خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
سه‌رنجاندنی ڕیفۆرمێکه که له دووتوێی په‌یامه‌که‌ی
«نه‌وشیروان موسته‌فا»دا خۆی ده‌رده‌بڕێت. وه‌ك پێشتر له
نووسینێکدا به نێوی (ئه‌و
وشانه‌ی که کۆمپانیای «وشه» به‌رهه‌میان ده‌هێنێت)
که سه‌رنجاندنی لایه‌نی زمانه‌وانی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
نه‌وشیروان موسته‌فا بوو و به‌ڵێنی ئه‌وه‌م دا، که وه‌ك
پاشکۆی ئه‌و باسه ناوه‌ڕۆکی ڕیفۆرمێك که خۆی له‌و
ڕوونکردنه‌وه‌دا ده‌رده‌بڕێت، بده‌مه به‌ر سه‌رنج.
راستییه‌که‌ی من هه‌م بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی ترم
دواخست، هه‌م چاوه‌ڕوانیم کرد، نه‌کا که‌سێکی که به‌م
کاره هه‌ستابێت. تا ئه‌م ساته که ئه‌م ڕستانه
ده‌نووسم، بابه‌تێکی وام به‌رچاو نه‌که‌وتووه، که
ده‌ربڕی بۆچوونه‌کانی من بێت، بۆیه ناچار بووم له پای
به‌ڵینه‌که‌م بووه‌ستم و ئه‌م نووسینه‌ش وه‌ك پاشکۆی
نووسینه‌که‌ی تر ته‌واو که‌م. هه‌رچه‌نده من له وه‌ڵامی
وتارێکی «فه‌ره‌یدون
حه‌مه‌ڕه‌شید»دا
ناراسته‌وخۆ سه‌رنجی خوێنه‌رم بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
«نه‌وشیروان موسته‌فا» راکێشا، به‌لام له‌وێدا دروست
نه‌بوو سه‌رنجه‌کانم به‌ته‌واوی بخه‌مه‌ڕوو، چونکه
نووسینه‌که‌م تایبه‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی «نه‌وشیروان
موسته‌فا» نه‌بوو.
پێش
ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر په‌یگیری «نه‌وشیروان موسته‌فا» بۆ
ڕیفۆرمه‌که‌ی خۆی بکه‌م، به پێوستی ده‌زانم بڵێم که
چه‌مکی (ڕیفۆرم)یش وه‌ك هه‌موو وته‌کانی دی له ژیانماندا
و له سه‌ر زه‌مینی که‌توار، به‌پێی ویست و لێکدانه‌وه‌ی
چین و توێژ و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، ده‌گۆڕێت و ئه‌م
جیاوازییه‌ش لای هه‌ر یه‌کێکمان، ڕێوشوێنی ئابوری و
ڕامیاری و کۆمه‌لایه‌تیمان له کۆ‌مه‌ڵگه‌دا دیاری ده‌کات.
ڕیفۆرمێك که ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان وه‌ك
دێوجامه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بنده‌ستانی کۆمه‌ڵگه
پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، جیاوازه له ڕیفۆرمێك، که
بنده‌ستان و سته‌مدیتوانی کۆمه‌ڵگه داد و بێدادی بۆ
ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له مێژوودا هه‌رگیز و هیچکات ڕووی
نه‌داوه، به‌بێ بوونی بزاڤێکی ڕیفۆرمخواز له
خواره‌وه‌ڕا، ده‌سه‌لاتداران، ڕیفۆرمخواز – ڕیفۆرمێك، که
چه‌وساوان خوازیارنی- بووبن و ڕیفۆرمیان له به‌رژه‌وه‌ندی
زۆرینه‌ی خه‌ڵك و بنده‌ستان ئه‌نجام دابێت! لێره‌دا
نامه‌وێت بڵێم بۆرژواکان ڕیفۆرمخواز نین، نا. به‌ڵکو
ده‌مه‌وێت بڵێم، ڕیفۆرمێك که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نانبڕینی
خه‌ڵکه و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ژیان، نموونه
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و به‌شه‌کانی تری
جیهانن، که له پاش تێکشکانی بلۆکی سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی، که‌وتنه هێرش و په‌لاماری کۆمه‌ڵگه و تا
ڕاده‌ی گیانگێشان، ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵك!
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌مجامی ئه‌و شه‌قه‌یه که بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له ساڵی 1918- 1921 له پرۆلیتاریای شۆشکردوویان هه‌ڵدا و
باڵه‌که‌ی تری سه‌رمایه‌داری له 1989دا به‌ره‌که‌ی
چنییه‌وه و تا هه‌نووکه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قه
به‌ردوامه و له ئه‌مه‌ریکای قه‌لای دیموکراسی بۆرژوازی –
دیموکراسی پارله‌مانی-دا، ئه‌گه‌ر کارگه‌رێك ئه‌ندامی
سه‌ندیکایه‌کی کارگه‌ری بێت، ئه‌وا چانسی ده‌ستکه‌وتنی
کاری نابێت یان که‌متره!
بۆیه ئه‌گه‌ر «نه‌وشیروان موسته‌فا» له‌سه‌ر ڕیفۆرمه‌که‌ی
په‌یگیر بێت و له راستیدا به‌دوای شتێكه‌وه بێت به‌نێوی
ڕیفۆرم، ئه‌وا له باشترین باردا هه‌رگیز ناگاته
ڕیفۆرمه‌که‌ی بۆرژوازی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، که
هه‌رچی زیاتر خاڵیکردنی خوانی هه‌ژاران و توندکردنه‌وه‌ی
کۆتوبه‌ندی ده‌ست و گه‌ردنی بنده‌ستانی کۆمه‌ڵگه‌یه.
