ناوه‌ندی ”چاك” که له ساڵی 2002 وه‌ک ڕێکخراوێکی دژه
جینۆسایدی گه‌لی کورد دامه‌زرا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
وه‌ک یه‌کێک له چالاکترین ڕێکخراوه کوردییه‌کان ده‌رکه‌وت
و بوونی خۆی سه‌لماند و ده‌یان سه‌روه‌ری مه‌زنی تۆمار
کرد. به‌م جۆره بوو به ڕێکخراوێکی خۆشه‌ویست و جێی
بڕوای جه‌ماوه‌ر و که‌سوکاری قوربانییانی جینۆساید.
به‌داخه‌وه ، له هاوینی ساڵی 2006 ه‌وه ، سه‌ره‌تای
کێشه‌کان و ده‌سته‌گه‌ریی جه‌مسه‌ره‌کان به ئاشکرا ده‌رکه‌وتن
و دوواتر کێشه‌کان به ئاستێک گه‌شه‌یان کرد ، که چیتر
”چاك” نه‌یده‌توانی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌رده‌وامی
به کاره‌کانی بدات و نیوه ئیفلیج کرا .
پاش سه‌رنه‌که‌وتنی چه‌ند هه‌وڵێک و له‌پێناوی چاره‌سه‌رێکی
بنه‌ڕه‌تی و به‌ڕێکخراوکردنی ”چاك” و ده‌ستگرتن به یه‌کگرتووی
”چاك”ه‌وه ، له به‌هاری ساڵی 1997 ، بیرۆکه‌ی "پڕۆژه‌ی
گه‌شه‌پێدان و چاکسازی" له لایه‌ن جێگری سه‌رپه‌رشتیاره‌وه
، خرایه به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
و به خۆشحاڵییه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕی.
هه‌ر پاش ده‌ستبه‌کارکردنی پڕۆژه‌که ، که هیوایه‌کی
مه‌زنی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی ”چاك” به ئه‌ندامان
به‌خشی و پاش ئه‌وه‌ی که زانرا ئه‌م پڕۆژه‌یه ، به‌ڕاستییه
و جیاوازی له نێوان به‌رپرس و ئه‌ندامی ساده‌دا ناکات
، ئاڕاسته‌یه‌کی تاکڕه‌وانه‌ی نابه‌رپرسی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
له به‌رده‌وامبوونی ناڕێکخراوه‌یی و په‌رته‌وازه‌یی و
گه‌نده‌ڵی ئیداری ، له دژی پڕۆژه‌ی چاکسازی وه‌ستایه‌وه
و دروشمی په‌کخستنی پڕۆژه‌که‌ی کرده ئامانج و سڵی له
ژێرپێخستنی ، به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ناوزڕاندن
و فشارخستنه سه‌ر لایه‌نگرانی چاکسازی نه‌کرده‌وه و
پلانی خستنه دهرهوهیانی داڕێژا.
به‌داخه‌وه له‌ناو ئاراسته‌ی دووه‌می ”چاك”یشدا که
زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی
دڵسۆزی له خۆ گرتبوو ، له ناو به‌شێکیاندا کاری ده‌سته‌گه‌ری
ده‌ستی پێ‌کرد و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان سه‌ریان
هه‌ڵدا و پڕۆژه‌ی چاکسازی فه‌رامۆش کرا و هه‌وڵی
سازشپێکردنی به ئاشکرای درا. به‌م جۆره ده‌رکه‌وت که
هه‌ندێک له لایه‌نگرانی ئه‌و کاته‌ی چاکسازیش، به
پێچه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی چاکسازی ، چاکسازییان بۆ قۆناغێکی
تایبه‌تی و به‌کارهێنان بۆ ڕزگاربوون له چه‌ند که‌سێکی
باڵاده‌ست له‌ناو ”چاك”دا ده‌ویست و دوای ئه‌وه
کاریان پێی نه‌بوو. ئیتر له ناو ئه‌و ئاراسته‌یه‌شدا
، هیچ ئومێدێکی ڕاسته‌قینه بۆ چاکسازی نه‌مایه‌وه و
داهاتوویه‌کی باشتر له ئاراسته‌ی یه‌که‌می ”چاك” چاوه‌ڕوانیان
نه‌بوو.
له نێوان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌دا ، ئه‌ندامانێکی زۆری
بێ‌تاوان که ڕاستییه‌کانیان لێ شارابووه‌وه ، په‌رته‌وازه
بوون و یان به‌هۆی کاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده و فشاره‌کانه‌وه
به ناچاری به‌سه‌ر لایه‌کیاندا ساغ بوونه‌وه ، یان
خۆیان له هه‌ردووو ئاراسته‌که دووره‌په‌رێز گرت و
دوورکه‌وتنه‌وه.
ئێمه وه‌ک لایه‌نگرانی چاکسازی ، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ
بۆچوونی هیچکام له‌و دوو ئاراسته‌یه‌ی ”چاك”دا نه‌بووین
و نین ، به‌ڵام ڕێزی تایبه‌تمان له تێکۆشانی بێبه‌رانبه‌ری
ئه‌ندامانی دڵسۆز و کاره‌کانیان گرتووه و ده‌گرین.
بۆیه به مه‌به‌ستی بواردان به به‌رپرسانی هه‌ردوولا
بۆ ئه‌وه‌ی به خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌گه‌ر له ڕێگای
ئێمه‌شه‌وه چاکسازی په‌سه‌ند ناکه‌ن ، بتوانن به پێی
بۆچوون و به‌رنامه‌ی خۆیان چاکسازی له ”چاك”دا بکه‌ن
، تا ئێستا و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ، دان به
خۆداگرتن و بێده‌نگی و چاوه‌ڕوانیمان هه‌ڵبژارد.
مخابن وه‌ک پێشبینیشمان ده‌کرد ، ئاراسته‌ی چاکسازی نه‌گیرایه
به‌ر و سوود له تاقیکردنه‌وه تاڵه‌کان وه‌رنه‌گیرا و
به‌رده‌وامی به شێوازی پێشتر درا. به‌م جۆره ، کاری
ناڕێکخراوه‌یی و ژێرپێخستنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و فه‌رامۆشکردنی
بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و سووکایه‌تیکردن به‌یه‌کتر ،
بوون به ڕه‌فتارێکی ئاسایی جێکه‌وتوو له "چاك"دا.
ئه‌مڕۆ ئیتر به داخێکی گرانه‌وه ، بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وتووه
که ”چاك” ، نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه چاکسازی له خۆیدا
بکات و کێشه‌کانی پێشتری چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵکو به
پێچه‌وانه‌وه ، تادێت سکانداڵه‌کان زیاتر و کيشه‌کان
ئاڵۆزتر و ئه‌ندامان په‌رته‌وازه‌تر و گومانه‌کانیش
زیاتر ده‌بن. فشاره‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك ، که
ئه‌ندامان په‌یتا په‌یتا و به‌رده‌وام ، ده‌ست له
کاره‌کانیان بکێشنه‌وه یان دووره‌په‌رێز بووه‌ستن. ته‌نانه‌ت
خودی ئه‌ندامانی به‌رپرسی دوێنێ ، که به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان
به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت له سه‌ره‌تادا که‌وتبوونه
سه‌نگه‌ری دژ به چاکسازییه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک
له ڕاستییه‌کان له نزیکه‌وه درک پێ ده‌که‌ن ، کاره
ناڕێکخراوه‌یی و گه‌نده‌ڵییه مه‌ترسیداره‌کانی دوای
دابه‌شبوون ده‌درکێنن و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و باسانه
، له ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنیشدا بڵاوکراونه‌ته‌وه
و باس له کۆمه‌ڵێک لادان و گه‌نده‌ڵی و وابه‌سته‌یی
حزبی و سکانداڵی مه‌زن ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌واڵانه چه‌نده
ڕاستن یان نا؟ بابه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه نییه. به‌ڵام
کاتێک که بارودۆخی ناوخۆ گه‌یشته ئه‌و ئاسته له
بڵاوکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندن ، مانایه‌ک و بیانوویه‌ک
بۆ بێده‌نگیی زیاتری ئێمه نامێنێته‌وه.
ئێمه که باس له گه‌نده‌ڵی و کاری ناڕێکخراوه‌یی ده‌که‌ین
، دڵنیاین له‌وه‌ی که زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی
هه‌ردوو به‌شی ”چاك” ، خه‌مخۆری پرسه بنهڕهتییهکهن
و ڕه‌خنه و بۆچوونه‌کانی ئێمه به‌هیچ جۆرێک ئه‌وان
ناگرێته‌وه. ئێمه پێمان وایه ”چاك”یش و ئه‌ندامانی
”چاك”یش ، قوربانیی کار و پلانه سه‌ره‌ڕۆکانی چه‌ند
تاکه‌که‌سێکن ، که له‌سه‌رووی په‌یڕه‌وی ناوخۆی
”چاك”ه‌وه به کرده‌وه کۆنتڕۆڵی ”چاك”یان کردووه ،
دوور له به‌رنامه‌ی ”چاك”یش ویست و به‌رنامه تایبه‌تییه‌کانی
خۆیان به‌سه‌ر ”چاك”دا سه‌پاندووه.
ئێمه لایه‌نگرانی چاکسازی ، پاش ئه‌م گۆڕانکارییه مه‌ترسیدارانه
، چیتر ئاماده نین بێده‌نگی بنوێنین له ئاستی ئه‌و
ناڕه‌واییانه‌ی به‌رانبه‌ر به ناوبانگ و مێژوو و
ئامانجه‌کانی ”چاك” کراون و ده‌کرێن. ئیتر کاتی ئه‌وه
هاتووه ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆیان بخرێنه به‌ر دیدی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ، له‌مڕۆوه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی
چالاکیه‌کانمان و کرانه‌وه‌مان به ڕووی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆشمان ،
سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م چالاکی و ڕووداو و کێشه‌کانی
ئێستا و ڕابردووی ”چاك” ، ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی
هاوڵاتییان و بۆچوونی تایبه‌تی خۆمان ، سه‌باره‌ت به
شێوازی کاری ڕێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ده‌خه‌ینه
ڕوو.
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه‌کاندا ، پێمان وایه
هه‌ردوو به‌شی چاك ، هه‌ریه‌ک به ئاستێک ، به‌شدارن
له دروستکردنی مێژووی ”چاك”دا. بۆیه هه‌میشه ، ده‌ستخۆشیمان
له چالاکی و بۆچوون و هه‌ڵوێسته (دروسته‌کانیان)
کردووه و دهشکهین. ئێمه جگه له چه‌ند تاکه‌که‌سێک
، که هۆکاری سه‌ره‌کیی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کان و ده‌سته‌گه‌ری
و ناڕێکخراوه‌یی و په‌رته‌وازه‌یی و وابه‌سته‌یی ”چاك”
بوونه ، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ”چاك” به هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه
و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناچاری ده‌ستیان له "چاك" هه‌ڵگرت
، به هاوڕێ و هاوخه‌باتی ڕێکخراوه‌یی خۆمان ده‌زانین
و ڕێزی زۆر له ماندووبوونیان ده‌گرین و ئاماده‌ی هه‌موو
هاوکارییهکیانین ، له به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی "چاك"دا.
لێره‌وه پێشوازی له هه‌موو ئه‌و ده‌نگه دڵسۆزانه
ده‌که‌ین که له ناو ”چاك”ه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی
”چاك”ه‌وه ، ده‌یانه‌وێت ”چاك” ببێت به ڕێکخراوێکی
به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆ و ڕێکخراو و دوور له هه‌موو جۆره
گه‌نده‌ڵییه‌ک و تواناکانی خۆیان ده‌خه‌نه خزمه‌تی.
ئامانجی لایه‌نگرانی چاکسازی ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
بریتی بووه له چاکسازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ”چاك”دا
، له پێناوی بنیاتنانه‌وه‌ی ”چاك”ێکی ڕێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی پته‌وی یه‌کگرتووی بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی
هاوسه‌نگدا. بێگومان ده‌زانین ، به‌دیهێنانی ئه‌م
ئامانجه ، له‌ناو ”چاك”ێکدا که زیاتر له دوو ساڵه
به دوو ئاراسته‌ی نادروستی جیاواز کار ده‌کات ، نزیک
به مه‌حاڵه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌گه‌ر
به‌کرده‌وه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه درک پێ بکرایه ،
ئیتر مانایه‌ک و پێویستییه‌ک بۆ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه
نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌مووان خۆمان له ئامێزی ئه‌و
جۆره ”چاك”ه یه‌کگرتووه‌دا ده‌بینییه‌وه. بۆیه
پێمان وایه هه‌موو که‌سێکی به ویژدان هاوڕامانه
له‌وه‌ی ، که ئیتر مافی خۆمانه پاش زیاتر له دوو
ساڵ دان به خۆداگرتن و چاوه‌ڕوانی ، که دوواتر
ئه‌ندامانێکی زۆری تریش ، هه‌مان بۆچوونه‌کانی
ئێمه‌یان سه‌لماند و به داخه‌وه له "چاك" کشانه‌وه
، به ناچاری ڕێگاچاره‌ی ڕێکخراوه‌یی خۆمان بگرینه
به‌ر. ئێمه له نزیکترین کاتی گونجاو‌دا ،
وورده‌کارییه‌کانی چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی خۆمان و
هێڵه گشتییه‌کانی به‌رنامه‌ی خۆمان و شێوازی کاری
ڕێکخراوه‌یی و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانمان ، هه‌نگاو
به هه‌نگاو ڕاده‌گه‌یه‌نین.
لایه‌نگرانی "چاکسازی"ی ناوه‌ندی "چاك"
21.11.2009
ئیمایلی کاتی: chak.reform@gmail.com
|