قسه‌كردن له‌باره‌ی دیموكراسی وه‌ك سیستمێكی سیاسی
بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه سیاسی‌و كولتوریه‌كان
سه‌رده‌مێكی درێژه جێگای مشتومڕو تێبینی زۆربه‌ی
توێژه‌ره سیاسی‌و كۆمهلایهتیهكانه، به‌تایبه‌ت
له‌و ولاتانه‌ی كه‌پێشتر به ئه‌زموونێكی تاڵی
دیكتاتۆری‌و ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتاردا تێپه‌ر
بوونه، یاخود ئه‌و سیستمه دیكتاتۆریانه‌ی له‌لایه‌ن
رۆژئاوا‌و ولاته یهكگتوووهكانی ئه‌مریكادا هه‌ولی
بنیاتنانه‌وه‌یان دراوه له شێوه‌ی ژاپۆن‌و ئه‌لمانیاو
ئیتالیا، تا ده‌گاته عێراق كه ئێمه ئیستا ده‌مانه‌وێت
له‌باره‌یه‌وه بدوێین، چونكه به پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ی
كه فریدۆم هاوس بۆ چاودێریكردنی ئه‌زمونه
دیموكراسیه‌كان هه‌یه‌تی ته‌نها 1/5 ئه‌و سه‌ت
ولاته‌ی كه له قۆناغی گواستنه‌وه به‌ره‌و
دیموكراسیدان به ئاراستهیێكی دروستدا ده‌رۆن, كه‌چی
به‌شه‌كه‌ی تری بهئاراستهیێكی نادیاردا گوزه‌ر
ده‌كه‌ن یاخود به‌ره‌و هه‌مان ئاسته سهركوتكهرهكی
پێشوو ده‌گه‌رێنه‌وه، یاخود له ژینگهیێكی
نادیاردا ده‌خولێنه‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان
دیموكراسی‌و رژێمێكی سهركوتكاریو ده‌سه‌ڵاتگه‌را
كه به‌خێرایی به‌هیچ لایه‌كدا ناكه‌ون، به‌تایبه‌ت
قۆناغی گواستنه‌وه‌ی دیموكراسی له‌و ناوچانه‌دا سه‌ركه‌ووتوو
بووه كه تاڕاده‌یه‌ك هاو كولتورو هاو نه‌ته‌وه‌ن
وه‌ك ئه‌وروپاو به‌شێك له ولاتانی ئه‌مریكای
لاتین. كه‌واتا وهرچهرخانو بنیاتنانی دیموكراسی
پرۆسه‌یێكی وا ئاسان نیه كه به گوتارێكی سیاسی
بتوانین گوزارشتی لێبهكینو به‌رگی فۆرمێكی
دیموكراسیانه‌ی به‌به‌ردا ببڕین به تایبه‌ت له‌و
دۆخه سیاسیه‌ی كه ئێستا عێراق پیایدا گوزه‌ر ده‌كات،
چونكه وه‌ك به‌شێك له چاودێران تێبینیان ده‌كرد
گوایه ئه‌مریكا تا عێراق نه‌خاته سه‌ر رێره‌وی
دیموكراسی رێزگرتن له گشت پێكهاته‌كان عێراق
جێناهیلێت، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بۆچوونه
خه‌ریكه كاڵده‌بێته‌وه نه‌ك له‌لایه‌ن چاودێره
سیاسیه‌كانه‌وه به‌ڵكو له‌لایه‌ن خودی ئه‌مریكاشه‌وه
خه‌ریكه پاشه‌كشێی لێده‌كریت له به‌رامبه‌ر
گۆرینه‌وه‌ی به چه‌مكی عێراقێكی سه‌قامگیر. كه
جیگای ره‌زامه‌ندی دراوسێكانی بێت نه‌ك پێكهاته
سیاسی‌و كولتوریه‌كانی، كه ئه‌مه‌ش بۆخوی مه‌ترسی
دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆكانی ده‌وڵه‌تی
عێراقی پێشووی لێده‌كه‌وێته‌وه كه بریتی بوو لهباڵاكردنو
به‌هێز كردنی نه‌ته‌وه‌و ئایینزایێك به‌سه‌ر
پێكهاته‌كانی تر كه ئه‌مه‌ش به واتای دواخستنی
كێشه‌و قه‌یرانه‌كان دێت نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر
ئایینده‌ی ئه‌و فۆرمه‌ی دیموكراسیه ته‌وافقی و
ئه‌و سیستمه سیاسیه‌ی كه ئێستا له عێراقدا له
