شه‌وی جه‌ژنه
ئاخ خودای من دیسان قوربانی دانه
دیسان زه‌وتكردنی حه‌قی ژیانه
ئه‌مشه‌و ئه‌م هه‌موو بۆنی خوێنه چیه؟!
من ده‌زانم تۆ ته‌نها پاكیت ده‌وێ
میهره‌بانی و خۆشه‌ویستیت ده‌وێ
ڕژانی خوێنی ئه‌و هه‌موو به‌سته زمانه‌ت بۆچیه ؟!
ئه‌وه‌نده‌ی ته‌نهایی خوداخۆشم ئه‌وێ ی
ڕوئیا ...سڵاو سبه‌ینێ جه‌ژنه‌و به‌درێژایی ته‌مه‌نیشم
بیرم نایه‌ت جه‌ژنێك دڵخۆش بووبێتم و له‌قوڵایی دڵه‌وه
هه‌ستم به‌كامه‌رانی كردبێت ،هه‌تا له‌مناڵیشدا .ئه‌مشه‌ویش
زۆر بێتاقه‌تم هه‌م دونیای پڕ له ڕه‌زاله‌تی مناڵی و
هه‌م ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ی به‌ناو مێشكما گوزه‌ر ئه‌كه‌ن
منیان خستوه‌ته ئه‌م گۆمه لیڵه‌ی بیركردنه‌وه .
پێرار من ڕۆژی عارفه بۆ سلێمانی ئه‌چووم به‌ر له‌وه‌ی
بگه‌ینه ناو شار تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه په‌نچه‌ر بوو
تێكڕا نه‌فه‌ره‌كان دابه‌زین ،ئاله‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌كی
بێ‌شومار مه‌ڕو وڵاخم بینی له‌جاده‌كه ئه‌یان په‌ڕاندنه‌وه
بۆ ئه‌و به‌ر و ده‌بوو ئه‌و هه‌موو بێزمانه گوناهانه
بكرێنه قوربانی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی خه‌ریكی
كوشتار‌و كاولكاری وپیلان و وێرانكردنی ڕۆح و ژیانن لای
خوا له‌گوناه پاكببنه‌وه .ئێستاش كه‌وتومه‌ته ناو خه‌یاڵی
ئه‌و ڕۆژه‌وه .بیر ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه گوناه ئه‌كه‌ین
بۆ ئه‌بێت به‌گیان كێشانی گیانه‌وه‌رێكی بێزمان
گوناهمان له‌سه‌ر لاچێت؟بۆ ئه‌بێت خودا گوناه به‌خوێن
بشۆرێت ؟بۆ ده‌بێت ئه‌و گیانه‌وه‌رانه حه‌قی ژیانیان
لێوه‌رگرێنه‌وه ؟ئاخر ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ویژدانه كه‌ڕۆحله‌به‌رێك
گوناه بكات و به‌خوێنی ڕۆحله‌به‌رێكی تر گوناهه‌كه‌ی
لابه‌رێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك گوناه بكات و كه‌سێكی
تربكه‌یت به‌دارا!