هه‌وڵده‌ده‌م له کۆتایی نووسینه‌که‌مدا ناوه‌ڕۆك و
په‌یگری ڕیفۆرمه‌که‌ی ناوبراو، بخه‌مه ڕوو. هه‌ره‌وه‌ها
له په‌رواێزی ئه‌م نووسینه‌دا گازه‌نده‌ی یه‌کێك له
پاشڕه‌وانی «نه‌وشیروان موسته‌فا» که دوێنێ به ئیمه‌یل
ئه‌دره‌سه‌که‌م بۆ منی به‌ڕێ کردبوو، زیاد ده‌که‌م و
وه‌لامی ناڕۆشنییه‌کانی ئه‌و برایه‌ش ده‌ده‌مه‌وه، که
ئه‌گه‌ر ئۆبجێكتێك بووایه ده‌بوو له‌سه‌ری بنووسین
(به‌رهه‌می کۆمپانیای وشه)، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
تاکێکی گازه‌نده‌که‌ره، بۆیه ده‌بێت ئاوا بیناسێنم که
(ده‌رچوو –خریج-ی په‌یمانگه‌ی وشه)یه.
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فاوه
Tuesday, May 20, 2008
به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی
یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو
لایه‌نه سه‌لبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی
ئۆباڵی مێژویی
هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا،
هه‌روه‌ها شه‌ریکم
له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی
نیه منه‌ت
به‌سه‌ر مندا بکات.
کاتێك که ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌خوێنینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هه‌ست به نادیاری شتێك
ده‌که‌ین، ئه‌ویش که تاوانه‌کانی (ینك)ن، که «نه‌وشیروان
موسته‌فا» به‌خۆی ئه‌ندازیاریان بوو، ئه‌وانه‌ی که به
بانگه‌وازی "بیانکوژن، بیاندڕن، بیانسووتێنن" ده‌ستیان
پێده‌کرد. نموونه‌ی زیندوو و به‌رچاویش قه‌سابخانه‌که‌ی
(قڕناقا و پشتئاشان)، ئه‌وه‌ی که به‌نێوی کارگه‌ران و
«مارکسیزم»ه‌وه په‌لاماری لاده‌ر (ته‌حریفی)یه‌کانیان
ده‌دا و وته‌کانی
«لێنین»یان
له‌مه‌ڕ (چه‌پڕه‌وی مناڵانه) ده‌کرده پاساو!
سه‌یره «نه‌وشیروان موسته‌فا» ده‌خوازێت له سه‌رکه‌وتن و
ده‌ستکه‌وته‌کاندا پشکدار بێت، به‌ڵام ناخوازێت له داننان
به تاوانه‌کاندا پشکدار بێت! ئه‌وه‌ی که «نه‌وشیروان
موسته‌فا» به سه‌رکه‌وتن نێوی ده‌بات، لای ئازادیخوازان و
ڕزگاریخوازانی کورد به تاوان و شکست ده‌ژمێردرێت،
له‌وانه (قه‌سابخانه‌که‌ی قڕناقا و پشتئاشان)، (کوشتوبڕی
عه‌ره‌به هاورده‌کان)، (پێشله‌شکری پاسدار بۆ سه‌ر
بیره‌نه‌وته‌کانی باباگوڕگوڕ)، (پێشله‌شکری پاسداران بۆ
سه‌ر هه‌ڵه‌بجه) و ....تد.
هه‌روه‌ها له کاتێکدا که «نه‌وشیروان موسته‌فا» به
پاگه‌نده‌ی خۆی ڕه‌خنه‌ی له ڕامیاریییه گه‌نده‌ڵه‌کان و
شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ینک) هه‌یه، که‌چی وه‌ك
برابه‌ش داوای پشکی خۆی له دزی و تاڵانی سامانی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌کات! ئایا که‌سێك که داواکاری پشکی تاڵانی و
دزی و ڕاووڕوتی خه‌ڵکی بێت، چۆن ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی
ڕیفۆرمخوازی بکاتن؟
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له مه‌به‌ستی شاراوه‌ی پشت ئه‌م
ده‌سته‌واژانه بکۆڵێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی بۆ
ده‌رده‌که‌وێت، که «نه‌وشیروان موسته‌فا»
جیانه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکو تۆراوه و داوای پشکی خۆی له
تالان و ڕاووڕوتی خه‌ڵکی ده‌کات! که‌سێك که سه‌رچاوه‌یه‌ك
به گه‌نده‌ڵ و دز بزانێت، ده‌کرێت داوای پشکه‌دزی و
ڕاووڕوتیان لێ بکات؟
هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ده ملیۆن دۆلار و
بینایه‌کی حکومه‌ت و
گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م
هاوکاری و دوا هاوکاری
مام جه‌لال بوه بۆ ئێمه و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به ناوی
کۆمپانیای وشه‌وه
تۆمار کراون که شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه.
«نه‌وشیروان موسته‌فا» واده‌زانێت، تاکی کورد و کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان هه‌مان تاك و کۆمه‌ڵگه‌ی 16ی ئازاری ساڵی
(1988)ه، که له بێته‌له‌که‌دا «شه‌وکه‌تی حاجی موشیر»دا
هاواری ده‌کرد "له‌بیرتان نه‌چێت ئه‌رکی هێزی پێشمه‌رگه،
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بانکی ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌یه". وی
نایه‌وێت، له‌و خه‌وه خۆشه داچڵه‌کێت، که تاکی کورد
تێیدا گوێڕایه‌ڵ و بیرنه‌که‌ره‌وه بوو. ئه‌گه‌ر ئاوا
بیری نه‌کردایه‌ته‌وه، ئه‌وا به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به
ئاشکرا داوای به‌شه دزی و تالانی له (ینک) نه‌ده‌کرد!
ده‌کرێت «نه‌وشیروان موسته‌فا» پێمان بڵێت، مامه
جه‌لاله‌که‌ی وی، ده ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی میری و
گردێکی شاری سلێمانی له کوێ بوو و به کامه لۆژیك وی
توانای به‌خشینی داهات و سامانی گشتی هه‌یه؟
«نه‌وشیروان موسته‌فا» له من و له تۆی خوێنه‌ری هێژا،
باشتر و ڕوونتر ده‌زانێت، که ده ملیۆن دۆلار له سه‌ر
خوانی ئێمه‌ی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی کورد، له داهاتی
هه‌رێمی کوردستان گلدراوه‌ته‌وه و به‌و ڕیفۆرمخوازه
پێشکه‌ش کراوه، که‌چی نێوی ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی لێ
ده‌نێت!
