سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كاروباری رێككه‌وتنه‌كانی
نێوان چوار حزبه‌كه ئاشكرای كرد ئه‌وان په‌یمانی شه‌ره‌فیان
له ناو یه‌كدا واژۆ كردووه، كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئۆپۆزسیۆن بن، به‌ڵام له دوای ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
مقۆمقۆی به‌شداریكردنی حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه،
گوتی "له په‌یمانه‌كه‌دا هه‌ر چوار سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه
واژۆی ئه‌وه‌یانكردووه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كو به‌ره‌یه‌كی
ئۆپۆزسیۆن بێنه په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌بینرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه
هه‌رچوار حزبه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ راستی ئاشراكردنی په‌یمانه‌كه
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی لیستی خزمه‌تگوزاری و
چاكسازی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی
كوردستان راپۆرت رایگه‌یاند ئه‌وان له‌سه‌ره‌تا به‌و
نیازه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد ئۆپۆزسیۆنبن، به‌ڵام
له ئێستادا هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كانی ناو
لیسته‌كه‌یان گۆڕاوه، له دیمانه‌كه‌دا گوتویه‌تی "
لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی لیستی هه‌ر چوار قه‌واره‌ی
حزبه به‌شداربووه‌كه‌یه، هه‌رچه‌نده مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له كۆمیسۆنی باڵا سه‌رۆكی
لیسته‌كه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه له‌حاڵی
حازردا منم، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه به
بریارێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن هه‌رچوار حزبه‌كه‌وه
بدرێت".
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌ر چوار حزبه‌كه
كۆنه‌بوونه‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان
نه‌دا؟ بۆچی ته‌نها مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین
به‌ناچاری و دوای به‌شداریكردنی دوو حزبه عه‌لمانییه‌كه
له حكومه‌ت رایگه‌یاند لیسته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه،
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌وانه روویان نه‌بوو به‌یه‌كه‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن
یان شه‌رمیان له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كرد؟
جگه له‌وانه‌ش هه‌ر چوار حزبه‌كه له له 10/1/2009
راپۆرتێكی 1934 وشه‌ییان بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه،پرسیار
دوای خوێندنه‌وه‌تان بۆراپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه كام وشه‌یه‌ی
كه ئه‌و چوار حزبه نوسیویانه به‌مانای به‌شداریكردنی
حكومه‌ت دێت؟ كام دێره‌یان ناڵێت من گله‌یی زۆرم له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان هه‌یه؟ بۆ خوێندنه‌وه‌ی
زیاتری راپۆرته‌كه‌ی خۆیان ئه‌مجاره‌یان بۆ خۆیان بۆ
رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به‌داخه‌وه ده‌نگێكی
زۆریان به‌و قسه زل و هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌واژه
نه‌رێنییه له‌به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت به‌ده‌ستهێنا،
كه ره‌نگه له‌و ئاخیر و ئۆخره ئه‌وه‌نده قسه‌یه‌یان
نه‌كردبووایه نیو ئه‌وه‌نده كورسیه‌یان نه‌هێنابوایه،
مه‌به‌ستی ئه‌و نوسینه‌ش ئه‌وه‌یه بۆ رای گشتی ئه‌وه
روونبكرێته‌وه كه هه‌ر سمێڵ سورێك هه‌مزه ئاغا نییه.
فه‌رموون ده‌قی راپۆرته‌كه بخوێننه‌وه، كه دڵنیام
تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕاستییه‌تان نییه
كه به ده‌یان هه‌ڵه‌ی رێزمانی و نوسینی له خۆ
گرتووه، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌و هه‌موو قسه هۆنینه‌وه
بۆخۆیان نه‌هۆنرێته‌وه.