ئاردایه له گه‌ڵ چۆنێتی گوزه‌ركردنی ئاسۆكانی له
ئایینده‌دا، واتا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
له 2011 ئایا ئه‌مریكا تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌م
وڵاته بخاته سه‌ر رێره‌وه‌ی سیستمێكی دیموكراسی،
كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه سیاسی‌و
كولتوری ئایینهیهكانی عێراق. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
سه‌ره‌تا پێم باشه ئاماژه به‌و چوار ئاسته
گرنگه بده‌م كه بۆ رسكانو سه‌قامگیربوونی
دیموكراسی پێویستن له هه‌ر ولاتاتێكدا كه له‌لایه‌ن
بیرمه‌ندی ناودار (فرانسیس فوكۆیاما)وه خراونه‌ته
روو كه خۆی له چوار ئاستی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه،
ئاستی یه‌كه‌م: كه تاراده‌یه‌ك ئاستێكی ڕووكهشكارانهیه
ئه‌ویش بریتییه له‌و تێزه‌ی كه ده‌لێت،
دیموكراسی ناتوانرێت له وڵاتێكدا به‌رقه‌رار بێت
كه خه‌ڵكه‌كه‌ی باوه‌ریان پێنه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر
له‌م ئاسته‌وه سه‌یری بونیاده كۆمه‌لایه‌تی‌و
سیاسی‌و كولتوریه‌كانی عێراق بكه‌ین ده‌بینین تا
ئێستاشی له گه‌ڵ دابێت ئه‌م رهوایاتیهی
دیموكراسی له بونیاده كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی
عێراقدا جێگیر نه‌بووه، واتا دیموكراسی قوڵنهبۆتهوه
بۆ ئاستی پێوه‌ندیه خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،
به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش ئه‌م تێزه‌ی
فۆكۆیاما نه‌گه‌یشتۆته ئاستی خۆی، چونكه زۆربه‌ی
لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق،
پارتی مهزههبیو ئایینی‌و خێلهكین باوه‌ریان به‌چه‌مكی
دیموكراسی نیه وه‌ك میكانیزمێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه سیاسیه‌كان، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاسته‌ی
دیموكراسی به‌رقه‌راریش بوو ئه‌وه به‌ته‌نیا به‌س
نیه بۆ پته‌و بوونی دیموكراسی به‌ڵكو ده‌بێت
ئاستی دووه‌می له‌گه‌ڵدا بێت كه بریتیه، له
ئاستی رسكانی دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌كان
و ده‌ستورو سیستمی ههلبژاردنو پارته سیاسیه‌كان،
كه چی ئێمه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌شه‌وه
سه‌یری ده‌ستوری عێراق بكه‌ین هه‌رچه‌نده جۆرێك
له ئومێد به‌خشی تێدایه به‌ڵام ده‌بینین له سه‌ر
ئاستی جێبهجێكدندا توشی كێشه‌و به‌ربه‌ست ده‌بێت
له‌لایه‌ن زۆریك له پێكهاته سیاسیه‌كاندا هه‌ر
بۆ نموونه ئێمه چه‌ند لێدوانێكی مالیكیمان بیست
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دیموكراسی ته‌وافوقی رێگا چاره‌یه‌ك
نیه بۆ كێشه‌كان له‌عێراقدا، به‌ڵكو پێویسته
هێزو توانا بگه‌رێنرێته‌وه بۆ مه‌ركه‌زی ده‌وڵه‌ت
كار بهدیموكراسیهتی ژماره‌یی( الدیمقراگیه
العددیه) بكرێت كه زۆرینه بریاری له‌سه‌ر ده‌دات،
