"فیدراسۆن"، ئاڵوگۆڕه
مێژووییه‌کان و که‌مپینی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
جه‌مال کۆشش: ئیوه له‌ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆنفرانس‌دا،
ده‌لیین "فیدراسۆن" [فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی] ده‌چیته نیو ئالوگوڕیکی میژووییه‌وه، ئه‌و
ئالوگۆڕهش به ده‌رچوونی پێی "فیدراسۆن" له که‌مپینی
دژی دیپۆرتهوه بۆ ڕۆلگێران له گشت پرۆسه‌ی ژیانی په‌نابه‌راندا
نیشاندراوه، ئایا ئه‌م ئاڵوگۆڕه چۆن لیکده‌ده‌نه‌وه؟
*****
نادر عبدالحمید: [سه‌ره‌تا ئه‌وه بۆ خوێنه‌ران
ڕون بکه‌مه‌وه که من به‌ر له‌م کۆنفراسه ئه‌ندامی "فیدراسۆن"
نه‌بوم و له‌م کۆنفراسه‌دا که بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بواری
به‌رگری له مافه‌کانی په‌نابه‌ران ته‌رخانکرابوو، من
میوانێک بوم و له‌م کۆنفراسه‌دا وه‌ک ڕاوێژکاری "فیدراسۆن"
ده‌ست نیشان کرام]
یه‌که‌مین باسی کۆنفراسی "فیدراسۆن" له شاری زوریخ (سویسڕا
19 سێپتێمبه‌ری 2009 ) ته‌رخان کرابوو بۆ ئاڵوگۆڕه
جیهانیه‌کانی ئه‌مڕۆ. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه، کاریگه‌ری ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له‌سه‌ر ژیانی
کۆمه‌ڵگه‌کان، له‌سه‌ر چاره‌نوسی په‌نابه‌ران و
کرێکارانی کۆچکردوو له تاراوگه (المهجر)، وه به‌گشتی
له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی "بیانیه‌کان" له ناو کۆمه‌ڵگای
وڵاتانی ڕۆژ ئاوا.
به‌شێک له‌م باسه هه‌وڵدان بو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خود
ئاگاهیه‌ک به جێگهوڕێگهیهک که ئه‌م ئۆڕگانه له
دوو توێی ئه‌م جیهانه "نوێ"یه‌دا هه‌یه‌تی ولێره‌شه‌وه
هه‌وڵدان بو بۆ دۆزینه‌وه و به‌مانایه‌ک سه‌رله‌نوێ
پێناسه‌کردنه‌وه‌ی "فیدراسۆن".
هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی "فیدراسۆن" له بازنه‌ی که‌مپینێکی
دژی دیپۆرتکردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ جێگیرکردنی ئه‌م
ئۆرگانه له جه‌رگه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆدا،
پشتی به‌ستوه به‌و په‌یبردن و تێگه‌یشتنه له
ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهان، به خود ئاگاهیه‌ک به ڕۆڵی
مێژوویی ئه‌م ئۆڕگانه و له‌هه‌موی گرینگترییش پشتی به‌ستوه
به هه‌ڵوێست وهگرتنێکی ئاگاهانه‌ی مێژوویی له
ڕاستایهکی دیاریکراودا له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی "فیدراسۆن"ه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجیک له پرسیاره‌که‌تان بده‌ین،
ده‌بینین له پشت ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌وه که ده‌رچونی "فیدراسۆنه"
له که‌مپینێکی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌رانه‌وه بۆ مه‌یدانی
کارێکی به‌رفراوان، ئاڵوگۆڕێکی تر وه‌ستاوه که له
جیهانی ده‌ره‌وه‌ی "فیدراسۆن"دا هاتۆته‌دی و ئه‌م
ئاڵوگۆڕه‌ی ناو "فیدراسۆن"یشی پێویست کردوه. بۆیه لهوهڵامدانهوهکهمدا
پرسیاره‌که ئه‌که‌مه دوو به‌ش یه‌که‌م: مه‌به‌ست له‌و
ئاڵ و گۆڕه مێژوویانه چیه که له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی
ئێمه‌دا هاتۆته دی و چۆن چاره‌نوسی په‌نابه‌ران،
بیانیه‌کان و کرێکارانی تاراوگه‌ی له قاڵب دراوه.
