له کۆتایی چله‌کانه‌وه کاتێك جۆری ژیانی کۆچه‌ری به‌ره‌و
دوایی و ئاوابوون ده‌چوو، سه‌ره‌ڕای زوڵم و زۆر و سته‌می
ده‌ره‌به‌گایه‌تی و هه‌ندێ نه‌ریتی خێڵه‌کیانه و
خورافاتێکی زۆر، که دامێن‌گیری بوو بوو، که‌ره‌سه‌ته‌کانی
هاتووچۆ و شه‌قام و ڕێگاوبان به‌ره‌وپێشتر ده‌چوون،
کوردستان پڕ بوو له جۆراو جۆری به‌رهه‌م ، له
گه‌رمیانه‌وه تا کوێستان چوار وه‌رزه ڕازاوه بوو.
خه‌ڵکانی ته‌مه‌ڵ ته‌نها خێزانی ده‌ره‌به‌گ و ئاغا‌و
کاربه‌ده‌ستی مشه‌خۆر و هه‌ندێك له شێخ و مه‌لاکان بوون،
ئه‌وکاته‌ش هه‌روه‌ك
ئێستا ده‌ستی ته‌مه‌ڵ له‌سه‌ر سکی تێر بوو، نه‌ك کورد
وته‌نی ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێر. کوردستان جێگای
ئه‌سڵی هه‌موو جۆره دانه‌وێڵیه‌ك بوو، سه‌دان که‌س
له‌سه‌ر بازرگانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م وڵاته و
ڕه‌نجه‌شانی ئه‌م میله‌ته زه‌حمه‌ت کێشه ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بوون، ده‌بوون به خاوه‌نی کۆشك و ته‌لار . جگه له
وه‌سفکردن و وێنه‌کێشانی ئه‌م باره کۆمه‌ڵایه‌تییه
له‌لایه‌ن شاعیر و چیرۆكنووسه شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، وه‌ك قانع، حه‌سه‌ن قزڵجی و .. هتد شایه‌ت و
به‌ڵگه‌نامه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه.
هه‌ر له دوای شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958وه به‌تایبه‌ت له‌و
جێگایانه‌دا که ده‌ره‌به‌گ و شێخ و ئاغا ده‌ستیان کورت
کرایه‌وه کوردستان بوو به به‌هه‌شتێکی ڕاسته‌قینه. لۆری
به‌ر نه‌ده‌که‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆکه و کونجی و هه‌موو
جۆره چه‌شنێکی دانه‌وێله و سامانی حه‌یوانی بۆ به‌غداد،
ته‌نانه‌ت له ساڵه‌کانی 1970 تا 1974یشدا له
سنووره‌کانی «باشماخ» و «حاجی هومه‌ران»دا و هه‌روه‌ها
له ڕێگای «به‌غداد»یشدا کاروانی لۆری لوتی ده‌نا به دوای
یه‌که‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی خوری و مووی پێستی حه‌یوانی
ئه‌م کوردستانه که ئێستا به ته‌مه‌ڵخانه و جێگای سه‌گ
به مانگ وه‌ڕینی ناوی ده‌به‌ن. بازاڕه‌کانی به‌غداد و
شاره‌کانی تر به میوه و گوێز و باده‌م و هه‌نگوێن و
کاڵای ئه‌م میله‌ته ته‌مه‌ڵه ده‌ڕازێنرایه‌وه. ماست و
ترشیاتی هه‌ولێر له به‌غداد به‌ناوبانگ بوو. ناوشاره‌کانی
له ڕازاوه‌یی و له پاك و خاوێنیدا نموونه بوون،
کرێکاره‌کانی شاره‌وانی ئاشنا و دۆست بوون له‌گه‌ڵ
هه‌مووان وه‌ك نه‌ریت هه‌موو که‌س به‌رپرس بوو له
خاوێنڕاگرتنی به‌رماڵی، دوکانی و ... هتد. له به‌غداد و
هه‌موو شاره‌کانی تری عیراق و کوه‌یت خه‌ڵك ده‌هاتن بۆ
ئه‌م شارانه بۆ حه‌وانه‌وه.
به‌نده‌ش یه‌كێك بووم له‌و زه‌حمه‌تکێشانه له دوای
1976ه‌وه کاتێك له به‌غداد و شاره‌کانی خواروو کارم
ده‌کرد، به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نکاره‌کان تا کرێکاری کوردیان
ده‌ستکه‌وتایه کرێکاری تریان ڕانه‌ده‌گرت. تا نزیکه‌ی
سه‌ره‌تای 1980 باڵه‌خانه‌ی چه‌ند نهۆمی و کۆشک و ته‌لار،
پرد و جاده و نه‌فه‌ق نییه له به‌غداد به ده‌ستی
کرێکاری کورد و وه‌ستای کوردی دروست نه‌کرابێت.
