گۆڤاری (شانۆ) كه گۆڤارێكی تایبه‌تمه‌نده به هونه‌ری
شانۆ‌و دوو مانگ جارێك له‌لایه‌ن تیپی شانۆی سالار به
هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێته‌وه، به
هاوكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی، رۆژی
شه‌ممه (14/11/2009) هه‌ڵده‌ستێ به سازكردنی كۆڕێك
بۆ هونه‌رمه‌ندی شانۆكار (سه‌ركاو هادی) ده‌رباره‌ی
شانۆی خۆر.
هه‌روه‌ها له په‌راوێزی كۆڕه‌كه‌شدا چه‌ند دیمه‌نێك
له شێوازی كاركردن‌و نمایشی ئه‌و گروپه شانۆییه
نمایش ده‌كرێت.
گروپی شانۆی (خۆر) یه‌كێكه له گروپه شانۆییه به‌ناوبانگه‌كانی
ئاستی جیهانو چه‌ندین ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی
شانۆییان له سه‌رانسه‌ری جیهان پێشكه‌ش كردووه‌و ئه‌زموونه‌كانی
ئه‌م گروپه شانۆییه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی رهخنهگرانو
كه‌مه‌ندكێشی بینه‌ران.
وه‌ك چۆن چه‌ندین باس‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م
گروپه له ژماره‌كانی پێشووی گۆڤاری (شانۆ)دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|
|
|