پێنج گیراو ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیمرالی كران و
 ده‌ته‌په‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ درنگوه‌خت دایده‌نێ

 

  

 


به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ده‌ستخران 5 گیراو ره‌وانه‌ی زیندانی ئیمرالی كرا. له‌و زیندانه‌ی كه‌ رێبه‌ری گه‌ل كورد عبدوڵا ئۆجه‌لانی لێ ده‌ستبه‌سه‌ره‌. وه‌زیری دادی توركیا سه‌عدولا ئه‌رگینێش هه‌واله‌كه‌ی پشت راست كرده‌وه‌. كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ كاتژمێر 4 ، 5 گیراوایان ڕه‌وانه‌ی گرتوخانه‌ی ئیمرالی كرد له‌و زیندانه‌ی كه‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدوڵا ئۆجه‌لان زیاتر له‌ 11 ساڵه‌ لێی ده‌ست به‌سه‌ره‌. دۆزگه‌ری دوورگه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ سێ مه‌حكومی تریش ره‌وانه‌ی زیندانی ئیمرالی ده‌كه‌ن. ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی ئیمرالی كران ناوه‌كانیان ئاشكرا كران و هه‌ر پێنجیان له‌ سه‌ر دۆزی په‌كه‌كه‌ له‌ گرتوخانه‌دان. شێخموس پۆیراز، جومالی كاراسو، هاكان ئالكان، حه‌سبی ئایده‌میر و بایرام كایماز. یه‌كێك له‌ گیراوه‌كان بایرام كایماز، له‌ ناوقه‌ت به‌ره‌و خواری ئیفلیجه‌.
بانگه‌شه‌ كرا كه‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدولا ئۆجه‌لانیان گواستۆته‌وه‌ گرتوخانه‌یه‌كی تر دورگه‌كه‌ كه‌ نوێ دروست كراوه‌. كۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا سی پی تی ، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دوای دۆخی ئیمرالی دا ده‌چێ، به‌ دوو دڵێه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات. سه‌رۆكی سی پی تی ماورۆ پاڵما رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌دوای پێشهاته‌كانی ئیمرالی دا ده‌چن و ووتی، تا كۆنترۆڵی نه‌كه‌ن هیچ لێداونێك ناده‌ن. كۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا سی پی تی له‌ ساڵی 1999 وه‌ به‌ دوای هه‌لومه‌رجی ژیانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدولا ئۆجه‌لان دا ده‌چێ.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ 5 گیراو ڕه‌وانه‌ی ئیمرالی كران ، نیگاكان وه‌رچه‌رخایه‌سه‌ر كۆمیته‌ی سی پی تی. سرۆكی كۆمیته‌كه‌ ماورۆ پالما له‌ لیدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا قسه‌ی كرد و ئه‌و پێشهاته‌ی دوایی هه‌ڵسه‌نگاند. پاڵما ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هه‌لومه‌رجی ئیمرالی ڕاست بكرێته‌وه‌ و هه‌ندێ گیراو ببنه‌ ئه‌وێ. پاڵما ڕایگه‌یاند كه‌ ناردنی گیراوان ئه‌رێنی ده‌بینن و به‌لام دوودڵیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن. ماورۆ پاڵما به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی گرتوخانه‌كانی توركیا بابه‌تی گفتوگۆن و، له‌ درێژه‌ی دا وتی ، بێ گومان كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین ، لێدوانێك ده‌ده‌ین. ده‌ته‌په‌ ناردنی پێنج گیراوی بۆ ئیمرالی وه‌ك هه‌نگاوێكی دره‌نگوه‌خت به‌ناو كرد.
په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌ رایانگه‌یاند كه‌ مافی دیداری ئۆجلان له‌گه‌ڵ گیراوانی تر مافێكی سروشتیه‌ و ، به‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمرالی له‌ جیهان دا بێ وێنه‌یه‌.