له
چ سه‌ده‌مێکدا -ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می قه‌ره‌قوشیشدا- گرد
بووه‌ته موڵکی پارت، پارتی به‌عس، به دیکتاتۆرییه‌تی
خۆی، ئه‌و بوێرییه‌ی تێدا نه‌بوو، گرده‌کان بکاته نه‌ك
موڵکی پارته‌که‌ی، به‌ڵکو نه‌یده‌وێرا نیوی میرییه‌که‌شی
له‌سه‌ر دا‌نێت!
ئایا
ڕیفۆرمه‌که‌ی «نه‌وشیروان موسته‌فا» وه‌ك هه‌شته‌مین
سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهان، وردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی
تایبه‌ت ناخوازێت؟ له چ سه‌رده‌مێکدا هاوپشکه‌دز
پاگه‌نده‌ی ڕیفۆرمی کردووه؟ به‌راستی له جێی خۆیدایه،
که موسوڵمانه‌کان ڕووبکه‌نه مزگه‌وته‌کان و پاگه‌نده‌ی
دواسه‌رده‌می (ئاخر زه‌مانی) بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که
جووله‌که‌کان له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی دوو هه‌زاردا کردیان!
چواره‌م: "کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن" وه‌کو له
سه‌ره‌تاوه
"گرێبه‌ستی
دامه‌زراندنی" دا نوسیومانه، ڕاگه‌یاندنێکی "بینراو و
بیستراو
و نوسراو" ئه‌بێ. بۆیه به هه‌قی خۆمانی ئه‌زانین چۆن
ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان به پاره‌ی حکومه‌ت و له دارایی
گشتی و له سه‌ر
بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین، یان بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ
ژیانی
ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش
هه‌مان ڕێگه
بگرین، یان ئه‌بێ حکومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش
دابین بکات،
ئه‌گینا ((بانێک و دو هه‌وا)) قبوڵ ناکرێ.
ڕیفۆرمخوازه‌که‌مان هاواری لێ هه‌ستاوه و ده‌ڵێت، مادام
پارته ڕامیارییه‌کانی تر، له داهاتی خه‌ڵکی ده‌ژین،
ئێمه‌ش مافی خۆمانه له‌و داهاته به‌هره‌مه‌ند بین،
لێره‌دا خوێندنه‌وه و توانج له ڕیفۆرمه‌که‌ی «کۆمپانیای
وشه» بۆ خوێنه‌ری هوشیار به‌جێ ده‌هێڵم!
کاکی
ڕیفۆرمخواز له بری ڕه‌خنه له چه‌پاوڵی داهاتی خه‌ڵکی
هه‌ژار و برسی له‌لایه‌ن پارته رامیارییه‌کانه‌وه - به
ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه-، به هه‌ناسه‌بڕکێوه دێت
و داوای پشکی خۆی له دزی و گه‌نده‌ڵی و ڕاووڕووت و
چه‌ته‌گه‌ری بۆرژوازی کورد ده‌کات! ئایا ئه‌مه ئه‌و
زه‌نگه نییه، که له سه‌ره‌تای مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تییه‌وه تا هه‌نووکه له‌وه ئاگادارمان
ده‌کاته‌وه، که بۆرژواکان هه‌رگیز ناتوانن له
به‌رژه‌وه‌ندی چه‌وساوان ریفۆرم بکه‌ن و خوازیاری ڕیفۆرم
بن؟
یه‌كه‌م، ه‌یچ گرێبه‌ست یان رێككه‌وتنێكی نوسراو یا
زاره‌كی له به‌ینی
من و ئه‌و دو براده‌ره‌دا و له به‌ینی من و ه‌یچ
ئه‌ندامێكی تری
مه‌كته‌بی سیاسی دا نیه تا من پابه‌ندی بم و یان
مه‌رجه‌كانیم
پێڕه‌وی نه‌كردبێ.
ڕاسته ه‌یچ گرێبه‌ستێك له نێوان «نه‌وشیروان موسته‌فا» و
براده‌ره‌کانیدا نییه، به‌لام ده‌کڕێت بۆمان ڕوون
بکاته‌وه به چ مه‌به‌ستێك و به‌پێی کامه لۆژیك مامه‌ی،
ده ملیۆن دۆلار و ته‌لارێکی میری و گردێکی شاری سلێمانی
له شه‌ونشینییه‌کدا ده‌کاته دیاری که‌سێك، که بڕیاره
ڕه‌خنه‌گر و دژایه‌تیکه‌ری خۆی بێت؟
له
ه‌یچ سه‌رده‌مێك و له ه‌یچ گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ه‌یچ
دیکتاتۆرێك هه‌بووه و په‌یدا ده‌بێت، که له سامانی
کۆمپانیای بنه‌ماڵه‌که‌ی – کۆمپانیای نۆکان- ده ملیۆن
دۆلار و ته‌لارێك و گردێك و کۆمه‌ڵێك ترومبێل و
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی – که نه‌وشیروان موسته‌فا
نه‌یویستووه نێویان به‌رێت- به که‌سێك ببه‌خشێت، که
به‌نیازبێت، دژی گه‌نده‌ڵی و خراپی
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی ڕه‌خنه بگرێت و خوازیاری
ڕیفۆرم بێت؟
ئه‌گه‌ر به لۆژیك ئه‌م واژانه لێك بده‌ینه‌وه، به‌و
سه‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین، که «مامه جه‌لالی» نه‌وشیروان
موسته‌فا به‌خۆی خوازیاری ڕیفۆرمه له ده‌سه‌لاته
گه‌نده‌ڵه‌که‌یدا! باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆچ ئه‌م چاکه‌یه
بۆ خۆی تۆمار ناکات، بۆچ ده‌خوازێت، شاگرده‌که‌ی نازناوی
چاکه‌خوازی دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وی به‌رکه‌وێت؟ من بۆ خۆم
لۆژیك ڕیگه‌م پێنادات، ئه‌وه به دروست بزانم، چونکه
«جه‌لال تاله‌بانی»یه‌ك که پێشمه‌رگه ڕه‌شوڕووته‌کانی
له‌سه‌ر به‌کاربردنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ی وه‌به‌ر گۆچانان بدات
و کولێره‌به‌ڕۆنی سوریه له جانتا دیبلۆماسییه‌که‌یدا
بشارێته‌وه، هه‌روا بۆ دژه ڕیفۆرمخوازه‌کانی به ئاسانی
ده‌ستبه‌رداری ده ملیۆن دۆلار و ته‌لارێك و گردێك نابێت!
