له ڕاستیدا عێراق پێی نه‌ناوه‌ته
ناو سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مه‌وه !. له‌م ووڵاته‌دا
هێشتا له‌سه‌ر شیعر خه‌ڵک ئه‌کوژن !؟ سه‌یره!!. به‌ڕاستی
سه‌یره که هێشتا شوێنی وا مابێت که ئاوا مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ووشه‌دا بکرێت .Tulka 2
ته‌علیقێکی سه‌ر یه‌کێک له سایته ئه‌مریکیه‌کان سه‌باره‌ت
به کوشتنی سه‌رده‌شت.
پێموابێ پایزی ساڵی 1991 بوو ، به‌نوێنه‌رایه‌تی 2
ڕێکخراوی چه‌پی ئه‌وکات ، من و 2 براده‌ری تر ، له سه‌ڵاحه‌دین
سه‌ردانی باره‌گای ڕێکخراوی ئاڵای شۆڕشمان کرد. ئه‌وکات
کاک مه‌لا به‌ختیار یه‌کێک له‌دیارترین ڕابه‌ره‌کانی
ئه‌و ڕیکخراوه بوو و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌شمان
بریتی بوو له گفتوگۆ سه‌باره‌ت به هاوکاری و کاری
هاوبه‌ش بۆ به‌رگری له ئازادیه سیاسیه‌کان . دیاره
ئه‌وکات هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تای پراتیککردنی
ئازادی دوای ڕاپه‌ڕیندا بووین و هێشتا نه‌دیارده‌ی وه‌کوو
میدیای ئازاد و نه ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مدنی بوونیان
هه‌بوو و نه‌هێشتا ده‌نگی که‌س له‌ناوه‌وه ده‌گه‌یشت
به جیهانی پان و به‌رینی ئه‌مڕۆ و نه هۆیه مادیه‌کانی
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیگرتن وه‌کوو ئێستا بوون. ئه‌وه‌ی
هه‌بوو ته‌نیا سه‌نگه‌ربه‌ندیه‌کی نایه‌کسانی نێوان
پارتی و یه‌کێتی به‌هاوکاری کۆمه‌ڵێک هێزی تری ناو به‌ره‌ی
کوردستانی ئه‌وکات بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ڕیکخراوی چه‌پ
و کۆمۆنیست‌دا که پێموابێ ئه‌بێ بۆ ویژدانیش بێت ئه‌و
ڕاستیه بوترێ که پێشه‌نگی به‌رگری له ئازادی سیاسی
و ڕاده‌ربڕین بوون. کاک به‌ختیار زۆر هاوڕابوو له‌گه‌ڵمان
که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکرات نه‌ک
هه‌ر پێشێلی ئازادی سیاسی و مافی ده‌ربڕین ئه‌که‌ن
بگره له‌به‌رانبه‌ر ئێمه‌ی ئۆپۆزیسیۆندا کۆ له‌هێج
ناکه‌نه‌وه و به‌حوکمی تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵی خۆی و سه‌رکوتێک
که به‌تایبه‌تی تووشی ببوو زۆر ماددی تر و به‌رجه‌سته‌تر
بیروڕاکانی خۆی له‌قاڵبی تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیدا ده‌رئه‌بڕی.
به‌هه‌رحاڵ ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که‌مان به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی
هاوبه‌ش دوایی هات له‌گه‌ڵ به‌ڵێندان بۆ کاری هاوبه‌ش
به‌تایبه‌تی له‌بواری ئازادیه سیاسیه‌کاندا. به‌داخه‌وه
ئێستا به‌یاننامه‌که‌م لا نه‌ماوه به‌ڵام من و کاک به‌ختیار
پێکه‌وه نووسیمان و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌زمانێکی سیاسی
پاراو و ساده جگه له پێویستی دابینکردن و ڕێزگرتن
له‌بنه‌ما ناوداره‌کانی ئازادی ، مه‌ترسی پێشێلکردنی
ئه‌و مافانه‌شی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ناوبراوه‌وه
ده‌ربڕیبوو. دوای ته‌واو بوونی قسه و باسه‌کانمان که
زۆربه‌ی به ته‌بایی و گونجان له‌سه‌ریان بڕاینه‌وه،
ویستمان پیاسه‌یه‌کی ناو مه‌سیف بکه‌ین و کاک به‌ختیار
لوتفی کرد و پێی ووتین که به‌داخه‌وه من خۆم حه‌زم
ئه‌کرد له‌گه‌ڵتاندا بێم به‌ڵام چونکه ئێوه به
نهێنی کارئه‌که‌ن حه‌زناکه‌م که‌س لێره له‌گه‌ڵ مندا
بتانبینێت هه‌ر بۆیه ئه‌و 3 هاوڕێیه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ
هاوڕییه‌کی ئه‌واندا چووینه ده‌ره‌وه.