دووه‌م: ئه‌وه که بۆچی "فیدراسۆن" ئاگاهانه پێ ده‌نێته
ناو ئه‌و ئاڵوگۆڕه مێژوویانه‌وه؟. وه به‌دڵنیایه‌وه
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر تاکتیک و ستراتیژی کاره‌کانی ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت.
با بزانین ئه‌و ئاڵوگۆره مێژوویانه چین که "فیدراسۆن"
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یاندا تاکتیک و ستراتیژی خۆی ده‌ست
نیشان ده‌کات له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری
و بیانیه‌کان و کرێکارانی تاراوگه؟.
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئاڵوگۆڕه مێژووییه‌کان
له دوو ده‌یه‌ی ڕابردووه‌وه له نزیکه‌وه ئه‌وه ده‌بینین
له وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌رگا به‌ڕووی وه‌رگرتنی
په‌نابه‌ردا به‌ره‌و داخستن ده‌برێت، مافه‌کانی په‌نابه‌ر
تادێت ته‌نگه‌به‌ر ده‌بێته‌وه، ئیعتیباری مه‌عنه‌وی و
جێگه‌وڕێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌نابه‌ر (و خه‌ڵکی بیانی)
له بیروڕای گشتیدا دێته‌خواره‌وه و وه‌ک بونه‌وه‌رێکی
ناحه‌ز، دزێو و سه‌رچاوه‌ی جه‌ریمه و تێکده‌ری سیستمی
ڕه‌فاهی کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری ئه‌م وڵاتانه له‌لایه‌ن
میدیاکانه‌وه ده‌خرێته‌به‌رچاو. هاوڕای ئه‌مه‌ش چونه‌سه‌ری
ڕێژه‌ی قوربانیانی ده‌ستدرێژی و په‌له‌ماری ڕاسیستی
بۆسه‌ر په‌نابه‌ران، بیانیه‌کان و کرێکارانی تاراوگه
تۆمارکراوه.
به‌دڵنیاییه‌وه چه‌ند ڕوداوێکی مێژوویی گه‌وره و به‌رچاو
له‌چه‌شنی هه‌ره‌سهێنانی بلۆکی رۆژهه‌لات و کۆتایی
هاتنی جیهانی دوو قوتبی ، 11 سێپتێمبه‌ر و له‌م
دواییانه‌شدا قه‌یرانی ئابوری جیهانی ده‌ورێکی زۆر
کاریگه‌ریان بینیوه له هێنانه‌دی چاره‌نوسێک که په‌نابه‌ران
و بیانیه‌کان له وڵاتانی ڕۆژئاوا، وه به‌گشتیش به‌شه‌ریه‌ت
له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا تیایدا ده‌ژی. له کۆنفراسه‌که‌دا
ئه‌م لایه‌نانه له‌په‌یوه‌ند به په‌نابه‌ران و مافه‌کانیانه‌وه
درایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. من لێره‌دا نامه‌وێت
ئه‌و باسانه دووباره بکه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی که‌من ده‌مه‌وێت له وه‌ڵام به پرسیاره‌که‌تاندا
بچمهسهری، واوه‌تر چونه له‌و ڕوداوه مێژوویانه و
سه‌رنج ڕاکێشانێکه بۆ پڕۆسه‌یه‌ک که به‌ر له‌و
ڕوداوه گه‌ورانه، جیهانی ڕووه‌و ئاڕستهیهکی
دیاریکراو هه‌ڵگرتبوو. ئه‌م پڕۆسه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و
ڕوداوانه‌ی سه‌ره‌وه نهشهاتبانهدی، ئاکامه‌کانی له
قاڵبدانی مافی په‌نابه‌ری، بیانیه‌کان و کرێکارانی
تاراوگه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوای له‌شکڵ و شێوه‌ی تردا ده‌هێنایه
گۆڕێ.
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له بنچینه‌دا مه‌یداندار بوونی باڵی
ڕاسته له جیهانی سیاسه‌ت و ئابوری له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا.