کورد واته‌نی "ئه‌م ماسه بێ موو
نییه".
دوه‌م، من كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و خواحافیزیم
له ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی كردوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوه كه‌من
تۆراوم یان توڕه
بوم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند
مه‌سه‌له‌ی
چاره‌نوسساز ناكۆكی سیاسیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه.
به‌تایبه‌ت له‌شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و حكومه‌ته‌كه‌یدا.
وه‌ك
له به‌شی زمانه‌وانی ئه‌م سه‌رنجانه‌دا ڕۆشناییم
خسته‌سه‌ر، به‌پێی ده‌ربڕین و یاسا ڕێزمانییه‌کان،
«نه‌وشیروان موسته‌فا» ده‌یسه‌لمێنێت، که وی تۆراوه و
توڕه بووه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تری
چاره‌نووسساز، که هیچکات په‌یوه‌ندییان به دزی و
چه‌ته‌گه‌ری میرییه‌که‌ی
«سۆران»ه‌وه
نه‌بووه و نییه، خواحافیزی
له براده‌ره‌کانی کردووه!
به‌ڵام نه‌وشێروان چ له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوخۆیی و چ
له‌سه‌رده‌می تیرۆری «حه‌مه حه‌لاقه‌کان»دا، ڕه‌خنه و
گله‌یی له ده‌سه‌لاتی میره‌که‌ی بۆرژوازی
«سۆران»
نه‌بووه و به‌ڵکو نه‌خشه‌داڕێژی په‌لامار و تیرۆره‌کانی
کردووه، که‌چی یه‌ك شه‌وه به ده ملیۆن دۆلاری
«تاله‌بانی» و ته‌لار و گردی «کۆمپانیای نۆکان»، ده‌بێته
ڕیفۆرخواز! ئایا ئه‌مه لای تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و
خوێنه‌ری هێژا پرسیار دروست ناکات؟
چواره‌م، یه‌كێتی زیاتر له 10 ساڵه سه‌نته‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی
ستراتیجی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه هێنده به
په‌رۆشی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ستراتیجییه‌وه‌ن با پێش ئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوانی
به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بن گوێ له هه‌ڵسانگاندن و
لێكۆڵینه‌وه‌كانی
ئه‌وان بگرن و ئه‌و ده‌زگا گرنگه كارا بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر به وردی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بخوێنینه‌وه و لێی
وردبینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که بێ
به‌رهه‌می و ناکارایی سه‌نته‌ره‌کانی تری (ینک) وایان له
«نه‌وشیروان موسته‌فا» کردووه، که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
تری سه‌رکردایه‌تی (ینک) و تاله‌بانی گره‌و بکات، که وی
له‌وان باشتر ده‌توانێت سه‌ره‌نجام به‌ده‌سته‌وه بدات.
هه‌ر ئه‌م گره‌وه‌ش بووه، که وای له تاڵه‌بانی
عانه‌په‌رست و قرچۆك کردووه، که ده ملیۆن دۆلار و
ته‌لارێك و گردێك بکاته قوماره‌وه له پای تواناکانی
شاگرده‌که دڵسۆزه‌که‌ی (1966-2006)ی. ئایا ئه‌و سنگ
ده‌رپه‌ڕاندنه‌ی «نه‌وشیروان موسته‌فا» له‌به‌رامبه‌ر
باڵه‌کانی تری (ینک)دا، بێجگه له‌مه، ه‌یچ واتایه‌کی تر
به‌ده‌سته‌وه ده‌دات؟
ببوره ه‌یچ تێچینێک (کۆمێنتێک) بڵاوناکه‌ینه‌وه
جارێکی تر ناتوانین خۆمان له‌و ده‌سته‌واژه‌یه لاده‌ین و
نادیده‌ی بگرین. ئاخر که‌سێك که ڕیفۆرخواز بێت، ئه‌وا
لانیکه‌م ئاماده‌یی گوێگرتنی له سه‌رنجی که‌سانی دیکه
هه‌یه و خۆی له سه‌روی مرۆڤبوونه‌وه نا‌بینیت!
داخستنی کۆمێنێت، له‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی
کۆمپانیا، به سه‌رو ڕه‌خنه زانینی وی «نه‌وشیروان
موسته‌فا» نه‌بێت، ه‌یچ واتایه‌کی تر نابه‌خشێت. ئه‌گه‌ر
ئه‌وه نییه بۆچ شاگرده‌کانی «نه‌وشیروان موسته‌فا»
له‌سه‌ر نووسینی ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕێزمانی سووکایه‌تی به
خۆمان و که‌سوکارمان و ڕابوردوو و ئێستامان ده‌که‌ن؟ که‌چی
نووسینه‌که‌ی سه‌رۆکی کۆمپانیا وه‌ك په‌رتووکه پیرۆزه
ئاسمانییه‌کان له‌سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه راگیراوه! ئایا
ئه‌مه ده‌روێشی و به خواوه‌ندکردنی چه‌وسێنه‌ران نییه؟
ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆکه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان گیرۆده‌ی
ده‌سه‌لاتی مافیایی بۆرژوازی دوو بنه‌ماڵه بووه، مه‌گه‌ر
سه‌ره‌نجامی ئه‌م ده‌روێشی و پاشڕه‌وییه نییه؟!