ئه‌و چه‌ند یادگاریه‌م بۆیه بیرکه‌وته‌وه چونکه کاک
به‌ختیار له‌تازه‌ترین ووتاریدا به‌ناوی ( شه‌هید سه‌رده‌شت
و ئازادی ) که له 17 / 5 له‌سایتی چادێردا
بڵاویکردۆته‌وه سه‌ره‌تا به گێڕانه‌وه‌ی ، باکگراوه‌ندی
پرسی ئازادی بێقه‌ید و شه‌رت له‌کوردستاندا زۆر به خه‌فیفی
ئه‌ڵێ : ( هه‌تا ساڵی 1991 بۆ1992 چه‌ند جارێک ئه‌و
دروشمه‌م ووتۆته‌وه ) . ته‌ئکیده‌که هی منه.
من و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌زانین که باقی
داستانه‌که‌ی چاره‌نووسی سیاسی کاک به‌ختیار به‌چی
دوایی هات و چۆن گه‌ڕایه‌وه ناو ئه‌و یه‌کێتی
نیشتیمانیه‌ی که ئه‌و ئه‌وکات پێی وابوو گه‌ر ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بیبینن ئه‌بی به‌مایه‌ی سه‌رئێشه و
مه‌ترسی بۆسه‌رئێمه و دیاره ئه‌و هۆشیاریه‌ی کاک به‌ختیار
جێی خۆی بوو چونکه ئه‌و زۆر له‌ئێمه باشتر شاره‌زای
فه‌زای ناو یه‌کێتی و ڕابه‌ریه‌که‌ی و ده‌زگاکانی و قه‌ڵس
بوونی ئه‌وان بوو به‌ئازادی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی نه‌یاریان.
ئاشکراشه که ئه‌ویش و منیش و زه‌مانه‌ش له‌وکاته‌وه
تا ئێستا گۆڕانی فکری و سیاسیی زۆرمان به‌سه‌ردا
هاتووه . به‌ڵام یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که به‌نه‌گۆڕ
ئه‌مێننه‌وه و ناکرێ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژگار و
سه‌نگه‌ر گۆڕینی حیزبیی هیچ که‌س ، هه‌موو ڕۆژێک
دووباره پێناسه‌بکرێنه‌وه ، پرسی ئازادی و له‌وه‌ش
گرنگتر پرسی حه‌قیقه‌ته !!!!. مه‌به‌ستم له پرسی
ئازادیه نه‌ک تێگه‌یشتنی کاک به‌ختیار یا من یا هه‌ر
که‌س لێی چونکه پێموابێ ئازادیش وه‌کوو زۆر مه‌فهومی
تری فکری و سیاسی و فه‌لسه‌فی بۆ خۆیان شتێکن و ته‌فسیری
ئه‌م و ئه‌و شتێکی تر که هیچکات ته‌فسیره‌کان به‌ته‌واوی
جووت نابنه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده یا مه‌قوولاته‌کاندا.
دیقه‌ت بده‌ن له‌و مه‌نتیقه‌ی کاک به‌ختیار پرسی ئازای
سیاسی و ڕاده‌ربڕینی پێ هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ. ئه‌و له‌به‌رانبه‌ر
ڕفاندن و وونکردن و ئازاردان و کوشتن و پاشان فڕێدانی
ته‌رمی سه‌رده‌شت عوسماندا که ووتارێکی به‌ئه‌ندازه‌ی
1 لاپه‌ڕه‌ی نوسیوه به زمانێک دێته ئاخاوتن که‌سه‌رتاپای
پاکانه‌کردنه بۆ کوشتنه‌که‌ی و بیانووهێناناوه‌یه بۆ
درێژه‌دان پێی. چۆن ؟
ئه‌و براده‌ره ئاواده‌نووسێت : ( به‌ڵام له‌کاتی
ڕوودانی وادا ، پێویستیشه ، هه‌مه‌لایه‌نه ، ڕووداوه‌که
لێکبدرێته‌وه و بنج وبناوانی کۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی
ڕووداوی وایان لێده‌که‌وێته‌وه، ساغبکرێنه‌وه ) .