کاتێکیش که به‌عسییه‌کان به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و
ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان جڵه‌وی ته‌واوی وڵاتیان
به‌ته‌واوی که‌وته‌ده‌ست، یه‌که‌م هه‌نگاویان تێکدانی
هه‌ندێك که‌لتوری مرۆڤانه‌ی کورد بوو، که یه‌کێك
له‌وانه ته‌نها پشت به‌خۆبه‌ستن بوو له هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا. کورد گوته‌نی "خێڵی په‌نابه‌خوا ساڵی
حه‌وت جار تاڵان ده‌کرا"، بۆیه پشتیان به‌خواش
نه‌ده‌به‌ست له‌پێش خۆیاندا. به‌عسییه‌کان که‌وتنه دێهاتی
سه‌رسنوور چۆڵکردن و ته‌عویزدان به خه‌ڵکه‌کانی،
خه‌ڵکانێك که تا ئه‌و کاته له‌سه‌ر ڕه‌نجه‌شانی خۆیان و
به‌کارهێنانی زه‌وی و سروشت ده‌ژیان نه‌ك به بازاڕ و
مامه‌ڵه، ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی که له ده‌یان پشته‌وه
هاتووه و چه‌ندان خوێنی له‌سه‌ر ڕژابوو. ئه‌مه هه‌نگاوی
یه‌که‌م بوو بۆ تێکشکاند و گۆڕانی فه‌رهه‌نگی باش به
خراپ، هه‌نگاوی دووه‌م چۆڵکردن و وێرانکردنی دێهاته‌کانی
تریش و کۆکردنه‌وه‌یان له ئۆردوگا زۆره ملێکاندا و خه‌ڵك
دوورخستنه‌وه له ژیانی ئاسایی خۆی، موچه‌ی زۆرکه‌م بۆ
به‌تاڵه به‌ناوی کرێکاری جه‌نگه‌ڵ (غابات)، فه‌ڕاشی
مه‌کته‌ب و ... هتد. دێیه‌ك مامۆستایه‌کی تێدابوو، به‌ڵام
6 تا 7 و زیاتر فه‌ڕاشی هه‌بوو. ڕاهێنانی خه‌ڵك بۆ بوون
به جاش و کاری خراپه‌ی وا، مێژووی کورد نه‌ی دیبێت.
هاوردن و زیندووکردنه‌وه‌ی دابونه‌ریتی به‌سه‌رچووی سه‌د
ساڵ له‌وه‌وپێش، سه‌رده‌می ئاغا و نۆکه‌ری، چه‌كهه‌ڵگر و
پاڵه‌وان و سۆپه‌رمان په‌رستن، به‌چاوی نزم سه‌یرکردنی
کرێکاران و جوتیاران و ڕه‌نجده‌ران هه‌ر له مامۆستای
قوتابخانه‌وه تا فه‌ڕاش و که‌ناس.
سه‌رباری ئه‌وه به‌نیازی به عه‌ره‌بکردنی به‌شێکی زۆری
کوردستان که‌وته ده‌رکردن و ئاواره‌کردنی هه‌زاران خێزانی
کورد له که‌رکوك و سنجار و خانه‌قین و جێگاکانی تر، دوایی
ڕوداوی ئه‌نفال و ڕاکردووان له ئه‌نفال، برێنی له‌شی
ئه‌م میله‌ته‌ی زۆر قوڵتر کرد که ساڕ‌ێژ بوونی زۆر سه‌خت
بێت.
به‌ڵێ له 1991دا ئه‌و خه‌ڵکه ته‌مه‌ڵه ڕاپه‌ڕینیان کرد
به‌عسیان له به‌شێکی زۆری وڵات‌دا ڕاماڵی، دوایی چوون
به‌پێشوازی که‌ژاوه‌ی خاوه‌نشکۆکان و سه‌رۆك حیزبه‌کان و
خاو و خێزانیان له هاتنه‌وه‌یاندا له ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریکا، هاتنیان بۆ سه‌ر هه‌واری حازر ، دیسانه‌وه
کردنیانه‌وه به ئاغا به‌سه‌ر خۆیاندا ، به‌ڵام ئاغایه‌کی
بێ نمه‌ك.