ئه‌گه‌رچی ئه‌م فۆرمه‌ی دیموكراسی له زۆرترین
ولاتانی جیهاندا پێڕه‌و ده‌كریت به‌ڵام ئه‌وه به‌ومانایه
نیه كه دیموكراسی ژماره‌ییش بێ كه‌موكوری بێت،
به‌ڵكو ئه‌مه‌ش ژینگه‌و بارودۆخی سیاسی خۆی گه‌ره‌كه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عێراق بارودۆخێكی سیاسی-
كولتوری تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه‌پڕیه‌تی له فره
پێكهاته‌ی نهتهوهییو ئایینی‌و ئایینزاكان، كه
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی فاكته‌ری كێشه‌و قه‌یرانی سه‌ره‌تای
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، كه هه‌میشه
له رێگای ده‌سه‌ڵاتێكی داپلۆسێنه‌رو دیكتاتۆردا
بێده‌نگكراوه، به‌جۆرێك ده‌توانم بلێم له‌سه‌ره‌تای
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ئه‌و قۆناغه تهوافوقیهی
ئێستا چركه‌ساتێكی مێژوویی هاتنه ئارای جۆرێك له
ئازادی و دیموكراسی‌و مافدانه به پێكهاته‌كانی
عێراق، كه چی له‌لایه‌ن به‌شێك له پێكهاته
سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق خه‌ریكه ئه‌و
بۆشاییه بچوكه‌ی دیموكراسیش به ڕه‌وا نابینرێت
به بیانوو پاساوی مه‌به‌ستداری سیاسی چونكه ئه‌گه‌ر
پرهكتیزهكردنی دیموكراسی ته‌وافقی ئه‌سته‌م بێت
ئه‌وا به‌بێگومان دیموكراسیه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌ركێكی
زۆر گرانتره هۆشیاریێكی سیاسی‌و نیازپاكیێكی
زۆریشی پێویسته كه له ئێستادا ئه‌و نیاز پاكیه
له‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراقدا به‌دیناكرێت
به‌ڵكو دیسان هه‌ولێك له ئارادایه بۆ تاككرهوی
لهبریاردانو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، كه
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و
هه‌ڵه مێژژوویهی رژێمی به‌عسه كه‌به‌و هه‌موو
دیكتاتۆریه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی خۆی نه‌یتوانی
بیپارێزێت. هه‌رچی ئاستی سێیه‌می رسكانی
دیموكراسیشه ئه‌وا بریتییه، له بوونی كۆمه‌ڵگایێكی
مهدههنی به‌هێز كهرێگربێت له سهركێشیهكانی
دهسهڵاتو ده‌وله‌ت، كه چی له‌م ئاسته‌شدا
دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای عێراقی هێشتا نه گه‌یشتۆته
ئه‌و راده‌یه‌ی به‌ربه‌ست بێت له به‌رده‌م سه‌رپێچیه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، چواره‌مین ئاستی پێویست بۆ سه‌قامگیربوونی
دیموكراسی كه قوڵترین ئاستیشه بۆخۆی، بریتیه له
بوونی دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی كولتوری‌و سیاسی
واتا له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ما خێزانی‌و ئایینی‌و
مۆڕالیهكانو هوشیاری ئیتنیه‌كان و هاوڵاتیبون
هه‌ندێك دابوونه‌ریتی مێژووی تایبه‌ت ، كه به‌دڵنیاییه‌وه
عێراق له ئێستادا زۆر لێیدووره .