بابه‌ته‌كه له دوای خستنه‌ڕووی راپۆرته‌كه به‌رده‌وامی
هه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ڕاپۆرتی چوار حیزبه‌كه بۆ به‌رده‌م ڕای گشتی هه‌رێمی
كوردستان
پێشـــه‌كی:
گومان له‌وه‌دانیه كه ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عس
له (نیسانی 2003)دا خاڵێكی وه‌چه‌رخانی گه‌وره وده‌سكه‌وتێكی
مه‌زن بوو له ژیانی سیاسی گه‌لانی عێراق به‌گشتی‌و گه‌لی
كوردستان ونه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی كه سنورێكی بۆ
مه‌رگه‌ساته‌كانی سه‌رده‌مێك له دكتاتوریه‌ت و سه‌ركوتكردن
و سڕینه‌وه‌و پاكتاوكردن‌و ڕاگوێزران‌و كۆچپێكردن دانا،
وده‌روازه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری
دۆزی گه‌لی كورد‌و خواسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستاندا كرده‌وه تا ئاسووده‌بن له مه‌ترسی ئه‌گه‌ره‌كانی
په‌لامارو هێرش‌و مه‌ترسیه‌كانی تاریكی ئاینده، و
نادیاری چاره‌نووسی خۆیان.
خاڵی ئیجابی و گرنگ له‌ژیانی خه‌ڵكی كوردستاندا پاش
گۆڕانی ڕژێم له‌عێراقدا به‌ده‌ستوری بوونی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌بوون،
ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك هه‌لومه‌رج‌و ده‌رفه‌ت و فرسه‌ته‌كانی
له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمدا واڵاو
فراوانتر كرد و بارودۆخێكی وه‌هاش هاته ئاراوه كه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
خواست و داوا‌و پێویستیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و قه‌ره‌بووی
خۆڕاگریه‌كانی ساڵانی ڕابردوویان بكاته‌وه وله به‌رامبه‌رداو
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چاوه‌ڕوانی و ئومێده‌كانی خه‌لكی
كوردستان زیاتر و گه‌وره‌تر و فراوانتر بوون، به‌تایبه‌ت
له‌پاش دامه‌زراندی حكومه‌تی نوێی عێراقی ، حكومه‌تی
هه‌رێم به‌شداریه‌كی به‌رچاوی له په‌رله‌مان و پۆسته
سیادیه‌كان به‌ركه‌وتوو پشكێكی گونجاوی له‌بووجه‌ی
عێراقی فیدراڵا هه‌یه‌و داهاته ناوخۆییه‌كانیشی كه‌منین.
ئه‌م ڕاستیانه ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستانیش له‌به‌رده‌م
ئه‌و پرسیاره‌دا ڕاده‌گرێت كه داخۆ بۆچی؟ وبه‌چی
هۆیه‌ك كه‌م و كورتی‌و ناته‌واویه‌كان له‌گشت بوار
ولایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌ڵكدا به‌رده‌وامن وكێشه‌و
گرفته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه،
و درێژه‌یان هه‌یه؟ یان بۆچی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی
ئه‌م دۆخه‌ی كه‌به‌رده‌وام بوونی به‌ره‌و ئاقاری
خراپمان ده‌بات ڕاشكاوانه‌و به‌ڕوونی ناخرێته به‌رده‌م
خه‌ڵكی كوردستان وڕای گشتی كوردستان تا چیتر بێزاری‌و
ناڕه‌زایه‌تی خه‌لك‌و نه‌گاته ڕاده‌ی بێ‌ئومێد بوون له
ده‌سه‌ڵات.
خه‌مساردی‌و بێـباكی جه‌ماوه‌ر كه ده‌ره‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوی
گله‌یی و بێزاریه‌كانه له‌كه‌موكورتی و گه‌نده‌ڵی و
ناته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه
و باشكردنی باری گوزه‌ران و بژێوی خه‌لك خه‌ریكه ده‌بێته
دیارده‌یه‌كی گشتی، كه ئه‌مه‌ش زه‌نگی مه‌ترسیه له‌سه‌ر
هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی فیدراڵداو ئاسه‌واری خراپ‌و پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر
ڕه‌وشی ژیانی گشتی له هه‌رێم‌و كێشه‌و ململانێكانی له‌گه‌ڵ
هێزو پێكهاته‌كانی تری ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت.