وه له شکڵی خه‌تی تاتچهریسم (1979) و ڕێگانیزم
(1981)دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. ئه‌ڵبه‌ته زووتر له‌و به‌رواره
لیبرالیزمی نوێ هه‌ر له کۆتایی شه‌سته‌کانه‌وه له
بره‌و و په‌ره‌سه‌ندی خۆ‌یا بوو وه‌ک ئاڵته‌رناتیڤێکی
ڕاست له‌به‌رامبه‌ر باڵی چه‌پی لیبرالیزمدا که به
سۆشیال-دیموکراته‌کان ناسراون تا ئه‌وه‌ی که توانی
ببێته په‌رچه‌مداری جیهانی ناسراو به ڕۆژئاوا.
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م باڵه ڕاسته دوباره پێناسه کردنه‌وه‌ی
بواری سیاسه‌ت و ئابوری بوو له ڕێگه‌ی پریڤاتیزهکردنی
که‌رتی گشتی و ده‌وڵه‌تی، ئاسان کاری یاسایی بۆ که‌رتی
تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵپێچان و لابردنی ئه‌و یاسایانه‌ی
که په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و که‌رته سنوردار ده‌که‌نه‌وه
هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی باجه‌کان له‌سه‌ر که‌رتی
تایبه‌تی، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاسانکاریانهدا که
ده‌رامه‌تی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت که‌م و کورتی دێنێت هه‌ڵئه‌سێت
به که‌م کردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان، دانانی باج
وسه‌رانه‌ی زیاتر به‌سه‌ر دانیشتواندا، ڕێگرتن لهچونهسهری
موچه و کرێی کرێکاران و هه‌ڵمه‌ت بردنه سه‌ر سه‌ندیکا
کرێکاریه‌کان و فشار خستنه‌سه‌ریان بۆ مل که‌چ بوون له‌ئاست
بڕیار و یاساکانی ئه‌و باڵه ڕاسته‌دا. ئه‌م سیاسه‌تانه
نه‌ک هه‌ر وه‌لاخستنی سۆشیال-دیموکراته‌کان بوو به‌ڵکو،
له پرۆسهیکدا بوو به سیاسه‌تی خودی
سۆشیال-دیموکراته‌کانیش گه‌رچی له شکڵێکی کاڵتر و به
ته‌وژمێکی هێواشتر پیاده ده‌کران و پیاده ده‌کرێن [له
سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ریشدا ئه‌وه ئێستا به‌ڕۆشنی ده‌بیندرێت،
ته‌نها جیاوازیه‌کی شکڵی له نێوان کۆنسێرڤه‌تیڤه‌کان
و سۆشیال-دیموکراته‌کاندا هه‌یه]. به‌م شێوه‌یه
سنوری نێوان سۆشیال-دیموکراته‌کان و کۆنسێرڤه‌تیڤه‌کان
کاڵ بۆته‌وه و تا دێت کاڵتریش ده‌بێته‌وه. تۆنی بلێر
له کاتی خۆیدا به‌ناو بردنی (حیزبی کرێکاران)ی
بریتانی به (حیزبی نوێی کرێکاران) ته‌عبیری له‌م
گۆڕانکاریه کرد.
هاوڕای ئه‌م ستراتیژه ئابوریه له‌بواری فکر و سیاسه‌تیشدا،
بره‌و پێدانی فکری دینی چ له ناوخۆی ڕۆژئاوا و چ له
سه‌ر ئاستی جیهان (پاڵپشتی لێکردنی بزوتنه‌وه‌ی
موجاهیدینی ئیسلامی و تاڵیبانی ئه‌فغانی و جۆره‌ها
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و گروپی له‌چه‌شنی ئه‌لقاعیده‌ی بن لادن).