خوێنه‌ر که ئه‌و ته‌عبیره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بینێ
چاوڕوانی ئه‌وه‌یه هیچ نه‌بێت کاکی نووسه‌ر ڕیزێک هه‌ڵه‌ی
داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات یا که‌مته‌رخه‌می ئه‌منی باس
بکات به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی وتاره‌که سه‌رسام
ئه‌بێت.
زۆر ناخایه‌نێت به‌ڕێزیان ده‌سده‌که‌ن به ژماردنی هه‌ڵه‌کان
و له‌ناو ده‌ریای سه‌سامی و بێباوه‌ڕیدا ئه‌مان هێڵێته‌وه:
سه‌رده‌شت قوربانی خه‌یاڵدانی ئازادی بێقه‌ید و شه‌رت
بوو. ئه‌و ، خه‌یاڵه نووسینی نووسیوه. نووسه‌ران و
ڕۆشنبیران هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌که‌ن گه‌رپێیان
وایه ده‌کرێ په‌یڕه‌وی له ئازادی بێ‌سنوور بکرێت .
کاک به‌ختیار به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت و ئه‌ڵێ : ( خۆم
باوه‌ڕم وایه ئه‌م ئازادیه که‌متر خزمه‌تی ئازادی
کردوه ، به‌ڵکوو خزمه‌تی دوژمنه‌کانی ئازادی
زیاترکردوه ) .
مه‌لا به‌ختیار ئاره‌زووی خۆیه‌تی چۆن ته‌فسیری ئازادی
ئه‌کات . ئه‌و ئازاده گه‌ر پێی وابێت که کۆمه‌ڵه‌ی
ئێران به‌و هۆیه‌وه که ( خه‌یاڵی ) ئازادی بێقه‌ید و
شه‌رتی سیاسی له‌که‌له‌ی دابوون له‌گه‌ڵ حیزبی
دیموکرات‌دا ساڵه‌های ساڵ ( یه‌کتریان کوشت!!). که‌س هه‌قی
ئه‌وه‌ی نیه که جه‌نابیان چ ته‌سه‌ورێکی دواکه‌وتوانه
له‌سه‌ر سۆسیال دیموکراتی ئه‌دات و جێی هه‌موو
عاجباتیه‌کی عه‌شایه‌ری تیا ئه‌کاته‌وه. به‌ڵام که‌له‌وانه
ترازا و هاته سه‌ر که‌یسی دیاریکراوتر ئه‌بێ بزانێت
ئیتر یاریکردن به‌ووشه مافی هه‌موو که‌سێک نیه. ئیتر
میحرابی پیرۆزی ژیانی خه‌ڵک ده‌ستپێئه‌کات که ناکرێ
هه‌روائاسان به‌لای قسه‌ی له‌وجۆره‌ی کاک به‌ختیاردا
تێپه‌ڕین.
کاتێک له‌قسه‌گشتیه‌کان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئازادی
بێقه‌ید و شه‌رت و به‌دیاریکراوی دێته سه‌ر که‌یسی سه‌رده‌شت
و ده‌لاله‌ته سیمبولیکه‌کانی له‌ئێستای کوردستاندا ،
کاک به‌ختیار ئه‌ڵێی بیری چۆته‌وه که ئیتر باسه‌که
لێره‌وه زۆر باریکتر ئه‌بێته‌وه و دێته ئاستی کێشه
له‌نێوان لایه‌نگرانی ژیان و بکوژانی ئینساندا. نازانم
ئه‌وه‌ی له‌بیرچۆته‌وه یا به‌ئه‌نقه‌ست له‌بیری خۆی
ئه‌باته‌وه که هاوکێشه‌که له‌نێوان چه‌پ و ڕاستدا
نیه و چه‌پ ته‌نها لێره‌دا ڕه‌نگ بێ شه‌ره‌فی ئه‌و
ڕیاده‌ته‌یان له بواری ئازادی بیروباوه‌ڕدا بۆ
بمێنێته‌وه ، ئه‌گینا ئه‌و 2 به‌ره‌یه‌ی ئێستا له‌کوردستاندا
پێکهاتوون به‌م جۆره‌ن :
یه‌که‌م : فراوانترین کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و له‌پێشیانه‌وه
توێژێکی به‌رین له ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و
ڕۆشنبیران و به‌گشتی ئه‌هلی قه‌له‌م شانبه‌شانی هه‌زاران
که‌س له لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
که ده‌یان ڕێکخراو و حیزبی سیاسیش ، له‌چه‌پ و ڕاسته‌وه
پشتیوانیان لێ ئه‌که‌ن .