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد ، ئێمه وه‌ك ئه‌و
چوار حزبه‌ی كه به‌شدارین له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان
بڕوامان وایه كه چاكسازی سیاسی و ئابووری و ئیداری
هه‌رێم گه‌وره‌ترین فاكته‌رو پشتیوانی ئه‌زمون و كێشه‌كه‌مانه‌و
نابێ به پاساوی جۆراو جۆر پرۆسه‌ی چاكسازیی و
دیموكراسی هه‌رێم فه‌رامۆش بكه‌ین .. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
یاداشتێكمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پاشان
پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازیمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت
كرد، ئومێدمان وابوو كه به چاره‌سه‌رێكی خێرا‌و
پلانێكی عه‌مه‌لی به ده‌م خواسته‌كانه‌وه بچن ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ساڵ ته‌واو بوو هێشتا شتێكی به‌رچاوی ئه‌وتۆ
نه‌كراوه، بۆیه به پێویستمان زانی له سه‌ره‌تای
ساڵی نوێ دا‌و له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و
كۆده‌نگی سیاسی‌و توندوتۆڵی ڕیزه‌كانی ناوخۆ‌و
هاوكاریكردن له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌وگرفتانه‌ی
ڕووله هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌میانه‌ی
ئه‌م ڕاپۆرته‌وه ڕای گشتی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه
له‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌پلانی ڕوون‌و
ئاشكراترو به‌رنامه بۆداڕێژراو، به‌هاوكاری شاره‌زایان
و پسپۆڕان و كه‌سانی دڵسۆز‌و به‌توانا، چیتـر كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و
كه‌موكورتی‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان‌و
پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ئابوری‌و،
ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌رپرسانه له كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
گونده‌كان له‌سه‌ر حسابی ئیداره‌ی ڕۆژانه‌ی كێشه‌كانی
ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆ، وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا دوانه‌خه‌ن،
له‌م ساڵه نوێیه‌دا ئاوڕێكی به‌رپرسانه‌ی لێبده‌نه‌وه.
--------------------------
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه ئاماژه به هه‌ندێ
بواری گرنگ‌و سه‌ره‌كی بده‌ین كه چاكسازی تیاندا ڕۆڵی
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێ له به‌ره‌و پێشچوونی هه‌رێمه‌كه‌مان
له‌وانه :
• سیسته‌می سیاسی‌و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا
:
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی ئیداری هه‌ر له‌دوای
ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)و دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان‌و ته‌به‌نیكردنی فیدڕالیه‌ت، یه‌كخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی
هه‌رێم‌و كابینه‌ی یه‌كگرتووی حكومه‌ت رێژه‌یه‌كی باش
له ئۆقره‌یی و سه‌قامگیری سیاسی وه‌رگرت‌و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی كردووه كه ده‌یه‌وێت بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت
له ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌می حوكم‌و ئیداره‌دا په‌یڕه‌و
بكات.
سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیه‌و
له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ری
پێكهاتووه، به‌ڵام كۆی كایه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن
حزبه‌وه ئاراسته‌و به‌ڕێوه ده‌برێن، له ئه‌نجامدا
ده‌سته‌ڵاته‌كانی نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست به ئه‌ركه‌كانی
خۆیان هه‌ڵسـن‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن، بۆیه
خاڵی یه‌كه‌م‌و هه‌ره گرنگی چاكسازی ئه‌م دامه‌زراوانه
خۆی له جیاكردنه‌وه‌ی حزب له دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی
هه‌رێمدا ده‌بینێت.
