بۆ کورد، مادده هه‌ره به‌هێزه‌که‌ی له دواده‌ستووری عێراقدا
هاتووه، مادده‌ی چواره‌مه که ده‌ڵێ : ( زمانی عه‌ره‌بی و
زمانی کوردی، دوو زمانی ڕه‌سمیی عێراقن ) وێڕای پاشکۆکانی
مادده‌ی نێوبراو که ده‌بێ به یاسا جێبه‌جێ بکرێن، وه‌ک : أـ
ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی به هه‌ردوو زمان . ب ـ قسه‌کردن،
وتاردان و دوان له کایه ڕه‌سمییه‌کاندا، وه‌ک په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، دادگا و کۆنفڕانسه ڕه‌سمییه‌کان، به هه‌رکام له‌م
دوو زمانه. ج ـ داننان به به‌ڵگه‌نامه‌ڕه‌سمی و نووسراوه‌کانی
به‌م دوو زمانه ده‌نووسرێن، هاوکات ده‌رخستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی
ڕه‌سمی به هه‌ردوو زمان. دـ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه، به هه‌ردوو
زمان، به‌پێی مه‌رجه په‌روه‌رده‌ییه‌کان. هـ ـ بێجگه له
کایه و بواری دیکه وه‌ک دراو، پاسه‌پۆڕت و پوول. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی
وترا، دیارده‌یه‌که بڕوا ناکرێ رۆژێک له ڕۆژان له ولاتێکی
وه‌کوو تورکیا سه‌ر هه‌ڵبدات، مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌ک ڕوو بدات؛
ئه‌وجا !
ئه‌م مادده ده‌ستوورییه، ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ڕێکوپێکی پیاده
بکرێت، زمانی کوردی به‌ره‌و قۆناغێکی ناوازه و هه‌ره‌باڵا
فراژی ده‌بێت.. خه‌ڵکی غه‌یره‌کورد پۆل‌پۆل، به شه‌وقه‌وه
فێری ده‌بن و په‌یتاپه‌یتا به‌رهه‌مه کوردییه‌کان وه‌رده‌گێڕنه
سه‌ر زمانه‌کانیان. یه‌کسانکردنی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا
ـ که ڕه‌نگبێ تاکه زمانی دنیا بێ که هه‌رگیز ئاسه‌واری تێک
نه‌چێت ـ گه‌وره‌ترین پایه ده‌داته کورد و زمانه‌که‌ی و له
هه‌ڕه‌شه‌ی زمانه‌کانی دیکه‌ی ده‌پارێزێت. وه‌لێ به‌مه‌رجێک وه‌ک
تاکستاندارد سنگ بهێنێته پێشه‌وه، نه‌ک کردنی به
جووت‌ستاندارد یان چه‌ندینستاندارد، هه‌روه‌ک هێندێک کورد خه‌ریکن
ته‌پکه‌وداوی بۆ ده‌نێنه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ر له لایه‌نه
عێراقییه‌کانیش که له‌گه‌ڵ کوردا ڕێک که‌وتوون و زمانی
کوردی‌یان کردووه‌ته خاڵێکی هه‌ره‌گرنگی ده‌ستوور، ده‌شێوێنن
و ده‌یان نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانی پڕ له گومانیان له‌سه‌ر
ومێشکدا بۆ ده‌خوڵقێنن. هاوکات، ده‌بوو ئه‌و زمانه‌ی له
کوردستانی فیدڕاڵ‌دا گه‌رای خستووه، بکرایه‌ته ژێرخانێک بۆ هه‌موو
کورد و دیالێکته‌کانی دیکه، وه‌ک چۆن تورکیا هه‌میشه له خه‌باتدایه
بۆ کۆکرنه‌وه‌ی هه‌موو تورکیزمانانی دنیا به ده‌وری تورکیی ئه‌سته‌نبۆڵیدا،
سه‌رکه‌وتوویش بووه تێیدا.
