ئاڵای
ئازادی: لەکوردستاندا یاسایەک نییە بۆ رێکخستنى رۆژنامەى
ئەلکترۆنى، لەم حاڵەتەدا تاچەند دەتوانرێت رۆژنامەى ئەلکترۆنى
وەک سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراو تەماشا بکرێت؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا:
ته‌ماشاکردن یان سوود لیوه‌رگرتن له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی
وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو ، به‌ڕای من ناکرێت له‌و
شوێنه‌وه‌سه‌یربکرێت که‌ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌یان ده‌زگایه‌له‌چوار
چێوه‌ی یاسایه‌کدا جێگایه‌کی بۆ کراوه‌ته‌وه یان نا. ئه‌کرێ
سه‌دان ڕۆژنامه‌ی ئاسایمان هه‌بێ و خاوه‌ن مۆڵه‌تی یاسای بن
به‌ڵام که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌نه‌کات وه‌کوو سه‌رچاوه‌به‌کاریان
بهێنێت. سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ر که‌ناڵێک چ ئه‌لیکترۆنی بێت یان
کاغه‌زی له‌پێش هه‌موو شتێکدا په‌یوه‌نده‌به‌و راستگۆییه‌ی
که‌ئه‌و رۆژنامه‌یه له ماوه‌ی کارکردنیدا‌توانیوویه‌تی لای
خوێنه‌رانی دروستی کات. پاشان مه‌رجه‌کان و یاساکانی
ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌بڵاو کردنه‌وی ئه‌و بابه‌ته‌له‌به‌ر چاو
گیرابێ . بۆ نموونه‌بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک
مه‌رجه‌هه‌واڵنووس دیار بێت یان سه‌رچاوه‌که‌ی دیاری کردبێت ،
یان خودی هه‌واڵ نووس ئاماده‌یی هه‌بێت له‌شوێنی ڕوداوه‌که‌و
کۆمه‌ڵێ فاکته‌ریشی دیاری کردبێت بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که.
ئاڵای
ئازادی: بەشێکى زۆر لەسایتە کوردیەکان تەداخول لەژیانى شەخسى
کەسەکاندا دەکەن، ئەمە لەنووسینیشدا تەوزیف دەکەنەوە، هاوکات
بەناوى رەخنەوە تەوهینء سووکایەتى بەبەرامبەرەکەیان دەکەن،
بەڕاى تۆ ئەمە تاچەند دەچێتە چوارچێوەى سیستمى رۆژنامەى
ئیلکترۆنییەوە؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا:
ته‌وهین
و سوکایه‌تی،ته‌داخولکردن له‌ژیانی شه‌خسی و کارکردن بۆ
سرینه‌وه‌ی یه‌کتر فه‌رهه‌نگێکی کۆنه‌و په‌یوه‌ندی
به‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنییه‌وه نییه. پێشتر له‌کۆڵانه‌کان
ده‌کراو دوێنێ له‌شه‌ری ناوخۆ، له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌حیزبیه‌کانه‌وه‌تا ژوره‌کانی پاڵتۆک و
له‌وێشه‌وه‌چه‌ند سایتێک به‌هه‌مان ئاقاردا درێژه‌یان به‌و
فه‌رهه‌نگه‌داوه
.
هێنانه‌خواره‌وه‌ی ڕه‌خنه‌و دیالۆگ بۆ ریزکردنی کۆمه‌ڵێ وشه‌ی
ناشیرین‌و ته‌داخولکردن له‌ژیانی شه‌خسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا
له‌ژێر بیانووی جۆراو جۆردا ،دورو نزیک په‌یوه‌ندی
به‌ڕۆژنامه‌ئه‌لیکترۆنیه‌وه‌نیه.
په‌یوه‌ندی به‌و دونیا بینیه‌وه‌هه‌یه‌که‌هه‌ر یه‌ک
له‌ئێمه‌هه‌ڵگریه‌تی ، به‌نده‌به‌وه‌وه‌ی ئێمه‌به‌دوای
پراکتیزه‌کردنه‌وه‌ی چ میتۆدێکین له‌ژیاندا و چ پێناسه‌یه‌ک
به‌شایه‌نی مرۆڤ و ژیان ده‌زانین.