چۆک پێدادانی وڵاتانی جیهانی سێهه‌می ئه‌وکاته که سه‌ربزێو
بوون و مل که‌چی ڕۆژئاوا نه‌بون [ئه‌نگۆلا، نیکاراگوا
،ئه‌سیوپیا، لیبیا-بۆردومانکردنی هه‌وایی خان‌و ومالی
قه‌زافی، ، تێک شکاندنی ئه‌رژه‌نتین له جه‌نگی
فۆکلاند 1982 له‌لایه‌ن تاتچه‌ر و ساغ کردنه‌وه‌ی ئه‌و
دورگه‌یه بۆ بریتانیا، گێڕانه‌وه‌ی که‌ناڵی په‌نه‌ما
بۆ ئه‌مریکا. نه‌ک هه‌ر پشتیوانی کردنی ئیسرائیل له
هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیدا بۆسه‌ر لوبنان 1982 و خوڵقاندنی
قه‌سبخانه‌ی سه‌برا و شاتێللا به‌ڵکو دژایه‌تی کردنی
بڕیاری ژماره 508 و 509 ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش
که ته‌نها داوای شه‌ڕ ڕاگرتنی ده‌کرد بۆ وه‌ستاندنی
ڕه‌شه‌کوژی و کوشت‌وکوشتاری فلیستینیهکانی خه‌یمه
نشینی لوبنان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به به‌کار
هێنانن مافی ڤیتۆ دژی ئه‌و بڕیارانه]. به‌ڵێ هاوڕای
هه‌ڵمه‌ته ئابوریه‌کان بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی
کرێکارانی وڵاتانی خۆرئاوا و تێکشکاندنی توانای به‌رگری
سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان (به چۆکداهێنانی مانگرتنی یه‌کساڵه‌ی
کرێکارانی کانه خه‌ڵوزه‌کانی بریتانیا 1986 نمونه‌یه‌کی
به‌رجه‌سته‌یه). زیندوکردنه‌وه‌ی روحی میلیتاریستی
ئیمپریالیستی و هه‌ڵمه‌ت بردنی سه‌ربازی بوو بۆسه‌ر هه‌ر
وڵاتێک که دژی سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا بوایه، پشت گیر
کردنی بزووتنه‌وه دینی وکۆنهپهرستانهکانی جیهان
بوو له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی ئه‌فغانستانی ئه‌و کاته.
ئه‌گه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه پێ به‌پێی
په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری، ئاستی ته‌کنۆلۆژیا و زانسته‌کان،
خه‌بات و تێکۆشانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری توانی بڕێک له
مافه ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی
کرێکاران و جه‌ماوه‌ر بسه‌پێنێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا و
زه‌مینه سازی هاتنه پێشه‌وه‌ی سۆشیال-دیموکراته‌کان
و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ره‌فاه بێت. وه له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیشدا پاشه‌کشه کردنی ئیمپریالیزم له شکڵی
کۆنی ئیستیعماریدا و سه‌ربه‌خۆ بوونی زۆرێک له
ووڵاتانی کۆنه کۆڵۆنیالی ڕۆژئاوای ئیمپریالی و په‌ره‌سه‌ندنی
نفوز و هه‌ژمونی بلۆکی سۆڤیه‌ت بوو له ئاستی جیهاندا.
ئه‌وا ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی که تاتچه‌ر و ڕێگان شاسواری مه‌یدانی
بوون، له‌باربردن و هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م بارودوخه بوو
که دوای سێ ده‌یه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاتبۆ
دی ئه‌ویش له‌پێناو دوباره پێناسه‌کردنه‌وه و مسۆگه‌رکردنی
سود و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه که ڕه‌وه‌ندێکی ڕوو له
داشکان و که‌م بوونه‌وه بوو.(که ئێمه لێره‌دا
ناچینه سه‌ر ئه‌و باسه). به‌پێی مه‌نتیق ئه‌بوا ئه‌م
په‌ره‌سه‌ندنه ئابوری-کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی-ته‌کنۆلۆژیه
پێناسه کردنه‌وه‌ی مافه‌کانی ئینسان بوایه به‌جۆرێک
که زۆر له ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م پێناسه‌کردنی ئه‌و
مافانه لاببرا وه‌ک مافێکی ئینسانی جیهانی ومافی به‌هره‌مه‌ند
بوونی هه‌ر ئینسانێک له و په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه
شارستانیه‌ته‌ی که هاتۆته‌دی و ئازادی ئینسانه‌کانی
له‌هاتووچۆ و لابردنی ڕێگریه‌کانی سه‌رسنوره‌کان دابین
بکردایه که‌چی به پێچه‌وانه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی
که به‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌ده‌ست هاتبوو
که‌وتونه‌ته به‌ر هه‌ڵمه‌ت، ته‌نگه‌به‌ر کردنه‌وه و
هه‌ڵپێچان، به‌ڵکو خودی ئه‌و بڕیار و په‌سندکراوه
نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ده‌رچووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش
له چه‌شنی مافی په‌نابه‌رێتی خه‌ریکه هه‌ڵده‌پێچرێن
به‌یه‌کجاری، ئه‌وه له کاتێکدایه که زۆرێک له
ووڵاتانی جیهان له‌ژێر ده‌ستی خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ئیمپریالیانهدا، شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسیان له
گرێژنه براوه و نه‌بونی ئاسایش و ترۆر و کوشتوبڕی
بۆته کارێکی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه.
