له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردن له
ئێراق درێژه‌ی به میكانیزمای ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن
ده‌دا، قه‌یرانی سیاسی له ئێراق له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن
ڕوو له زیاد بوون ده‌كات. به‌شێكی لایه‌نی كوردی هه‌ڕه‌شه‌ی
كشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چاو به ژماره‌ی كورسیه‌كان
هه‌رێمی كوردستان نه‌خشێنرێته‌وه و به‌شێكی تری لایه‌نی
كورد پێی وایه ئه‌گه‌ر ڤیتۆ به‌كار بهێنرێ ئه‌وه
ژماره‌ی كورسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگۆڕێ. له سه‌ر
ئاماده‌كاریه ته‌كنیكییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
ئێراق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، قاسم عه‌بودی ڕایگه‌یاند كه
كۆمسیۆن واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی لیستی پاڵێوراوانی
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێراق تاكو ڕۆژی
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو درێژ كرده‌وه، بۆ پێدانی هه‌ڵی
زیاتره به قه‌واره سیاسییه‌كان، تاكو به‌ڵگه‌نامه‌ی
پێویستی پاڵێوراوان وه‌ك پێشینه‌یه‌ك بۆ به‌شداربوون
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌واو بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا حه‌مدیه حوسه‌ینی به‌رپرس له
كۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری
گۆرانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
دواده‌كه‌وێ. له سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له ئه‌نجامی
دابه‌شكردنی كردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی ئاینده‌ی
ئێراق و ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێراق هاتۆته
ئاراوه مه‌زن ده‌بێ. سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان فوئاد حسێن ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر چاو به
ژماره‌ی كورسی پارێزگاكاندا نه‌خشێنرێته‌وه ئه‌وا
هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
ناكات. سه‌رۆكی دیوانه‌كه له زاری سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان مه‌سعود بارزانیه‌وه، ووتی مه‌به‌ست له
پیاده‌كردنی ئه‌و میكانیزمه‌ی دابه‌ش كردنی كوردسیه‌كان
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستانه
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌داو له باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی
گه‌لی كوردستانیشه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كوردستان كه‌مال كه‌ركوكی
ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تی زیادكردن ودابه‌شكردنی
كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق چاره‌سه‌ر
نه‌كرێ، هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتووی ئێراق ده‌كا. ووتیشی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كان
راستنه‌كرێنه‌وه ئه‌وا به ته‌نیا كورد زه‌ره ناكات،
به‌ڵكو زیان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له ئێراق ده‌گه‌ینێت.
هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان ڕه‌وف
عوسمان ڕایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی كوردستان داوای
یاسایی له به‌رامبه‌ر وه‌زیری بازرگانی ئێراق به‌رز
ده‌كاته‌وه بۆ دادگای فیدرالی، به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه
ده‌ستكاری ژماره‌و ئاماره‌كانی كردووه و به شێوه‌یه‌كی
یاسایی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
فۆرمی خۆراك‌و ئاماری وزاره‌تی پلاندانان‌و
هاریكاری گه‌شه‌پێدان نه‌كردووه‌و سه‌دان ده‌نگی
دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانی بێبه‌ش كردووه بۆ به‌شداریكردنیان
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا. به‌ڵام سه‌رنج
ڕاكێشه كه سه‌رۆك كۆماری ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و
جێگره‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یاساكه‌یان ئه‌رێ كرد و
تاریق هاشمی جێگری ره‌تی كرده‌وه. تاڵه‌بانی له رێی
چونیدا بۆ فه‌ره‌نسا وتی ده‌بی یاساكه ئه‌رێ بكه‌ین
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دوا ده‌كه‌وێ. سه‌رۆكی
فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان فوئاد مه‌عسومیش پێین
وایه كه به‌كارهێنان و نه‌هێنانی ڤیتۆ ژماره‌ی
كورسییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم ناگۆڕێ، له پای ئه‌وه‌ی
كه ژماره‌ی كورسیه‌كان په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی
بازرگانی و به‌شی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و
پارێزگاكانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.
|