دووه‌میش ؛ به‌ره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌قسه‌ی
خۆیان ( ئیداره‌ی هه‌ولێر ) هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی
2 فاقه‌ی یه‌کێتی و بێده‌نگی ئیسلامیه‌کان .
من هه‌موو وتاره‌که‌م خوێنده‌وه و پیاشیدا چوومه‌وه
له‌و ( کۆی ئه‌و هه‌ڵانه ) ته‌نها و ته‌نها یه‌کیکیانم
بینی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت هه‌وای ئازادی
له که‌له‌ی داوه و ئه‌و بانچه‌پانه ئه‌ویان به ته‌فره‌دان
برد که بیرۆکه‌ی ( ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی )
یان هێناوه‌ته ووڵاتێکه‌وه که :
یه‌که‌م : ئه‌م شیعار و داخوازیه به‌شێک نیه له‌که‌لتووری
ئێمه و هاورده‌یه.
دووه‌م : کۆمه‌ڵه و دیموکرات ساڵه‌ها به‌و هۆیه‌وه
یه‌کتریان کوشت.
سێیه‌م : ئه‌وانه‌ی ئاڵاهه‌لگری ئه‌و دروشمه‌بوون له‌هیچ
شوێنێکی دنیا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
چواره‌م : له کوردستانی عێراقدا ، هێزی سیاسی نیه ئه‌م
دروشمه زه‌ق و ڕه‌قه به‌رزبکاته‌وه.
پێنجه‌م: جێبه‌جێکردنی ئه‌م دروشمه زۆر دژواره و
هێشتا زۆرمان ماوه.
شه‌شه‌م : له‌ناو ترادیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه
دروشمی وا ناخوات.
حه‌وته‌م : له‌ناو حیزبه سیاسیه‌کانی ئێمه‌دا قبووڵ
ناکرێت.
به‌پێی ئه‌و مادانه‌ی سه‌روه و بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری
گه‌لی کورد‌و تاقیکردنه‌وه ساواکه‌مان کاک به‌ختیار بێ
ئه‌وه‌ی هیچ پارێزه‌رێکی بۆ سه‌رده‌شت یا سه‌رده‌شته‌کان
دانابێت له دادگاکه‌یدا بڕیاری ئیعدام بۆ سه‌رده‌شت
ده‌رئه‌کا و جێبه‌جێی ئه‌کا وسزای ئێعدامی غیابیش بۆ
هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌رئه‌کات که داوای ئازادی
بێقه‌ید و شه‌رتی سیاسی ئه‌که‌ن!!!.
له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به کوشتنی سه‌رده‌شت و
ئازادی بیروڕا له‌کوردستاندا زۆر نووسران و ووتران به‌ڵام
که‌میان ئاوا ڕووقایم وبێ په‌رده هه‌ڵیان نه‌کوتایه
سه‌ر جه‌سته‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌رجه‌م ئازادیه
فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
هه‌ر یه‌ک له‌و به‌ناو به‌ڵگانه‌ی کاک به‌ختیار باسیان
ئه‌کات پڕن له‌ناکۆکی .
له‌کوردستاندا وه‌کوو هه‌موو شوێنێکی تری دنیای ئه‌مڕۆ
یه‌ک که‌لتوور وجوودی نیه. هه‌ن هه‌ڵگری که‌لتووری چه‌ند
ژنه‌ن و یاسای بۆ ده‌رئه‌که‌ن و هه‌شن سۆز و خۆشه‌ویستی
و هاوسه‌رگیری له‌چوارچێوه‌ی تازه‌ترین مۆد و
ترادیسیۆنی دنیای هاوچه‌رخدا پیاده ئه‌که‌ن. هه‌ن له‌به‌رانبه‌ر
ڕۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه نه‌ترسه‌کاندا شێر و
له‌به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژی ڕۆژانه‌ی ئێران و تورکیادا
مته‌قیان له‌خۆیان بڕیوه .
