هونه‌رمه‌ندان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێسته‌ی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی
مه‌ریوان سه‌یفه‌دین

 

په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێسته‌ی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی وای له‌ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش کردوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستمان له‌ ده‌ستی یه‌کدا بێت وه‌ برای یه‌کتربین به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ ژێره‌وه‌ جووله‌که‌و موسوڵمان بین به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتر. ئه‌مه‌ ڕاستیه‌که‌‌ دڵنیام هه‌مومان هه‌ستی پێ ئه‌که‌ین به‌ڵام پێمخۆشبوو من له‌ لای خۆمه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ بکه‌م بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ ڕاستیدا هاوڕێو براده‌ری یه‌کتر نین وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش که‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان ته‌نها شتێکه‌ به‌ ڕوکه‌ش وایه.وه‌ من ئه‌مه‌ به‌ کاره‌ساتی ئه‌زانم وه‌ دروست بونی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵقوڵاوی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستای کوردیه‌ وای کردوه که‌ هیچ خۆشه‌ویستیه‌ک و ڕاستگۆیه‌کی له‌ نێو هاوڕێه‌تیشدا نه‌هێشتوه‌ یه‌ک له‌و هۆیانه‌ ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ هه‌بونی پاره‌یه‌کی زۆر له‌ناو خه‌ڵکانێک که‌ پێشتر خاوه‌نی هیچ بون وه‌ ئێستاش به‌ ئاسانی به‌ زه‌بری ئیمکانیه‌تێکی زۆر‌ گاڵته‌ به‌ هه‌ستی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ئه‌که‌ن کارێکی وایان کردوه‌ که‌ ته‌نها پاره‌‌ هه‌موو شتێک بێت و به‌س. وه‌ خۆشه‌ویستیو راستگۆییان له‌ دڵی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ده‌ر هێناوه‌ به‌شێوه‌یه‌ک باسی لێه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پاره‌و مولکێکی زۆر نه‌بیت ئیتر تۆ هیچ نیتو وبونت نیه‌ ئیتر گرنگ نیه‌ تۆ هه‌رکه‌سێک که‌ هه‌یت با هونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن خه‌باتێکی زۆریش بیت له‌ بواری هونه‌ریشدا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن ئیمکانیاتێکی زۆر بیت وه‌ کاتێک پرسیار له‌خۆمان ئه‌که‌ین ئه‌ڵێین کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ئه‌چێت ته‌کنه‌لۆجیاو ڕۆشنبیری به‌ره‌و پێش ئه‌چێت به‌ڵام ئاگامان له‌ خۆشمان نیه‌ که‌ چه‌ن شتی جوان هه‌ست و خۆشه‌ویستی و کلتورێکی جوانی کورده‌واریمان له‌ ده‌ست داوه‌ ڕێزگرتن و گوێگرتن له‌ که‌سانی له‌ خۆمان گه‌وره‌تر به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر زه‌ق نه‌ماوه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مانه‌و زۆر شتی تریش بونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کار بکاته‌ سه‌ر په‌یه‌وندیه‌کانی نێوان هونه‌رمه‌ندانیش ئێمه‌ کاتێک ئه‌بێت شانازی به‌ ڕۆشنبیری و پێشکه‌وتنی خۆمانه‌وه‌ بکه‌ین که‌ بتوانین له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌و کلتوره‌ جوانه ی که‌ پێی په‌روه‌رده‌ کراوین و له‌گه‌ڵی په‌روه‌رده‌ بوین له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین وه‌ پێشکه‌وتن و داهێنان و ڕۆشنبیریش له‌ جێی خۆی و رێزگرتنو خۆشه‌ویستی و ڕاستگۆیی له‌ جێی خۆی بمێنێته‌وه‌ . وه‌ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش کارێک بکه‌ین که‌ خۆمان له‌و کاره‌ساته‌ ی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی جیا بکه‌ینه‌وه‌ نه‌هێڵین کار له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هونه‌رمه‌ندان بکات وه‌ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش به‌ دڵ یه‌کمان خۆشبوێت هانی یه‌کتر بده‌ین و هاوکاری یه‌ک بکه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌ری گه‌له‌که‌مان هونه‌ری کوردی.


 

           

 

02/07/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca