| 
									 
										 
										ئه‌م بابه‌ته له 
										ماڵپه‌ری (دواڕۆژ)ه‌وه وه‌رگیراوه
										
										دوای هانابردنی ئیسلامییه‌کان 
										و پاڕانه‌وه‌یان له سه‌رۆکی هه‌رێم و 
										حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ڕه‌خنه‌گران 
										ببه‌ستن مافی نووسه‌ران پێشێل بکرێ و ئیدی 
										که‌س نه‌توانێ ڕه‌خنه له ئیسلام بگرێ، 
										دادگا بڕیاڕیدا کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و 
										دونیای هاوچه‌رخ له کتێبخانه و بازاڕه‌کانی 
										کوردستان کۆ بکرێنه‌وه و کتێبه‌که قه‌ده‌غه 
										بکرێ. 
										 
										مژده بۆ خوێنه‌ران له کوردستان، له 
										داهاتوودا کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام" ده‌کرێته 
										ده‌نگ، به ده‌نگی گه‌رمیانی ده‌خوێندرێته‌وه 
										و له ماڵپه‌ڕه‌کانی دواڕۆژ و خوداکان 
										بڵاو ده‌کرێته‌وه. 
										کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام" به بڕیاری 
										دادگایه‌کی هه‌ڵسوڕاوی ئیسلامی کۆتایی پێ 
										نایه‌ت، به‌ڵکو ده‌ست پێ ده‌کات. 
										 
										کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ 
										نووسینی ئارام ڕه‌شید، هیچ کاتێک وه‌ک 
										ئێستا خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی 
										خوێندنه‌وه‌ی کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و 
										دونیای هاوچه‌رخ نه‌بوون. له‌وه‌تی دادگای 
										هه‌ڵسوڕاوی ئیسلامی بڕیاڕی کۆکردنه‌وه‌ی 
										کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام)ی داوه خه‌ڵکی 
										زۆر تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ن.
										 
										 
										 
										ئایه ئه‌م کتێبه چی تێدا بێ؟! 
										ئایه کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام" چ ڕه‌خنه‌یه‌کی 
										تێدایه وا ئیسلامیه‌کان که‌وتنه هاوار و 
										پاڕانه‌وه، "خوایه له ته‌پڵی سه‌ری 
										ئارام ڕه‌شید بده‌ی؟! خوایه پێش چاره‌سه‌کردنی 
										کێشه‌ی نه‌وت و گاز زمانی ئه‌و نووسرانه 
										به‌بڕین چێ که ڕه‌خنه له دینی ئیسلام 
										ده‌گرن.  
										 
										 
										کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام" ئه‌گه‌ر له 
										بازاڕه‌کانی کوردستانیش به قاچاخی 
										بفرۆشرێ ئه‌وه له ئینته‌رنێت هه‌یه، به 
										ئازادی، له دواڕۆژ و خوداکان و زۆر ماڵپه‌ری 
										دیکه‌ش هه‌یه و خوێنه‌رانی کورد ده‌توانن 
										له‌وێ دایگرن و بیخوێننه‌وه.  
										www.xwdakan.com & www.diwaroj.com 
 
									
									 |