دیالۆگی هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ناو بیانیه‌كاندا
 

  

 
بانگهێشتنامه‌


ده‌نهاخ، 09-11-2009
سڵاو به‌ڕێزان،
مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌شاری ده‌نهاخ، كۆڕێك سازده‌كات بۆ كوردانی ده‌ڤه‌ری ده‌نهاخ و چوارده‌وری بۆ لێدوان له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ كۆمه‌ڵًگادا و دیالۆگێك له‌گه‌ڵ بیانیه‌كاندا.
له‌نێو كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای عێراقی و كورد تا ئێستاش تابویه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی، هه‌رچه‌نده‌ لای هۆڵه‌ندییه‌كان به‌خشنده‌یه‌كی به‌رچاویان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ری، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند ساڵێكه‌ پرۆسه‌ی به‌یه‌كسانی بوون و به‌ئاگابوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌..
دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌، له‌ناو زۆربه‌ی گروپه‌ بیانیه‌كاندا زۆر هه‌ستیاره‌ و باسكردنی تازه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ دووچاری ڕه‌وه‌ندی كوردیش بۆته‌وه‌..
مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ كۆڕو دانیشتنه‌ شكاندی ئه‌و تابۆیه‌یه‌ له‌مه‌ڕ هاوڕه‌گه‌زبوون له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردییدا و شكاندنی بێده‌نگی و لێدوان له‌سه‌ر دیارده‌كانی ئایا كلتووریه‌، تێڕوانینی ئاین و هۆشیاری كۆمه‌ڵًگه‌ په‌یوه‌سته‌ یان شتی تره‌؟

به‌ئاماده‌بوونی خاتو بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌ له‌شاری ئه‌مسته‌ردام و خاتو یڤۆنه‌ ڤرسخراخن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خشینی زانیاری خوێندن له‌ ڕێكخراوی ( سێ. ئۆ. سی) و به‌ڕێز هینك ڤه‌ن دێر وێته‌رینگ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ( سێ. ئۆ. سی) .

ناونیشان:
نهۆمی هه‌شته‌م1e van der kunstraat 292/ 8h
2521 AV Den Haag

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی 15-11-2009 ، سه‌عات 13.30 ی پاشنێوه‌ڕۆ

بۆ په‌یوه‌ندی كردن: 0652351910
خۆشحاڵ ده‌بین به‌ ئاماده‌بوونتان،
تێبینی: دوای ته‌واوبوونی كۆڕه‌كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ئماده‌ ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزی
مه‌ڵبه‌ندی كلتووری كورد له‌شاری ده‌نهاخ
 
           

 

12/11/2009

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com