له‌وه‌ش به‌دبه‌ختی تر ئه‌وه‌یه، که له کوردستاندا
کاتێك که که‌سێك ڕه‌خنه له ده‌سه‌لاتی یه‌کێك له
بنه‌ماڵه‌کان ده‌گرێت، ده‌ستبه‌جێ پاشڕه‌وانی بنه‌ماڵه‌ی
ڕه‌خنه لێ‌گیراو، تۆمه‌تی نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی به‌رامبه‌ر
ده‌ده‌نه پاڵ ڕه‌خنه‌گره‌که. ئه‌م سندانه که تووشی
خوێنه‌ری کورد بووه، خه‌ریکه سه‌راپای ڕۆشنبیری کورد
داگیر ده‌کات، خه‌ریکه ده‌بێته مۆدی ڕۆژ، خه‌ریکه وه‌ك
یاسا و ڕێسای ڕه‌خنه‌گرتن و وه‌لامدانه‌وه‌ی لێ دێت!
له کۆتاییدا پرسیارێك، که ناکرێت بازی به‌سه‌ردا بده‌ین
و بێ وه‌ڵامدانه‌وه به‌جێی بهێڵین، ئه‌وه‌یه: ئایا
به‌ڕاست
«نه‌وشیروان
موسته‌فا»
خوازیاری ڕیفۆرمه - ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمی بۆرژوازیانه‌ش- ؟
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره پێویسته سه‌رنجی
ڕۆڵ و هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا له پاش
ڕاپه‌ڕینه‌وه تا هه‌نووکه بده‌ین.
پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991ی خه‌ڵکی کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان، کاتێك که چه‌کداره‌کانی «به‌ره‌ی کوردستانی»
به هاریکاری «قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان» و «خاته‌موئه‌نبیا»
ئاودیوی سنوور بوونه‌وه، ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا بوو،
که ئه‌ندازیاری سه‌رکوتی بزاڤی شۆڕشگێڕانه‌ی «شوراکان»ی
کرد! ساڵی 1992 کاتێك، که له ڕۆژی 05/10/1992دا هه‌ردوو
پارتی ده‌سه‌لاتدار په‌لاماری گه‌ریلاکانی (پی. که‌ی.
که‌ی)یان دا، ئه‌وه نه‌وشیروان بوو، که وه‌ك باوکی گیانی
چه‌کداره‌کانی (ینک) شه‌رابی پیرۆزی به‌ده‌میاندا ده‌کرد و
به‌ره‌و به‌ره‌کانی دژه‌خۆنی له گه‌لی کوردستان به‌ڕێی
ده‌کردن! ساڵی 1993 کاتێك که چه‌کداره‌کانی (ینک)
په‌لاماری باره‌گای (حشک)یان دا و
«سۆران»یان به دوای ترۆمبێله‌کانیاندا ڕاکێشکرد،
ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، که ئه‌ندازیاری کرد و
رادیۆکه‌ی (حشک)ی به دۆکانۆکه نێو برد! هه‌مان ساڵ
ئه‌وه شاگرده‌کانی نه‌وشیروان بوون، که «به‌کر عه‌لی»
هۆنه‌ریان له هێرش بۆ سه‌ر ئاواره‌کان و بێ سه‌رپه‌نایانی
(حامیه، پارکی کۆیله‌تی ئێستا) به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به
به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه خه‌ڵتانی خوێنیانکرد! ساڵی 1994
کاتێك که له هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری به‌گیانهاتوو دژی شه‌ڕ
ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌وه چه‌کداره‌کانی (ینک) و
پاشره‌وانی نه‌وشیروان موسته‌فا بوون له‌سه‌ر ته‌لاری
بانکی هه‌رێمی کوردستان و له که‌لاوه‌کانی پشت مزگه‌فتی
«شێخ
چۆڵی»یه‌وه،
خۆپیشانده‌رانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد! هه‌روه‌ها له‌و
شه‌ڕه‌دا ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، که به‌نزینی
به‌و ئاگره‌دا ده‌کرد و تیئۆریزه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌کرد!
ساڵی 1996 له په‌لاماری گه‌ریلاکانی (پی. که‌ی. که‌ی)دا
ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، که نه‌خشه‌ڕیزژی کرد!
هه‌مان ساڵ نه‌خشه‌ی پێشله‌شکری پاسداران بۆ سه‌ر
(پ.م.)ه‌کانی (حدکا) له «کۆیه»
به ئه‌ندازیاری نه‌وشیروان موسته‌فا بوو- هه‌روه‌ك
پێشله‌شکری پاسداران بۆ سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانی باباگوڕگوڕ
له ساڵی 1985دا و پێشله‌شکری پاسداران و سه‌ربازان و
به‌سیجانی «کۆماری خوا له ئێران» بۆ سه‌ر شاری
«هه‌له‌بجه»
ئه‌ندزیاری ناوبراو بوو!-. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا بوو، که
«حه‌مه حه‌لاق و هاوڕێکانی» به فه‌رمانی
نه‌وشیروان موسته‌فا له بازگه‌ی شاری «کۆیه»دا بۆته‌یان
بۆ دانان و خه‌ڵتانی خوێنیان کردن!
