به ده‌نگه‌وه هاتن له زیندانیانی سیاسی کورد له به‌ندیخانه‌ی((ئه‌لده‌رعا))ی
ده‌مشقی پێته‌ختی سوریا، که له خواردن مانیان گرتووه.
ئیمڕۆ، 18 نۆڤه‌مبه‌ری 2009 ، مانگرتن له خواردنی
زیندانیانی سیاسی کورد به دژی زه‌خت و گوشاری ده‌وڵه‌تی
سوریا له به‌ندیخانه‌کانی باشووری ڕۆژئاوای
کوردستان(سوریا)، پێ ده‌نێته بیسته‌مین ڕۆژی خۆی.
زیاتر له 300 زیندانی کوردی به‌ندکراو له گرتووخانه‌ی
((ئه‌لده‌رعا))ی ده‌مشق دا، له ئاست به‌رگری له
مافی ئینسانیی خۆیان، له 30 ئۆکتبه‌ره‌وه مانیان
گرتووه و وازیان له خواردن هێناوه؛ ئه‌گه‌رچی 20
ڕۆژ له‌و ده‌سپێکه ڕاده‌بوورێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی
سوریا هه‌تا ئێستا هیچ ئاڵوگۆڕێکی له بار و دۆخی
زیندانه‌کان دا نه‌داوه. ته‌نانه‌ت ڕێگای له بنه‌ماڵه‌ی
به‌ندکراوه‌کانیش گرتووه که سه‌ردانی ڕۆڵه‌کانی
خۆیان بکه‌ن. به‌هۆی زۆرداری و زه‌ختی حکومه‌تی سوریا
، هیچ هه‌واڵێک له چۆنییه‌تی زیندانییه‌کان له ده‌ست
دانییه.
له لایه‌کی تره‌وه، چالاکیی لایه‌نگری له‌م مانگرتنه
به‌رده‌وام له ئارا دایه. له‌م بواره‌دا، ده‌کرێ
ئاماژه به چالاکیی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی
دێموکراتیکی گه‌نجان بکرێت که به خۆپیشاندانێک له
شاری ((ڕه‌قا))ی سوریا دا، زه‌خت و گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی
سوریایان مه‌حکوم کردووه.
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد له خواردن، هه‌ڵوێستێکی
ته‌و‌او دێموکراتیکه و ته‌نیا بۆ دابین کردنی مافێکی
باشتره بۆ زیندانیانی سیاسی. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه‌یش
له حکومه‌تی سوریا داوا ده‌که‌ین که ده‌ست له ته‌ڤر
و توناکردنی گه‌لی کورد هه‌ڵبگرێت و ، بۆ چاره‌سه‌ریی
کێشه‌ی کورده‌کان له سوریا دا هه‌نگاوی چاره‌ساز هه‌ڵبگرێت
و له هه‌لی یه‌که‌مدا ویست و داخوازییه‌کانی
زیندانیانی سیاسیی کورد که ته‌نیا مافی سه‌ره‌تایی
مرۆڤی زیندانییه، به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا، سه‌باره‌ت به
بار و دۆخی زیندانیانی سیاسی کورد له سوریادا، ده‌وڵه‌تی
سوریا ئاگادار ده‌کاته‌وه که داسه‌پاندنی به‌رده‌وامی
ئه‌م سیاسه‌ته به سه‌ر زیندانیانی مانگرتوو دا، ده‌توانێت
ده‌ره‌نجامێكی ناشیرینی بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا لێبکه‌وێته‌وه
و له باری نێونه‌ته‌وه‌یی دا کارکردێکی نه‌گه‌تیڤ
دابنێته سه‌ر بایه‌خی سیاسیی ئه‌و حکومه‌ته‌وه.
له کۆتایی دا، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا،
له سه‌رجه‌م ده‌زگه‌کانی لایه‌نگریی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی
و له هه‌موو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی داوا
ده‌کات که ده‌وڵه‌تی سوریا ناچار بکه‌ن مافی
دێموکراتیک و ئینسانیی زیندانیانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی((ئه‌لده‌رعا))
بسه‌لمێنێت. هه‌ر له‌م بواره‌ش دا پشتیوانیی خۆی بۆ
مانگرتووانی کوردی زیندانی ڕابگه‌یه‌نێت.
18.09.2009 کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
|