ئه‌وزیندانیانه‌ی له‌ژیرئه‌شكه‌نه‌نجه‌دان,یان
دوای لێستاندنه‌وه‌ی ژیان له‌لایه‌ن جه‌لاده‌كانی به‌عس
زیندانی ده‌كران,یان ئه‌وانه‌ی دوای به‌سه‌ربردنی سه‌دان
شه‌وی پڕله‌ترس و چاوه‌ڕوانی ناوزیندانه شێ‌دار,بۆن
میزوخوێن و بێ سۆبا له‌زستانه ره‌شه‌كان, بێ ئامێری
فێنك كردنه‌وه له‌رۆژه‌گه‌رمه‌كانی هاوین, یان ئه‌وانه‌ی
به‌ساڵ بێ دادگای كردن, به بێ تاوان, بێ پارێزه‌ر
فڕێدرابوونه ژووره ئینفرادیه‌كان, رۆژانه
بۆلێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به به‌ڕنامه راپێچ
ده‌كران, به‌له‌شی خوێناوی وبێ هۆشی فڕێ ده‌درانه‌وه
زیندانه‌كان, ده‌رگایان له‌پشته‌وه‌ڕا له‌سه‌ر داده‌خرا
ده‌مردن ئه‌وانه‌ی نه‌ده‌مردن,له‌مردن ده‌گه‌ڕاونه‌وه.كه
له‌كوردستان بووم خۆم گوێم لێ نه‌بووبه‌ڵام گووتیان سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان مه‌سعودبارزانی گووتوویه‌تی"زیندانیه
سیاسیه‌كان شه‌هیدی زیندوون،" ئه‌وه قسه‌یه‌كی به‌هێزه
وجوانه, به‌ڵام بۆئه‌وپایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌رێزیان
هه‌یانه" قسه به ته‌نیا به‌س نییه"
من وسێ برام ودایكم وخۆشكم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه زیندانیه‌كی
تر له‌لایه‌ن جه‌لاده بێ ئه‌خلاقه‌كانی به‌عسی فاشی
له‌هه‌ولێر زیندانی كرابووین, بۆیه ره‌نگه ئه‌و
نووسینه‌كورته‌م ته‌نیا په‌خشانێكێ هه‌ڵچوون نه‌بێت,
زیاتر ئه‌زموون و موعانات بێت, له‌ئه‌نجامیدا زانیبم
ئه‌وه‌ی له‌شاری خۆی وچه‌ندكیلۆمه‌ترێك دوور له‌ماڵه‌كه‌ی
وشوێنی یاده‌وه‌ریه‌كانی زیندانی كرابێت چ ئازاره‌كی
گه‌وره‌یه. دووشه‌و له‌زیندانی ژێرزه‌مینه بۆن میوزو
خوێناویه‌كه‌ی( ئه‌منی به‌لده) بووم له سه‌ر شه‌قامی
سی مه‌تری كه سێ كیلۆمه‌تر له‌ماڵه‌كه‌مان دووربوو,
نزیك قوتابخانه‌ی كۆره‌كی سه‌ره‌تایی,كۆماری دواناوه‌ندی
وئاماده‌یی كوردستان, كه له حه‌فتاكان له‌سه‌ر
پێشنیاری عه‌بدوڵازه‌نگه‌نه‌ی هاورَێی منداڵی وته‌مه‌ن
ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا.هه‌رسێ قۆناغی سه‌ره‌تای,ناوه‌ندی
وئاماده‌یم لێیان ته‌واوكرد..دوای گواستمیانه‌وه بۆ
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئه‌من گشتی له هه‌ولێر, له‌به‌ر
نه‌بوونی جێگا بۆزیندانی پۆلیس, دوایش دووباره
بۆزیندانی (ئه‌من) هه‌ر پێنج كیلۆمه‌ترێك له‌ماڵه‌ومان
دووربوو.له‌هه‌مووزیندانه‌كان هه‌ر زیندانیه‌ك سی
وپێَنج سانتی مه‌ترجێگامان بۆخه‌وتن به قه‌ڵه‌م له
سه‌ردیوار بۆدیاری كرابوو, به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرله
سه‌رپشت رابكشێین یان بخه‌وین, ده‌بووایه بچینه سه‌ر
ته‌نیشت. نزیكه‌ی 700 شه‌و بۆهه‌ندێك زیندانی زیاتریش
له‌سه‌رته‌نیشت,یان له‌سه‌رچینچكان بووین, ره‌نگه به‌نووسین
له‌رسته‌یه‌ك شوێنی ببێته‌وه, به‌ڵام ره‌نگه زه‌حمه‌ت
بێت بۆ یه‌كێك ئه‌وئه‌زموونه‌تاڵه‌نه‌ژیابێت بزانی
چۆنه! بڕواش ناكه‌م هیچ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی مادی
ئازاری ئه‌وشه‌ورۆژه ته‌نگوته‌سكانه‌له‌بیرزیندانیه‌كان
بباته‌وه.
له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دوهه‌شتاوهه‌شت له‌گه‌ڵ براكانم
وزیندانیه‌كانی تر كه ژماره‌مان نزیكه‌ی 300 زیندانی
ده‌بوو به لێبووردنی گشتی به‌ربووین, زۆرنه‌بووتاوانی
ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌له‌بجه ئه‌نجام درابووهێزی
پێشمه‌رگه نشوستیه‌كی تری هێنابوو, ژیانی ده‌ره‌وه‌ی
زیندانیش گۆڕابوو زۆربه‌رته‌سك وترسناك تربووبوو,سه‌دام
كۆشكی له‌سه‌رچیای حه‌سن به‌گ دروست كردبوو,ژیان له‌ده‌ره‌وه
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌وابوو له زیندانێكی گه‌وره‌تردابژیت.
له‌هه‌ردوو سه‌ردانی كوردستان‌م له ساڵی 2005 و 2009
هه‌واڵی زیندانیه‌كانم له براكانم پرسی دیاربوو زۆربه‌یان
مردبوون, زۆرناخۆشه به‌هیوا بیت براده‌رێكت ببنیته‌وه‌و
له‌ناكاو هه‌واڵی مردنی ببیستی,ئه‌وانه‌ی ماشبوون
زۆربه‌یان پیربووبوون له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زیندانیه‌كانی
تری كوردستان به‌ته‌مای مووچه‌ی زیندانه سیاسیه‌كان
بوون,ئه‌وه بۆچه‌ندساڵ ده‌چێت چاوه‌روانن, به‌ڵام
بڕیاره‌كه هه‌ر له‌ناوچه‌كمه‌جه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت
خه‌وێنرابوو, وانه‌كرابوو ئه‌وچه‌ند زیندانیه‌ی ماون
پێش مردن مووچه‌یه‌كی ره‌مزیان له‌وهه‌موومووچه بێ سه‌روبه‌ره‌ی
بۆرازی كردن وپه‌یداكردنی لایه‌ن گیران گه‌یشتۆته هه‌ندێك
له‌ودیوه‌خان وكه‌سانه‌ی له‌هه‌مووسه‌رده‌مێك مووچه‌ی
گه‌نده‌ڵی و ریاییان وه‌رگرتووه بۆببڕێته‌وه.
دڵنیام ئه‌وكاربه‌ده‌سته‌گه‌نده‌ڵ و بیرۆكراتانه‌ی
حكومه‌ت, ئه‌وانه‌ی كۆسپ له‌به‌ر ده‌م ده‌رچوونی ئه‌و
بڕیاره دروست ده‌كه‌ن,گه‌ر بۆسه‌عاتێك خۆیان, یان كه‌سێكیان
لای جه‌لاده‌كانی به‌عس ئه‌شكه‌نجه‌درابانایه و شه‌وێك
له سه‌ر سیوپێنج سانتی مه‌تر بخه‌وتبانایه و نه‌یان
توانیبوویایه كه‌له‌كه بگۆڕن, ئه‌و بڕه مووچه‌ی "ئه‌گه‌ربدرێت"
كه به‌هیچ جۆرێك قه‌ره‌بووی ئه‌وزیانه روحی و مادییه
له‌زیندانیه‌كان كه‌وتووه ناكاته‌وه, ده‌ستیان لێی
ده‌بوه‌وه به‌زۆریان نه‌ده‌زانی.
|