سه‌رمایه گوزاری پێش هه‌موو شتێک پێویستی به ناوچه‌یه‌کی
ئارامی سیاسی هه‌یه، ئه‌م ئارامه سیاسیه چه‌نده‌ها
ده‌زگای تایبه‌تی بۆ داده‌مه‌زرێت ،له چه‌شنی، ده‌زگای
پۆلیس و ده‌زگا هه‌والگریه نهێنیه‌کان و ئاسایش و
کردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه و ده‌یان شێوازی تر له کامیرا
و بگره ده‌یان باندی خێرای بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک
و مه‌ترسی داننانێک له سه‌ر ئه‌م وه گه‌رخستنه‌ی سه‌رمایه.
دیاره له‌و کوردستانه‌ی له مه‌ر خۆمان ئه‌وه‌نده‌ی
باس له به دوبه‌ی کردنی ده‌کرێت ئه‌وه‌نده باس له
به کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و یه‌کسانیخوازی لێ ناکرێت.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا،گه‌شه‌یه‌کی زۆر
سه‌رسورهێنه‌ر له بواری بیناسازیدا به دی ده‌کرێت،
ده‌یان شاری نیشته‌جێبوون بنیاد نراوون ،ده‌یان ناوی
که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هونه‌رمه‌ندانی ده‌وڵه‌مه‌ند
له چه‌شنی زه‌که‌ریا له خۆ ده‌گرن .کۆمپانیا بیانیه‌کان
بۆ وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌کانیان ده‌یان کونسه‌ڵگه‌ری
و ئۆفیسی تایبه‌تیان له کوردستان کردۆته‌وه،دوشمنی
نه‌ته‌وایه‌تی بوه به هاوڕێ و برای بنیاتنانه‌وه‌ی
کوردستان ،به تایبه‌تی کۆمپانیا ئێرانی و تورکیه‌کان.
کرێکاران له وڵاتانی ئاسیایه‌وه ڕوده‌که‌نه
کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن،به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌ست پێکردنه‌ی بنیادنادا
له کوردستان، که‌سانی چه‌پ و کۆمۆنیست وه‌ک هاوڕیان
شاپوور و قابیل که ڕابه‌رانی شێلگیری داخوازیه‌کانی
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و بێکاربوون که‌وتنه به‌ر هێرشی
تیرۆریستی بۆ لابردنیان له به‌رده‌م ئه‌م وه‌گه‌رخستنه،
دواتر به‌کر عه‌لی نوێنه‌ری خانووه بێ تاپۆکانی
سلێمانی و تا ده‌گاته دوایین کۆستی تازه‌مان زه‌رده‌شت
عوسمان ،زه‌رده‌شت عوسمان له نوسراوێکدا که ده‌توانیت
به ده‌یان شێوه شی بکه‌یته‌وه، له ڕوانگه‌ی که‌سێکی
عاشقه‌وه عاشقه، له ڕوانگه‌ی که‌سێکی سیاسیه‌وه
سیاسیه، له ڕوانگه‌ی که‌سێکی کۆمه‌ڵناسه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه،له
ڕوانگه‌ی که‌سێکی وێژه‌یه‌وه په‌خشانه، به‌ڵام له
هه‌موو ڕوانگه‌کانه‌ووه نوسراوێکی چینایه‌تیه، که
گوزارش له به‌دبه‌ختیه‌ک ده‌کات که له باوک و
باپیرانیه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه بۆیان
ماوه‌ته‌وه، که ڕای ده‌کێشێت به‌ره‌و خه‌ونێک له
پاڵ ده‌ستی سه‌رۆکدا ببێت به که‌سێکی خۆشبه‌خت،که‌م
که‌س ده‌توانێت له نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگی خۆی بزانێت
ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانایی خۆیان ده‌زانن به سه‌ر
وه‌رچه‌رخانه مێژوویه‌کاندا ، ده‌توانم بڵێم زه‌رده‌شت
عوسمان ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی دروست کرد، سنوری خسته
نێوان نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئازاد و کۆیله‌وه، ترس و
ئازایه‌تی له یه‌ک جودا کرده‌وه، چینی زه‌حمه‌تکێش و
ده‌وڵه‌مه‌ندانی له یه‌ک جیا کرده‌وه، ئیسپاتی کرد
بۆ ئه‌و کوێرانه‌ی که ده‌ڵێن کوردستان هه‌ژاری تیادا
نه‌ماوه گوتی من (هه‌ژارم)، ده‌رگای دادگای بۆ کۆمه‌ڵێک
تاوانباری بێ به‌ڵگه کرده‌وه به به‌ڵگه‌وه، به‌ڵگه‌ی
تاوانی کوشتنی ده‌یان هه‌زار ژنی کوردی دایه ده‌ست
ڕێکخراوه ئینساندۆسته‌کانی دنیا، قه‌ڵه‌می ئازاد‌و به
کرێگرته‌ی له یه‌ک جیا کرده‌وه، زه‌رده‌شت نه‌مریه‌کی
بۆ خۆی دروست کرد به مردنه‌که‌ی. زه‌رده‌شت پێوه‌رێکی
دایه ده‌ستمان که خه‌ڵکی کوردستان چه‌ند به په‌رۆشی
ئازادیه‌وه‌ن، سه‌دان نوسین‌و ده‌یان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی
جۆراوجۆر ، مه‌رگی جوانه‌مه‌رگ زه‌رده‌شت عوسمان
شایانی ئه‌وه‌یه ده‌یان ماسته‌رو دکتورای له
زانکۆکان‌دا له سه‌ر بنوسرێت، بۆ ناسینی بزووتنه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆڵی به ئاگایانی
کوردستان، وه وه‌ستانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕێگریه‌ک
بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستو بۆچونه‌کانیان له بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
ته‌ندروست، شایانی باوکی زه‌رده‌شت بێت که چه‌ند ساڵ
زه‌حمه‌تی تیادا کێشاوه و تا ئێستا خاوه‌نی هیچ نیه.
نه‌مری بۆ زه‌رده‌شت
شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆر
rahman_awarekan@hotmail.com
16-05-2010
|