(3)
ئه‌یانه‌وێ که‌مێ پشوو بده‌م
له‌خۆشه‌ویستی..ڕۆژی یه‌کشه‌مه
ئه‌ی کێ وتی
من هیلاکم له‌وه‌ی له‌عیشقا بمرم و
ده‌ستم کێشاوه‌ته‌وه له‌سه‌مای سه‌ر کڵپه
ئه‌ی چۆن به‌رنامه‌ڕێژی دڵم بکه‌م
تا خۆشی نه‌وێیت..ڕۆژی یه‌کشه‌مه
ئه‌ی چۆن زارم فێری ئه‌وه بکه‌م
ماچت نه‌کا..ڕۆژی یه‌کشه‌مه و
سه‌برم ڕاهێنم به‌سه‌بر
ڕۆژی یه‌کشه‌مه
وه‌چۆن به‌شیعرم بڵێم
چاوه‌ڕێم که،تاکو دوای ڕۆژی یه‌کشه‌مه
که‌ئه‌و ڕۆژه‌ی تێیدا نه‌تبینم
زه‌بوونه
(4)
زۆر..خۆشم ئه‌وێی
وه‌ڕارا ئه‌بم ، ئه‌و ڕۆژه‌ی
ڕاچڵه‌کینێ به‌رپانه‌که‌ی له‌ژیانماو
کوده‌تایه‌ک به‌سه‌ر شیعرما
وه‌گڕ به‌رنه‌ده‌یته وشه‌کانم
(5)
زۆر..خۆشم ئه‌وێی
ئه‌وه‌ش ئه‌متۆقێنێ که‌چرکه‌کان
تێپه‌ڕن و ئاوریشمی ده‌ستت
نه‌که‌م به‌سه‌رین و
له‌سه‌رگۆی مه‌مکه‌کانت
کۆتر ئاسا ، هه‌ڵنه‌کوڕمێم
وه‌به‌تیشکی مانگ..خۆم نه‌شۆم
دووانت شیعره‌و
بێ ده‌نگیت شیعر
خۆشه‌ویستیشت ، بروسکه ئاسا
به‌نێو ده‌ماری خوێنما ڕائه‌کاو
گورز ئه‌وه‌شێنێ
چون قه‌زاو قه‌ده‌ر
یولیی
2008
|