له پێشدا که‌وتنه ڕوتکردنه‌وه‌ی کوردستان له‌وه‌ی که
به‌عس تێیدا دامه‌زراندبوو، هه‌ر له کار خانه و پرد و
کوره‌ی قیرکوڵاندنه‌وه هه‌تا ده‌گاته لۆریه خۆڵڕێژی
شاره‌وانییه‌کان و شیس و ته‌نه‌که‌ی بیناکان، له‌گه‌ڵ
ڕۆشتنی "نوێنه‌ری به‌ره‌ی کوردستانی بۆ به‌غداد" بۆ ئاشت
بوونه‌وه و ماچومۆچ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ری ئه‌نفالدا.
خۆزگه‌مان به کفن دزی پێشوو، پێكهێنانی دوبه‌ره‌کێی لادێی
و شاری، هه‌ڵه‌بجه‌یی و سلێمانی و هه‌ولێری، بادینانی و
سۆرانی، دوایی ئه‌وه شه‌ڕه‌په‌ڕۆ، شه‌ڕی براکوژی - زۆر
سه‌یره که تا ئیستا هیچ که‌سێك له‌و باره‌یه‌وه
به‌رپرس نییه!! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه تاعونی خوایی
بوبێت!-، پێشجڵه‌وی سوپای به‌عس بۆ هه‌ولێر، هه‌روه‌ها
پێشجله‌وی سوپای پاسداران بۆ کۆیه. ئا ئه‌مه بوو
ساڕێژکردنی برینه قوڵه‌کانی گه‌لی کورد!
هه‌ر له‌دوای 1991ه‌وه کورد به‌کرده‌وه که‌وتوه‌ته
به‌رهێرش و سوکایه‌تی پێکردن له‌لایه‌ن سه‌رکرده و
ئاغاکانی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد، به‌ڵام
ئێستا گه‌یشتوه‌ته ڕاده‌یه‌ك به زاریش نه‌ك بۆ خۆ و له
به‌ینی خۆدا، به‌ڵکو له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه، که ئێمه سه‌گین گه‌لحۆ و ته‌مبه‌ڵین
..هتد.
کورد ته‌مه‌ڵه، چونکه خۆڵڕێژی ناکا! به‌ڵام به‌رپرسه
حزبی و حکومییه‌کانی کوردستان، له زیاتر قوڵترکردنی
برینه‌کانی ئه‌م میله‌ته، له زیاتر چه‌سپاندنی
ئاغاسالاری و پیاوسالاریدا، به نزم سه‌یرکردنی ژنان و
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشاندا ته‌مه‌ڵ نین، له هاندان و
ڕێخۆشکردن بۆ کۆچکردنی سه‌دان هه‌زار گه‌نجی ئه‌و وڵاته
بۆ ئوروپا ته‌مه‌ڵ نین. ڕۆژنامه‌نوسێك که ڕاستی بخاته‌ڕوو
هه‌ڵوه‌ڕه، به‌لام به‌رپرسه‌کان به سه‌لیقه و کارامه‌ن،
که ئاردی به‌سه‌رچووی بۆگه‌نی ولاتانی وه‌ك مه‌کسیك و
ئه‌مه‌ریکا، شیری وشك و ده‌رمانی چه‌ند جار به‌سه‌رچوو
ده‌رخواردی میله‌ته‌که‌یان ده‌ده‌ن، ته‌ماته و په‌تاته‌ی
بێتامی ئوردن و ئێران دێته بازاڕه‌وه، له کاتێكدا له
بناری «هه‌ورامان»ه‌وه تا زاخۆ 5% زه‌وی به‌کارهاتووه،
کانیاو و باخ و ڕه‌زه‌کانی کوردستان، ته‌نها چاوه‌ڕێی
چه‌ند ده‌ستێکی له‌رزۆکی پیره‌ژنان و پیاوانی به جێماو
ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر خۆڵڕێژێك له کاك نێچیرڤان بپرسێت، تۆ پیشه‌ت چیه
و چی ده‌زانیت؟ هیچ وه‌ڵامێکی نییه، جگه له‌وه بڵێ من
سیاسیم. خۆڵڕێژه‌که له‌چاو پێکيوتنه ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا
ده‌ڵێت وه‌رگێڕت له‌گه‌ڵدایه؟ له وه‌ڵامدا، ناڵێت هه‌ر
زمانی کوردی بادینانی تێکه‌ڵ به سۆرانی ده‌زانم، ده‌ڵێت
له‌به‌ر پێناسه‌کردنی زمانی کوردی بۆ بێگانان،
ده‌پرسێته‌وه ئه‌ی بۆ ڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت ته‌مه‌ڵ،
سیاسیانه نایڵێت؟ وه‌ڵام مل بادانه. که‌ناسه‌که دوایی
ناچاره بڵێت به‌ڕاستی تۆ ته‌مه‌ڵی، چه‌ند ساڵه خه‌ریکی
سیاسه‌تی به‌ڵام هیچی لێ فێر نه‌بوویت.