ساڵی 2000 له په‌لاماری بنکه و رادیۆی (حککع)دا که پێنج
مرۆڤی بێ‌تاوان، قه‌سابی کران، ئه‌وه نه‌شیروان موسته‌فا
بوو، وه‌ك که‌سی دووه‌می ناو (ینک) و که‌سی یه‌که‌می تیرۆر
له‌ناو (ینک)دا بڕیاری ده‌رکرد! هه‌روها ئه‌وه نه‌وشیروان
موسته‌فا بوو، که له به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی خۆپیشانده‌رانی
شاری هه‌له‌بجه‌ی له ساڵی 2006دا لاوێکی مافخوازی ئه‌م
شاره‌یان گولله‌باران کرد و (ینک) ده‌یویست به فه‌رمانی
دادگه سزای سێداره بۆ بکارانی خۆپێشاندانه‌که
ببڕێته‌وه، بێده‌نگه‌ی هه‌ڵبژارد! تازه‌ترین هه‌ڵوێستی
نه‌وشیروان موسته‌فا، ئه‌وه بوو که له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
له‌شکری تورکییه له ئه‌مساڵدا و له‌به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی
گه‌ریلاکانی باکوری کوردستاندا بێده‌نگه‌ی هه‌ڵبژراد! ئایا
که‌سێکی وا تاوه‌کو خۆی ڕیفۆرم نه‌کات، چۆن ده‌توانێت،
ڕیفۆرمی که‌سانی دیکه بکات؟
نه‌شیروان موسته‌فا ناتوانێت، له به‌رامبه‌ر مێژوودا شانی
خۆی له‌ژێر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌دا خاڵی بکات و یه‌ك
شه‌وه خۆی بکاته ڕیفۆرمخواز! ئاخر ده‌کرێت، پێمانبڵێت،
کامه ڕیفۆرم و وی به ڕوونی داوای چی ده‌کات؟ ئه‌وه‌ی من
و هه‌زارانی تر، تا ئه‌م ساته له
«نه‌وشیروان
موسته‌فا»مان
بیستبێت، داوای پشکی خۆی بووه له تاڵانی و دزی و
ڕاووڕووتییه‌کانی (ینک)! ئه‌گه‌ر پاشڕه‌وانی نه‌وشیروان
موسته‌فا بێجگه له‌مه داواکارییه‌ك و ڕیفۆرمێك که
ئێمه‌ی خوێنه‌ر نه‌مان بیستبێت و
«نه‌وشیروان موسته‌فا»
داوای کردووه و ئه‌وان ده‌یزانن و بیستوویانه، با بۆ
ئێمه‌شی بخه‌نه ڕوو!
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌یه‌وێت، به‌م
پاگه‌نده‌سازییه، شانی خۆی له‌و هه‌موو تاوانانه له
(1966-2006) خاڵی بکاته‌وه، ئه‌وا ده‌کرێت قسه‌یه‌کی تر
بکه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك که ناوبراو له خاڵێکی تردا
وه‌ستابێت، چونکه ئێمه نامانه‌وێت ده‌رگه‌ی گۆران
به‌ڕووی ه‌یچ که‌سێکدا داخه‌ین، نا. سه‌رنجه‌کانی منیش هه‌ر
به پشتبه‌ستن به‌م لۆژیکه (گرنگ نییه له کوێوه
هاتووی، گرنگ ئه‌وه‌یه له کوێدا وه‌ستاوی) ده‌مه‌وێت،
پشتپه‌رده‌ی پاگه‌نده‌کانی ناوبراو بۆ ڕیفۆرمخوازی
بخه‌مه‌روو. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان موسته‌فا،
هه‌مان هه‌ڵوێستی جاران نییه و جارانیش به‌و هه‌موو
تاوانانه ناکۆك بووه، ئه‌دی کوا هه‌ڵوێستی چ له
رابوردوو و چ له ئێستادا؟!
سه‌رچاوه:
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=548&AuthorID=36
وه‌ك
له سه‌ره‌تادا باسم لێوه کرد، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی
سه‌رنجه ڕێزمانییه‌کانم له‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
«نه‌وشیروان
موسته‌فا»،
یه‌کێك له پاشڕه‌وانی ناوبراو، به‌م جۆره‌ی لای
خواره‌وه، په‌یامێکی بۆ نووسیوم و ناردوویه‌تی بۆ ئیمه‌یل
ئه‌دره‌سه‌که‌م. بۆیه وه‌ك به‌رهه‌مێکی کۆمپانیای «وشه»
پێم باشبوو نیشانی خوێنه‌رانی هێژای بده‌م و هه‌روه‌ها
هه‌ڵه ڕێزمانییه‌کانی نێو جنێونامه‌که‌شی بۆ ڕاست
بکه‌مه‌وه و تێیگه‌یێنم، که ئه‌و به‌ڕێزه له به‌ره‌ی
جه‌نگێکی ناڕه‌وادایه و له‌بری سه‌نگه‌ر گرتن له من،
ده‌بوو سه‌نگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتداران (ینک و پ‌د‌ک) و
ده‌سه‌ڵاتخوازان ( نه‌وشیروان و هاوچه‌شنه‌کانی) بگرێت،
ئه‌وانه‌ی که ژیانی ملیۆنانی وه‌كو من و ئه‌ویان
کردووه‌ته بازیچه‌ی ده‌ستی چه‌قۆکێشه‌کانیان!
from
shlaiden zakare <shlaiden79@hotmail.com<
to
hezhean@gmail.com
date
Sat, Jun 28, 2008 at 7:23 PM
subject
to kona 7iz
mailed-by
hotmail.com
hide
details 7:23 PM
)2 hours ago(
Reply
hazhean to kona 7izo beaxlaki masina halgreki
mala kamtyari wa jalala beaxlaqi to xoshkt dabait
bo mala kamtyaro kona jashakani puk to ba para
xoshlo daikt bagan dadait , jareki tr bzana ka
chon sht danosit la sitakanda beaxlaki kona
jash ewa har kona ba3siw kona jashn ka esta
jetan krawatawa la puk awai jasho xweri nabet
lalai puk +pdk nabet gawadi kuri gawadi quz kash
bo para darzaw masina halgrakai mala kamtyaro
jalala gawad da bro xeri lebina kana jashi be
axlak..tfffffff la biro bochonakant gawad
خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی په‌یامه‌که‌یه به
ڕێنووسی ئارامی- کوردی، که به به‌کاربردنی
بگۆڕی سۆرانی ـ لاتینی، لاتینی ـ
سۆرانی
، ڕێنووسه‌که‌م گۆڕیوه.