هاوسه‌رۆكی ده‌ته‌په‌ ئه‌حمه‌د تورك له‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامی پرسی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌ و وتی ده‌بێ به‌ر له‌هه‌موو شتێ گۆشه‌گیری هه‌ڵگێرێ.
راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ دژی گۆشه‌گیرین ، ناردنی 5 گیراوی وه‌ك هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به‌لام دره‌نگ به‌ناو كرد.
جێگری سه‌رۆكی گروپی ده‌ته‌په‌ له‌ په‌رله‌مان گوڵته‌ن كشاناك وتی ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و پرسه‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه‌ ئه‌و چی چاره‌سه‌ر ده‌كا ؟ ئه‌و كات ناچارین كه‌ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ ، داخۆ ئه‌و هه‌نگاوه بچوكه‌ی حكومه‌ت ده‌ینێ ، ئه‌و خوێن رشتنه‌ ڕاوه‌ستێنێ ، ئه‌و بابه‌تانه‌ بێ وه‌ڵامن.
په‌رله‌مانتاران ئاكن بیرداڵ و حامید گه‌یلانیش ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌پێی پێوانه‌ نێونه‌ته‌وییه‌كان ده‌بێ دان به‌ مافی هه‌موو كه‌سێ دا بنرێ.
ئه‌و گۆرانكاریه‌ به‌شیه‌كه‌ی كه‌ دوای 11 ساڵ حكومه‌ت هێنایه‌ ڕۆژه‌ڤه‌وه‌ چ گۆڕانكاریه‌ك له‌ سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمرالی دا ده‌كات ؟
به‌پێی زانیاریه‌كان ، گرتوخانه‌ی نوێ دروست كراو ، به‌ ته‌واوی دۆخی گۆشه‌گیری و هه‌لومه‌رجی خراپی گیراوان ناگۆڕێ.
هه‌ر بۆئه‌وه‌ش ئۆجالان جارێكی تر له‌ ده‌ڤه‌رێكی ته‌نگ ، له‌ ژێر كۆنترۆڵێكی توند و ، به‌ مافی به‌شی و زۆر سنوردار ، ژیان ده‌گوزه‌رێنێ. له‌و گرتوخانه‌ی كه‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عبدولا ئۆجه‌لان بۆی ده‌گوازرێته‌وه‌ ، یه‌ك حه‌وشه‌ی هاوبه‌ش ده‌بێ كه‌ گیراوه‌كان به‌كاری دێنن. به‌لام ئۆجه‌لان مافی هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا هه‌فته‌ی جارێك ، یه‌كێك له‌ گیراوه‌كان ببینێ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ دورگه‌كه‌ به‌ سیسته‌مێكی تایبه‌تی ده‌رباز ده‌كرێن كه‌ شوێن په‌نجه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ئامێره‌دا ده‌رباز ده‌كرێن ده‌توانن بچنه‌ ئه‌و جێیه‌ی كه‌ ئۆجالانی لێ ڕاده‌گییرێ. له‌ ژووره‌كه‌ی ئۆجالان ته‌نیا دۆڵابێكی كتێب، مێزێك و كورسیه‌ك هه‌بوو و هه‌رسێشیان به‌ زه‌ویه‌وه‌ چه‌سپنراون و ته‌نیا ئۆجالان ده‌یتوانی گوێ له‌ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ بگرێ به‌رێی رادیۆ. به‌و گۆرانكاریه‌یانه‌ی هه‌یه‌ نازانرێ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ چ گۆرانكاریه‌ك ئه‌نجام ده‌درێ.
زانرا له‌ گرتوخانه‌ی نوێ دا 12 قاوش هه‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان 20 مه‌تره‌ دووجایه‌.
به‌پێی بانگه‌شه‌كان گرتوانه‌ی نوێ له‌كه‌ناری یه‌كێكه‌ له‌ جێگكانی وه‌زیرانی پێشوی توركیا عه‌دنان مه‌نده‌ریسه‌ كه‌ له‌سالی 1961 دا له‌سێداره‌درا. له‌ قاوشه‌كاندا ته‌ختیه‌كی خه‌وتن ، مێزێكی و ئاوده‌ستخانه‌یه‌كی كانزایی و ژوورێك دیدار هه‌یه‌ ده‌روی گرتوخانه‌كه‌ به‌ به‌رزایی شه‌ش مه‌تر هه‌ڵچنراوه‌.
 

           

 

18/11/2009

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com