| 
					 
					 
					به‌م دواییه ئه‌نتۆلۆگیایه‌کی شیعر له ده‌زگای w . w . 
					Norton & Company له ئه‌مه‌ریکا ده‌رچووه به‌ناوی ( زمان بۆ 
					سه‌ده‌یه‌کی نوێ .... شیعر له ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوین ) ه‌وه. 
					کتێبه‌که 734 لاپه‌ڕه‌یه و 400 شاعیری سه‌ر به 40 زوبانی 
					جیاجیای ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌خۆگرتووه، له غه‌زه‌له‌وه 
					تا هایکۆ، له شیعری ئامازیغییه‌وه تا شیعری کوردی. ئه‌نتۆلۆگیاکه 
					( کارۆلاین فۆرچ ) پێشه‌کی بۆ نووسیوه و له‌لایه‌ن (تینا چانگ) 
					و (ناتالیا هاندال) و (رای شانکار) ه‌وه ئاماده‌کراوه. 
					شاعیرانی کورد: گۆران، کامه‌ران موکری، سه‌لیم به‌ره‌کات، 
					شێرکۆ بێکه‌س، چۆمان هه‌ردی و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی له به‌شدارانی 
					ئه‌و ئانتۆلۆگیایه‌ن. شیاوی باسه ئه‌نتۆلۆگیاکه شیعری ئه‌دۆنیس 
					و عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی و سه‌عدی یوسف و نازک الملائکه و محه‌ممه‌د 
					ماغوت و شاملۆ و سوهرابی سوپهه‌ری و نازم حیکمه‌ت و ئه‌حمه‌د 
					ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی و ئیسماعیل خویی و به‌در شاکر سه‌ییاب و چه‌ند 
					شاعیرێکی تری تورک و فارس و عه‌ره‌بی له‌خۆگرتووه. بۆ زانیاری 
					زیاتر ده‌توانن ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی amazon.comبکه‌ن. 
					
					 ده‌توانن له‌م له‌م لینکه‌شدا 
					ڕانانێکی شاعیر (میگان هارلان) به زوبانی ئینگلیزی له‌سه‌ر 
					کتێبه‌که بخوێننه‌وه.   
					
					
					
					http://jpicforum.info/wide-world-poetry-news/language-new-century-poetry-asia-6033.html 
					
					 
   |