سه‌رچاوه‌ی تراژیدیای په‌نابه‌ران، کرێکارانی تاراوگه
و بیانیه‌کان
گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا نوکی هه‌ڵمه‌تی ئه‌م باڵهڕاسته
په‌نابه‌ر و بیانیه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو کرێکاران و
ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان بوو له خودی وڵاتانی
ڕۆژئاوادا، به‌ڵام به‌هۆی جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی که په‌نابه‌ران و کرێکارانی کۆچکردوو
هه‌یانه وه‌ک توێژێکی هه‌ره‌خواره‌وه‌ی چینی کرێکار
له وڵاتانی ڕۆژئاوادا، ئاشکرا دیاره که بنکۆڵ کردن
و ته‌نگه‌به‌رکردنه‌وه‌ی سیستمی خزمه‌تگوزاریه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌م توێژه ئه‌خاته ناو
هه‌لومه‌رجێکی نا جێگیر، نه‌بونی دڵنیایی، بێ‌کاری و
مهحرومیهتێکی زۆرتره‌وه که خۆیان زه‌مینه‌سازی
نامۆکردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و توێژه و
دورخستنه‌وه‌یانه له ئینتیگره بوون به‌و
کۆمه‌ڵگانه‌وه و دورڕاگرتنیانه له ده‌رکه‌وتنیان
وه‌ک به‌شێک له چینی کرێکاری ئه‌م وڵاتانه. که
ئه‌مش به پێی خۆی زه‌مینه‌سازی ئاڵوده‌بونی ئه‌م
توێژه‌یه به ئه‌لکهۆلی ڕوحی و فکری ئسلامی سیاسی.
هه‌روه‌ک ڕه‌تاندنی بێکارانی خودی ئه‌و وڵاتانه‌یه بۆ
ژێر باڵی ئه‌و حیزب و هێزانه که حیقد و کهڕاههتیان
هه‌یه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ر، کرێکاری کۆچکردوو و
بیانیه‌کانی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگانه و ئاڵوده‌بونی ئه‌م
بێکارانهیه به ئه‌لکهۆلی ڕوحی و فکری ڕاسیزم. گشت
ئه‌م به‌ش و لایه‌نه جۆراو جۆرانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه
ناچارکردنی ئه‌م ئینسانانه، ئه‌م ئه‌فرادی توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تیه مهحرومهیه بۆ په‌یداکردنی
شناسنامه‌یه‌کی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و زیندوو
کردنه‌وه‌ی کوڵتور و که‌له‌پوری دواکه‌وتووی دژی
ئازادییه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان، دژی ژنان، منداڵان
و لاوان له ناو ئه‌م توێژه‌دا. ئه‌م واقعیه‌ته‌ی که
ئێمه ئێستا له ئه‌وروپا و وڵاتانی رۆژئاوا تیایدا
ده‌ژین، گه‌رچی ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌می سیاسه‌ته‌کانی
باڵی ڕاستی لیبرالیزمه به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا
به‌رهه‌می دیموکراسیه‌تی ئه‌وروپیه که له‌سه‌ر
بنه‌مای پوڵ، سود و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه وه‌ستاوه که
له ده‌ورانی قهیراناویهکانیدا ناچاره ئه‌م باڵه
ڕاسته دێنێته پێشه‌وه بۆ تێکشکاندنی بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری و ڕێکخراوهکرێکاریهکان، بۆ دژایه‌تی کردنی
هه‌رجۆره ئاڵته‌رناتیڤێکی سیاسی که دژی پوڵ و
سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری بێت. ئه‌م سیستمی
دیموکراسیه‌ته بورژوا ئیمپریالیه هه‌ر ڕۆژه ئه‌م
واقعیه‌ته ده‌ردناک و تراژیدیه به‌رهه‌م دێنێته‌وه
وه‌ک پێداویستیه‌کی زاڵبونی سه‌رمایه و که‌ڵه‌که‌ی
به‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌دا. ئه‌مه
حه‌قیقه‌تێکی مێژوویی [کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی] ژیانی
ئه‌مڕۆیه.