ئێمه لای خۆمانه‌وه به بڕوابوون به‌وه‌ی كه ده‌بێ
سیسته‌می دیموكراسی به‌رده‌وام له به‌خۆداچوونه‌وه‌و
نوێكردنه‌وه‌و خۆگونجان دابێت له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانی
قۆناغه نوێیه‌كان‌و داواكانی گه‌ل كه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ته‌كه‌یه‌تی‌و
ده‌زگای چاودێرییه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌پێویستی
ده‌زانین چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ زیاتر به‌ره‌و
پێشبردن‌و پته‌وتر كردنی ئه‌و سیسته‌مه‌و ڕه‌خساندنی
هه‌لی یه‌كسان بۆ به‌شداری بنیاتنه‌رانه‌و موماره‌سه‌كردنی
مافه دیموكراتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و
باشتركردنی بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات‌و حوكمداری بخه‌ینه‌ڕوو
.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك بۆ زیاتر چالاككردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌و
ڕێكخستنی كاره‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو :
• سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
یه‌كێك له دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی
كوردستاندا‌و ڕووخساری ڕه‌سمی‌و دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی
هه‌ڵوێست‌و چالاكیه سیاسیه‌كانی هه‌رێمه‌و ده‌سه‌لات‌و
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به یاسایه‌كی تایبه‌ت ڕێكخراوه
.
به‌و پێیه‌ش چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به
گرنگ ده‌زانین :
1- دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایش له هه‌رێمدا بۆ
دیاریكردنی هێڵ‌و په‌یكه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
كوردستان‌و لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان‌و
دیراسه‌كردنی هه‌ر هه‌ڵوێستێكی سیاسی‌و بڕیاردان له‌سه‌ر
هه‌ر پێشهات‌و پێشنیارێك كه په‌یوه‌ندیان به خه‌ڵك‌و
خاكی كوردستان‌و سیستمه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت‌و ده‌سه‌ڵات‌و
كاره‌كانی به یاسایه‌ك ڕێكبخرێت. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش
ده‌توانێت په‌ره به دامه‌زراوه‌و په‌یمانگاكانی
لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی‌و پێشنیاری
دروستكردنی بڕیار بدات له كوردستاندا، بۆ سوود وه‌رگرتن
له توانا پسپۆڕی‌و ته‌كنۆكراته‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان.
2- سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا ده‌ست
له ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتیه حزبیه‌كانی هه‌ڵبگرێت.
3- به دامه‌زراوه‌یی كردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم.
• په‌رله‌مانی كوردستان :
1- چالاك كردنی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی به‌تایبه‌ت
له بواری چاودێری‌و لێپێچینه‌وه.
2- په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر
بنه‌ما گرنگه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی‌و بنه‌ماكانی
دیموكراسی و به‌ڕه‌چاوكردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق
و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم.
3- ڕێكخستنی چالاكی سیاسی له كوردستاندا به هه‌ردوو
جه‌مسه‌ری (ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن)ه‌وه‌و ڕه‌خساندنی
هه‌لی یه‌كسان له هه‌موو بواره‌كانداو وه بۆ هه‌موو
لایه‌ك.
4- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشـتی په‌رله‌مانی
كوردستان له واده‌ی خۆیدا.
• حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
1- زیاتر ڕێكخستنی حكومه‌ت‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت‌و
ده‌زگایانه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی پێشووی هه‌ولێرو
سلێمانی كه هێشتا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه‌و یه‌كخستنی
سیسته‌می ئیداری له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی دا.
2- به‌یاسا ڕێكخستنی سه‌رجه‌م چالاكی‌و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ت‌و
دامه‌زراوه حكومی‌و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان له
چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا .
3- زیاتر چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ به هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیه‌وه
له كوردستاندا‌و گشتاندنی ئه‌و مافانه‌ی له په‌یماننامه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هاتوون له یاسا‌و ڕێنمایی‌و
بڕیاره‌كانی هه‌رێمدا.
4- دورخسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له دام‌وده‌زگاكانی
حكومه‌ت.
5- ڕێگه‌دان به پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه
ئیداریه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه له سه‌نته‌رگه‌رایی (المركزیه)
له كاروباری ئیداره‌دا.
6- ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌بێ به‌شێبن له سیستمی
ئیداری حكومه‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن و
به‌رپرسه‌كانی وه‌ك هه‌ر به‌رپرسێكی تری حكومه‌ت له‌به‌رده‌م
لێپێچانه‌وه دابن.
7_ یه‌كخستن‌و رێكخستنی هێزی پێشمه‌رۆگه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی
هێزێكی یه‌كگرتوودا به‌پێی ده‌ستوورو یاساكانی هه‌رێم
كه‌وه‌لائیان ته‌نها بۆ نیشتمان هه‌بێت.
• ده‌ســه‌ڵاتی قه‌زایی :
چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی به
أ- دامه‌زراندنی په‌یمانگای قه‌زایی.
ب-ده‌زگای داواكاری گشتی ئه‌كتیڤ بكرێت‌و بكرێته به‌شێك
له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
جــ ده‌بێ سه‌رۆكی دادگا‌و حاكمه‌كان كه‌سانی سه‌ربه‌خۆو
بێلایه‌ن‌و شایسته بن.
• چاكسـازی له سـیسته‌می ئابوری :
1- چالاك كردنی سیسته‌می بازاڕی ئازاد‌و ڕزگاركردنی له
قۆرغكردن‌و پاوانخوازی و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری‌و
گرنگیدان به گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و به‌رهه‌مهێنان‌و
مسۆگه‌ركردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ خاوه‌ن كاره‌كان‌و
پاراستنی مافی كرێكار‌و به‌كاربه‌ر له كوردسـتان .
2- دانانی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ پێشـخسـتنی كه‌رتی
كشتوكاڵا‌و ئاودێری‌و پیشـه‌سازی كشـتوكاڵا.
3- به‌كارهێنانی داهاته‌كانی نه‌وت‌و سامانه سروشتیه‌كانی
كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانی ئاینده.
• ده‌زگای چاودێری و نه‌زاهه:
چاودێری‌و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له گرنگترین ئه‌و
بنه‌مایانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رپرس‌و هاوچه‌رخی
له‌سه‌ر بینا ده‌كرێت‌و له گرنگترین بنه‌ڕه‌ته‌كانی
ده‌وڵه‌تی یاسان‌و سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ چه‌سپاندنی
یاسا‌و ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری
گشتی هه‌نگاوێكی بوێرانه بۆ به‌دواداچوونی كه‌م ته‌رخه‌می‌و
به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روت‌و سامانی گشتی‌و كۆنتڕۆڵ كردنی
گه‌نده‌ڵی له هه‌ر ئاست‌و ڕێژه‌یه‌كدا بێت بۆیه:.
- پێكهێنانی كۆمسیۆنی ده‌سپاكی له‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆه
شایسته، به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه‌ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵات‌و
میكانیزمی كاركردن‌و بودجه‌كه‌ی رێك بخات، به‌پێویستی
ده‌زانین.
• چاكسازی له سیسته‌می كارگێری و خزمه‌ت گوزاری :
1- هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی شارستانی و یاسای
ڕێكخستنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت‌و ڕێنماییه‌كانی
تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج‌و
قۆناغی نوێ‌دا بگونجێت .
2- له هه‌ر وه‌زاره‌تێكدا لیژنه‌یه‌كی باڵا دروست
بكرێت به پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
ڕۆتینی ئیداری‌و به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و ئه‌ڵقه
ڕۆتینه زیادانه‌ی كه كۆسپن له‌به‌رده‌م خێرا ئه‌نجامدانی
مامه‌ڵه‌كان .
3- وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان‌و
پارێزگاكانی كوردستاندا خول‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران
بكاته‌وه له بواری پسپۆری جیاوازدا به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی
توانای فه‌رمانبه‌ران .
4- چالاككردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ده‌سه‌ڵات
پێدانیان به‌گوێره‌ی یاسای پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی له
بواری خزمه‌تگوزاری‌و به‌ره‌و پێشچونی سنوری كاری
خۆیاندا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان له
واده‌ی خۆیدا.
5- چالاككردنی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌و ڕێكخستنی پرۆسه‌ی
دامه‌زراندن له‌دام‌و ده‌زگا حكومی یه‌كان به گوێره‌ی
پێوه‌ری یاسایی‌و پێویستی كه‌رتی حكومه‌ت‌و ڕاگه‌یاندنی
وه‌زیفه‌ی چۆڵ‌و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه به پێی
پێوه‌ره‌كانی لێوه‌شاوه‌یی‌و شایسته‌یی.
6- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی كه هه‌یه له
بواری مووچه خۆریدا.
7- پڕۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌باو ته‌ندروستی و
خوێندن وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی خزمه‌تكوزاری ده‌ست نیشان
بكرێت .
8- پڕۆژه گه‌وره‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
پلاندانانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت .
9- پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێش خستنه‌واری جێبه‌جێ
كردن ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌سه‌ر
وه‌ربگرێت .
• كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا :
پاش ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته توند‌و پێداگرییه‌ی سه‌ركردایه‌تی
ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان له ئاست مه‌سه‌له
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كێشه
سه‌ره‌كیه‌كان هێشتا وه‌ك خۆیان به بێ چاره‌سه‌ر
ماونه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌لایه‌ك به‌هۆی عه‌قڵیه‌تی
پاشكه‌وتوی ده‌سه‌ڵات‌و لاوزای كه‌لتوری دیموكراسی له
عێراقداو له‌لایه‌كی تر به‌هۆی لاوازی توانای
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له هونه‌ری
به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژ‌و دانوستانه‌كان و
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، پشت نه‌به‌ستن به
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و هونه‌ری گفتوگۆكردن جگه له
بوونی چه‌ندین خاڵی لاوازی ناوخۆیی كه‌پێگه‌ی
گفتوگۆكارانی لاواز كردووه، بۆیه چه‌ندین جار
شانده‌كانی كوردستان دوای چه‌ندین ڕۆژ له
كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غداد، ئه‌و وێنه‌یان ده‌دا به
ڕای گشـتی كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون، كه‌چی له
ڕاستیدا ئه‌و كێشانه قوڵتر ده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها
نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی داڕێژراو‌و له‌لایه‌ن
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه‌وه چ له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكیه‌كان یان له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كان ده‌رباره‌ی
ماف‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و په‌یڕه‌و
كردنی سیاسه‌تی خۆش باوه‌ڕی و گه‌شبینی بێ بنه‌ما
هۆكارێكی تر بوون بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌بینین كه ئه‌مڕۆ له
هه‌ر كات زیاتر بێ به‌رنامه‌یی‌و غیابی ستراتیژ‌و
هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو به ئاشكرا ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش
وه‌ك خاڵێكی لاوازی سه‌ركردایه‌تی كورد
ئه‌خوێنرێته‌وه له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.
بۆیه به پێویستی ئه‌زانین بۆچوونی خۆمان له باره‌ی
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێست‌و
كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بخه‌ینه‌ڕوو :
1- ماده‌ی (140) پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری به‌هێزه كه
كورد بتوانێت له پاڵییه‌وه شه‌ڕی ده‌سته‌به‌ركردنی
چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان
(له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كه‌ركوك)بكات‌و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك نابێت به چاره‌سه‌رێكی سیاسی یا ته‌وافوقێك
ڕازی بێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌گه‌ر زامنی
گه‌ڕاندنه‌وه ته‌واوی مافه‌كانی نه‌بێت .