به‌مپێیه ده‌توانین بلێین له عێراقدا دوای پاشه‌كشێكردنی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دیموكراسی چانسێكی باشی نابێت
بۆئه‌وه‌ی به‌زیندوێتی بمێنێته‌وه چونكه هیچ
ئاست‌و مه‌رجێك له‌و ئاستانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان
له عێراقدا تا ئه‌و ساته‌ش بوونیان نیه، بۆیه
پێویسته ئه‌مریكا خۆی له‌و دۆخه‌دا به‌ری نه‌كات
چونكه دیاره ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌نیه
عێراقێكی ناسه‌قامگیر له‌دوای خۆی جێبهێلێتو
ئاراییشێكی روكهشیانه بۆ كێشه‌كان بكات، یاخود
هه‌روه‌ك (لیام ئهندسون) له په‌رتوكی (ئایینده‌ی
عیراق)دا ئاماژه‌ی پێداوه پێویسته ئه‌مریكا بۆ
بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی سه‌قامگیرو دیموكراسی
جۆرێك له‌و هه‌نگاوانه بگرێته به‌ر كه له
ژاپۆن‌و ئه‌ڵمانیادا گرتیه به‌ر چونكه جۆرێك له
لێكچوون هه‌یه له نێوان چێكردنی دیموكراسی له‌عێراقدا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن. ئه‌گه‌رچی
عێراق ئاسته‌نگی زیاتریشی له‌به‌رده‌مدایه به‌ومانایه‌ی
ئه‌گه‌رچی ژاپۆن‌و ئه‌لمانیا دوو ولاتی هاو نه‌ته‌وه‌ی
چۆنیه‌ك بوون به‌ڵام عێراق سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
هاونهتهوهش نیه به‌ڵكو له ناوچه‌یێكی پر له
كێشه‌و ململانێی هه‌رێمایه‌تی دایه كه هه‌رگیز
هاوكار نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له
عێراقدا هاتۆته كایه‌وه، بۆیه ئه‌مریكا ده‌بێت
هه‌نگاوی جیدی‌تر بهاوێژێت بۆ سه‌قامگیربوونی
دیموكراسی‌و رێزگرتنه له‌فره نه‌ته‌وه‌كانی تر
چونكه دیموكراسی به‌سه‌ر ژاپۆنیه‌كانه‌وه سه‌پێنرا
به‌و واتایه‌ی دیموكراتیزه‌كردن له‌سه‌روه‌دا سه‌پێنرا
تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مریكا خۆی ده‌ستوری ژاپۆنی
نووسی هه‌رخۆشی خستیه سه‌ر رێره‌وه‌ی كارپێكردن.
كه‌واتا بوونی دستورێكی ههمیشهییو رازاوه به‌س
نیه بۆ جێگیر بوونی دیموكراسی له عێراقدا چونكه
دواجار ئه‌وه ئیراده‌و پێكهاته سیاسیه باڵادهستهكانن
كهلهپهرلهماندا كێشه دستوریهكان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
خۆ له‌عێراقدا سه‌ره‌رای روونی به‌نده دستوریهكانیش
به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌كورد
دستوریانه یهكلانهكراوهنهتهوه هه‌روه‌ك ئه‌و
گهلهكۆمهكهی له‌كورد كرا له 22ی تهمووز
یاخود له بواری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كاندا كه له
ماده‌ی 121ی دستوری عێراق ئاماژه‌ی پێدراوه ده‌بێت
هه‌ریه‌ك له یارێزگاكان به‌پێی قه‌باره‌ی
دانیشتوانه‌كانی به‌شی هه‌بێت، كه چی ئێمه ده‌بینین
رێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا 8% ه كه ئه‌مه
ناگونجێت له‌گه‌ل قه‌باره‌كه‌ی، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئێستا له‌باره‌ی یاسایی هه‌لبژاردنه‌كاندا خه‌ریكن
به‌سه‌ر كوردی بسه‌پێنن و هه‌لبژاردن له‌و شاره
دوابخه‌ن كه‌چی ماده‌ی 56 ده‌ستوری ده‌لێت ده‌بێت
هه‌لبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆی بكرێت، یاخود ئه‌وه‌ی
ده‌لێت كورسی قه‌ره‌بوو بۆ عهرهبو توركمانه‌كان
ته‌رخان بكرێت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 49ی
ده‌ستوره به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا زۆرینه‌ی
پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت ئه‌م حاله‌ته
به‌سه‌ر كورد بسه‌پێنێت خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی
هیوایه‌كی بهڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بێت
هه‌روه‌ك له‌ماده‌ی 138 ئه‌م ده‌ستوره‌دا هاتوه،
ئه‌وا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه‌وا ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆكایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی
كورد بن، دواتر ئه‌گه‌ر واشبێت ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌م
ڤیتۆیهش سنورداره، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆكایه‌تی ڤیتۆی یاسایه‌ك بكات ئه‌وا یاساكه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ چاو پیا خشاندن
