سەر لە بەیانى 3/7/2008 لە كۆلێژى یاسا و رامیارى زانكۆى
سەڵاحەددین، تاوتوێى ماستەرنامەى قوتابى خوێندنى باڵاى بەشى
زانستە سیاسییەكان هێمن نامق جەمیل میرانى كرا كە بە ناونیشانى
( توركیا و یەكێتى ئەوروپا – توێژینەوەیەكى شیكارى سیاسى
دەربارەى پرسى ئەندامێتى توركیا لە یەكێَتى ئەوروپا)
ئامادەكرابوو. لێژنەى تاوتوێكردن بریتى بوون لەم بەرێزانە (
پ.ى.د.شێرزاد ئەحمەد ئەلنەجار – سەرۆك، پ.ى.د.ئەلبێرت عیسا
نزار – ئەندام، د.جەعفەر حوسێن خدر- ئەندام، پ.د.جەبار قادر
غەفور -ئەندام و سەرپەرشتیار ) پاش تاوتوێكردنى ماستەرنامەكە،
لێژنە بڕیاریدا بە وەرگرتنى توێژینەوەكە و بەخشینى بڕوانامەى
ماستەر لە زانستە سیاسییەكان بە توێژەر.
هێمن میرانى رۆژنامەنووس و ئەندامى دەستەى كارگێڕى پەیمانگەى
كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكانە.
|