2- پێویسته كورد سیاسیه‌تێكی واقیع بینانه پیاده
بكات له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی‌و ڕێككه‌وتن‌و
هاوپه‌یمانیه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو
فراكسیۆنه عێراقییه‌كاندا.
3- پێویسته به به‌رنامه‌و ڕوانگه‌ی هاوبه‌شه‌وه
كاربكه‌ین به ئامانجی به‌دی هێنانی مافه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان كه ده‌یان ساڵه به خوێن‌و سه‌روماڵ
قوربانی بۆ ده‌ده‌ین. بۆیه پێداچوونه‌وه
به‌ئه‌وله‌ویاته‌كان‌و ته‌نانه‌ت دارشتنه‌وه‌ی
پێوه‌ندییه‌كانیش له‌و بواره‌دا بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ش
گرنگه .
• په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵا
:
گه‌لی كورد وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی سیستمی سیاسی
نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌شداره و هه‌لێكی
باش بوو، بۆیه پێویسته جه‌ماوه‌ری كوردستان
به‌دواداچون بۆ ئه‌جنداو كێشه‌و مافه
ده‌ستووریه‌كانیان له‌گه‌ڵا نوێنه‌ره‌كانیاندا له
به‌غدا بكه‌ن‌و بیانخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه كه بۆچی
ئه‌م گرفتانه تا ئه‌مڕۆ هه‌ر ماون:
1- مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم
وحكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌ناجێگیری وله‌رزۆكی و
ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕوداو
وگۆڕانكاریه‌كان وهه‌ڵوێست و بڕیاره‌كان ببه‌سرێنه‌وه
به‌ڕای كه‌سیه‌تی به‌رپرسه‌كانه‌وه، و ڕۆڵی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی ده‌سه‌ڵات و ئاڕاسته‌كردنی
ڕه‌وتی گشتی ژیان و كێشه‌كانی هه‌رێم هه‌بێت، له‌بری
یاسا‌و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان.
2- زۆرێك له كێشه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی
خه‌ڵكی كوردستان ساڵانه وناوبه‌ناو دوباره
ده‌بنه‌وه وه‌ك: كێشه‌ی بوجه‌ی هه‌رێم، كێشه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه، كێشه‌ی داوده‌رمان، كێشه‌ی به‌شه‌خۆراكی
بایه‌عی، كێشه‌ی به‌شه‌كاره‌بای هه‌رێم، كه زۆربه‌ی
ئه‌م كێشانه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی
تایبه‌ت و به‌فه‌رمی چاره‌سه‌ری جێگیریان بۆ
بدۆزرێته‌وه. كه ده‌بوو نوێنه‌رانی هه‌رێم ئه‌م
كێشانه‌یان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و
دامه‌زراوه‌گشتیه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵا به‌مه‌ستی
یه‌كلاكردنه‌وه‌یان بخستایه‌ته به‌رباس.
3- كێشه ده‌ستوریه‌كانی وه‌ك: دیاریكردنی سنوری
هه‌رێم به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140، كێشه‌ی پاسه‌وانی
هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستور، سامانی
سروشتی به‌تایبه‌ت نه‌وت و غاز و مافی گرێبه‌ست گرێدان
له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌و كێشه‌ی چۆنیه‌تی به‌شداری
نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌فاره‌ته‌كاندا. ئه‌ركی
نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستانه كه‌ڕۆڵی خۆیان
له‌ڕونكردنه‌وه و داكۆكیكردن له خواست و داوا
ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن له‌م
بوارانه‌داو، تێگه‌شتن و بۆچوونی به‌رپرسانی عێراقی
فیدرالیش به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان بگه‌یه‌نن،
تاهه‌ردوولا به به‌رچاوڕونی وشه‌فافیه‌ت و
له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا كێشه‌كان بخه‌ینه به‌رگفتوگۆ.
ئه‌م ڕاپۆڕته كورته‌ی تێگه‌یشتن‌و تێڕوانین‌و
پێشنیاری ئه‌م چوار حزبه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان كه‌ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م رای گشتی له‌هه‌رێمی
كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌موو توانا
دڵسۆزه‌كان به‌ئاراسته‌ی هه‌نگاوی عه‌مه‌لی
بۆچاكسازی‌و پیاده‌كردنی دیموكراسی له‌هه‌رێمی
كوردستاندا.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ولێر 10/ 1/2009
پوخته‌ی وه‌ڵامی حكومه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر به‌و
راپۆرته ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ بێت
خۆشیان گه‌نده‌ڵن چونكه خۆشیان به‌شداریان له
حكومه‌تدا كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و وه‌ڵامه بۆ ئه‌و
چوار حزبه كه‌چی هێشتا چاو قایمانه بوونه‌وه
به‌حكومه‌ت یاخود ده‌یانویست ببنه‌وه به حكومه‌ت.
له خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش له‌سه‌ر راستی
هاوپه‌یمانبوونی ئه‌و چوار لایه‌نه ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر لایه‌نێكیان له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه راستگۆنه‌بووه، به‌و نیازه ئه‌و
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی به‌ستووه كه كڵاو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی دیكه بنێت، ئه‌وه‌تا سۆسیالیست و
زه‌حمه‌تكێشان به‌بێ مه‌رج به‌شداریان له حكومه‌ت
كردوو، كۆمه‌ڵیش بۆ به‌شداریكردن مه‌رجی
هه‌بووه،به‌ڵام مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێنه‌كراو له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌میره‌كه‌ی گوتی"ئێمه
بۆ هه‌موو كارێك ئه‌و ئایه‌ته قورئانییه ده‌كه‌ین
به بنه‌مای كاره‌كانمان (وامرهم شورا بینهم)، بۆ
به‌شداری یان به‌شداری نه‌بوون له كایبنه‌ی شه‌شه‌م
راپرسیمان له‌نێو كادرانی خۆمان كرد"، گوتیشی
"ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ئه‌وه بوو كه ئێمه به‌مه‌رج
به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ین".پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی
بۆ هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ چوار حزبه‌كه پرسیان به
كامه كادیریان كردووه، كامه‌یان له‌گه‌ڵ بووه و
كامه‌یان په‌شیمان بووه‌ته‌وه، دیاره ته‌نها
كادیره‌كانی خۆیان گرنگن سێ سه‌ركرده‌كه‌ی دیكه‌ی
هاوپه‌یمانیان كه به‌ڵنیان پێدراون ئۆپۆزسیۆن بن،
نارۆنه چوار چێوه‌ی په‌یمان و راوه‌رگرتنه‌وه،
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتووش دوای ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی
كورسییه‌كان توشی شۆك بوو له‌وه گه‌یشت كه ئه‌گه‌ر
بێت و ئۆپۆزسیۆنانه خۆت ده‌ربخه‌یت و ئه‌ویش نه‌بیت،
میلله‌ت چۆن تۆڵه‌ت لێده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای
لێكردووه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی
بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر چی به گوێره‌ی ئه‌و نوسینه بێت
به هه‌ڵوێستێكی ئیجابی له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی
سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام
ده‌مێكه كورد گووتویه‌تی ئه‌وه‌ی دۆستی یه‌ك بێت
ره‌نگ و خاسیه‌تی یه‌ك وه‌رده‌گرێت، بۆیه لێره‌دا
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه لای ئێوه‌یه له هاوپه‌یمانی
چوار حزبه‌كه كامه‌یان راستگۆبوون؟ ئیسلامییه‌كان یان
عه‌لمانییه‌كان؟ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق
ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌و هاوپه‌یمانییه داوه ده‌نگ
به كامه‌یان ده‌ده‌ن؟ ئیسلامییه‌كان یان
عه‌لمانییه‌كان؟
|