دواتر دیسان له‌سه‌ر بناغه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ
بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیش
دیسان مافی ڤیتۆی به‌كار هێنا ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌توانێت
به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌زۆرینه‌ی
5/3 یاساكه په‌سند بكات. ئه‌مه‌ش به‌رونی ئه‌وه
ده‌رده‌خات كه گه‌ره‌نتیه ده‌ستوریه‌كان تا
ئێستاش له عێراقدا سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی مافی
نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری عه‌ره‌بی زۆرینه نین. ئه‌مه
له‌لایه‌ك، كه‌چی ئێمه ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری
دستوریش بكه‌ین ده‌بینین دستوری عێراقی له‌سه‌ر
بنه‌مای زۆرینه دامه‌زراوه تا ئاستی دروستكردنی
دكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب، واتا
زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عهرهبو زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بی
شیعه چونكه بریاره‌كان به‌پێی دستوری فیدرالی
عێراق به زۆرینه‌ی ساده وه‌رده‌گیرێن كه‌واته
زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌و شیعه مه‌زهه‌ب ده‌توانن
هه‌ر یاسایێكی بیانه‌وێت په‌سه‌ندی بكه‌ن جگه له‌هه‌ندێ
حاله‌تی ده‌گمه‌ن نه‌بێت كه پێویستی به زۆرینه‌ی
تایبه‌ت هه‌یه، به‌و واتایه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری
عه‌ره‌ب ئامرازی ده‌ستوری به‌هێزیان له‌ده‌ست دا
نیه، كه ئه‌مه‌ش بێگومان نزیكبوونه‌وه‌یه له
دروستبوونی دكتاتۆریهتێكی نوێی زۆرینه عه‌ره‌ب
له عێراقدا هه‌روه‌ك جۆن ستیوارت میڵ- John
Stuart Mill، له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی "له باره‌ی
ئازادییه‌وه – 1859" به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی
زۆرینه‌ی نادروست، به‌گومانه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌دات،
كه "هه‌میشه ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه نه‌بادا،
زۆرینه هه‌ڵبژێردراوه نوێیه‌كان، ببنه زۆردار و
هه‌رێمی كه‌مینه‌كان بخه‌نه ژێر فرمانی خۆیانه‌وه
و داوای ڕه‌وای كه‌مینه‌كانیش له به‌ر چاو نه‌گرن".
بۆیه له ئێستادا سیستمی سیاسی‌و پرۆسه‌ی سیاسی
له عێراقدا تاماوهیێكی درێژ پێویستی به پیاده‌كردنی
دیموكراسیه‌تێكی ته‌وافوقی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
رایانه‌ی ده‌لێن دیموكراسی ته‌وافقی ده‌بێته هۆی
چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دستوری، چونكه له
عێراقدا وه‌ك به‌درێژای پیاده‌كردنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی
بینیمان له دوای شۆرشی 1958ی تهمووز بریتی بوو
له‌به‌رهه‌مهێنانی دكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی تر كه رژێمێكی فاشیستی وه‌ك به‌عسی
لێكهوتهوه به‌هه‌مان شێوه له ئێستاشدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌و
له‌و زهماناتانهی كه سیستمی ته‌وافوقی فه‌راهامی
ده‌كات بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان رێك به‌مانای
پێشێلكردنی كهمینهكانو گه‌رانه‌وه‌ی دیكتاتوریه‌تی
زۆرینه‌و ده‌ستگرتنه یه‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی‌دا له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه دێت چونكه هۆشیاری سیاسی‌و
كولتوری دیموكراسی له عێراقدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و
ئاسته‌ی بتوانێت كار بهدیموكراسیهتی زۆرینه
بكات‌و رێزی كه‌مینه‌كان بگرێت چونكه ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی
له عێراقدا هه‌یه زۆرینهیێكی نیاز پاك نیه به‌ڵكو
زۆریش ره‌فتار دیكتاتۆریانه‌یه هه‌روه‌ك له
ئێستادا به روونی دهیبینیبن كه ئه‌و فیدرالیه‌ته
لهدستوریشدا چه‌سپاوه داوای پیاداچوونهوهو كه‌مكردنه‌وه‌ی
ده‌كرێت كه ئه‌مش بۆ خۆی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره
له‌سه‌ر ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌و قۆناغی گواستنه‌وه‌ی
دیموكراسی‌و سیستمی سیاسی له عێراقدا.
Biyar_zuber@yahoo.com
|