سه‌ره‌تا له دڵه‌وه پیرۆزبایی له هاتنه ژیانی
کۆرپه‌که‌تان ده‌که‌م، ئومێده‌وارم سێبووری بێت بۆتان. تۆ له
بیرته ئه‌مبرتۆ ئیکۆ ده‌ڵێ: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ده‌ستی
نیگه‌رانی ئه‌و ژیانه رزگار بکا، یان کتێب ده‌نووسێ یانیش
منداڵ دروست ده‌کا. منداڵ تاوانێک نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌مێکه
له بوون. به‌ڵام له هه‌ستی تۆ تێده‌گه‌م که له
کۆمه‌ڵگایه‌کی بێباکی وه‌ک کوردستاندا مرۆڤ نازانێ چاره‌نووسی
ئه‌و منداڵ چی ده‌بێ. ئه‌مه‌ش نیگهرانێکه ئێمه‌ی گه‌وره‌شی
گرتۆته‌وه.. دواتر تۆ ده‌زانی من خه‌ڵکی هه‌ولیرم و به ساڵ
له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌و به‌ناو نووسه‌رانه‌ی که له هه‌ولێر
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ژیاوم و هاوڕێ بوومه، که‌چی هه‌ستم
نه‌کرد هیچ پردێک له نێوانماندا هه‌بێت. ئه‌وانه‌ش له
یاده‌وه‌ریی مندا کاڵبوونه‌ته‌وه. دیاره ئه‌وه‌ی دڵی من
ده‌بزوێنێ جوانی روحی که‌سه‌کانه نه‌ک پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان
یان ناوبانگیان. بۆیه وه‌ک وتم ئه‌وه‌ی گرنگه که من دوای
ئه‌و سه‌فه‌ره چی له هه‌ست و یاده‌وه‌ریی من به جوانی
ماوه‌ته‌وه. شته‌کانی تر و کۆنه ناسیاوه‌کان و شه‌قامی
ههراسانبوو به ماشێنه‌کان ... هیچ به‌هایه‌کی جوانی له
هه‌ست و یاده‌وه‌ریی مندا نییه. راستییه‌که‌ی من که‌سێکی زۆر
ساده‌م. بۆیه حه‌زم له که‌سه ساده‌کانه. مرۆڤ که خۆی
ماندوو کرد به ژیان و فێر بوون، ئاگای له شته رووکه‌شه‌کان
نامێنێ و گاڵته‌شی به‌و که‌سانه دێ که به بوونی کورسییه‌ک و
ئوتۆمبێلێک ... واده‌زانن ئه‌به‌دییه‌تیان داگیرکردووه. لای
من ئه‌وانه جێگه‌ی به‌زه‌یین، چونکه ده‌زانم له ناخه‌وه
زۆر وێرانن. من ئه‌و راستییه‌م له ئه‌زموونه‌وه
ده‌ستکه‌وتووه نه‌ک خه‌یاڵاندنێکی خودیانه.
هه‌ر چۆنێک بێت، حه‌ز ده‌که‌م هه‌میشه کارێک ده‌یکه‌ی لێی دوو
دڵ نه‌بی، ئه‌گه‌ر دوودڵیش بێت، ده‌بێ له پێناو خه‌می
سه‌رکه‌وتن و خۆ هێشتنه‌وه بێ. ژیان وه‌ک ئه‌وه وایه
هه‌میشه بچییه هۆڵی تاقیکردنه‌وه. مرۆڤ بریتییه له
هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بێت و خۆی ده‌رببڕی. ئه‌مه‌ش له
سه‌رکێشیی به دوای خه‌یاڵ و بیرۆکه‌کان و چێژی روحی له شته
بچکۆڵه‌کان و کاته بۆش و پڕ پرسیاره‌کان و یی و بێئومێدبوون و
تهکاندانێکی تر و ... به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. که‌واته له
تێنگه‌یشتنی گه‌وهه‌ری ئه‌و بوونه‌یه که مرۆڤه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئێمه له و ژیانه ویستکوژهدا ده‌ژین. بۆیه
هه‌موومان، ئه‌وانه‌ی که گوایه ئه‌به‌دییه‌تیان پێکاوه،
نیگه‌رانین. لێره‌وه تۆ، وه‌ک وێنه‌یه‌ک له خۆت، به ویستی
ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی پڕ شکۆ و جوانی، له بوونی
منداڵه‌کانت بڕوانه.
|