ئیحسانی فه‌تحیان
شه‌هیدكرا , فریای شێركۆ مهاجیری و حه‌بیبی فه‌تحوڵا
بكه‌ون
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه هاوكارێكی سه‌رسه‌ختی
گروپه تیرۆریسته‌كانه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌وانانی
كورد به‌ناوی تیرۆریسته‌وه له‌سێداره‌ئه‌دات و له‌كونجی
زیندانه‌ڕه‌شه‌كانی خۆیدا هه‌مو خه‌ونه‌كانیان ده‌پوكێنێته‌وه
, ئێران یان باشتربلێم وڵاتی سێداره‌و مادده هۆشبه‌ركان
له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده‌ی ڕابردودا به هه‌موو هێزێكه‌وه
جه‌نگێكی پڕله‌ڕق و تۆَله‌سه‌ندنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر
كوردانی ڕۆژهه‌لاتیدا هه‌ڵگیرساندوه‌و تائێستاش لاشه‌و
خه‌ونی كوردان ده‌كاته سوته‌مه‌نی بۆجۆشدانی ئاگری خه‌ونه
جه‌هه‌نمیه‌كانی خۆی بۆ كۆتاپێهێانی بونی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی
ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن زه‌وییه‌كی داگیركراو .
له‌وه‌ته‌ی ناوی وڵاتی ئێرانم بیستوه‌و به ناوی فارس
ئاشنابوم ته‌نها دیمه‌نی سێداره‌ده‌بینم , دیمه‌نی ئه‌و
مرۆڤانه ده‌بینم كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و له‌ناو جه‌رگه‌ی
شه‌قامه‌كان و بازاره‌كان وقوتابخانه‌كان و و پاركه‌كاندا
مۆرڤ به‌دارده‌كات و بۆچاوترساندنی خه‌ڵكی بیتاوان
ڕۆژانه ده‌یان تاوان ئه‌نجام ئه‌دات و هیچ ده‌وڵه‌ت و
ڕیكخراوێكی جیهانی له‌بواره‌كانی مافی مرۆڤدا ناتوانم
ڕیگه به‌تاوانه‌كانی ئیرانییه‌كان بگرن و ته‌نها
ساتێك له‌زه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه بۆژیانی ئه‌و مۆرڤانه‌ی
كه زڵمی ئاخونه‌كان كردونی به‌دۆزه‌خ .
ئیران , دراوسێ یه‌كی ده‌مامكداری هه‌رێمه‌كه‌مانه و
هه‌رجاره‌و به شیوه‌یك خۆی نیشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه‌مان
ئه‌دات و هه‌رجاره‌و به‌فۆرمیكی پڕه‌له‌مه‌كروه
ئیغرایان ده‌كات , جارێك به‌كردنه‌وه‌ی قونسڵخانه و
جارێك به‌كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان و جارێك به‌ناوی
هاوكاری كردنی نه‌خۆشكانمانه‌وه هاوكارمان ده‌بن و
جارێكیش به‌ناوی ....هتد ,هه‌مو جاره‌كان ئیرانییه‌كان
له‌بۆسه‌دان بۆ كوشتن و سوتاندنی خه‌ونه‌كانمان و ئێمه‌ی
بێده‌سه‌ڵات هه‌ستی پێده‌كه‌ین و ئه‌وانی سیاسه‌تمه‌دارو
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و دیبلۆمات به‌ناوی قسه‌ی زلی
ناسیاسیانه‌وه خۆیان بێ ئاگاده‌كه‌ن .
ئیرانییه‌كان گه‌نجه‌كانمان له‌سێداره‌ئه‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی
كوردیش چه‌پڵه‌یان بۆلێ ئه‌دات ؟! به حسبای خۆیان ده‌ست
ناخه‌نه ناوكارو باری وڵاتێكی دراوسێمانه‌وه , به‌ڵام
ئه‌وه‌یان له‌بیر چوه كه توركه‌كان له‌سه‌ر ( تورك
پیاوه‌كان ) توركمانه‌كان هه‌ر ڕۆژه‌وه به‌چی شێوازێك
ده‌مان كه‌ن به‌فیلم و چۆن بڕیاره‌كانی خۆیان به‌سه‌رماندا
فه‌رزده‌كه‌ن .
كاتێك هه‌مو ئه‌و كه‌س و ڕیكخراوانه‌ی كه به‌وه‌یانه
ده‌زانی له‌كات ژمێر ( 6 ) ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (
11/11 ) دا گه‌نجێكی تر وه‌ك هه‌موگه‌نجه‌كانی تری
كورد به‌داردا ده‌كرێت و ژیانی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه ,
هه‌رئه‌و كاته به‌رپرسه‌كانمان له‌شیرنی خه‌وه قورسه
كانیاندا بون خه‌ویان به ڤیلای زیاتر‌و پاره‌ی زۆرتر‌و
ژنی جوانتر و كه‌نیزه‌ی باڵابه‌رزتره‌وه ده‌بینی و (
ئیحسانی فه‌تاحیان ) یش ده‌مێك بو هه‌ستی به مردن
كردبو , ده‌مێك بو له‌گه‌ڵ مردن‌دا هاوڕێبون , ده‌مێك
بو ده‌یزانی به‌رپرسه‌كانی باشوری وڵات خه‌مه‌ی هیچ
ناخۆن ته‌نها خۆیان نه‌بێت , هه‌ربۆیه ده‌یویست مه‌ردانه
به‌سه‌رمردندا سه‌ربكه‌وێت و بیكاته هاوڕێ ی خۆی ؟
چونكه ئیحسانی جوانه‌مه‌رگ ده‌یه‌وێت ئیدی له‌دوای شه‌هید
بونی به ( ئێمه ) بڵێـت شه‌قام له‌دۆخی سڕبونه‌وه
جۆش بده‌ن و ئیدی ڕێگه‌مه‌ده‌ن گه‌نجی تر له خه‌ون و
خۆزگه‌كانی بێبه‌ش بێت , شه‌قام جۆش بده‌ن تا بۆئه‌وه‌ی
ده‌ستی ناپاكی بێگانه گه‌ردنی گه‌نجانی كورد نه‌ڕوشێنن
و هه‌ناسه‌ی پیسیان خاكمان له‌كه‌دار نه‌كه‌ن , به (
به‌رپرسان ) یشی وت : ئێوه له‌ئاست به‌رپرسیاریدا نین
و زۆرله‌وه بچوكترن كه سه‌ركرده‌ی من و میلله‌ته‌كه‌م
بن , ئیوه پڕن له ترسنۆكی و ناجۆامیری , پڕن له فێل
( ئێوه مرۆڤ نین ) چونكه مرۆڤ خاوه‌نی هه‌ڵوێسته به‌ڵام
ئێوه نیاته هه‌ربۆیه مرۆڤ نین , ئێوه و ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنتان نۆكه‌ری ئاخونه‌كان و ئه‌تات توركه‌كان
, هه‌ربۆیه به‌شه‌هید بونی هه‌یزارالنی تری وه‌ك من
به‌ده‌ستی ئه‌وان , ئێوه‌ناكاته سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن
هه‌ڵوێست و كورد په‌روه‌ر ؟! ئه‌گه‌ر نا سنوره‌كان
دابخه‌ن , قوسنوڵخانه‌كانیان به‌ردباران بكه‌ن و به‌سه‌ر
شۆری بیان گه‌رشێننه‌وه بۆلای ڕژێمه بۆگه‌نه‌كانیان
, بازِاڕه‌كانتان خاڵی بكه‌نه‌وه له كه‌ره‌سته‌و
شتومه‌ك و خواردنه به‌سه‌رچوه‌كانیان , مه‌رزه‌كان
دابخه‌ن و ڕێگه مه‌ده‌ن هه‌ناسه‌كانیان سنور ببه‌زێنێت
, ئێوه كه‌ناتوانن ئه‌وانه بكه‌ن ئیدی بۆ كاتێك ئێمه
پله‌ی شه‌هاده‌ت داواده‌كه‌ین ئێوه به منداڵ و هه‌رزه
تومه‌تبارمان ده‌كه‌ن ؟ ئاخۆ مۆرڤ یه‌ك جار بمرێت
خۆشتره و سه‌ربه‌رزانه‌تره , یان ئه‌و مردنه‌ی ئێوه
كه هه‌موڕۆژێك ده‌رمن و ڕۆحتان شه‌رمنانه‌ن جه‌سته‌تان
به‌جێناهێلێت ؟
ئیحسانی جوانه‌مه‌رگ داوای خۆپیشان دان ده‌كات , داوای
مانگرتن ده‌كات , داوای جۆشدانی شه‌قامه سارد‌و سڕه‌كه‌ی
كوردیمان لێده‌كه‌ات ؟ چونكه ئه‌و ده‌زانێت چه‌ندی تر
چاوه‌ڕوانن له‌گه‌ڵ مردن ببه‌ن به‌هاوڕێ , ئیحسان به‌ده‌نگی
به‌رز داوامان لێده‌كات كه قریای هاورێیانی ( شێركۆ
مهاجری و حه‌بیبی فه‌تحوڵا ) ی بكه‌وین وڕێگه‌نه‌ده‌ین
ده‌سته ناشرینه‌كانی فارسه تینوه‌كان به‌خۆینمان جه‌سته
و ڕۆحی پیرۆزی گه‌نجانمان به‌رپه‌ڵه‌بخه‌ن .
|