رووداونێت-رانیه
دواى
ئه‌وه‌ى دادگاى بڕیارى كوكردنه‌وه‌ى كتێبى جه‌هاله‌تى
ئیسلام‌و‌و دونیاى هاوچه‌رخ)ى دا، چه‌ند كه‌سێك له
هه‌ولێره‌وه ده‌چنه رانییه‌و كتێبه‌كه له‌كتێبخانه‌كانى
رانییه كۆده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر
له‌و باره‌یه‌وه (رووداو نێت) په‌یوه‌ندیكرد به مامۆستا
غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى رانیه، ناوبراو بێاگایى خۆى
له‌و كاره ده‌بڕى‌و گوتى " ئێمه ئاگادارى كارى له‌و جۆره
نین‌و له سنوورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌شمان هیچ ئیمزایه‌ك
له‌دژى ئه‌و كتێبه كۆنه‌كراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كى
جه‌هاله‌تى ئیسلام‌و دونیاى هاوچه‌رخ، كه له‌نووسینى ئارام
ره‌شیده، یه‌كێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه له‌یاداشتى 474
كه‌سه‌كه ناوى هاتبوو، كه داوایان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
كردبوو لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه له‌دژى ئیسلام شت
ده‌نووسن‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئه‌نجامى به‌دواداچوونى
یاداشته‌كه‌دا، دادگا بڕیارى قه‌ده‌خه‌كردنى كتێبه‌كه‌ى دا‌و
له‌بازاڕه‌كانى كوردستان كۆكرایه‌وه.