ئێواره‌ی ڕۆژی 5/11/2009له هۆلی یانه‌ی كرێكاران و به
ئاماده‌بوونی شانۆكارانی شاره‌كه (گروپی شانۆكاری
ئاینده) به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ڕۆشسنبیری كه‌ركوك
شانۆیی دۆڕاوه‌كانی نمایشكرد.دۆڕاوه‌كان نوسینی به‌رزان
فه‌ره‌ج و ده‌رهێنانی شكۆ عومه‌ر و نواندنی نه‌ژاد نه‌جم
و هونه‌ر شه‌وقی و هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز بوو.
هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كرد، كه ئه‌م نمایشه
به مه‌به‌سته‌وه له هۆڵی شانۆی ئاسایی هێنراوه‌ته
ده‌ره‌وه و له سه‌ر (حلبه) ی بۆكسێن نمایشكرا، به‌وه‌ی
كه گوتاری ئیشه‌كه زیاتر به‌ئاقارێكدا ڕۆیشتووه كه
خۆی له یارییه‌كدا ببینێته‌وه نه‌ك شانۆیه‌كی ئاسایی،
(ئێمه جگه له بۆچوونه‌كانی نوسه‌ر خوێندنه‌وه و
لێكدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه بۆ ده‌قه‌كه به‌وه‌ی
كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی ده‌قه‌كه‌مان لا داوه چه‌ند
یارییه‌كی ترمان بۆی زیاد كرد ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی
كه ئه‌م ئوزموونه بۆ ئێمه زیاتر یارییه‌ك بوو وه‌ك
له شانۆیه‌كی (سرف))ئه‌وه ماوه كه ئه‌م نمایشه ده‌سپێكی
كاره‌كانی گروپی شانۆكاری ئاینده‌یه و هه‌ر له هه‌مان
ڕۆژدا مانیفێستی ڕاگه‌یاندنی گروپه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
|