به‌شی سێیه‌م
1. دامه‌زراندنی ڕێنیشانده‌ری خوێندن و کارکردن، له‌گه‌ل
کاراکردنی کاره‌کانی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌داخه‌وه تا
ئێستاش له‌هیچ قوتابخانه‌یه‌کی کوردستاندا که‌سێک دانهمهزراوهکه
کاره‌که‌ی ته‌نیا ڕێنیشانده‌ری قوتابی بێت ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامبونیان
له خوێندن و هه‌ڵبژاردنی کاری پاشه‌ڕۆژیان. به‌تایبه‌تی
کارێکی له‌و شێوه‌یه زۆر گرنگه بۆ خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری بده‌ن به خوێنکاره‌کان که ده‌یانه‌وێ ببن
به‌چی و کام خوێندن هه‌ڵبژێرن.
له‌لایه‌کی تره‌وه ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه
که سوود له تواناکانیان به‌باشی وه‌رنه‌گیراوه و ئه‌رکه‌کانیان
دیارینه‌کراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یان زۆر زۆر که‌مه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گه‌نج و لاوانی کوردستان
لهبننههاتوون.
2. دابینکردنی بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ک که
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به ژماره‌ی قوتابیه‌کانه‌وه.
ئه‌م کاره که ده‌یان جار له وتاره‌کانمدا باسمکردوه. تا
ئێستا هیچی بۆ نه‌کراوه. تا ئه‌م ڕیفۆرمه‌ش نه‌کرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه سه‌ربه‌ستی و ده‌سه‌ڵاتێکی سنوورداری ده‌بێت و
ناتوانێت هیچ کارێکی گرنگ بکات بۆ گه‌شه‌پێدانی قوتابخانه‌که‌ی.
زۆر کار هه‌یه به بودجه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر
بودجه‌یه‌کی نه‌بێت، ناتوانێت ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌ش بۆ
قوتابیه‌کانی دابین بکات. کوردستان بودجه‌یه‌کی باشی هه‌یه و
گرنگه به‌شی شێری بۆ په‌روه‌رده دابینبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
ئاستی نه‌خوێنده‌واری که‌مبکرێته‌وه و خوێندن لای قوتابی
شیرین بکرێت.
به درێژایی مێژوو ململانێ هه‌بووه له نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ
پارێزگاری له سیسته‌مێکی کۆن بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ
ڕیفۆرم له سیسته‌مه کۆنه‌که‌دا بکه‌ن. ئێستاش سیسته‌می
فێرکاری له‌و هاوکێشه‌یه دوور نیه. زۆر ئاساییه که که‌سانێک
هه‌بن، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، بیانه‌وێت پارێزگاری له
سیسته‌مه کۆنه‌که بکه‌ن و به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری هه‌موو
ڕیفۆرمێک بکه‌ن، یا هه‌وڵبده‌ن شک و گومان و دڵه‌ڕاوکێ
دروستبکه‌ن به‌رامبه‌ر مه‌به‌ستی ریفۆرمخوازان. ئه‌م کاره
ئاساییه به‌ڵام گرنگه هه‌موو کات نوێخوازه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی
به‌رزی پرۆسه‌ی فێرکاری له‌به‌رچاویان بێت و ئه‌نجامه
باشه‌کانی بۆ نه‌وه‌ی نوێمان ببێته هه‌وێنی هه‌وڵه‌کانیان و
له‌و کاره سارد نه‌بنه‌وه و ئازایانه له ره‌خنه بێده‌نگ
نه‌بن. بێده‌نگی له لایه‌نه خراپه‌کانی سیسته‌می فێرکاری
ئێستامان، زیانێکی گه‌وره‌یه که منداڵه‌کانمان له دواڕۆژدا
ده‌یده‌نه‌وه.
3. ئامانجی خوێندن ده‌بێت پراکتیک، تێگه‌یشتن وفێربوون بێت نه‌ک
تیۆری و ده‌رخکردن. قوتابیه‌کانمان که ئاماده‌یی و هه‌ندێ
جاریش ته‌نانه‌ت زانکۆش ته‌واو ده‌که‌ن، هێشتا له لایه‌نی
تێگه‌یشتن و پراکتیکه‌وه هیچی وا نازانن، به‌ڵام له ڕووی
تیۆرییه‌وه له‌وانه‌یه له ماتماتیکدا زۆر زیره‌ک بن.
ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆم کاتێک که
ساڵی 1982 گه‌یشتمه سوید زانکۆم له کوردستان ته‌واو کردبوو،
له سوید ده‌ستم کرده‌وه به‌خوێندن، له پۆله‌که‌مدا له ڕووی
تێۆرییه‌وه بۆ نموونه له وانه‌ی ماتماتیکدا وه‌کو قوتابیه
سویدیه‌کان بووم، هیچ کێشه‌یه‌کم نه‌بوو، به‌ڵام که ده‌هاته
سه‌ر پراکتیک و به‌کارهێنانی ماتماتیک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌ک
من په‌کم ده‌که‌وت و قوتابیه سویدیه‌کان زۆر له من باشتر
بوون، هۆکه‌ی ئه‌وه‌بوو من قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی، ئاماده‌یی
و زانکۆم له کوردستان ته‌واو کردبوو، په‌روه‌رده‌ی سیسته‌مێکی
فێرکاری ده‌رخ و له‌به‌رکردن بووم، له ڕووی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌وه هیچ فێرنهکرابووم. به‌داخه‌وه هێشتا هه‌مان کێشه
له کوردستان هه‌یه. ئه‌رکی هه‌موو کارمه‌ندێکی په‌روه‌رده‌ییه،
له‌سه‌رو هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌رکی حوکمه‌ت و په‌رله‌مانی
کوردستانه که ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌م
کاره‌ش ده‌کرێت، به گۆڕانی دیدی فه‌لسه‌فیمان بۆ سیسته‌مه‌که
و ده‌رگا واڵاکردن بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم.