مه‌لا به‌ختیار به‌م وتاره‌ی شایانی ئه‌وه‌یه بخرێته
لیستی ریکۆرد به‌زێنه‌کانی جینزه‌وه. ئه‌و زۆر بێپه‌رده
مافی خه‌یاڵیش به یه‌کسانی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانیه‌وه
له خه‌ڵک زه‌وت ئه‌کات. ئه‌و زۆر ئاشکرا ده‌نووسێت :
( ئه‌گه‌ر ئێستا شه‌هید سه‌رده‌شت بمابایه ، نووسه‌رێکی
تر ، له‌سه‌ر خوشکی خۆی ، یا له‌سه‌ر دایکی ، یان له‌سه‌ر
ته‌نانه‌ت خزمێکیشی ، به‌م شێوه‌یه‌ی که خۆی نووسیویه‌تی
، نووسیبای ، ئاسان بوو قبووڵی بکات ؟ ) .
خوێنه‌ر هه‌قیه‌تی گه‌ر باوه‌ڕ نه‌کات که ئه‌وه قسه‌ی
هه‌ڵبه‌ستراوی من نیه به‌ڵکوو ده‌قاوده‌قی قسه‌ی کاک
به‌ختیار خۆیه‌تی . تیۆریسینه‌که‌ی سۆسیال دیموکراسی
کوردستانی عێراق و قسه‌که‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستان ئاوا ئه‌نووسێت.
له‌وه گه‌ڕێین که سه‌رده‌شت له دژی ژنی که‌سی نه‌نووسیوه
به‌ڵکوو به‌خه‌یاڵێکی زۆر به‌رزه‌فڕانه ئاواتی ئه‌وه
بووه خۆشی بوێن. به‌ڵام نازانم کاک به‌ختیار بۆ ژن و
خوشک و دایکی ئه‌وانه‌ی که ئه‌و ده‌ڵێ سه‌رده‌شت له‌سه‌ری
نوسیون به موڵکی برا و باوک و که‌سوکاره نێرینه‌کانیان
ئه‌زانێت ؟ بۆ پێی وایه که ژنه‌کان خۆیان مافی ئه‌وه‌یان
نیه له‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵبده‌نێ ؟ نازانم بۆ ئه‌و براده‌ره
ژن ئه‌کات به ( مبني مجهول ) و ته‌نها ڕوو له‌پیاوه‌کان
قسه‌ئه‌کات ؟
ئه‌م قسانه‌ی کاک مه‌لا به‌ختیار بخرێته به‌رده‌ستی
هه‌ر دادوه‌رێکی به‌ویژدان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی
چاره‌نووسی سه‌رده‌شت به‌هه‌موو مه‌نتیقێک ئه‌ڵێت : ئه‌م
وتاره ده‌بێ بکرێ به‌یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر
کوشتنی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که سه‌رده‌شت
خه‌یاڵی خۆشه‌ویستی کچ یا خوشکه‌کانیان له‌که‌لله‌ی
داوه. کاک به‌ختیاریش سه‌رباری هه‌ر نیه‌تێک له‌مێشکیدا
بووبێت به‌م وتاره جگه له‌وه‌ی سه‌ڵماندی که له
کێشمه‌کێشی نێوان لایه‌نگرانی ئازادی و دوژمنانی‌دا له
کوردستان له‌کوێ وه‌ستاوه ، زۆر به‌ئاشکراش بێ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی بێت ، ئه‌وه‌ی درکاند که بکوژانی سه‌رده‌شت
کێن و له‌سه‌ر چی کوشتویانه.
ڕه‌نگ بێ گه‌ر کاره‌ساتی تیرۆری سه‌رده‌شت 5 سال له‌مه‌وبه‌ر
ڕوویدابا ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی و ته‌فاعولاتانه‌ی
به‌دوای خۆیدا نه‌هێنایه. هۆی ئه‌وه‌ش ڕۆشنه و ئه‌بێ
به‌ڕاستی په‌نجه بخرێته‌سه‌ریان. ئه‌مڕۆ ئیتر کاسه‌ی
سه‌بری خه‌ڵک له‌به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی
دا لێی ئه‌ڕژێت و له‌ماوه‌ی 19 ساڵی ڕابووردوودا
هیچکات خه‌ڵک ئاوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به بگانه له‌خۆی
نه‌بینیوه. ڕای گشتی له‌کوردستاندا نه‌ک پێکهاتووه
به‌ڵکوو قۆناغێکی باشی له‌گه‌شه‌کردن تێپه‌ڕاندووه.
هۆشیاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بووه به‌باوه‌شێکی گه‌رم بۆ
ئه‌و توێژه ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕۆژنامه‌بوێرانه
که قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه و له‌سه‌نگه‌ردان بۆ له‌قاودانی
ده‌سدرێژیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر ماڵ و ژیان و ئازادی
خه‌ڵک. لاوان و قوتابیان وه‌کوو 2 توێژی به‌رینی کۆمه‌ڵی
کوردستان بوونه به‌سه‌ره‌ڕمی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی ئه‌مڕۆی کوردستان .
