له‌باره‌ی مه‌رگی كریس هارمانه‌وه‌
 

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا  



كریس هارمان یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تی یه‌ فكری و سیاسی یه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی و ماركسیستی هاوچه‌رخ و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی حزبی كرێكارانی سۆسیالستی به‌ریتانی دوێنێ 7-11-2009 له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌ كۆڕێكی سه‌نته‌ری تۆژینه‌وه‌ی سۆسیالستی له‌ كاتی ووتار خوێندنه‌وه‌دا دڵی له‌ لێدان كه‌وت و بۆ یه‌كجاری چاوی لێكنا.به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هیواو ئاواته‌ی كه‌ به‌شی سه‌ره‌كی ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان كردبو و خه‌باتی له‌ پێناویدا ده‌كرد، كه‌ ڕوخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بنیادنانی سۆسیالیزم بوو، مه‌رگ ڕێگای پێ نه‌دا تا به‌ واقعی بیبینێ.
هه‌ڵبه‌ت به‌جیا له‌وه‌ی چه‌ندو چۆن ناكۆكی و جیاوازی فكری و سیاسیم له‌گه‌ڵ كریس هارماندا هه‌بوو، به‌ڵام له‌ خاڵێكی زۆر گرینگدا هاوڕام بووم و یه‌كم ده‌گرته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا،ئه‌ویش ئه‌و خاڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تی یه‌ دیارانه‌ كه‌ له‌ گه‌رمه‌ی هێرشی بۆرژوازی جهانی به‌هه‌مو باڵه‌كانی یه‌وه‌، كه‌ هیرشیان كرده‌ سه‌ر ماركسیزم و چینی كرێكار و سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم له‌ كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان و له‌ گه‌رماوگه‌رمی هه‌ره‌سی بلۆكی به‌ناو سۆسیالستی، كریسش وه‌ك سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها كه‌سایه‌تی ماركسیست سه‌رسه‌ختانه‌ كه‌وته‌ به‌رگری له‌ ماركسیزم و سۆسیالیزم و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌وه‌ی ڕووخا سۆسیالیزم نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو. وه‌ هه‌موو توانا فكری و سیاسی و عه‌مه‌لی یه‌كانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ به‌رگری له‌ ماركسیزم و سۆسیالیزم. بۆیه‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی و ماركسیستی به‌ مه‌رگی كریس زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت.
وه‌ هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌شداری خه‌می هاوخه‌باتانی و ئازیزه‌كانی ده‌كه‌م.
بێته‌دی سۆسیالیزم
گه‌شه‌سه‌ندوتر بێت ماركسیزم
نابود بێت سه‌رمایه‌داری


8-11-2009



 

           

 

12/11/2009

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com