گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران

  دڵشاد تاقانه

   بابه‌ بیگۆڕه‌ ...

باب و کچ له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانیشتبوون شوێنه‌که‌ واهه‌ڵکه‌وتبوو چوار کورسیی هه‌ردووانی به‌رامبه‌ر دوانه‌که‌ی تر بوو ، کچه‌ چاوی کرابۆوه‌ به‌ڵام له‌ناو دالغه‌ی خۆی هه‌ڵکشابوو قسه‌ی خۆمان بێ له‌نێو دووکه‌وانه‌ " ناتوانی بزانی بیری له‌چی ده‌کرده‌وه‌ ! " به‌ڵام وا بێ ئاگا له‌ده‌وروبه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌ نه‌بێ و چووبێته‌  دنیایه‌کی تر .  له‌وێستگه‌ی دوو ده‌قه‌یی وه‌ستانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ هه‌ندێ خه‌ڵک دابه‌زین و کوڕ و کچێکی گه‌نجی بیانی له‌م ده‌رگایه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن ، هاتنه‌ ‌سه‌ر هه‌ردوو کورسیه‌که‌ی به‌رامبه‌ریان دانیشتن هه‌ر وه‌ک دیارده‌یه‌کی ڕاستوایی به‌رجه‌سته‌ باوه ‌و یاساغ نی یه‌ له‌وێ دیسانه‌وه‌ ده‌ستیان کرده‌ مل و ناو ده‌می یه‌کتریان ده‌مژی ! وه‌ک بروسکه‌لێیدا کچه‌ ڕاچه‌نی و په‌له‌ وتی : بابه‌ بیگۆڕه‌ . وای هه‌ست کرد له‌ماڵه‌وه‌یه و له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن دانیشتون بانگه‌شه‌ی فلیمێکی سێکسی هات .. هه‌موو جارێ‌ باوکی چرک به‌ کۆنتڕۆله‌که‌ که‌ناڵه‌که‌ ده‌گۆڕێ .‌ 

  

                                Dlshadtakana@yahoo.com       

             

 
           

 

18/11/2009

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com