دوابه‌دوای ململانێیه‌کی زۆر له‌سه‌ر چاکسازی وده‌سه‌ڵات
وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وچاوه‌ڕوانیه‌کی
یه‌کجار زۆرئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی بۆ به‌ستنی
کۆنگره به‌هیوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ناوخۆیه‌کان،له‌دوا
هه‌نگاوداسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی گه‌یشته‌ئه‌وباوه‌ڕه‌ی
به‌ستنی پلینۆمێک به‌به‌شداری به‌شیکی زۆر له ئه‌ندامانی
یه‌کێتی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا کارێکی شیاوه‌و ئاماده‌سازییه‌ک
ئه‌بێت بۆ کۆنگره‌ئ سێهه‌م که له‌پلینۆم دا بڕیاری له‌سه‌ردراکه
له‌نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی داهاتوداببه‌سترێت.
بۆ به‌شداری کردن وسه‌رخستنی کاره‌کانی پلینۆم ئێمه
وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون زۆر به‌گه‌شبینیه‌وه هه‌مووهه‌وڵێکی
خۆمان خسته‌گه‌ڕبۆ به‌شداری پێکردنی باشترین له‌کادره‌تێکۆشه‌ره‌کانی
خۆمان به‌ڕێگه‌ی جیاجیاوسه‌رکه‌وتنی ئه‌وپلینۆمه‌وجێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانیمان به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی..
شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆم وبه‌شداردی کردنی ئه‌وهه‌موو
کادیروتێکۆشه‌ره زۆره‌له‌گفتوگۆکانداودانپێدانانی
خودی سکرتێری گشتی به تاوانباری یه‌که‌م له‌هه‌مووکه‌مووکوڕیه‌کان
ئاڕاسته‌یه‌کی باش وئومێدێکی زۆری بۆسه‌رجه‌م به‌په‌رۆشانی
بارودۆخی ناوخۆی کوردویه‌کێتی تێدابووبه‌هه‌مووکه‌موکورتیه‌کانیشه‌وه..
خودی ئه‌وپه‌یمانی ئاکاره‌ی که‌زۆربه‌ی باڵ وته‌کتوله‌کانی
ئێستای ناو ینک ئیمزایان له‌سه‌رکرد جێگه‌ی دڵخۆشی
بوو،هاوکات قسه‌کانی هه‌ردووجیگری سکرتێرووته‌بێژی مه‌کته‌بی
سیاسیش دڵنیاییه‌کیان ئه‌به‌خشی به‌هه‌وادارانی یه‌کیتی
وزۆرینه پێمان وابوو که‌ئیتر یه‌کێتی پێی پیرۆزی ئه‌خاته
قۆناغێکی تری پڕشنگداروتوانراوه‌به‌شێوه‌یه‌کی باش ده‌ستنیشانی
هه‌ڵه‌وکه‌موکوڕیه‌کان بکرێت وچاره‌سه‌ری بۆبدۆزرێته‌وه‌و
به‌گشت لایه‌ک قۆڵی چاکسازی لێهه‌ڵماڵین..