ڕوئیا .....پاككردنه‌وه‌ی گوناه به‌خوێن وه‌ك پاككردنه‌وه‌ی
په‌ڵه خوێنێكه له‌سه‌ر خامێكی سپی به‌خوێن ،ئاخر
خوێن چۆن ئه‌بێت به‌خوێن بشۆردرێت ؟خوێن چۆن به‌خوێن
پاكده‌كرێته‌وه ؟!ئایا خودایه‌ك لێوان لێو بێت له‌میهره‌بانی
بۆ ده‌بێت ته‌نیا به پێدانی خوێن و خوێنی ڕۆحله‌به‌رێكی
تریش بێت له‌مه‌خلوقه‌كانی ببورێت؟ئایا شتێكی دی نیه
جگه‌له‌خوێن مرۆڤ پاك كاته‌وه وه‌ك په‌شیمانی و كۆمه‌كی
هه‌ژاران و گیانله‌به‌ران؟ئایا خودا جگه له‌خوێن
ناتوانێت شتێكی دی قبوڵ بكات بۆ لێخۆشبوو‌ن؟بۆ نمونه
سۆزانیه‌ك لاشه‌ی ئه‌فرۆشێ پاره‌ی بده‌یتێ و له‌مردن
و سوكایه‌تی پێكردن و نه‌داری ڕزگاری بكه‌یت؟یا مناڵی
هه‌ژارێك تێربكه‌یت و بیخه‌یته به‌ر خوێندن كه‌له‌به‌ر
بێپاره‌یی سه‌ر بۆ پێڵاوی خوا پێداوه‌كان دائه‌خات
بۆیاخی بكات ؟یا كچۆڵه‌یه‌ك له‌به‌هاری ته‌مه‌نی
جوانیا له‌سه‌ر جاده‌كان كاتژمێرێك ئه‌پاڕێته‌وه پاكه‌تێك
كلێنسی لێبكڕیت ؟
ڕوئیا...هه‌ر به‌پاره‌ی ئه‌و ڕۆحله‌به‌ره بێً زمانانه‌ی
له‌حه‌قی ژیانیان بێبه‌به‌ری ئه‌كه‌یت و بۆ هه‌تا هه‌تایه
ئه‌و حه‌قه‌یان لێوه‌ر ئه‌گریته‌وه خودا پێی به‌خشیون
ئه‌توانیت زۆر كاری باشتر بكه‌یت.ئه‌توانیت ده‌ستگیرۆیی
مناڵه‌كانی ئه‌و ماڵه هه‌ژاره‌بكه‌یت مناڵه‌كانیان له‌خوێندن
بێبه‌رین و سه‌ره‌نجامیش ڕه‌زاله‌تی ژیان و بێره‌حمی
شه‌قامه‌كان ئه‌یانكات به جۆره‌ها ڕموزن
پیاوكوژ،،دز،سۆزانی،تلیاكفرۆش ،قومارچی و..هتد كه‌ئه‌مانه
هیچ نه‌كه‌ن ژیانی خۆیان وئه‌وانی دیش ئه‌شێوێنن.
هه‌ربه پاره‌ی ئه‌و بڕه خوێنه‌ی له‌سه‌ری بڕاوی ئه‌و
ڕۆحله‌به‌ره بێزمانانه‌وه دێ و گۆشته‌كانیان له‌سارد
كه‌ره‌وه‌ی ماڵه خواپێداوه‌كانا بۆگه‌ن ئه‌كات ئه‌توانیت
جلی ئه‌و مناڵه دڵشكاوانه بكڕیت له‌دایك وباوكێكی هه‌ژار
به‌دنیا هاتوون و به‌جلی دڕاوو به‌پێی خاوسه‌وه هاوڕی
مناڵه‌كانیان ئه‌یانبینن دڵیان وه‌كوشوشه‌یه‌كی ناسك
وردوخاش ئه‌بێت.ڕوئیا..تێك‌شكان له‌مناڵیدا وابه‌سته‌یه
به‌دروستكردن و ئاینده‌ی مرۆڤه‌وه من هه‌رگیز ئه‌و
ڕۆژه‌م له‌بیر ناچێت جه‌ژنێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلم نه‌بوو
ئه‌وه‌نه گریام له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم ته‌واوی ئاوی
گیانم له‌چاوی مه‌وه دێته ده‌ر هه‌ستم ئه‌كرد خودا
له‌ناو ئه‌و هه‌موو مناڵه‌ی له‌ده‌ره‌وه میزه‌ڵانیان
ئه‌كڕی و ته‌ره‌قه‌ی ده‌مانچه‌یان ئه‌ته‌قاند به‌س بۆ
ڕوشكاندن و گریان و ته‌ریق بوونه‌وه خه‌ڵقی كردووم.