پێم
وایه‌کاتی ئه‌وه‌هاتووه ئه‌و جیاوازییه‌به‌روونی بکه‌ین له
نێوانی سایتی تاکه‌که‌سی که‌بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو که‌سێک
یان لایه‌نێک دروستی ده‌کات له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی.
رۆژنامه‌ی
ئه‌لیکترۆنی به‌بێ پابه‌ندبوون به‌پایه‌بنه‌ره‌تێکانی یاسای
رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه و‌به‌له‌به‌ر چاو گرتنی شیوه‌ی ته‌کنیکی و
پایه‌جیهانییه‌که‌ی مانایه‌کی نییه‌و نابێ.
گه‌وره‌ی
کاره‌ساته‌که له‌م شێوه‌یه‌ی نووسیندا، نه‌بینینی نه‌وه‌یه‌کی
نوێیه‌که‌ئه‌مڕۆ ئاشنا ده‌بێ به‌کۆمپیوته‌رو سبه‌ینێش به‌و
فه‌رهه‌نگی پڕ له‌توندو تیژیه‌وه‌گۆشده‌بێت.ئه‌م زمانی
نووسینه‌تاکه‌خوێنه‌رێکی بۆ دروست نابێت عه‌وداڵی گه‌ران بێت
به‌دوای جوانیدا، براوه‌ش هه‌ر ده‌سه‌ڵاته که‌سه‌همێکی زۆری
هه‌یه‌له‌دروست بونی ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ی دونیایی
ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
ئاڵای
ئازادی: دووجۆر کەس لەسایتەکاندا بەردەوام نووسینیان دەبینرێت
یەکەمیان بەناوى ئۆپۆزۆسیۆن ئەویتریان بەناوى دەسەڵاتەوە،
ئەوەشى هەست پێدەکرێت لەنووسینەکانیشیاندا پابەند نین
بەبنەماکانى رەخنەو پێوەرەکانى نووسینەوە، بەڕاى تۆ بوونى ئەو
سایتانە نەبوونەتە فاکترێک بۆ ئەوەى ئەوجۆرە قەلەمانە
درووستببن؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا:
به‌دڵنیایه‌وه،کاتێک لایه‌نی که‌می سانسۆر نه‌بێت بۆ
پارێزگاری کردن و ڕه‌چاو کردنی بنه‌ما زانستییه‌کانی
نووسین،ئیتر نووسین و نووسه‌ربوون له‌کایه‌یه‌کی
زانستیه‌وه‌ده‌گۆرێ بۆ قسه‌ی ناو کۆڵان. جوینه‌وه‌ی جه‌ند
ڕسته‌یه‌کی سوواو، سه‌دان جار ده‌ته‌قێته‌نێوو چاوانتا. مانا و
ناوه‌ڕۆکی ئۆپۆزۆسیۆن بونیش به‌شێوه‌یه‌ک دێته‌خوارێ له‌جنێو
دان و سوکایه‌تی کردنه‌وه‌پێناسه‌ده‌کرێ.
له‌ولاشه‌وه‌ماستاوچیه‌کانی ده‌سه‌ڵات کاسبیه‌که‌یان باشتر
ده‌بێت.
ئه‌م
هه‌رایه‌ی نووسین و خۆ به‌نووسه‌ر زانینه‌ڕاسته به‌شی شێری
به‌ر سایته‌کان ده‌که‌وێت ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
ئه‌و ڕۆژنامانه‌ش که‌م نین له‌کوردستان که‌درێژه‌پێده‌ری
هه‌مان فه‌وزان.