4. نوسین و خوێندنه‌وه
له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا بایه‌خی
زۆر نادرێت به خوێندنه‌وه‌ی قوتابیان، بایه‌خ نادرێت به به‌هێزکردنی
توانای قوتابیان له بواری نوسیندا، ته‌نانه‌ت بابه‌تی
داڕشتنیش، پێشکات داڕشتنه‌کان نوسراونهوهتهوه، قوتابیان بۆ
تاقیکردنه‌وه‌کان له‌به‌ریده‌که‌ن. هیچ بوارێک ته‌رخانناکرێت
بۆ به‌هێزکردنی بیرکردنه‌وه و شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان. توانای بێسنووری لایه‌نی خه‌یاڵ
و ئه‌ندێشه‌ی گه‌نج به‌هێز ناکرێت.
له کوردستان ئه‌ده‌بی منداڵمان هه‌یه، چیرۆکمان بۆ منداڵان
هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌ده‌ب و چیرۆکی گه‌وره‌ساڵان هه‌یه، به‌ڵام
له‌و نێوانه‌دا زۆر به‌داخه‌وه ئه‌ده‌ب و چیرۆکی مێرمنداڵمان
نیه یا ده‌گمه‌نه، بۆ ته‌مه‌نه‌کانی سیانزه هه‌تا نۆزده
ساڵی. تا ئێستا من نه‌مبیستووه ئهدیبێکمان هه‌بێت که ئه‌ده‌به‌که‌ی
له شیعر و چیرۆک و ڕۆمان ته‌نیا بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه بێت. ئه‌م
لایه‌نه‌ی کتێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی زۆر هه‌ژاره. مێرمنداڵان
له‌و ته‌مه‌نه حه‌ساس و چاره‌نوسسازه‌ی دروستبوونی که‌سایه‌تیاندا
بێبه‌شن له بواره گرنگه. ئه‌رکی قوتابخانه‌یه که ئه‌م
لایه‌نه پڕبکاته‌وه به‌وه‌ی که له قوتابخانه‌کاندا کتێبخانه
هه‌بێت له هه‌مانکاتدا گرنگی بدرێت به‌وه‌ی که قوتابیه‌کان
فێری ته‌کنیکی نوسین و شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ببن.
5. گیروگرفتی نه‌بونی بینای قوتابخانه و دوو ده‌وامی. قوتابی
کوردستان ڕۆژی ته‌نیا 3 تا 4 کاتژمێر له قوتابخانه‌یه،
قوتابیه‌ک له سوید نزیکه‌ی 7 تا 8 کاتژمێر له قوتابخانه‌یه،
واته دوو هێنده‌ی کاتی قوتابیه‌کی کوردستان. ئه‌م کێشه‌یه
وایکردووه که منداڵێک له کوردستان نیوه‌ی منداڵێکی سویدی
زانست و زانیاری وه‌رده‌گرێت. هۆی ئه‌م کێشه‌یه نه‌بونی بینای
قوتابخانه‌یه. له کوردستان پێویستمان به 1600 تا 2000 بینای
قوتابخانه‌یه. ڕاسته ئه‌مه بودجه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر پاره‌ی کوردستانیان له‌م بواره گرنگه‌دا به‌کارنه‌هێنرێت،
کامانه‌ن ئه‌و بوارانه‌ی که له سیسته‌می فێرکاری گرنگترن و
کاریگه‌رترن بۆ بیناکردنی سیسته‌مێکی دیموکراتی و مرۆڤدۆست له
کوردستاندا؟
کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی باسی هه‌ر
ڕیفۆرمێک ده‌کرێت، به به‌هانه‌ی دوو ده‌وامی و زۆری ژماره‌ی
قوتابیان له پۆلێکدا، به‌رپه‌رچی ڕیفۆرمه‌کان ده‌درێته‌وه ئه‌مه
له کاتێکدا هه‌ندێک له ڕیفۆرمه‌کان بۆیه کراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژماره‌ی قوتابیان زۆرن له پۆله‌کاندا، نموونه‌ی ئه‌و
ڕیفۆرمانه کاری به گروپ و هه‌بوونی دوو مامۆستایه له
پۆلێکدا.
له ڕاستیدا کاریگه‌ری نوێخوازی له سیسته‌می فێرکاری گرنگتره
له کاریگه‌ری ده‌رهێنانی نه‌وت. مرۆڤی خوێنده‌وار و خاوه‌ن به‌های
به‌رزی مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت به‌شدار بێت له‌بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
پیشکه‌وتوو دیموکرات‌دا و گهرهنت ده‌بێت بۆ نوێخوازی. به‌ڵام
مه‌رج نیه که مرۆڤی خاوه‌ن نه‌وت کۆمه‌ڵگای یه‌کسان وپێشکه‌وتو
دروستبکات. سوید و سعودیه نموونه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه دژ به
یه‌که‌ن.
|