به‌م پێیه له بنچینه‌دا گیروگرفتێک که بیانیه‌کانی
ئه‌م وڵاتانه هه‌یانه (چ په‌نابه‌ر و چ کرێکاری
کۆچکردووی تاراوگه)، به‌شێکه له گیروگرفتی چینی
کرێکاری ئه‌م وڵاتانه و له درێژه‌ی ئه‌م گیروفتهوه
هاتۆته‌دی. وه وه‌ک پێداویستییه‌کی هه‌ژموونی
سه‌رمایه، خۆی له پارچه پارچه‌کردنی ڕیزه‌کانی چینی
کرێکار و بهگژیهکداکردنهوهی به‌ش و توێژه
جیاجیاکاندا ئه‌بینێته‌وه. ئه‌مه له لایه‌ک، وه
له لایه‌کی تره‌وه ته‌واوی ئه‌و گرفته
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که یه‌خه‌ی بیانیهکانیگرتووه،
له زیندوو بوونه‌وه‌ی کلتوری دواکه‌وتوانه و گه‌ڕان
به‌دوای داتاشینی شناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی‌دا
له دوری هه‌زاران فرسهخهوه و له‌لایه‌ن
نهوهیهکیشهوه که لێره له‌م وڵاتانه‌ی
ڕۆژئاوادا له‌دایک بوه یان لانی که‌م لێره
په‌روه‌رده بووه و گه‌روره بووه خۆی به پله‌ی
یه‌که‌م به‌رهه‌می نامۆکردنی ئه‌م توێژه‌یه له
کۆمه‌ڵگه‌دا له لایه‌ن خودی ئه‌م سیستمه
دیموکراسیه‌وه.
جیاوازی کرێکارێکی سوشیالیستی ئه‌وروپی له ڕاسیستێک
له ڕه‌خنه و دژایه‌تی کردنیا بۆ ئیسلامی سیاسی و
سومبول و ئاکاره‌کانی له چه‌شنی لچک به‌سه‌ری
(حیجاب)ی ئیسلامی و خه‌ته‌نه‌کردنی کچان، لێدان و
بێحورمهتی کردن به ژن و مناڵ له ناو خانه‌واده
موسوڵمانه‌کاندا،..... هتد. ئه‌و جیاوازیه له‌و
شوێنه‌وه دێت که ڕاسیستێک (وه هه‌روه‌ها
ڕۆشنبیرێکیش که سۆشیالیست و ماتریالست نه‌بێت) هۆکاری
ئه‌م تراژیدیا و به‌دبه‌ختیه له خودی فکری ئیسلام
و کوڵتوری دواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵات وده‌ستێکی ده‌ره‌کیدا
دهبننێتهوه که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاواوه
هاتووه، نه‌ک له بارودۆخێک که سیاساتێکی
ئابوری-کۆمه‌ڵایه‌تی و فکری-سیاسی هێناویهتیهدی،
نه‌ک له سیستمێکدا ئه‌م تراژیدیا و به‌دبه‌ختیه
ببینێته‌وه که خودی ئه‌م بارودۆخه به‌شێکه له
پاراستنی ئه‌و سیستمه به‌م پێه ئاکامی مه‌نتیقی
شێوازی ڕاسیستی و ڕۆشنفکری غه‌یر سۆشیالیست و غه‌یر
ماتریالیست له دژایه‌تی کردنی ئه‌و ڕواڵه‌ته
دواکه‌وتووه نائینسانیانهدا، ده‌که‌وێته دژایه‌تی
مه‌زهه‌بی و کوڵتوری ئه‌و به‌شه له ئینسانه‌کان که
هه‌ڵگری ئه‌م ئایین و ئه‌م کوڵتورهن و له ئاکامیشدا
به‌وه ده‌گات که بکه‌وێته دژایه‌تی کردن،
په‌راوێزکردن و له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادیه
فهردیهکانیان تا ڕاوه‌دونان و ده‌رپه‌ڕاندن و
له‌ناو بردنی فیزیکی ئه‌و ئینسانانه.