ئاڵای
ئازادی: هەر لەسایتەکاندا زۆربەى ناوى نووسەرەکان خوازراون و
ئاشکرانین، تۆ وەک سەرپەرشتیارى سایتێکى موعتەبەرى وەک
دەنگەکان، پێتوایە چون دەکرێت مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوە خوازراو‌و
بابەتەکانیاندا بکرێت و چۆن متمانەیان پێدەکەن؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا:
هه‌رکه‌س
ئازاده‌چ ناوێک له‌خۆی ده‌نێ. به‌ڵام نابێ ئازاد بێ له‌وه‌ی
ئه‌و چی ده‌ڵێت و ده‌نووسێت ده‌بێ بڵاو بکرێته‌وه. ئێمه‌وه‌ک
ده‌نگه‌کان هه‌وڵمان داوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین وردتر له‌گه‌ڵ ئه‌و
شێوه‌یه‌له‌بابه‌ت وه‌به‌تایبتی بابه‌تێک که‌ناوی لایه‌ن و
که‌سی تێدا هاتبێ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین . وه‌پێشمان گرنگه‌ناوی
ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌کان بزانین تا ئه‌و شوێنه‌ی په‌یوه‌ند
بێت به‌ئێمه‌وه.
ئاڵای
ئازادی: رایەک هەیە لەدنیادا دەڵێن: رۆژنامەى ئەلکترۆنى
رۆژنامەى کاغەزى کز کردووە، ئەم رایە تاچەند سایتە کوردیەکانیش
دەگرێتەوە؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا
هه‌رچه‌نده‌من هیچ ئامارێکم له‌و باره‌وه‌له‌به‌رده‌ستدا
نییه‌سه‌باره‌ت به‌ڕۆژنامه‌کانی کوردستان. به‌ڵام دڵنیام
کاریگه‌ری هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه‌له‌ئاستی
کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و یابان دا زۆر
که‌متره. ئه‌مه‌ش بۆ که‌می به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت
ده‌گه‌رێته‌وه‌له‌کوردستان له‌چاو وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا
که‌ڕێژه‌ی به‌کار هێنه‌ری ئینته‌رنێت تێیدا ده‌گاته‌زیاتر
له%67.4.
ئاڵای
ئازادی: دواپرسیار پێمان بڵێ وەک ئەزموونت لەسلیتى دەنگەکاندا
تاچەند رۆژنامە ئەلکترۆنیەکان توانیویانە ببنە هێزى فشار و راى
گشتى درووستبکەن، یاخود تاچەند توانیویانە ببنە پردێک لەنێوان
نووسەرانى کوردستانء ئەوروپا، ئەى تاچەند توانیویانە لەسەر
پرسە گرنگء چارەنوسسازەکان دیالۆگى جدى درووستبکەن؟
گۆران
عه‌بدوڵڵا:
به‌رپرسه‌باڵاکانی کوردستان چه‌ندین جار به‌بیانوی جۆراو
جۆره‌وه‌قسه‌یان له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی کوردی
کردوه،ئه‌مه‌بۆ خۆی نیشاندانی ئه‌و فشاره‌یه‌که‌رۆژنامه‌ی
ئه‌لیکترۆنی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دروست کردووه. وه‌یه‌کێک له‌و
که‌یسانه‌ی که‌فشارێکی زۆری بۆ حکومه‌تی هه‌رێم دروستکرد
که‌یسه‌که‌ی د.که‌ماڵ سه‌ید قادر بوو.
په‌یوه‌ندی نێوان نوسه‌رانی کوردستان و ئه‌وروپا یان راستتر
بڵێین هه‌نده‌ران له‌پردا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و هاتۆته‌سه‌ر
کلیکه‌کردنی ماوس.
سه‌باره‌ت به‌دوواین به‌شی پرسیاره‌که‌ت ده‌ڵیم ، ئێمه‌وه‌کوو
ده‌نگه‌کان چه‌ندین مه‌له‌فی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر
پرسه‌جیاوازه‌کان کرۆته‌وه‌و نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌داری زۆریش
به‌شداریان تێدا کردووه، له‌وانه‌مه‌سه‌له‌ی جه‌نۆسایدی کورد،
دادگای سه‌دام حسێن ، مه‌سه‌له‌مارکسیزم ،ژنان و........هتد.
وه‌ده‌توانن ده‌ستان بگات به‌و مه‌له‌فانه‌له‌ئه‌رشیڤی
ده‌نگه‌کان.
2008/7/21 |