من تێناگه‌م ڕوئیا ...ئایا خودا ی ئێمه ئه‌وه‌نده
دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌ییه ئیلا به‌خوێن گوناه له‌سه‌ر ته‌رازوی
قه‌یامه‌تی مرۆڤ لائه‌بات؟نا، ڕوئیا ئه‌وه دوره له‌شكۆی
خودایانه .ئایا هه‌ر ئه‌و پاره‌ی بۆ سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵێك
كه‌وه‌ك من وتۆ دڵی به‌ژیان ،بۆ عیشق لێئه‌دات به‌س
نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه گوناهباربین؟به‌س نیه بۆئه‌وه‌ی
ئێمه بێین له‌وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی گۆناه و هۆكاره‌كانیدا
خه‌رجیبكه‌ین و گوناه و خوێنڕێژی بنه بڕ بكه‌ین؟ئایا
ئه‌وه گوناه نیه مانگایه‌ك له گوێره‌كه‌كه‌ی دا ئه‌بڕیت
و سه‌ری ئه بڕێت ؟ئایا ئه‌وان جه‌رگ وبه‌زه‌ییان نیه
؟من به‌و چاوانه‌ی خۆم بینیم قازێكی ماڵی خۆمانم سه‌ربڕی
دایكانه‌كه‌ی وه‌كو ژنێكی جه‌رگ سوتاو و كۆسكه‌وتوو
هاواری ئه‌كرد ،به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ دڕنده‌ترین ڕۆحله‌به‌رین
سه‌رباری ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هه‌ست وسۆزین دڕنده‌یمان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه
هه‌تا ئه‌گه‌ر مرۆڤیش بێت ،له‌زمانی هه‌ستی ،دڵی
تێناگه‌ین چجای ڕۆحله‌به‌ره‌كانی دی .من مه‌ڕم دیوه
وه‌كو مرۆڤ كاتێك به‌رخه‌كه‌ی مردار بووه‌ته‌وه ئاو
به‌چاویدا هاتووه‌ته خواره‌وه ،ئایا ئه‌مه ئیحساسی
دایكایه‌تی نیه ئه‌مه چیه ؟ئایا ئه‌مانه هه‌ستی
دایكایه‌تی و كۆرپایه‌تی نازانن ؟ئه‌ی چۆن یه‌كتری ئه‌ناسنه‌وه
؟ئایا ئه‌مانه عاده‌تیان به‌یه‌كتری نه‌كردووه ؟
ڕوئیا ...به‌بڕوای من ڕێگا زۆره بۆ سڕٍینه‌وه ی
گوناه من ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندازیاره‌دا كه هه‌م
من كرێكاری ئه‌وم و ئه‌ویش هاوڕێیه‌كی میهره‌بانه و
له‌بیرو بۆچووندا له‌یه‌كتری نزیكین سه‌ری ئه‌م باسه‌م
كرده‌وه ،ئه‌و ئه‌یوت ئه‌و پاره‌ی له‌خوێنڕشتنی ئه‌و
بێزمانانه‌دا خه‌رج ئه‌كرێن ژیانی ئه‌وانه‌ی پێ
چاكبكرێت هه‌ژاری ڕایان ئه‌كێشێته ناو زیندان و
تاوانی جۆراو جۆره‌وه و په‌نا بۆ فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی
لاشه‌یان ئه‌به‌ن .ئه‌و ئه‌یوت ئه‌گه‌ر له‌مشاره‌دا ئه‌و
بڕه پاره له بنه‌بڕكردنی ماده سڕكه‌ره‌كان و ده‌سگیرۆیی
كردنی ئالوده‌بوواندا خه‌رجبكرێت خزمه‌تێكی زیاتر به
دینداری و مرۆڤایه‌تی ئه‌كات نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شه‌و و
ڕۆژێكدا قڕ بخه‌نه ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌وه هه‌فته‌یه‌ك
ساردكه‌ره‌وه‌كان به گۆشت ئینته‌لا بكه‌ن .
hardishafiq@yahoo.com
+
|