هه‌ر گه‌لێکی دنیا بگریت، به تاکه‌زمانێکه‌وه گه‌له، که
بوو به دوو دیالێکت و به هه‌رتکان خوێندرا، حه‌تمه‌ن ده‌بێ
به دوو میلله‌ت، هه‌تا ئه‌گه‌ر نووسه‌ری ئاغاگه‌لی وایش هه‌ڵکه‌ون
و فه‌توایان بده‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کورد به زمانێک خوێندیان،
ئه‌وه ڕووبه‌رووی گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه‌وه،
که ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر له نه‌فامی و حیساباتی دیکه‌وه، سه‌ری
هه‌ڵنه‌دابێت، نا‌توانیت هیچ ناوێکی دیکه‌ی لێ بنێی و به‌هیچ
پێوه‌رێکی ئه‌قڵ و زانست، بیپێویت. بانگه‌واز بۆ له‌هجه‌گه‌ل و
هاوکات وه‌ستان له‌ڕووی بانگه‌واز بۆ یه‌کستانداردی و یه‌کمیلله‌تی
و تۆمه‌تخستنه‌پاڵ ئه‌وانه‌ی هاواری بۆ ده‌که‌ن و شه‌ونخوونن
بۆی، هه‌موو مانایه‌ک بۆ خه‌بات بۆ کورد و کوردستان پێشێل ده‌کات.
که کوردی خانه‌قین به زمانێک و کوردی دهۆک به زمانێکی دیکه،
خوێندیان، که ئه‌مه‌یش به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و هێنانه‌کایه‌ی
دووقه‌ومییه‌ت له خودی یه‌ک وڵات‌دا ده‌بات، باشه ئه‌وسا ناوه‌رۆکی
مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری عێراق ( زمانی عه‌ره‌بی و زمانی
کوردی، دوو زمانی ڕه‌سمیی عێراقن ) چ کاریگه‌ییه‌کی ئه‌وتۆی ده‌مێنێ
و چ ناواخنێک ده‌خۆی ده‌گرێت ؟ ئاخۆ کامه زمان، سۆرانی یان
بادینی ؟ ئایا ده‌بێ هه‌رتک هه‌م کوردی بن و هه‌میش ڕه‌سمی؟
چما له دنیادا نموونه‌ی ئه‌م جۆره حه‌نه‌ک و فشقییاتانه هه‌یه
و هه‌بووه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر کورد یه‌ک میلله‌ت بن، بۆ به یه‌ک
زمان ناخوێنن؟ ئاخر ئه‌وانه‌ی پێشوو، پرسیارگه‌لێکن، ئه‌مڕۆژ
نه‌بێت، له داهاتوودا، پیاوانی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و غه‌یره
ئاڕاسته‌ی کوردانی ده‌که‌ن و هاوکات ئاوڕێک له ناواخنی ده‌ستووری
عێراق له‌مه‌ڕ زمانی کوردییه‌وه، ده‌ده‌نه‌وه، چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ده‌ق وه‌ک ئه‌وه وایه تۆ له‌پاڵ ئه‌و زمانه عه‌ره‌بییه‌ی
ناوی هاتووه و دیاره کامه‌یه، له‌هجه‌یه‌کی عێراقی ـ که ئه‌ویش
هه‌ر عه‌ره‌بییه ـ ره‌پ بکه‌یته‌وه و ـ به‌دزی ـ له‌په‌نای
مادده‌ی ده‌ستووریدا حه‌شاری بده‌یت، که ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، وه‌ک
مه‌حاڵبوونی دوو سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت بۆ وڵاتێک، ئانژی دوو سه‌رۆک
بۆ حیزبێک.