له شله‌یدین زه‌که‌ری <
shlaiden79@hotmail.com>
بۆ
hezhean@gmail.com
ڕێکه‌وت شه‌ممه، ٢٨ی جون، ٢٠٠٨
کات ٧: ٢٣ پاشنیوه‌ڕۆ
بابه‌ت کۆنا ٧یز
نێردراو له‌لایه‌ن هۆتمال. کۆم
زانیاری شاراوه‌یه ٧: ٢٣ پاشنیمه‌ڕۆ ( نزیکه‌ی دوو
ده‌مژمێره )*
هه‌ژێن تۆ کۆنا 7یزۆ بێئه‌خلاکی
ما‌سینا ها‌لگره‌کی ما‌لا
کا‌متیار وا جا‌لالا بێئه‌خلاک
تۆ خۆشکت دا‌با‌یت بۆ ما‌لا
کا‌متیارو کۆنا جاشاکان پوک
تۆ با پارا خۆشلۆ دایکت
باگان دا‌دا‌یت ، جاره‌کی تر بزانا
کا چۆن شت دا‌نۆسیت لا
سایتا‌کاندا بێئه‌خلاکی کۆنا جاش
ئێوا ها‌ر کۆنا با‌عسیو
کۆنا جاشن کا ئه‌ستا جه‌تان
کراتا‌وا لای پوک ئا‌وا‌ی
جاشۆ خوه‌ڕی نابه‌ت لا‌لای
پوک +پ‌د‌ک نابه‌ت گا‌واد کوری
گا‌واد قوز کا‌ش بۆ پارا
دارزاو ما‌سینا ها‌لگرا‌کا‌ی
ما‌لا کامتیارۆ جا‌لالا گا‌واد
دا برۆ خه‌ری له‌بنه کا‌نا جاش
بێ ئه‌خلاک. . تففففففف لا
به‌رۆ بۆچۆنا‌کانت گا‌واد
ڕاستنووسکردنه‌وه‌ی جنێونامه‌که‌ی به‌ڕێز کاك «شله‌یدین
زه‌که‌ری»
هه‌ژێن، تۆ کۆنه حیز و به‌دڕه‌وشتی
– له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من پێم وایه له سه‌رتاسه‌ری
دونیادا مرۆڤێکی بێ ڕه‌وشت په‌یدا نابێت، به‌ڵکو
به‌دڕه‌وشت هه‌یه-**
مه‌سینه‌هه‌ڵگرێکی مه‌لاکه‌متیار و جه‌لاله به‌دڕه‌وشتی.
تۆ خوشك و دایکت بۆ مه‌لاکه‌متیار و کۆنه‌خۆفرۆشه‌کانی
–چونکه لای من، سمی جاشه‌که‌رێك له تاجی سه‌ری
سه‌رکرده‌کان به‌نرختر و به‌ڕێزتره-***
(پوک) تۆ به پاره خوشك و دایکت به گان ده‌ده‌یت. جارێکی
تر بزانه که چۆن له سایته‌کاندا شت ده‌نووسیت.
به‌دڕه‌وشتی کۆنه خۆفرۆشینه، ئێوه هه‌ر کۆنه به‌عسی و
کۆنه جاشن، که ئێستا له‌ناو (پوک) جێتان کراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی خۆفرۆش و خوێڕی نه‌بێت له‌لای (پوک) و (پ‌د‌ک) گیر
نابێت، گه‌وادی کوڕی گه‌وادی قوزکه‌ش بۆ پاره
(darzaw
ئه‌م وشه‌یه ڕۆشن نییه)
مه‌سینه هه‌ڵگره‌که‌ی مه‌لاکه‌متیار و جه‌لاله گه‌واد،
ده بڕۆ خێری لێ ببینه، کۆنه خۆفرۆشی به‌دڕه‌وشت... تفف
له بیر و بۆچوونه‌کانت، گه‌واد.
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و جنێونامه‌یه، که ده‌روێشێکی
نه‌وشیروان موسته‌فا (هه‌رچه‌نده دڵنیا نیم له‌وه‌ی، که
ئه‌م که‌سه کێیه، خودی «نه‌وشیروان موسته‌فا» یا
ئه‌ندامێکی ستافه‌که‌یه‌تی)، له‌به‌رامبه‌ر سه‌رنجه
ڕێزمانییه‌کانی مندا نوووسیویه‌تی و من پێم وایه ئه‌گه‌ر
عه‌ره‌بێکی «به‌عسی»یش جنێونامه‌یه‌کی وا به کوردی
بنووسێت، کوردینووسینه‌که‌ی له کوردینووسینی
جنێونووسه‌که‌ی
«نه‌وشیروان
موسته‌فا» له ڕووی
داڕشتن و ڕێزمانه‌وه، ڕه‌وانتر و دروستتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها خوێنه‌رانی هێژا ئه‌مه‌ش وه‌لامی منه بۆ ئه‌و
به‌رێزه، که جنێونامه‌که‌ی ئاراسته کردووم و هه‌مان ڕۆژ
له ڕێگه‌ی ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌که‌ی خۆیه‌وه، به‌و
ئومێده‌وه وه‌لامم دایه‌وه، که لانیکه‌م جارێکی تر له
خۆوه و له خۆرا په‌لاماری نووسه‌رانی ئازادئه‌ندێشی
دژه‌ده‌سه‌لات نه‌دات.
وه‌ڵامێك بۆ به‌ڕێز شله‌یدین زه‌که‌ری یا زاکاره
From
Hezhean
Marani
hezhean@gmail.com
To
shlaiden zakare
<shlaiden79@hotmail.com>
date Sat, Jun 28, 2008
at 10:32 PMsubject
Re:
slaw
mailed-by
gmail.com
به‌ڕێزم کاك شله‌یدین، وێڕای ڕێز و سڵاو...
ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م، ئه‌زیزم بریا تۆ بابه‌ته‌که‌ی منت
بخوێندایه‌ته‌وه و بچووتایه
وێبلاگه‌که‌ی من و بابه‌تی تری منت بخوێندایه‌ته‌وه،
ئه‌وسا ئه‌و
بڕیاره‌ت بدایه، که من سه‌ر به‌کێم، برا گیان من که‌سێکی
ئه‌نارکیستم و
ئه‌نارکیسته‌کان دژی ده‌سه‌ڵاتن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی
کۆمونیسته‌کانیش بێت. ئه‌زیزم مه‌خابن ئه‌وه هه‌زارانی
به‌دبه‌ختی وه‌ك
تۆن،
که گیرۆده‌ی ئه‌فیونێك – ئه‌فیونی پارتایه‌تی و پاشڕه‌وی
و ده‌مارگیری و سوکایه‌تی به که‌سانی تر- بوون، که
بۆرژوازی کورد به ده‌سه‌ڵاتدار و
بێده‌سه‌ڵاتییه‌وه ده‌رخواردتان ده‌دات.
