گوناهی من بو یان هی تۆ
یان هەردووكمان گوناهی دەستی قەدەرین ...
جارەنووسمان چەشنی پشكۆیێكی گەش بوو
نەمن , نەتۆ نەوێراین دەستی بۆبەرین...
گوناه گوناهی ئێمەبوو
یان گوناهیش قوربانی دەستی ئێمەیە...
ئێمەلەناخی ئەودەژین
یان ئەولەهەستی ئێمەیە...
گوناهەكان بەبارانی خۆشەویستی
دەشۆرێن وپاك دەبنەوە...
ئەودڵانەی ساڵانێكەبەبێ وویست درزیان بردووە
وەكوجاران چاك دەبنەوە...
وەرە باتۆبە بكەین و
گوناهەكان بەیەك تۆبەی خۆشەویستی
لابدەین وبخۆینەوە...
باتوِرەیی وڕقەكانمان پەنك بدەین و
جگەلەعیشق هەموشتێك بشۆینەوە.
1/2/2008
|