ئێمه‌مانان که هه‌میشه هه‌روه‌ک چۆن فێرین شه‌ق له به‌ختی
خۆمان ده‌ده‌ین، ئاواش ئه‌مڕۆ هه‌ڵمانکوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و
زمانه‌ی نزیکه‌ی سه‌د ساڵه به‌ڕه‌سمی ناسراوه و ـ هه‌ر هیچ
نه‌بێت ـ له به‌شێکی کوردستاندا کۆمانی کردووه‌ته‌وه.. ئه‌رێ،
ته‌نانه‌ت غه‌در له‌و وڵاتانه‌ی تێیاندا ده‌ژین، ده‌که‌ین،
کاتێ داوای هه‌قی کوردان ـ وه‌ک یه‌کمیلله‌ت ـ ده‌که‌ین، که
ئاوه‌ها نییه. چونکه ئه‌وه‌ی تۆزێک زانستی مێژووی گه‌شه‌سه‌ندنی
زمانان بزانێت، ئاگاداره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌هجه‌یه‌ک له‌پاڵ
ئه‌م زمانه ستاندارده کوردییه‌ی هه‌یه، خوێندرا، ئه‌وه بێی
سێ‌ودوو و گره‌وله‌سه‌رکردن، ده‌بێته زمانێکی سه‌ربه‌خۆ و
زمانی دایه‌گه‌وره‌ش له گرێژه‌نه ده‌رده‌چێت . واته،
بادینییه‌کان پاش نه‌وه‌یه‌کی دیکه ـ ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه زمانییه‌که
هه‌ر ئاوه‌ها بمێنێته‌وه، که هیوامانه زوو چاره‌سه‌ر بکرێت
ـ ده‌بنه گه‌لێکی جودا و بۆ که‌رکووکییه‌ک و سلێمانییه‌ک، وه‌ک
عه‌ره‌ب و تورکیان لێ دێت، پێچه‌وانه‌یش به‌پێچه‌وانه. سه‌ره‌تای
ئه‌م لێکدابڕانه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش، هه‌ر له هه‌نووکه‌وه سه‌ری
هه‌ڵداوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سایته‌کان ده‌یکه‌ن، به‌وه‌ی
زمانه‌که‌یان بۆ سۆرانی و کرمانجی پۆلێن کردووه.
که پێشترێ کتێبه نایابه‌که‌ی ( زمانی یه‌کگرتووی کوردی ) ی
مامۆستای هێژا جه‌مال نه‌به‌زـ م خوێنده‌وه، شاگه‌شکه و
پڕهیوا بووم، وه‌لێ که وتاری ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕێزی له‌ژێر
نێوی ( له براکوژیی گییانییه‌وه بۆ براکوژیی زمانی ) ده‌خوێنمه‌وه
و ده‌بینم به‌زۆری سه‌رقاڵی حسێبگه‌لی شه‌خسییه و چاره‌نووسی
زمانی هه‌ڵپه‌ساردووه و به قه‌ده‌ری سپاردووه، چۆکم شل ده‌بێ
و هه‌مدیس یه‌کسه‌ر کۆمه‌ڵه پرسیارێکم به زه‌یندا دێن و لام
گه‌ڵاڵه ده‌بن : داخوڵا ئه‌گه‌ر سنوورێک بۆ ئه‌م پاشاگه‌ردانێیه
زمانییه دانه‌نرێت، چ شتێک کوردان به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دا ؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له خاکوخۆڵ بێت، ئه‌وه هاوکات هه‌موومان له‌گه‌ڵ
عه‌ره‌ب، تورک و فارساندا، هاوخاکین ! ئه‌گه‌ر قسه‌ی به‌نده
ته‌نانه‌ت په‌ڵه‌یه‌کی راستیی تێدا بێت، ئه‌وسا زاتی ئه‌وه ده‌که‌م
بێژم : ماده‌م کوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ـ وه‌ک چۆن
عێراق دوو زمانی ڕه‌سمیی تێدایه ـ ببێته شیمالی عێراق و دوو
زمان ده‌خۆ بگرێت، ئاخۆ چاکتر نییه ـ به هه‌موارکردنی ده‌ستووری
به‌غدا ـ سه‌رجه‌می عێراق بکریت به یه‌کزمانی ڕه‌سمی و ئه‌م
ئیشکاله گه‌مژه‌یه له ئارادا نه‌مێنێت و چیدیکه ئه‌و
وڵاته‌ی تا قافی قیامه‌ت کرا به مێردمان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش،
نه‌که‌ونه نێو قوڕاوی له‌هجه‌کانی کوردی.؟! سه‌رباری ئه‌وه‌ی
گه‌لێک به 4 زمانه‌وه که‌ی پێی ده‌گوترێ : کورد و خاکێک به
4 گه‌له‌وه، زوڵمه پێی بوترێ : کوردستان.!
سه‌رنج.! له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر به پێویستم زانی، ئاوڕی دیکه
له نووسینه‌که‌ی م. نه‌به‌ز ده‌ده‌مه‌وه.
2008/06/26
mohsinjwamir@hotmail.com
|