زۆر جار باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ژنان رۆڵی سه‌ره‌كیان
له‌سه‌ر شانه‌و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵن، بێگومان زۆر له‌و
قسانه‌كراون كه‌كه‌لتوری باوكسالاری‌و نارۆشنبیری ژنان
رێگرن له‌نواندنی ئه‌م رۆڵه، ئه‌مانه راستیه‌كن، به‌ڵام
فاكته‌رن بۆ هاندانی ژنان‌و گه‌ڕان به‌شوێن رێگا چاره‌یاندا،كێشه‌كه
لێره‌دایه كه‌هه‌میشه به‌كه‌مترین ماف رازیبوین‌و
زۆرترین مافمان خستۆته دواوه هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تی
قسه‌تێداكردن‌و هه‌وڵدانی جیدیش هه‌بوبێت، بۆیه ژنان
ئه‌گه‌ر فه‌رشی سوریشیان بۆ راخرابێت كه‌چی خۆیان
پێچاویانه‌ته‌وه‌و به‌مافی خۆیان نه‌زانیوه هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی
خه‌باتی سیاسی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌ژنیش ناراسته‌خۆ
ئه‌ندامێكی كارای ناو خه‌باتی سیاسی بوه، واته له‌مێژوی
خه‌باتی سیاسی كوردا هیچ كاتێك به‌رنامه بۆ ئامانجێكی
گرنگ‌و ستراتیژی دانه‌ڕیژراوه‌و یه‌كانگیری رێكخستنی
له‌نێوان سیاسیه‌كان‌و گه‌لدا نه‌بوه‌و ستراتیژیه‌ت‌و
پلانی درێژخایه‌نی نه‌بوه چجای ئه‌وه‌ی له‌ناو تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵدا ره‌نگی پێبداته‌وه‌و گه‌لی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
ژنانی چالاك هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و كه‌لتوری
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاسته‌نگیان لێكراوه، به‌ڵام ئێمه‌ش
ئه‌و خه‌باته‌ی كه‌كردومانه نه‌مانكردۆته موڵكی
زۆرینه‌یه‌ك له‌ژنان‌و شوێنی پته‌وی خۆی نه‌گرتوه،
چونكه زه‌مینه‌سازی له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بونی نه‌بوه‌و
ژنانیش خۆیان به‌سنوره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوریه‌كانه‌وه
هێشتۆته‌وه، ئه‌مه وایكردوه هه‌وڵه‌كانمان تاك‌و ته‌را
بمێننه‌وه، دروستبونی سه‌ره‌تاكانی خه‌باتی سیاسیش
وابوه كه‌هه‌میشه خۆیان به‌چه‌ند مه‌رجێكی كه‌م‌و
ئاسانه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌یانكردۆته كه‌لتور‌و
زه‌مینه‌سازیان بۆ راهێزانی توانای توێژه كاراكانی
كۆمه‌ڵ نه‌كردوه.
له‌خه‌باتی سیاسی‌دا ژنیش زۆر دووره په‌رێز‌و نائاگا
بوه، چونكه ته‌نها ئه‌ركی خزمه‌تكاری ته‌كنیكی پێ
سپێردراوه‌و رۆڵه سه‌ره‌كیه‌كانی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌و
وا ره‌نگ رێژ كراوه كه‌كاری سیاسی‌و بڕیاردان‌و به‌رنامه‌ڕێژی
ته‌نها كاری پیاوه ئیدی لایه‌نه هزری‌و رۆشنی‌و سه‌ره‌كیه‌كان
له‌لای ئه‌و ژنه ده‌بێته سفر.
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌توانرا ئه‌م كه‌سایه‌تی‌و
كلتوره تازه‌یه له‌ناو تاك به‌تایبه‌تی له‌ژناندا
دروستبكرێت، به‌بونیادنانی په‌یكه‌رێكی تازه‌ی كۆمه‌ڵ‌و
سیسته‌مێكی سیاسی نوێ‌و به‌سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی وزه‌و
توانای ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ژن‌و گه‌نجن به‌مه‌رجێك
سیسته‌می سیاسی ئاماده‌سازی بۆ بكردایه‌و په‌رۆشی
تازه‌گه‌ری كۆمه‌ڵ‌و دڵسۆزی مێژو‌و به‌ها‌و خاكێك
بوایه كه‌به‌ساڵانه له‌ژێر زه‌بری دواكه‌وتندابوه.
له‌ئه‌مڕۆدا ژنان له‌ناو ئه‌م گێژاوه‌دا زۆر كلاسیك‌و
بێ توانا دێنه به‌رچاو سه‌ره‌ڕای كرانه‌وه‌ی هه‌رێم
به‌روی جیهاندا، ژنان جیا له‌شێوه‌و رۆڵی ته‌كنیكی له‌ناوه‌ڕۆكدا
له‌جه‌وهه‌ری خۆیان دورده‌كه‌ونه‌وه‌و ژیانێكی مادی
رووت فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر چالاكوانه‌كانی
بواری ژنان‌و په‌رۆشانی دۆزی ژن كاری گرنگیش بكه‌ن، له‌لایه‌ن
ژنان خۆیانه‌وه پشتگیری ناكرێن‌و پیاوانیش ته‌نها
رووی ده‌ره‌وه‌یان بۆ پشتگیری پیشانده‌ده‌ن‌و ناوه‌ڕۆكیشیان
ئه‌و شته شاراوه‌یه كه‌به‌توندوتیژی پێناسه‌كراوه‌و
له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا ده‌كه‌وێته‌ڕوو ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی
ئه‌و كۆنی‌و له‌دواوه مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ پیشانده‌دات
كه‌به‌حوكمی سیسته‌می سیاسی هه‌زمی كردوه‌و
ئاوات"تموح"ی مرۆڤ له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا تاڕاده‌ی
سفر پوكاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌لای تاكی ئێمه‌وه خه‌یاڵ
نه‌بێت هه‌وڵدان‌و په‌رۆشیه بۆ نرخ‌و ده‌ستكه‌وته سه‌ره‌كیه‌كانی
گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌و ئه‌زمونێك كه به‌خوێن‌و ماندوبونی
ئه‌وان هاتۆته كایه‌وه، قسه‌ی فه‌یله‌سوفێك هه‌یه
ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی به‌ده‌ست بهێنرێت به‌ئاسانیش
له‌ده‌ست ده‌چێت به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان
هێناوه به‌قوربانی‌و ره‌نج‌و فرمێسك‌و چنگه‌كڕێ بوه،
لێ ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی‌و خاوه‌ندارێتیمان كزه‌و
رانه‌هێنراوین ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان بپارێزین،
بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌كه‌م رازی بوین‌و خۆمان
قایلكردوه كه له‌وه زۆرترمان پێ به‌ڕێوه‌نابرێت، كه
بێ شك ئه‌مه بۆ مێشكی سیاسی‌و بێ ئامانجی سه‌ره‌تای
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد به‌ئه‌مڕۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و
ژنیش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی‌و دیاری كۆمه‌ڵگه‌یه كه له‌ناو
بۆته‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا خۆی تواندۆته‌وه‌و هێشتا ده‌ركی
به‌وه نه‌كردوه كه‌ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
سه‌رده‌می‌و مه‌ده‌نیانه‌یه.
|