چه‌ند ڕۆژێک به‌رله‌ئێستابرای نوسه‌روخۆشه‌ویست
ودڵسۆزی یه‌کێتی کاک ئه‌کره‌م حمه‌دئه‌مین بابه‌تێکی
به‌ناوی بامه‌ره‌که‌بی وثاقی شه‌ره‌ف(په‌یمانی ئاکار)
ووشک نه‌بێته‌وه، به‌وردی هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی گرنگی
وروژاندبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه
ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌رکردایه‌تی وناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی هیچ حسابێک بۆ رای ڕه‌خنه‌گرونوسه‌روهه‌تا
خودی ئه‌و په‌یمان وبه‌ڵێنانه‌ش ناکه‌ن که به‌به‌رچاوی
هه‌زاره‌هاله‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌یه‌کێتی ئه‌ده‌ن وبۆ
ڕۆژی دوایی پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌که‌ن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌نووسینی ئه‌وبابه‌ته دانانی
هێرۆخانه وه‌ک به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی، من
گومانم نیه له خه‌بات وماندووبوون وته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی
به‌ڕێزیان ووه‌ک هه‌ریه‌کێک له‌تێکۆشه‌ره‌کانی تری یه‌کێتی
سه‌رده‌می شاخ پێناسه‌ی ئه‌که‌م، به‌ڵام ئه‌وڕاستیه‌ش
هه‌یه که هێرۆخان پشکی هه‌ره‌زۆری هه‌ڵه‌وباڵباڵێن و
گه‌نده‌ڵی وهه‌ڵلوشینی سه‌روه‌ت وسامانی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستانی له‌ئه‌ستۆیه،کۆمپانیاوته‌نه‌روته‌له‌فزیۆن
وهیچ پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانی نیه که پشکی ئه‌وی تێدانه‌بێت
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی خۆی به پێشمه‌رگایه‌تی بۆ
ئه‌ژماردبکرێت له جیاتی هه‌رڕۆژێکی ته‌مه‌نی ده‌خلی
ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریاخودکرێکاریکی ده‌وڵه‌مه‌ندترین
وڵاتی ئه‌وروپیش بؤهه‌رڕۆژێک له‌ته‌مه‌نی ئه‌ژمارد
بکرێت ئینجا ناکاته ئه‌وسه‌روه‌ت وسامانه‌ی که ئیستا
هه‌یه‌تی،له‌کوێی کارنامه‌ی پلینۆم وپه‌یمانی ئاکاردا
هاتبووکه‌ده‌سه‌ڵات له گرنگترین شوێنی ململانی
وناکۆکیه‌کانی یه‌کیتی له‌گه‌ڵ جیابووه‌وه‌کانی بدرێت
به‌نزیکترین که‌سی یه‌که‌می سکرتێری گشتی وبه‌کام پێوه‌ر؟
ئه‌وه ته‌نها بێ ڕێزی کردنه به‌خه‌بات وتێکۆشانی هه‌زاره‌ها
له به‌شداربووانی پلینۆم وخودی ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه‌ی
ئێستا،چۆن بتوانین باوه‌ڕبه‌خۆمان بهێنین بڵێین سه‌رده‌می
باڵ باڵێن وته‌که‌تول به‌سه‌رچووکاتێک دانانی هێرۆخان
له و پێگه‌یه گرنگه ته‌نها بۆ ململانێی دکتۆربه‌رهه‌م
وسه‌رنه‌خستنی کاره‌کانی به‌رپرسی تازه‌ی مه‌کته‌بی
ڕێکخستن عیماد ئه‌حمه‌دبێت وته‌سفیه‌ی حساباتی هێرۆخان
ونه‌یاره‌کانی بیت، ئێ بواوائه‌که‌ن خوابتانگرێت بۆ هه‌میشه
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مۆمی هیوای گه‌شبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی
له‌دڵی خۆشه‌ویستانیدا ئه‌کوژێننه‌وه، ئه‌توانن
جارێکی تر گوێبیستی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیاربن
که له‌ڕۆژانی کۆتایی پلینۆم له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی
کوردستان کردی چۆن تکاوڕجاوپاڕانه‌وه‌ی بوو بۆ خستنه‌گه‌ڕی
گشت هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه ، تۆ
بڵێیت ئه‌و سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسیه به‌په‌رۆشه‌ی
به‌شداربووی پلینۆم ئاگاداری ئه‌و بڕیاره بن یاخوو ئه‌وه
کوده‌تایه‌و هیرۆخان به‌ده‌زگای دژه‌تیرۆری کوڕه‌که‌ی
و کاک هه‌ڵۆی گه‌ڕاوه‌ی برای ئه‌نجامی دابێت..ئه‌و هه‌واڵه‌ئه‌گاته
ده‌زگاوناوه‌نده به‌رپرسه‌کانی سۆشئیال دیموکراته‌کانی
جیهان و له‌که‌یه‌کی ڕه‌شئه‌بێت به‌ناوچاوانی سۆشیال
عه‌شایریه‌کانی ناو یه‌کێتی.
له‌هه‌موو حاله‌تێکدا جیبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره یان
سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کوده‌تایه بۆ من و هه‌زاره‌ها له
کادروئه‌ندامانی یه‌کێتی داکوتانی بزمارێکی تره له
تابووتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.. saman175@hotmail.com
|