
له‌م دواییانه كاره‌كانی زنجیره درامای ( ژیله‌مۆ )
به‌ره‌و ته‌واو بوون چوو كه له سیناریۆی هونه‌رمه‌ند (
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا )یه‌و له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (
به‌كر ڕه‌شید )ه. له زنجیره درامای ژیله‌مۆ كۆمه‌ڵیك
هونه‌رمه‌نده ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی كورد به‌شداری تیادا
ده‌كه‌ن ، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی مۆسیقا وه پێشه‌کی
و کۆتایی دراماکه‌ی ئاماده‌کردووه که له هۆنراوه‌ی محه‌مه‌د
که‌ساس و به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ڕێناس وریا و کۆرس
ئه‌نجامدراوه . ژیله‌مۆ له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای ( خاوێ
فلم )ه وابڕیاره له داهاتوودا له ته‌له‌فزیۆنی كورد سات
په‌خش بكرێت .
|