی گۆرانییه‌كان سه‌رجه‌می
هی هونه‌مه‌ند خۆیه‌تی ، وتیشی " له‌م به‌رهه‌مه گرنگییه‌كی
تایبه‌ت به كلیپ ئه‌ده‌م سیناریسته‌كان كه‌سانی لێهاتوو
شاره‌زان له‌م بواره‌دا وه‌ك سیڤه‌ر زامدار چه‌ند كه‌سانیتریش
كه شاره‌زان له‌م بواره‌دا هێشتا پێیان ئاشنا نه‌بوومه
به‌هیوام كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م
,
چونكه ده‌ست و په‌نجه‌یان دیاره ئه‌وكه‌سانه له داهێنانی
نوێ و ته‌نها كار له ڕه‌سه‌نایه‌تی گۆرانی ده‌كه‌ن . "
ده‌رباره‌ی پرسیارێكمان كه هونه‌مه‌ند له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
فۆلكلۆر په‌روه‌ر له دایك بووه ئایا ڕه‌سه‌نایه‌تی یان
تازه‌گه‌ری كامیان به گرنگتر ده‌زانی وتی " بێگومان سه‌ره‌تا
پێویسته ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆمان بپارێزین من نامه‌وێ ناوی كه‌س
بێنم به‌ڵام له ڕووخساری كاره‌كانه‌وه دیاره كه ئه‌مڕۆ
گرنگی به ڕه‌سانه‌تی نادرێت پێویسته هه‌وڵ بدرێت نه‌وه‌ی
ئێستامان شاره‌زا بن له ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردی
,ئه‌وانه‌ی
ده‌چن ته‌كستێكی كوردی به مۆسیقایه‌كی عه‌ره‌بی یان توركی
وفارسی ده‌ڵێنه‌وه پێویسته بزانن فۆلكلۆری كوردی هه‌وێنی
هونه‌ری وڵاتانی دراوسێیه و با بچن سه‌ره‌تا مێژووی
سه‌ره‌تای مۆسیقای كوردی بخوێنه‌وه خۆی له خۆیدا
ڕه‌سه‌نایه‌تی له‌لایان دروست ده‌بێت له هه‌موو بواریكدا .
|