ئه‌وه کاك بارزان و کاك تاڵه‌بان و کاك نێچیرڤان و کاك
نه‌وشیره‌وان کاك پاڵه‌وان و به‌رپرسه‌کانن جارجاره دێنه
سه‌ر جاده و شانبه‌شانی خۆڵڕێژه‌کان، جاده پاك
ده‌که‌نه‌وه و جله‌کانی ئه‌وان له‌به‌ر ده‌که‌ن، وه‌ك
مارگرێت تاچه‌ر له له‌نده‌ن دا له ساڵی 1987دا کردی، تا
خه‌ڵك تێبگات خۆڵڕێژیش ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر زۆر
گرنگه وه‌ك پزیشکی و مامۆسایه‌تی به‌ستراون پێکه‌وه،
به‌بێ یه‌ك ناتوانن هه‌نگاوێك بڕۆن. له ئه‌رك و
پێویستیه‌کانی سه‌رشانیاندا هه‌مووی وه‌ك یه‌ك کاری
مرۆڤایه‌تی ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام نه‌ریتی به‌جیمای
به‌عس و ئاغاسالاری کۆمه‌ڵگای ئیستای کوردستان، وای کردوه
به‌چاوی سوك سه‌یری ئه‌م توێژه‌ی ناو چینی کریکار بکرێت .
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی وا ده‌زانن خۆیان ته‌مه‌ڵ نین.
نه‌یانتوانی ساتێك بیر له هه‌ل و جۆری ژیانی ئه‌م
کریکارانه بکه‌نه‌وه و هه‌نگاوێك بۆ باشتر کردنی ژیان و
هه‌لومه‌رجی کارکردنیان بنێن. نه‌یانتوانی ڕۆژی یه‌ك
سه‌عات به‌رنامه ی گۆرانی و فلیمه بێتام و بێماناکان
که‌م که‌نه‌وه و ته‌رخانی بکه‌ن بۆ ئه‌م باسه گرنگه، بۆ
ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژه‌ی کرێکاراندا، ڕای خه‌ڵك
وه‌رگرتن له‌م باره‌وه. ئاخر کاك نێچتره‌ڤان، کێ
ده‌توانێت خۆڵڕێژی بکات، که خاشکه‌که نه‌کرابێته ناو
کیسه‌یه‌کی نایلۆنی ئه‌ستوره‌وه تا شۆڕاوکه‌ی شله و
توێکڵه شوتی نه‌باری به‌سه‌ریدا؟ کێ ده‌توانێت بێ جل‌و
به‌رگی تایبه‌تی وه‌رزی به‌ده‌ستی ڕوت له ناو ئه‌و هه‌موو
مێش‌و و مه‌گه‌زه و تۆزه‌دا هه‌شت سه‌عات کار بکات، که
چووه‌وه ماڵه‌وه ئاو نه‌بێت خۆی پێ پاك بکاته‌وه؟
رۆشنایی نه‌بێ له‌به‌ری دانه‌شێت؟ پاره‌ی کرێخانوو قه‌رزار
بێت؟ موچه‌که‌ی به‌شی ژیانی کوله‌مه‌رگی نه‌کات؟ سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگه‌شدا به سوك و ڕسوا سه‌یر بکرێن
؟!!
من ده‌زانم ئێوه له دوو سه‌ره‌وه قازانجتانه که
کرێکاری بێگانه ده‌هێنن؛ یه‌که‌م جێگای ئه‌و سه‌دان
هه‌زار گه‌نجه ئاواره‌یه‌ی پێ پڕ ده‌که‌نه‌وه، که
هه‌موو هه‌وڵێکتان ته‌رخانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریش بڕۆن و
نه‌گه‌ڕینه‌وه ڕزگارتان بێت له مه‌ترسیان، دووه‌م
کرێکاری بێگانه ناتوانن هیچ مه‌رجێك به‌سه‌رتاندا
بسه‌پێنن، له مافه ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ته‌نها
به‌رده‌یه‌کی لاره ملن.
به ڕاستی له گفتێگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی له کاتی مان
گرتنێکیاندا کرێکارێکی بریتانی زۆر ڕاستی وت، که پێی وتن
"ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئێوه هه‌ر له ناو پیسایی خۆتاندا
ده‌خنکێن.