گیانی برات، ئه‌گه‌ر که‌مێك بخوێنیته‌وه و له بواری
ڕۆشنبیریدا خۆت قاڵب بکه‌یت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بۆت
ده‌رده‌که‌وێت، که مه‌لابه‌ختیار و
مه‌لاکانی تریش وه‌ك «نه‌وشیروان»ه‌که‌ی لای تۆ دژی
چه‌وساوه‌کان ده‌بزوێن و
بازرگانی به خۆزگه‌کانی گه‌لی کورده‌وه ده‌که‌ن.
ده‌زانی ئه‌زیزم، له سایه‌ی لێبوردنه‌که‌ی
«نه‌وشیروان»ه‌که‌ی لای تۆ و «مه‌لابه‌ختیار»ه‌که‌ی لای
ئه‌وان و «جه‌لال تاڵه‌بانی»یه‌که‌ی هه‌مووتان، کۆنه
خۆفرۆشه‌کانیان – چونکه من
ناتوانم خۆفرۆشان به که‌ر و جاشوڵکه، که به سوودترین و
بێ زیانترین گیانه‌وه‌رن، بچوێنم، چه‌ند ساڵه زۆر جار
هاوارم لێ هه‌ستاوه و داوام له نووسه‌ران کردووه، که
مافی ئاژه‌ڵ بپارێزن و خۆفرۆشان نه‌خه‌نه ڕیزی ئاژه‌ڵان-
به چه‌کداری شۆڕشگێڕ ناساند و په‌ره‌وه‌نده‌ی ساخته‌یان
بۆ کۆنه شۆڕگێڕه‌کان دروستکرد و کردیانن به سیخور و
خۆفرۆش.
به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر خواردنی ئێکسپایه‌ری
تورکیا نه‌تکوژێت، به‌چاوی خۆت په‌روه‌نده‌ی خۆفرۆشی
ئه‌وانه‌ش ده‌بینیت، که بوونه‌ته پاڵه‌وانی خه‌ونه
نه‌زۆکه‌کانی تۆ، ئه‌زیزم!
هیوادارم ئه‌گه‌ر بیروڕات گۆرانی به‌سه‌ردا هات، به
کورته په‌یامێك برا
بچووکی خۆت «هه‌ژێن»
ئاگادار بکه‌یته‌وه. چونکه دڵنیابه
هوشیاربوونه‌وه‌ی هه‌ر تاکێكی چه‌وساوه خۆشترین هه‌واڵ و
به‌رزترین
خۆزگه‌ی ژیانی من ده‌بێت.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌زارانی وه‌ك تۆ ئاماده‌ن بمکوژن
و هه‌ڵمواسن و
بێسه‌روشوێنم که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که من ئه‌وه
ده‌رك
ده‌که‌م، که ئه‌نگۆ له ژێر باری گرانی فشاری ده‌روونی و
مۆراڵی و
بێبه‌شی و سه‌رکوتکراوی و کۆتوبه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
خێڵه‌کی و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردا ڕۆژانه
ورد
ده‌بن و له نه‌زانیتانه‌وه په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و
ده‌ده‌ن.
ئه‌زیزم نامه‌وێت مامۆستایت به‌سه‌ره‌وه بکه‌م، هه‌ر تۆ
نیت که له
نه‌زانییه‌وه تووشی هه‌ڵه ده‌بیت، له به‌دبه‌ختیدا
زۆربه‌ی ئێمه
چه‌وساوه‌کان ئه‌و هه‌ڵانه به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕن.
بۆ
نموونه کاتێك که «نه‌وشیروان»ی لای تۆ و «مه‌لا
به‌ختیار»ی لای دژه‌کانی
تۆ
نا، دژه‌کانی «نه‌وشیروان» و «جه‌لال تاله‌نبانی»یه‌که‌ی
لای هه‌مووتان
قه‌سابخانه‌ی (قڕناکا و پشئاشان)یان به دیاری بۆ
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی عه‌ره‌ب«به‌عس» به‌ڕێخست، من
ئه‌وه‌نده ناهوشیار و هه‌رزه و هه‌له‌شه‌بووم، له
خۆشیا گه‌شکه ده‌بووم و دوای ئه‌وه‌ش بووم به (پ.م)ی
ئه‌و جه‌لادانه. ده‌زانی بۆ، چونکه به مێشکی خۆم بیرم
نه‌ده‌کرده‌وه، مێشکی خۆم که‌ڕووی
هه‌ڵهێنابوو و چاره‌نووسی خۆمم به ڕدێنی سپێتی ئه‌وان
سپاردبوو!
هیوادارم له‌بری دڵگیری و توڕه‌بوون له وه‌ڵامه‌که‌م،
یه‌ك دووجار بیخوێنیته‌وه و ئه‌وسا دۆست و دوژمنی خۆت
دیاری بکه‌یت.
هه‌ر
ته‌ندروست بیت و جارێکی تر ڕێز و سڵاوم هه‌یه بۆ تۆ و
ئه‌وانه‌ی وه‌ك
تۆ
له ناهوشیاریدا خوازیاری نۆشینی خوێنی ئێمه‌ی خوازیارانی
ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تین.
دڵسۆزت هه‌ژێن
*
خوێنه‌ری هێژا به ئاسانی
ده‌توانێت، به به‌راوردی نێوان ده‌مژمێری ناردنی
په‌یامه‌کانمدا، بۆی ده‌رکه‌وێت، که ئه‌و به‌ڕێزه له
کوێنده‌رێ ده‌ژی.
** ،
*** ئه‌وانه‌ی که له
راستکردنه‌وه‌ی ڕێنووسی جنێونامه‌که‌دا هێڵم به‌ژێردا
هێناون، ڕوونکردنه‌وه‌ی من له‌مه‌ڕ گۆڕی واژه‌کانی ( جاش،
بێڕه‌وشت) که لای من یه‌که‌م مرۆڤی خۆفرۆش ده‌گرێته‌وه،
دووه‌میش بوونی نییه، به‌ڵکو مرۆڤی (به‌دڕه‌وشت یا
خراپڕه‌وشت)مان هه‌یه، که چه‌قۆکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات
به‌شێکیانن!