پێویسته پرسی ئازادی و سه‌نگه‌ر به‌ندی نێوان هێزه‌کانی
لایه‌نگری ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی خنکێنه‌ری ئازادی‌دا له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت نه‌ک له
چوارچێوه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌دا که پیی وایه جه‌ماعه‌تێکی
غه‌یبی شیعارێکیان هێناوه‌ته کوردستان و سه‌رده‌شته‌کانیش
ته‌فره‌یان خواردووه. ئه‌و قسانه جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان
نیه له‌گه‌ڵ بیانووی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و
هێزه تاریکخوازانه‌دا که به بیستنی بیری ئازاد و قه‌ڵه‌می
ڕه‌خنه‌گر و خه‌ون بینین به‌دنیای ئازاده‌وه ده‌س بۆ
ده‌مانچه‌کانیان ئه‌به‌ن. هه‌ر له‌په‌نای خۆماندا
جمهوری ئیسلامی ئێران که له‌ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆیدا
نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سی ئیعدام کردوه‌ه هه‌میشه نه‌یارانی
سیاسه‌ته‌کانی به‌وه‌تاوانبار کردووه که‌ئه‌وانه له‌لایه‌ن
غه‌ربه‌وه ته‌فره‌دراون. له‌جیاتی ئه‌وه باشتر وایه
هه‌ر که‌سێک گه‌ر به‌ڕاستی نازانێت بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار
که‌سه له کوردستان و ده‌ره‌وه له‌پاش تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه
هاتوونه‌ته جۆش و خرۆش ، چاوێک به کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان‌دا بگێڕێت تا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تیه قووڵه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێت.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌بێ ئه‌وه بزانێت که هه‌موو که‌س
ئازاده له‌وه‌ی که خه‌ون به‌ئازادیه‌وه ببینێت به
کۆپیه بێ قه‌ید و شه‌رته‌که‌شیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی
ئیعدام بکرێت. ئه‌مه هێشتا ساده‌ترین مافه بۆ مرۆڤ .
گه‌ر ئه‌و پێیوایه بیرکردنه‌وه له ئازادی بێقه‌ید و
شه‌رت هه‌ڵه‌یه ئه‌وه مافی خۆیه‌تی و ئه‌توانێت ئه‌وه‌ی
له‌مێشکیدا هه‌یه له‌و باره‌وه بیخاته سه‌ر کاغه‌ز
تا هه‌موو یا لێی به‌هره‌مه‌ندئه‌بین یا که‌سێک وه‌ڵامی
ئه‌داته‌وه یا ستایشێکی له‌سه‌ر ئه‌نووسێت و به هیچ
یه‌ک له‌وانه‌ش که‌عبه که‌چ نابێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
هه‌ڵگرتنی شیعارێک که ( به‌ڕای ئه‌و ) هه‌ڵه‌یه
بکوژرێت ئیتر ئه‌وه نه‌ک بیانوو هێنانه‌وه ، به‌ڵکوو
بۆ مه‌لا به‌ختیار ، به‌وهۆیه‌وه که کۆڵه‌که‌یه‌کی
یه‌کێک له‌هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانه ، ئیتر
پاکانه‌ی ئاشکرایه بۆ تیرۆر و بیانووهێنانه‌وه بۆ
کوشتنی سه‌رده‌شته.
پیئه‌چێ مه‌لا به‌ختیار په‌ێره‌وی له قاعیده‌ی ڕاکردن
بۆ پێشه‌وه بکات. ئه‌و دڵی به‌وه ئاو ناخواته‌وه که
18 ساڵه قه‌له‌مه‌که‌ی بۆ دیفاح له‌یه‌کێتیی
نیشتیمانی خستۆته‌گه‌ڕ و ئێستا به بیانووی دیفاع له
( ئه‌زموونی تازه بنیاتنراوی کوردستان ) مه‌ودای خزمه‌ته‌کانی
فراوانتر ئه‌کاته‌وه تا پارتیش بگرێته‌وه ئه‌گینا
بۆچی له‌ناو هه‌موو سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کتیی نیشتیمانیی کوردستاندا ته‌نها ئه‌و، ئاوا سه‌رسه‌ختانه
ئه‌رکی دیفاع له‌که‌یسێکی دوڕاوی گرتۆته ئه‌ستۆ.
|