ناوەندى هەواڵگرى فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانى عێراقى

دوو پەنابەری كورد ماوەی شەش ڕۆژە دژ بە بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان مانیان گرتووە
 

 
 

 1-7-2008:
لەپەیوەندیەكی تەلەفوونی یەكێك لەو پەنابەرە مانگرتووانە بە سكرتارێتی فیدراسیۆنەوە لە گرتووخانەی دەستبەسەری دۆڤەر ڕای گەیاند (ئەمڕۆ ماوەی شەش ڕۆژە لە خواردن مانم گرتووە داوا دەكەم دیپۆتم نەكەنەوە دوای سێ ساڵ چاوەروانیم لە بەریتانیا وەڵامی ڕەفزم وەرگرت ناچار بووم بەریتانیا بەجێ بهێڵم بچم بۆ ئیتالیا دوای ئەوەی پەنجە مۆری بەریتانیم ئاشكرا بوو گیراویانمەتەوە بەریتانیا لەو رۆژەوە زیندانیان كردوم بە نیازن دیپۆرتم بكەنەوە بۆ كوردستان منیش رازی نیم بگەرێمەوە ..)
پەنابەرێكی دیكە لە هەمان گرتووخانەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند پێشتر سێ پەنابەر بوون مانیان لە خواردن گرتووە بەڵام لەبەر باری خراپی تەندروستی یەكیكیان تەنها 4 ڕۆژ توانی بەردەوام بێت ، هەروەها ووتی ئەو پەنابەرانە باری تەندروستیان زۆر خراپە پێویستیان بە یارمەتی یە ...)
هەمان پەنابەر ووتی فشارمان بۆ دەهێنن هەر چەند ڕۆژ جارێك كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانمان دەكەن داوا دەكەن فۆرمی گەڕانەوە بۆ كوردستان ئیمزا بكەین ئێمەش ئامادەنیین ئیمزای گەڕانەوە بكەین داوا دەكەین هاوكاریمان بكەن.
سكرتارێتی فیدراسیۆن ڕای گەیاند ناوی ئەو پەنابەرە مانگرتووانەی ئاڕاستەی رێكخراوەی لێبوردنی نیو دەوڵەتی و ڕێكخراوە پەنابەریەكان كردوە بەمەبەستی هاوكاریان هەروەها داوا لە تەواوی ڕێكخراوە ئینسانی و پەنابەریەكان دەكات نامەی نارەزایەتی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بكەن دژ بەدیپۆرتی پەنابەران .
دەتوانن نامەكانتان بە ڕێگای ئەم ژمارە فاكسە و ئەدرەسەی خوارەوە ڕەوانە بكەن
The Citadel,Western Heights
Dover, Kent
CT17 9DR Phone: 01304 246400
Fax: 01304 246401
 

           

 

02/07/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca