بڕیاره له 16 ی کانونی دوه‌می 2010 دا، خولی دووه‌می
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس
به‌ڕێوه‌بچێت.
به پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2005 که
دۆخێک له شادی و خۆشباوه‌ڕی باڵی کێشا بوو به‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق
له ئیستیبدادی به‌عس ڕزگاریان بوه و ئازادن له
ده‌نگدان. له‌م ده‌وه‌ره‌یه‌دا لایه‌ک که‌فوکوڵی خه‌ڵک
دامرکاوه‌ته‌وه و گه‌شبینیان کاڵ بۆته‌وه به‌وه‌ی
که فه‌رمانڕه‌وایان بتوانن عێراق له‌م گێژاوه
بهێننه ده‌ره‌وه که تێی که‌وتوه. وه له‌لایه‌کی
تریشه‌وه کێشمه‌کێشی ڕه‌وته سیاسیه‌کان تاوی
سه‌ندوه تا هه‌ریه‌ک له‌م ڕه‌وتانه بتوانێت مۆری خۆی
له ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه بدات.
له دڵی ئاڵوگۆڕێکی مێژووی ئاوه‌هادایه که کێشمه‌کێش
و پێشبڕکێی ڕه‌وته ناکۆک و دژ به‌یه‌که‌کان فرسه‌تی
خۆ ده‌رخستنی سیاسی عه‌له‌نی بۆ ڕه‌وته سیاسیه‌کان،
له‌وانه‌ش بۆ چه‌پ، کرێکار و کۆمۆنیزم، هێناوه‌ته
پێش. سۆشیالیزمی کرێکاری له عێراقدا له‌به‌رده‌م
ئه‌رکێکی مێژوویدایه که ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی چینایه‌تی
خۆی و ئاڵته‌رناتیڤی سۆشیالیستی خۆی به عه‌له‌نی
له‌به‌رامبه‌ر ئاڵته‌رناتیڤه جۆراوجۆر و
ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانی بورژوازیدا بێنێته مه‌یدانی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌وه.
به‌شداری کردنی هێزه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌م
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌دا و له‌م بارودۆخه‌ی
عێراقدا، هه‌لێکی له‌بار ده‌خوڵقێنێ: بۆ خستنه‌ڕوی
خواسته‌کان و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کرێکار له کۆمه‌ڵگه‌ی
سه‌رمایه‌داری عێراق، بۆ خستنه‌ڕو و ناساندنی
ئاڵته‌رناتیڤی کرێکاری و کۆمۆنیستی له‌سه‌ر ئاستی
کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر ئاڵته‌رناتیڤی
بورژوائیمپریالیدا، بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی و
به‌هێزکردنی پایه‌گای کۆمۆنیزم له ده‌رونی
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریدا، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی
ئه‌زمونی پڕاتیکی کۆمۆنیستی. وه‌سه‌ره‌نجام بۆ
به‌هێزکردنی ڕیزی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکار
له‌به‌رامبه‌ر گشت بورژوازیدا. به‌م مانایه خودی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خولێکی مه‌شق و ڕاهێنانی سیاسیه
بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
"ڕه‌وه‌ند" پشتیوانی خۆی له هێز و لایه‌نه چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا،
له ڕاستای به‌گژاچونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی شكڵگیری
ئاڵته‌رناتیڤی بورژوا ئیمپریالی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤه، وه له‌ڕاستای
به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه، پته‌وکردن و خستنه‌ڕوی
ئاڵته‌رناتیڤی سۆشیالیستی کرێکاری له‌م هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانیه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
"ڕه‌وه‌ند" ده‌ست پێشکه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق له‌و مه‌یدانه‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ به‌شداری
کردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی په‌رله‌مانی
عێراقی به خستنه‌ڕووی " لیستی ئازادی و یه‌کسانی".
"ڕه‌وه‌ند" بانگه‌وازی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان،
ئازدیخوازان، ژنان، گه‌نجان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری
گه‌لی عێراق ده‌کات بۆ ده‌نگدا به "لیستی ئازادی و
یه‌کسانی".
هه‌ر له‌و ڕاستایه‌شدا "ڕه‌وه‌ند" بانگه‌وازی
سپانسۆره‌کانی خۆی ده‌کات له ناوخۆی عێراق و
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی عه‌مه‌لی، بۆ
چالاک بون له‌و بواره‌دا به نه‌خشه‌کارێکی ئه‌کتیڤ،
له‌پێناو هه‌ڵخراندنی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌نگدان به
"لیستی ئازادی و یه‌کسانی". هه‌ر لێره‌شه‌وه
بانگه‌وازی ڕێکخراوه و که‌سانی چه‌پ و سۆشیالیست،
کۆمۆنیسته‌کانی عێراق، ڕێکخراوه‌کانی هه‌ردو حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان ده‌کات که لێپرسراوانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
ئه‌رکه‌دا کاری هاوبه‌ش و هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن.
بژی سۆشیالیزمی کرێکاری
بژی "لیستی ئازادی و یه‌کسانی".
ڕه‌وه‌ند. 8 نۆڤه‌مبه‌ری 2009
www.rewend.info
|