"فیدراسۆن" گه‌رچی هه‌ڵگری به‌ها و ڕۆشنبیریه‌کی
پێشکه‌وتنخواز و مۆدێرنی ئینسانییه و دژی که‌له‌پوری
دواکه‌وتوی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام له‌و
شوێنه‌وه که سه‌رچاوه‌ی گیروگرفت و تڕاژیدیایه‌ک که
یه‌خه‌ی ئه‌و به‌شه له ئینسانه‌کانی گرتوه که به
په‌نابه‌ر و کرێکاری کۆچکردوو و بیانی ناسراون،به‌ڵێ
له‌و شوێنه‌وه که "فیدراسۆن" سه‌رچاوه‌که به
به‌ڵگه‌ی مێژوویی و فاکتی واقعی به بارودۆخێک
ده‌بینێته‌وه که به‌رهه‌رمی سیاسه‌ته‌کانی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی لیبرالیزم و دیموکرسیه‌تی
بورژوا-ئیمپریالی ڕۆژئاوایه، له دژایه‌تی کردنیا بۆ
فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوری دواکه‌وتوانه، سنوری خۆی له
ڕاسیزم و له شه‌ڕی کولتولگهرایی جیا ده‌کاته‌وه.
له‌جیاتی دژایه‌تی کردنی قوربانیانی ئه‌م
دواکه‌وتوییه فکری، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌وڵی
کێش کردنی ئه‌م قوربانیانه ئه‌دا بۆ ناو ڕیزه‌کانی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئینسانی که هه‌ر له‌خودی ئه‌م
وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوادا، یه‌که‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
هێرشه بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وت و خزمه‌تگوزاریه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، مافه‌کانی کرێکاران و سه‌ندیکاکان
ده‌وه‌ستێته‌وه و دووه‌م له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست
درێژیه‌کانی ده‌وڵه‌تان و هێز ولایه‌نه ڕاسیست و
ناحه‌ز به په‌نابه‌ر و بیانیه‌کان به شه‌هامه‌ته‌وه
ده‌وه‌ستنه‌وه و سێهه‌میش ئه‌توانێت ئاڵته‌رناتیڤێک
بێت بۆ ئاینده و چاره‌نوسی به‌شه‌ریه‌ت، بۆ ڕزگاربوون
له‌م بارودۆخه نائینسانیه‌ی ئه‌مڕۆ.
ڕاسته له‌م دواییانه‌دا دیپۆرت کردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی عێراقی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپیه‌وه
(چ ئه‌و وڵاتانه‌ی که کۆسێرڤهتیڤهکان ده‌سه‌ڵاتدارن
وه‌چ ئه‌و وڵاتانه‌ش که سۆشیال-دیموکراته‌کان) بۆته
مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رچاو و زه‌ق. "فیدراسۆن" نه‌ک هه‌ر
له‌و مه‌یدانه‌دا کورتی نه‌هێناوه به‌ڵکو له زوربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڵسوڕاوی چست و چالاک بووه دژی
دیپۆرت کردنه‌وه‌کان. گرتنه به‌ری ئه‌م سترایتژ
تازه‌یه که ده‌رچونی "فیدراسۆن"ه له که‌مپینێکی
دژی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌و مانایه نیه
که ئه‌م که‌مپینه واقعیه به‌جێ ده‌هێلێ و شتێکی
ئایدیۆلۆژیگهری ئه‌خاته جێگه‌ی، به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌م ستراتیژه تازه‌یه ئه‌م
که‌مپینه‌یه له پشتیوانه‌یه‌کی به‌هێزی
کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی ئه‌و وڵاتانه به‌هره‌مه‌ند
ده‌کات.
