نووسه‌ران و رووناکبیران وهونه‌رمه‌ندان ...
که‌سایه‌تیه سیاسی وئینسانیه‌کان...
به‌ته‌نگ بانگه‌وازی په‌نابه‌رانه‌وه بچن، کۆڕی
پشتیوانیان بۆ بگرن، ئازاره‌کانیان بهۆننه‌وه، ئاهه‌نگ
وشه‌وی هاوپشتیان بۆ سازده‌ن، دیدار‌و سمینارییان بۆ
سازده‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرن له به‌رامبه‌ر ڕێککه‌وتنامه‌ی
نیوان ده‌وله‌تی عیراق و ده‌وله‌تی سوید.
لایه‌نه سیاسیه‌کان
به‌رپرسان وگه‌نده‌لان و دیکاتۆره‌کانی عیراق و
کوردستانی عیراق، ئاماده‌ن ده‌ست بۆ دزێۆترین سیاسه‌ت
به‌رن، ئه‌وان ئاماده بن مناڵ بفڕینن و بیکوژن،
ئاماده‌بن له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات وسه‌روه‌ت، یه‌کتر
قڕ وپاکتاو بکه‌ن، دیل بکوژن، و باندی بارهاتووی کوشتن
و تالانی ڕێکخراو دروستبکه‌ن، ئاماده بن فیل وته‌له‌که‌بازی
له‌یه‌کتر بکه‌ن وتیرۆری یه‌کدی بکه‌ن.ئاماده بن نان
به‌مه‌رجی ملکه‌چی بده‌ن، ئه‌وان ئاماده بن تۆڕی ئه‌نته‌رنیتی
یاساخ بکه‌ن، خواردنه‌وه ئه‌لکهولیه‌کان قاچاخ بکه‌ن،
ئاماده‌بن حساب بۆ ده‌نگ وژماره‌و تواناییه‌کانمان نه‌که‌ن...ئاماده‌ن
وهیچ له‌وه ئاسانتر نیه که ڕێکه‌ون بۆ به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌ک ته‌نها بۆ کوردستان به‌ڵکه
بۆ سه‌رجه‌م عیراق.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داواتان
لێده‌کات که له ریزی داواکانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران
و له‌ریزی خه‌باتی به‌ره‌ی ئینسانیه‌ت دا راوه‌ستن. هه‌رچونیک
بۆتان ده‌کریت و بۆتان گونجاوه، ناره‌زایه‌تی خۆتان
دژ به زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌رببرن و دژ به‌ڕێککه‌وتنامه‌که
هه‌لویست بنوێنن.
بژی مافی نیشته‌جیبون بۆ هه‌موان
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر
ماف نیه بۆ ئینسان
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی
عیراقی
19.11.2009
|