ناتوانرێت به دابڕوا له بزوتنه‌وه‌یه‌کی واقعی که
له هه‌ناوی خودی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه‌دا هه‌ر ڕۆژه له
به‌رگریدایه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانێک
که ڕۆژانه خه‌ریکی داسه‌پاندنی هه‌رچی زیاتری فشاری
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تین به‌سه‌ر کرێکاران و له هه‌وڵی
تێکشاندن و سنوردارکردنه‌وه‌ی مافی ڕێکخراوه
کرێکاریهکاندان، به‌ڵێ ناکرێت "فیدراسۆن" به جیا
له‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌رگه‌رمی که‌مپینه‌کانی خۆی
بێت، ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌م که‌مپینانه
به‌زۆری دژ به هه‌مان ئه‌و دهوڵهتانهشن، واتا
به‌مانایه‌ک دژی دوژمنێکی هاوبه‌شن.
"فیدراسۆن" ناتونێت ڕۆڵی حیزبێکی ئینته‌رناسیونال
ببینێت بۆ په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان، وه مه‌سه‌له
به‌م شێوه‌یه‌ش ناخرێته‌ڕوو به‌ڵکو "فیدراسۆن" وه‌ک
ئۆڕگانێک ده‌تونێت پێشاهه‌نگ و ڕێنیشانده‌ری
په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان و کرێکارانی تاراوگه بێت بۆ
په‌یوه‌ست بوون به ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان، دژی
ڕاسیستیهکان و چه‌په‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا. هه‌ر
فه‌ردێکی په‌نابه‌ر هه‌ر کرێکارێکی تاراوگه به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی که له ڕێکخراوه‌یه‌کی کرێکاری وه‌ک
سه‌ندیکا، ڕێکخراوه‌یه‌کی دژی ڕاسیستی یان
ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی چه‌پی ئه‌و وڵاتانه جێگه‌ی خۆی
ئه‌کاته‌وه ئیحساس به هێز و پشت و په‌نایه‌ک ده‌کات.
ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر گرینگه بۆ دورخستنه‌وه‌ی
ئیحساس کردن به ته‌نهایی و نامۆیی بوون له‌و
کۆمه‌ڵگانه‌دا که زه‌مینه‌ی په‌ره‌گرتنی شوناسنامه‌ی
ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه.
که‌مپینی ناو خۆی "فیدراسۆن"
به‌دڵناییه‌وه تێگه‌یشتنی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی
"فیدراسۆن" له‌م ئاڵوگۆڕه مێژووییه و له‌م ستراتیژه
تازه‌یه وه‌ک یه‌ک نیه، گه‌رچی فکر ناکه‌م
به‌رهه‌ڵستکاریشی هه‌بێت. یه‌که‌م بۆ هێنانه‌دی
تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش وه دووه‌م بۆ چالاک بونی
هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیژه، پێویست به
گێرانی سیمنار و کۆڕی باس و لێکۆڵینه‌وه ده‌کات.
هه‌روه‌ها جێ خستنی ئه‌م ستراتیژه پێویست به
بڕیارنامه و ڕێنوێنی نوسراو، وه که‌مپینێکی ڕۆشنگه‌ری
ده‌کات. ئه‌مانه ئه‌و هه‌نگاوه سهرهتاییانهن
به‌ڕای من که پێویسته ده‌سته‌ی باڵای
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فیدراسۆن" له شکڵی که‌مپینێکی
ناوخۆییدا پێی هه‌ڵسێت تا ئه‌م ئۆڕگانه ئاماده
ده‌کات بۆ پێ نانه ناو ئه‌م مه‌یدانه‌وه.
- ته‌واو -
|